ڕێکخراوی ئاگورا: Agora

ڕێکخراوی ئاگورا: Agora ڕێکخراوی ئاگورا: سەکۆی گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکان
ڕوونکاری-هووشیاری-شیکاری
(بەرەو ئاشتەوایی نیشتیمانی)

10/05/2026

هۆکارەکانی پشت نەڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران…

سەرەڕای ئەوەی کە کۆمەڵێک هۆکاری جیۆپۆلەتیکی و جیۆئکۆنۆمیکی و جیۆ ئاینی لەسەرئاستی جیهانی و ناوچەکە هۆکاری مانەوەو خۆگرتنی ئێران بوون لە رووبەروبونەوەکانی لە گەل ئەمریکاو ئیسرایل کە لە رووی سەربازیەوە دوو هێزی گەورەن،چەند هۆکارێکی نێوخۆیش بونیان هەیە کە روخانی کۆمار ئەستەم بێت ئەویش پەیوەندی بە ناسنامەی کۆمەڵگەی ئێرانیەوە هەیە کە لە نیو سەدەی رابردوەوە رەگ ورێشەی داکوتاوەو بە شۆڕشی ئیسلامی دەستپێدەکات وبە بنەماکانی ئیسلامی سیاسی وپرسی پرۆژەی ئەتۆمیەکەی بەرەو پێش دەچێت

ئەم سێ فاکتەرە سەرەکیە بونەتە ناسنامەی نیشتیمانی خەلکی ئێران وهەمو هاولاتیەک خاوەنداریان دەکات ،هەر بۆیەش لە کاتی شەرەکاندا سەرەرای نارەزایەتیەکان لە سیاسەتی کۆمار بێدەنگیان هەلبژارد ولە پشتی دەسەلات راوەستان ،دروستکردنی ناسنامەی نیشتمانی ئێرانی بەلەبەرچاوگرتنی دەسکەوتەکانی شۆڕش و ئیسلامگەرایی لەسەر ئاستی شیعەگەرایی وپرسی تەکنەلۆجیای ناوەکی ،زەمینسازی ئەوەیان رەخساند کە هاوبەشەکانی لەسەر ئاستی جیهانی بێهیوا نەبنو لە پێناو بەرژەوەندیە جیئۆکنۆمی وجیۆسیاسیەکانی خۆیان هاوشێوەی گەلانی ئێران لە پشت ئێرانەو ە بوەستن و پشتیونیان لێبکەن

لەم نێوەندەدا روسیاو چین لەسەر ئاستی جیهانی و هاوسەنگی هێز لەروی ئابوریو سیایسەو ببنە پالپشتێکی گەورەی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئاستی ناوچەییش هەریەک لە پاکستان و ترکیاو سعودیە بە فاکتەری جیۆئاینی پالپشتی ئێران بکەن لانی کەم هەلوێستی بێلایەنی وەربگرن و روخانی کۆمار وگۆرانی سیستەم لەم ولاتەدا بە بەرژەوەندی خۆیان نەزانن ،بۆیە تارادەیەک لەبەرەی ئێراندا خۆیان بینیەوە بە گوێرەی بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکانی خۆیان
ئەلبەتە ئەم روداوانە هەروا بە گۆترە نەرەخساون ئێرانیەکان لەسەردەمی سەرهەلدانی شۆرشی ئێران هەر ،لەو کاتەی کە خومەینی و کەریم سەنجابی کە بەرەگەز کوردە لە پاریس نەخشە رێگای سیاسی ئێران گەلالە دەکەن و هەر لە وکاتەوە بەردبناغەی ناسنامەی نیشتیمانی دادەڕێژن و لەسەر بنەماکانی شۆرش وئیسلامی سیاسی و بنیتنانی ژێرخانی ئەتۆم دەستپێدەکەن کە تا ئێستاش بەردەوامن،

یەکانگیربوننی بەرژەوەندیە سیاسی وئابوری و ئاینیەکان لەسەر ئاستی جیهان ناوچەکە ،ئێرانی وەک هێزێکی سەرەکی بەهێز بەرجەستەکرد کە روخانی ببێتە هۆی پشێوی لەو ولاتانە کە بەرژەوەندیەکانیان گرێدراوی مانەوەی کۆمارە وەک خۆی
،
ئەمجارە ئێران بەهۆی بەرجەستەکردنی ئەم سێ هۆکارە ناسنامەی نیشتمانی بە شێوەیەکی وەها بەرجەستەکرد کەچێتر سیاسەتی دەرەکی و زلهێزەکان وا بەئاسانی نەتوانن پێگەی ناچەویی و جیهانی لەق بکەن ،بەهاکانی شۆڕشی ئیسلامی ناوخۆیی پتوکردو بەهاکانی ئیسلامی سیاسی لەسەربنەمای شیعەگەرایی لایەنگیرو پشتیوانی لە ئەفغانستان وعێراق و لوبنان وولاتانی تر بەهێزکردو پرسی ئەتۆمیش لەسەرئاستی ناوچەیی وجیهانی هەلوێستی لەدژی زلهێزەکانی جیهان لایەنگیر وپشتیوانی نێو دولەتی بۆ فەراهەمکرد ،لەبەر ئەمە ئەمریکا شکستی هێنا لە روخانی کۆمار و دروستکردنی حکومەتی پاشکۆ هاوشێوەی ساڵی پەنجاکان کە حکومەتی محمد موسەدەقیان لادا و بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان سیاسەتی ئێرانیان دارشتەوە ،

ئێران لە رابردودا بەهۆی لاوازی ناسنامەی نیشتیمانی بەردەوام لە جەنگ و ململانێکان و رێکەوتنە نێو دەولەتیەکان خاکی لەدەستداوە حکومەتەکانی بەگوێرەی بەرژەوەندی ئەوان دامەزراوە بەلام لەدوای شۆرشی ئیسلامیەوە بۆ یەکەم جار ئێران جیاواز لە ولاتانی ناوچەکە بە گوێرەی بەرژەوەندی ئێران خۆی حکومەت دادەمەزرێنێت و لەروی کۆمەڵایەتی وسیاسی و ئابوری لەسەر پێی خۆی دەوەستێت،

ئەمانە هۆکار سەرکی بوون کە ئەمریکا نەیتوانی ئێران هاوشێوەی ولاتانی تری وەک عێراق وئەفغانستان و لیبیاو ئەوانیتر بروخێنێت

20/04/2026

بایەخی گەرووی هۆرمز لەنێوان ئێران و جیهاندا………..

هەرچەندە گەروی هۆرمز لەروی ئابوری و بازرگانی جیهانیەوە رەهەندێکی جیپۆلەتیکی گرنگی پێداوە ،وایکردوە بەهۆی ژەوەی کە کەئێران هەژمونی سەرەکی بەسەرە فێرەوکەدا هەیە کە زلهێزێکی گەوەری وەک یەمریکا ناچاری دان وستان بکات و ئەم رێرداە بکاتە کارتێکی سیاسی گەوەرەی دان و ستان کەرێرەوی جەنگە بەتەواوی بگۆرێت و ئێران لەبری خۆ بەدەستەودان بێتە رکابابەرو دەنوستان کار لەهامەنکاتدا لەسەر ژاستی ناوچەکەش هەڵوێستەکانی زیاتر بەهەند بگیرێن ،

بەلام سەرەرای ئەوەی کە ئێران توانیویەتی ئەم رێرەوە بکاتە کارتێکی دانوستانی بەهێز، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئێران ئامانجی خۆی پێکابێت بەلام بۆ تێروانێکی درێژخایەن لەوانەیە بە زیان بشکێتەوە بۆ ئێران و لەئایندە حکومەتی ئێستا گەر بمێنێت یان حکومەتەکانی ئێران گەروی هۆرمز لەدەسبدەن لەروی بایەخی ئابوری و سیاسیەوە ئەویش لەرێگەی دۆزیبەوە جێگرەوەی وزەی کەنداو بۆ ئاسیاو ئەوروپا بەرێگاکانی عێراق سوریا بانیاس ،سعودیە ،دەریای سور ،قەتر سعودیە ئردن سوریا، ئەمانە هەمیان ڕێرەوەی وشکانی دەریایی جێگرەوەی رێروەی هۆرمز دەبن و ئێران لە پەیوەندی بازرگانی نێودەولەتی دادەبرن.

لەکاتێکدا لە سەدا بیستی وزەی جیهان بە هۆرمزدا گوزەر دەکات و رێرەوێکی گرنگی نێودەولەتیە ،هاوشێوەی رێرەوەکانی تری جبل تارق لە مەغریب و ئیسپانیا -مالگا لە باشوری رۆژهەلاتی ئاسیا، کەنالی سویس لە مسر - گەروی پەنەما ـئێران لەسەر ئاستی نێودەولەتی پێگەی خۆی پێبەهزکردوە .توانیویەتی وەک کارتێکی دبلۆماسی لە چوار دەیەی رابردو لەبەرامبەر رۆژئاوا بەکاری بهێنێت و لەم رێگەیەوە لەئاست پاوانخازی و دروستکردنی سیاسەتی پرۆکسی سەربازی لەدەرەوەی سنورەکانی خۆی چاوپۆشی لێکراوە،

بەلام لەدوای سەرهەلدانی جەنگی سەربازی نێوان ئەمریکاو ئێران و گرژیەکان لە گەروی هۆرمزدا و ئاستەنگ بۆ گەیشتنی وزە بۆ ولاتانی کریار و لە دەسدانی داهات لە لایە ن ولاتانی کەنداوەوە . ولاتانی رۆژئاوا ئەمریکاو کەنداو ناچاربوون بیر لە دۆزینەوەی دەرچەی تر بکەنەوە بۆ ئەوەی رێگری لە تەنگژەی تر بگیرێت لە ئایندەدا بەمەش ،ئێران دەخەنە قۆناغێکەوە کە سیاسەتی داخستنی هۆرمز ببێتە هەلەیەکی ستراتیژی مێژوویی بۆ ئایندەی ئێران ونەتەوەی فارس بەو پێیەی کارتە گەوەرەکانی سیاسەته دەرەکی و ناوخۆییی وناوچەیی ئێران لەرابردودا تاوەکو ئێستا بریتی بون لەهەژمونی بەسەر دەریای هۆرمز و پرسی ئەتۆم ئەوەی دوەمیان بەهۆی جەنگەکەوە تارادەیەک لەکار کەوتوە و توانای ئەتۆمی بۆ چەندین ساڵ لەدەستداوە ،دەسەلاتی هۆرمزیش لەرێگەی دۆزینەوەی دەرچەی تر لەدەستدەدات،

بەلەدەستدانی ئەم سەرچاوانە ئێران گەر لە رێگەی جەنگی یەکلاکەرەەش کۆتایی نەیەت ئەوا لەرێگەی دۆزینەوەی دەرچەی هۆرمز ، هەژمونی ناوچەیی وجیهانی لەدەستدەدات و لەسەرئاستی پەیوەندی نێودەولەتی کارتی فشاری بەدەستەوە نامێنێت و دەبێتە ولاتێکی پاشکۆی لاواز هاوشێوەی ولاتانی تری ناوچەکە و جیهانی سێیەم و لەگەل تێپەربونی کات بەتەواوی بپوکێتەوە ، وەک چۆن مەنگۆلیا لە دوای ئەوەی هەژمونی بەسەر سێیەکی دنیادا هەبوو ئێستا بەتەواوی پوکاوەتەوە و لەچوار چێوەی سنوری مەنگۆلیا دەسەلاتی بەدەستەوە ماوە.

بەدرێژایی مێژوو ئەو دەولەتانەی هەژمونیان بەسەر رێرەوە دەریاییەکاند هەبوە توانیویانە دەست بەسەر جولەی بازرگانی جیهاندا بگرن و لەسەرئاستی جیهان سیاسەت ئەنجامبدەن ئالاکساندەر ماهان پێش سەد سال ئەمەی وتەوە کە دەسەلاتی سەر گەروو دەسەلاتی سیاسی بەرهەم دەهێنێت و بەریتانیا لەم رێگەیەوە بەم ئاستە گەیشت کە لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ بەهۆی هەژمونی بەسەر گەروەکاندا توانی رۆلی زلهێزی جیهانی ببینێ و دواتر کاتێک ئەمریکا کۆنترۆلی گەروەکانی کرد توا نی ببێتە زلهێزی جیهان و جێگەی بەریتانیای گەوەرە بگرێتەوە.

لەسەر ئاستی ناوچەکەش هەریەکە لە تورکیاو ئێران تا ئێستا توانیویانە سود لە هەژمونی گەروەکاندا ببین ئێران لە رێگەی گەروی هۆرمزو کۆتوبەندکردنی کەنداوی بەرجەستە کردوە ، تورکیاش لە رێگەی ئاوەکانی داندردێل و بسفۆر وتوانیویەتی گەمارۆی هەژمونی روسیا بدات بەم هۆیەوە پشتیوانی رۆژئاوای دەستکەوتوە

یەکێک لە خالە لاوازەکانی روسیاو چین لەسەر ئاسته نێودەولەتی لاوازیانە بەسەر گەروەکانەوە کەناتوانن هەژمونی خۆیان بەسەر جیهاندا بسەپێننن هاوشێوەی رۆژئاوایی و ئەمریکیەکان کە زۆرینەی گەروەکانیان لەبەردەستدایە تەنها گەروی هۆرمز لەبەردەستیاندا نەبو وا بەهۆی ئەم جەنگەوە یان داگیری دەکەن یان جێگرەوەی بۆ دروستدەکەن لەملاوشەوە وا لەرێگەی جۆلانیەوە دەریای ناووەراست گەرێنراوەتەوە ژێر هەژمونی رۆژئاوا کە پێشتر ئێران و روسیا کارتی بەهێزیان بو لەسەردەمی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ،ئیسرایلیش بەهەمانشێوە خەریکی دۆزینەوەی جێگرەوەی کەنالی سویسە لەرێگەی لێدانی کەنالێکیتر بۆ سەردەریای سورو بەسنەوەی بەدەریای ناوراست و سفرکردنەوەی رۆلی کەنالی سویس لە بەستنەوەی رۆژئاواو ئاسیا و ئەفریقا بەیەکتر

تەنها دەروازەیەک کە مابێت گەروەکانی ناو تورکیان کە ئەمەشە وایکردوە تورکەکان ترسیان لێ نیشتوە و کەدوای ئێران نۆرەی ئەوانیش بێت هەرچەندە تورکیا بەرێکەوتنی ١٩٣٦ ناسراو بە ڕێکەوتنی مۆنترێکس ، دەسەلاتی سیاسی بەسەر گەروەکاندا نیەو ناتوانێت هاوشێوەی مسر وئێران وەک کارتی سیاسی و دبلۆماسی یاری پێبکات و باج وەربگرێت.

دواجار روداوەکانی گەروی هۆرمز وەک هەر روداويکی تری مێژووی لەوانەیە ببێتە هۆی وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی و گۆرانکاریەکی گەوەری جیهانی بێتە بەرهەم بهێنێت و ئێران لەبری ئەوەی لە رێگەی هۆرمزەوە فشار لەجیهانبکات ،هۆرمز ببێت مایەی کۆتایی هاتنی هەژمونی نەک تەنها رژێمێک بەلکو نەتەوەیەک کە دوو هەزار سالە لە ناوچەکە و جیهان قورسایی سیاسی خۆی هەبوە

20/04/2026

بایەخی گەرووی هۆرمز لە جیهاندا

هەرچەندە گەروی هۆرمز لەروی ئابوری و بازرگانی جیهانیەوە رەهەندێکی جیپۆلەتیکی گرنگی پێداوە ،وایکردوە بەهۆی ژەوەی کە کەئێران هەژمونی سەرەکی بەسەرە فێرەوکەدا هەیە کە زلهێزێکی گەوەری وەک یەمریکا ناچاری دان وستان بکات و ئەم رێرداە بکاتە کارتێکی سیاسی گەوەرەی دان و ستان کەرێرەوی جەنگە بەتەواوی بگۆرێت و ئێران لەبری خۆ بەدەستەودان بێتە رکابابەرو دەنوستان کار لەهامەنکاتدا لەسەر ژاستی ناوچەکەشهەلوێستەکانی زیاتر بەهەند بگیرێن ،

بەلام سەرەرای ژەوەی کە ئێران توانیویەته ئەم رێرەوە بکاتە کارتێکی دانوستانی بەهێز دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئێران ئامانجی خۆی پێکابێت بەلام بۆ تێروانێکی درێژخایەن لەوانەیە بە زیان بشکێتەوە بۆ ئێران و لەئایندە حکومەتی ئێستا گەر بمێنێت یان حکومەتەکانی ئێران گەروی هۆرمز لەدەسبدەن لەروی بایەخی ئابوری و سیاسیەوە ئەویش لەرێگەی دۆزیبەوە جێگرەوەی وزەی کەنداو بۆ ئاسیاو ئەوروپا بەرێگاکانی عێراق سوریا بانیاس ،سعودیە ،دەریای سور ،قەتر سعودیە ئردن سوریا، ئەمانە هەمیان ڕێرەوەی وشکانی دەریایی جێگرەوەی رێروەی هۆرمز دەبن و ئێران لە پەیوەندی بازرگانی نێودەولەتی دادەبرن.

لەکاتێکدا لە سەدا بیستی وزەی جیهان بە هۆرمزدا گوزەر دەکات و رێرەوێکی گرنگی نێودەولەتیە ،هاوشێوەی رێرەوەکانی تری جبل تارقو مالگا لە باشوری رۆژهەلاتی ئاسیا،ئێران لەسەر ئاستی نێودەولەتی پێگەی خۆی پێبەهزکردوە .توانیویەتی وەک کارتێکی دبلۆماسی لە چوار دەیەی رابردو لەبەرامبەر رۆژئاوا بەکاری بهێنێت و لەم رێگەیەوە لەئاست پاوانخازی و دروستکردنی سیاسەتی پرۆکسی سەربازی لەدەرەوەی سنورەکانی خۆی چاوپۆشی لێکراوە،

بەلام لەدوای سەرهەلدانی جەنگی سەربازی و ناچار کردنی ولاتانی رۆژئاوا ئەمریکاو کەندا. ۆ دۆزینەوەی دەرچەی تر کە بریت دەبن لەرێگەی وشکانی ئاوی ،ئێران دەخەنە قۆناغێکەوە کە سیاسەتی داخستنی هۆرمز ببێتە هەلەیەکی سترتیژی مێژوویی بۆ ئایندەی ئێران ونەتەوەی فارس بەوپێئەی کارتە گەوەرەکانی سیاسەته دەرەکی و ناوخۆییی وناوچەیی ئێران لەرابردودا تاوەکو ئێستا بریتی بون لەهەژمەنی بەسەر دەریای هۆرمز و پرسی ئەتۆم لەرێگەی جەنگەوە توانای ئەتۆمی لەخەسداوە ،دەسەلاتی هۆرمزیش لەرێگەی دۆزینەوەی دەرچەی تر لەدەستدەدات،

بەلدەستدانی ئەم سەرچاوانە ئێران گەر لە رێگەی جەنگی یەکلاکەرەەش کۆتایی نەیەت ئەوا لەرێگەی برێبی هەژمونی بەسرە ئەمسرەچاونە بەفەو لاوای بروات وبەتەواوی بپوکێتەوە.

بەدرێژایی مێژوو ئەو دەولەتانەی هەژمونیان بەسەر رێرەوە دەریاییەکاند هەبوە تونییانە دەزت بەسەر جولەی بازرگانی جیهاندا بگرن و لەسەرئاستی جیهان سیاسەت یئەنجامبداەن،ماهان پێش سەد سال ئەمەی وتەوە کە دەسەلاتی سەر گەروو دەسەلاتی سیاسی بەرهەم دەهێنێت و بەریتانیا کە بەم ئاستە گەیشت لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ بەهۆی هەژمونی بەسەر گەروەکاند بوو ، دواتر کاتێک ئەمریکا کۆنترۆلی گەروەکانی کرد توا ی ببێتە زلهێزی جیهانی

لەسەر ئاستی ناوچەکەش هەریەکە لە تورکیاو ئێران تا ئێستا توانیویانە سود لە هەژمونی گەروەکاندا ببین ئێران لە رێگەی گەروی هۆرمزو کۆتوبەندکردنی کەنداوی بەرجەستە کردوە ، تورکیاش لە رێگەی ئاوەکانی داندردێل وتوانیویەتی گەمارۆی هەژمونی روسیا بدات بەم هۆیەوە پشتیوانی رۆژئاوای دەستکەوتوە

یەکێک لە خالە لاوازەکانی روسیاو چین لەسەر ئاسته نێودەولەتی لاوازیانە بەسەر گەروەکنەوە کەناتوانن هەژمونی خۆیان بەسەر جیهاندا بسەپێننن هاوشێوەی رۆژئاواییو ئەمریکیەکان کە زۆرینەی گەروەکانیان لەبەردەستدایە تەنها گەروی هۆرمز لەبەردەستیاندا نەبو وا بەهی ئەم جەنگەوە یان داگیری دەکەن یان جێگرەوەی بۆ دروستدەکەن لەملاوشەوە وا لەرێگەی جۆلانیەوە دەریای ناووەراست گەرێنراوەتەوە ژێر هەژمونی رۆژئاوا کە پێشتر ئێران روسیا کارتی بەهێزیان بو لەسەردەمی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ،ئیسرایلیش بەهەمانشێوە خەریکی دۆزینەوەی جێگرەوەی کەنالی سویسە لەرێگەی لێدانی کەنالێکیتر بۆ سەردەریای سورو بەسنەوەی بەجەریای ناوراست و سفرکردنەوەی رۆلی کەنالی سویس لە بەستنەوەی رۆژئاواا ئاسیا ئەفریقا بەیەکتر

تەنها دەروازەیەک کە مابێت گەروەکانی ناو تورکیانن کە ئەمەشە وایکردوە کتورکەکان ترسیان لێنیشتوە و کەدوای ئێران نۆرەی ئەونیش بێت هەرچەندە تورکیا بەرێکەوتنی ١٩٣٦ دەسەلاتی سیاسی بەسەر گەروەکاندا نیەو ناتوانێت هاوشێوەی مسر وئێران باج وەربگرێت

دواجار روداوەکانی گەروی هۆرمز وەک روداويکی مێژووی لەونەیە ببێتە هۆی وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی گۆرانکاریەکی گەوەری جیهانی بێتە بەرهەم و ئێران لەبری ئەوەی لە رێگەی هۆرمزدورە فشار لەجیهانبکات ،هۆرمز ببێت مایەی کۆتێی هاتنی هەژمونی نەک تەنها رژێمێک بەلکو نەتەوەیەک کە دوو هەزار سالە لە ناوچەکە و جیهان قورسایی سیاسی خۆی هەبوە،،

هۆکارەکانی دان و ستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا دا،،،چاوەڕێی شیکاری بابەتەکە بن لەم پەیجە
11/04/2026

هۆکارەکانی دان و ستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا دا،،،چاوەڕێی شیکاری بابەتەکە بن لەم پەیجە

05/04/2026

کورد و ئەمریکا دۆزی رۆژئاڤا و بەرجەستەکردنی ستراتیج ب ..

هەرچەندە ئەمریکا بەراورد بە دەسەڵاتەکانی تورکیاو ئێران و ولاتە عەرەبەکان هێچ زیانی بۆ کورد نەبوەو تەنها بەرژەوەندی خۆی پاراستوە ،ئەم سیاسەتەی لە پەیوەندیەکانی لە گەل کورد یان هەر نەتەوەیەکی تری جیهان بەم شێوە بەکارهێناوە ، بەلام لەگەل ئەوەشدا بنەماکانی ئەمریکا وەک دەوڵەت دواجار سود بە گەلی کورد ونەتەوە چەوساوەکان دەگەیەنێت بەراورد بە سیاسەتی دەولەتەکانی ناوچەکە کە لە بنەمادا سەرکەوتنی ئەم وڵاتانە ناگاتە ئەو ئاستەی کە جێگەی نەتەوەی ژێر دەست بکاتەوە، دواجار بنەماکانی حومکمرانیان لە چوار چێوەی نەتەوە پەرستیدا خۆی بەرجەستە دەکات هەروەک هەژمونی دەسەلاتاەکانی ترکیاو ئێران و ولاتانی عەرەب،

لەبەرامبەردا هەژمون باڵایی ئەمریکا تارادەیەک جیهانگیریەو دورە لە بنەماکانی نەتەوە پەرستی و ئاینگەرایی کە ئەمەش هەل دەداتە نەتەوە زۆلێکراوەکان کە بە مافەکانی خۆیان بگەن ئەمەش بەمەرجێک بەرژەوەندی وبەهاکانیان لەگەل ئەمریکا یەکانگیربکەن

لە روداوەکانی سوریا بەرونی ئەم لێکدانەوەیە خۆی بەرجەستە کرد کە هاتنە ناوەوەی ئەمریکا بۆ کوردان سودی هەبو گەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بوبێت بەو پێیەی لە م رێگەیەوە کورد توانی هەناسەیەک بدات و لانی کەم ببێتە خاوەن هێزێکی سەربازی تۆکمە کە جۆرێک لە پارێزگاری بۆ خۆی دەستەبەر بکات،
سەرڕای ئەم ئەرێنیانە ئەمریکیەکان نەبونە فاکتەری بنیتنانی ئەجندایەکی سترتیجی درێژخایەن بۆ پرسی کورد لە رۆژئاوا ،بە شێوەیەک ئەمریکا لە کاتی پشتیونیەکانی کورداندا بە جۆرە بو کە تەنها ئامانجی کورتخایەن بەرجەستە بکات بۆ کورد نەک درێژخایەن،ئەمریکایەکان پشتیوانی هێزەکوردەیکانیان کرد بۆ دەرپەراندن و رێگریکردنی داعش

بەلام دوای رەوینەوەی مەترسیەکان پشتیوانی هێزەکوردیەکان لە م ناوچانە کرا کە سەرچاوەی وزەی هەبو ئەویش بۆ بارسوکی لەسەر تێچوەکانی ئەمریکا لەسەر شەرەکەو بەکارهێنانی داهاتی نەوتەکە بۆ پشتیوانی کوردەکان،

کاتێیک کە هێزە کوردیەکان لەهەڵی گەێشتن بەدەریاد لە باکوری رۆژئاوای سوریا ودرێژبونەوە لە کۆبان ێ و عەفرینروە کوردەکان بە تەنها چونە شەرەکەوەو بێپشتیوانی ئەمریکا شەرەکەیان بەرێوە برد،تەنانات لە پرسی کۆبانێد ئەمریکیەکان داوا لە هێزە کوردیەکان دەکە کە رادەستی پکان ،بەهەمان شێوە لە پرسی عەفرین کاتێک کوردەکان روبەروی هێزی زەیتونی تورکیاو بەکێگیراوەکان دەبنەوە ئەمریکا هاوکاریان ناکات ،کە ئەم دو شارە رۆلی سترتیجیان بۆ کورد هەیە کە لەوێوە بگەنە دەریاو بە بەجیهانی دەروە ببەسترێنەوە ،

بەلامم کاتێک کوردەکان لە ناقوچەکانی دەیرزور لەگەل داعش شەر دەکەن کە ئەم ناوچانە سەرچاوەی وازەن ،ئەمریکا پشتیوانیا دەکات لە کاتێکدا هەژمونی کورد لەو ناوچانە هیچ ستراتیجیەتێکی بۆ کوردنەبوە لەئایندە بەوپێیەی کە زۆرینەیان عەرەبن وحوکمی کوردی لەم شوینانە بۆ ئەم قۆناغە ئەستەمە.

جارێکی تر ئەمریکا لە پرسی ئێران بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پێوستی بە پاڵپشتی کوردو هێزەکەیەتی ،بۆیە لەم نێوەندەشدا کورد وەک نەتەوە پرسە سیاسیەکی پێویسته بە ئەمریکا هەیە کە دەتوانێت بە سود وەرگرتن لە ئەزمونی رۆژئاوا چوارچێوەیەک بدۆزێتەوەو بەرژوەندیە درێژایەنو ستررتیجیەکانی لە گەل ئەمریکا یەکانگیر بکات و لەبەرامبەر هەر خزمەتێکی کاتی ئەمریکادا چاوی لەسەر ئامنجێکی درێژخایەنی خۆی هەبێت،،،،، بەنمونە کوددی رۆژئاواو هێزەکەی ئەوکات پشتیوانی ئەمریکا بکات کە لەبەرامبردا رێگای سەر دەریای بۆ بکاتەوە و بیگەیەنەتە سەر دەریای ناوەراست، ،کوردی باشور لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی ناوچە دابرێنراوەکان هاوکاریان بکات

بەکورتی سیاسەیتی ئەمریکا لە گەل کودردو هەمو هێزەکانی دەرەوەی ئەمریکا چ دەولەتی بن یان نادەولەتی بەرژەوەندیەو دورە لەبنەماکانی گشتی دیموکراسیو بنەماکانی سیاسەتی نێوخۆی ئەمریکا بەلام لەگەل ئەوشدا دواجار سیاسەتی ئەمریکا بەراورد بەسیاسەتی ولاتانی ناوچەکە گونجاوترە بۆ کورد ونەتەوە چەوساوەکان

ئەوەی گرنگە کە کورد سیاسەتی ئەمریکا وەک خۆی بخوێنێتەقە سود لە هەندێک لە بنەماکانی وەربگرێت وبە هیچ شێوەیک خۆی رادەستنەکات چونلە دواخار ئەمریکاش ولاتە خاوەن هاولەتی خۆیەتی و دەبێت لە بەرژەوەندی ئەوان سیاسەت بکات پێش بەرژەوەندی مرۆڤایەتی و بەها جیهانیەکان.

04/04/2026

جەنگی ئێران-ئەمریکاو چارەنوسی کورد وهاوپەیمانە نوێکان،
،،،
سەرهەڵدانی جەنگ بەشێوەیەکی توند لە نێوان ئەمریکاو ئێران و درێژەکێشانی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک ئەگەری ئەوە دێنێتە ئاراوە کە ئەمریکا ناتوانێت ئەو سەرکەوتنە تۆمار بکات کە پێشبینی دەکرا،سەرەڕای باڵادەستی ئەمریکا لە روی پێکانی ئامانجەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە، رژێم لەسەرئاستی نێوخۆ کاریگەریەکی ئەوتۆی پێوە دیار نیەو لەسەرێاستی شەقام هاوسۆزی بۆ دەستەبەر بوە ،لە هەمانکاتیشدا لەسەر ئاستی ولاتانی ناوچەکەو ئیسلامی و ولاتانی جیهان پشتوانی رەوایی بۆ ئێران ورژێمەکەیەتی،تەنانەت ولاتانی ناتۆی هاوپەیمانی مێژوویی ئەمریکا ئامادە نەبوون هاوکاری واشنتۆن بن بۆ ئەم شەرەو بەلکو بەفەرمی دژایەتیان نیشانداوە

هاوکات لە گەڵ بەرەوپێشچونی جەنگەکە هاوپەیمانیەکان رویان لە هەلوەشانەوەدایەو هاوپەیمانی بچوک لە سەر ئاستی ناوچەکە لە گەڵالە بوندان،
ئەمریکا لەبەرنامەی دایە هاوپەنی ئەندامی ولاتەکەی لە ناتۆ بکشێنێتەوە ،ئەلبەتە هاوپەیمانی نوێ بنیاتدەنێت بەپێی هەلومەرج وبەرژەوەندیە جۆپۆلەتیکیەکانی خۆی ئەوەی ئێستا بەدیدەکرێت هاوپەیمانی ترامپ وناتانیاهۆ پتەوەو دەکرێت لە ولاتانی ناوچەکەش بەتایبەت ئیمارات بەفەرمی ببێتە ناو هاوپەیمانیەتی ئەم دو ولاتە و لە روی سەربازی ئابوری وسیاسیەوە چارەنوسی خۆی بە ئەوان گرێبدات.

هاوپەیمانی تر کە لە پێش گرژیەکان گەلالە بوبون زیاتر دوای جەنگەکە تۆخ دەکرێنەوەو ئاستکانیان دەگۆڕن لەوانە ب هاوپەیمانیەته نئوان ئسرایل ،یۆنان،قبرس کە دەکرێت لە گەل هاوپەیمانی ئەمریکاو ئیسرایل تێکەڵی یەکتر ببن وبەرەیەکی یەکگرتی نوێ دروستبکەن و لەئەگەر کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ دا بانگهێشتی ئەندامی نوێ بکەن بۆ ناو هاپەیمانیەتەیەکەیان .
هاوپەیمانیەکی تریش کە ناوی هاوپەیمانی سەقامگیریە و لە تورکیاو و مصرو پاکستان وسعودیە پێکدێت ئەلبەتە پێشتر هاوپەیمانی پاکستان و سعودیە لە ئارادابووە بەلام دوای شەری ئێران بوەتە چوار قۆڵی و ئەمانەش پێدەچێت ولاتی تر بانگهێشت بکەن .

بێگومان لە ئەگەری نەروخانی رژێمیش لە ئێراند هاوپەیمانی کە پێشتر پێی دەوترا هاوپەیمانی بەرهەلستکاری هەر وەک خۆی بەردەوام دەبێت و ئەمجارە تارادەیەک ئاشکراترو فەرمی تر دەبێت کەلەوانەیە عێراق بە فەرمی لەم هاوپەیمانیەدا بێت و پرۆکسیەکانی تریش هەر وەک پێشو بەردەوام دەبن.بێگومان ئەم هاوپەیمانیانە لەو کاتانەدان کە ئەمریکا لە جەنگەکە سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت وناچار بێت واز لە جەنگە بهێنێت،بەلام بەپێچەوانەوە گەر سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ئەوا دەبێتە وەرجەرخانێکی مێژوویی وئەمریکا رابەرایەتی جیهان دەکات و هێچ لەو هاوپەیمانیانە ناتوانن بنیاتبنرێن و ئەمریکا خۆی تاکە هێز دەبێت و هەژمونی سەربازی وئابوری سیاسی لەرێگەی سەرچاوەکانی هێزی بەردەستیەوە بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت بە روسیاو چینیشەوە،بەتایەبەت سەرکەوتنی دەبێتە هۆی ئەوەی کە نزیکەی نیوەی وزەی جیهانی لەبەردەست دابێت کەئەمەش دەبێتە هۆی یەکلاکردنەوەی هەژمونی هەر هێزێک بەسەر جیهاندا.

روسیاو چین و کۆی ولاتانی جیهان چاوەرێی دەرەنجامی یەکللاییبونەوەی ئەم جەنگەن وهەریەکەیان بەگوێرەی لێکەوتەکانی خۆی دەداتە پاڵ بەرەیەک یان لەنێوان خۆیاندا هاوپەیمانی تازە گرێدەدەن

بەوپێیەی کە کورد لەنێوان بەرژەوەندی ئەم هاوپەیمانانەدایە دەکرێت بەهەند وەربگیرێت و هەریەکەیان بیەوێت بیخاتە چوار چێوەی هاوپەیمانیەتی خۆیەوە ،کورد گرنگە لەنێوان ئەم هاوپەیمانیاندا بەیەکگرتویی جێگەی خۆی بگرێت لەگەل یەکێکیاندا بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆی دیاری بکات بەپێچەوانەوە بەپەرتەوازەیی دەکرێتە قوربانی و سوتەمەنی بەرژەوەندی ئەم هاوپەیمانیەتە نوێیانەوە

بەکورتی جەنگی ئەمریکاو ئێران بەلای هەر بەرەیەکدا بشکێتەوە جیهان گۆرانکاری ریشەیه بەخۆیەوە دەبینێت و هاوپەیمانیە ناوچەیی وجیهانیەکان ئاڵوگۆڕیان تێدەکەوێت بەشێوەیەک هاوپەیمانیە کۆنەکان لێکدەترازێن وهاوپەیمانی تازە سەرهەڵدەدەن.

کورد لە ـ سەردەمی دۆناڵد تڕامپ ـ دا.سیاسەتەکانی ترامپ لە کۆی بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری بونەتە وەرچەرخانێک لە...
01/04/2026

کورد لە ـ سەردەمی دۆناڵد تڕامپ ـ دا.

سیاسەتەکانی ترامپ لە کۆی بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری بونەتە وەرچەرخانێک لە مێژووی ئەمریکا وجیهاندا،گۆرانکاریەکان لە سەردەمی ترامپدا رەهەندی هەمە لایەنەن و سیاسەتەکانی بەکارهێنانی باجی گومرگی و وتەکانی لەسەر پرسی جێندەر و هاتنەدەرەوی لە پەیمانە نێودەولەتیەکان و هەرەشەکانی بە جێهێشتنی ناتۆ ،دەرخەری ئەوەن کە سەرەڕای ئاستەنگەکان ترامپ کۆتایی بەسیاسەتی نیولیبرالیزمی دوای جەنگی جیهانی دووەم دەهێنێت،،،

لە جەنگی نێوان ئەمریکاو ئێراندا ترامپ بە بێ بونی پشتیوانی و کۆدەنگی نێودەەلەتیی هاوپەیمانیەکی گشتی چوە ناو جەنگێک کە زیاتر بەرژەوەندی ئەمریکا تاک لایەنانە لە خۆدەگرێت نەک بەرژەوەندی جیهانی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.ئەمەش بەڕوونی لەسیاسەتی سەردەمی ترامپ رەنگی داوەتەوە راشکاوانە بانگەشەی دەست بەسەرا گرتنی وزەی ئێران دەکات هەروەک پێشتر ئەم هەنگاوەی لە فەنزویلا ئەنجامدا دور لە ویستی هاوپەیمانە رۆژئاوایی ونێودەوڵەتیەکانی .

سیاسەتی نیولیبرالەکان کە ئامانچ دروستکردنی جیهانێکە لە سەربنەمای بەرژەوەندی هاوبەش وبەستنەوەی بەرژەوەندیە ئابوریەکانی لە خۆ بەرجەستکردن و دامەزراندنی رێکخراوەکان لەسەر ئاستی جیهان، بەرەو ئەوە هەنگاوی دەنا کە جیهان لە رێگەی چەندین تۆری ئابوری ورێکخراوەیی و بنەماکانی مافی مرۆڤ بەیەکە گرێبدرێن لەسەردەمی ترامپدا ئەم خەونانە کۆتاییان هاتوە. ناوندە نێودەولەتیەکان لە راگرتنی دەسدرێژیەکانی ولاتانی پێشێلکاری سەروەری وڵاتان شکستیان هێنا هەر لە پەلامارەکانی روسیا بۆ سەرئۆکرانیاو پێشێلکاریەکانی نەتەنیاهۆ بۆ سەر خەلکی مەدەنی لە غەزە و شەری تاکلایەنانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

کۆی هەمو ئەم روداوانە کە ئەمریکا وەک رابەری ئەو جولانەوە نیولیبرالە ئەرکی سەرەکی پێدرابو کۆتایی هاتو هاوپەیمانەکانی لەبری ئەوەی ئەمریکا وەک رزگارکەری ئاشتی جیهانی بناسن ،وەک نەیارێکی سەرسەختی خۆیان بینی کە ئەجندای کارەکانی لە چەنگی ئێران -ئەمریکا بەرونی ئەوە دەرکەوت کە نەک بەشداریان نەکرد بەلکو هەستان بە رێگری و رێگە نەدان بە بەکارهێنانی بنکە سەربازیەکانی بۆ ئەم شەرە کەهەریەک لە ئسپانیاو فەرنساو بریتانیا و ئەلمانیاو ئیتالیا کە ولاتی کاریگەرن راشکاوانە ئەم هەڵوێستەیان راگەیاندوە . ،

لەدەرەنجامدا ، لەگەل کۆتاییهاتنی جەنگی ئەمریکا وئێران و شکستی ئەمریکا لە گۆرانگاری ریشەیی لە ئێران ،سیاسەتی ترامپ بەتەواوی لەسەر ناوخۆی ئەمریکا چردەبێتەوەو ولاتانی ناوچەکەش دەکەونە هاوپەیمانی دوو قۆلی وچەند قۆلی بۆ هاوسەنگی تواناکانیان لە بەرامبەر زلهێزەکان ئەمەش جیهان لە ئامانجی یەکگرتووی جیهانی دەگەرێنێتەوە فرە هێزی و فرە جەمسەری کە دروست پێچەوانەی ئامانجەکانی سیستەمی نیولیبرالی و جیهانگیریە

کورد لەم نێوەندە بەهۆی نەبونی سیاسەتی دەولەتی ،دەکەوێتە بەر هەژمونی ئەم هاوپەیمانیە نێوچەییانە کە ،لەگڵ تێپەربونی کات سەر هەڵدەدەن هاوپەیمانیەک بەسەرۆکایەتی بیری شیعەگەرایی لەئەگەری نەروخانی رژێم لە ئێران بەسەرپەرشتی ئێران دەبێت،هاوپەیمانی سونە ترکیاو(لەئەگەری هاتنە دەرەوی ئەمریکا لە ناتۆ دواتر ئەلبەتە ترکیاش دێتەدەر بیر لە هاوپەیمانی ناوچەیی دەکاتەوە )سعودیەو مسسرو پاکستان کە بەرژەوەندی ئابوریی وجیپۆلەتیکی بەیەکیان دەبەستێتەوە، هاوپەیمانی ئسرایلی قبرسی یۆنانه و ئیماراتی ولاتانی تریش دەچنە ژێر ئەم هاوپەیمانیە بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانی خۆیان .

لێردە ئەوەی گرنگە بۆ کورد ئەوەیە کە هەلوێستێکی رونی هەبێت وبەرژەوەندیەکانی خۆی لە گەل یەکێک لەم هاوپەیمانیانە جوتبکات پێش ئەوەی هێزەکانی رۆژ ئاوا لە ناوچەکە دوربکەونەوە لەناو ئەم کێشمەکێشەدا ئاراستەکانی خۆیان دیاری بکە ن بەرەچاوکردی بەرژەوەندی ئابوری وسیاسی کلتوری خۆیان .بەتایبەت باشوری کورستان کە نیمچە قەوارەیەک سیاسیە توانای چونە ناو ئەم گەمانەی زیاتر بۆ رەخساوە،

لەسەردەمی ترامپدا جیهانگری بەتواوی پاشەکسەدەکات و دەگەرێتەوە بۆسەردەمی پێش جەنگی جیهانی یەکەم و دوەم یان سەردەمی جەنگی سارد کە ئەلبەتە بە شێواز ومیکانیزمی تری ئەم سەردەمە ،سەردەمی خۆپارێزی ئابوری وسیاسی ونەتەوەیی جێگەی لێبرالیزم نیولیبرالیزم دەگرێتەوە و بەرژەوەندی نەتەوەیی جێگەی بەرژەوەندی مرۆۆیی و و جیهانی دەگرێتەوە،

دوابەدوای ئەم گۆرانکاریانە دەکرێت هەندێک هێزی نوێ سەرهەلبدەن لە روی هەژمونی ئابوریی و سیاسیی کلتورییەوە باڵادەستی خۆیان بسەلمێنن ،دەکرێت هەندێکیی تر توشی پوکانەوەببن ،هەرلە ئێستەوە ململانێ ناوچەییەکان لەسەرتاسەری جیهان دەستی پێکردوە راشکاونە ئەمە لە کۆبونەوەی داڤوس باسکراو سەرۆکی کندا داوای لە ولاتە بچوکەکان کرد کە هاوپەیمانی لە نێوان خۆیاندا گرێبدەن بۆ ئەوەی لەم قەیرانەی ئێستای پاشەکشەی جیهانگیریدا بێ زیان دەرچن و هاوسەنگی بەرامبەر زلهێزەکان دروستبکەن .

بەکورتی ئێمە لەسەردەمی دۆنالد ترامپ داین کە کۆتایی سەردەمی نیولیبرالیزم و جیهانگیریە جیهانێک بەرجەستە دەکات کە نەتەوەکان دەبێت خۆیان بەرژەوەندی خۆیان بدۆزنەوە چیتر هێزە نێودەولەتیەکان رۆلی پارێزەرو پۆلیسی جیهانی نابینن کە پێشتف بەهانای گەلانی زۆلێکراوەو دەهاتن و تارادەیەک لە کۆمەلکوژی رزگاریان دەکردن وەک ئەوەی کە لە باشوری کودستان رویدا لە ساڵانی نەوەدەکان ،هەروەها بەهەمانشێوە لەوڵاتانی بەلکان لە یۆگسلافیای پێشو بۆسنە و کرواتەکان سودیان لە هەلومەرجە نێودەوڵەتیەکان وەرگرت لەو کاتانەدا ،
بەو پێیەی هاوپەیمانیەکان زۆرتر دەبن بەراورد بە رابردو ،ئەمە خالێکی ئەرێنی دەبێت بۆ گەلە زۆرلێکراوەکان کە بەهۆی یەکگرتویی ویەکێتی نێوخۆیان دەتوانن لەکێشمەکێشەکاندا وەک هێزێکی کاریگەر و پتەو و بریاردەر لە گۆرەپانەکەدا رۆل ببینن گەلی کورد یەکێکە لە ونەتەوانەی کە دەتوانێت رۆلی کاریگەر لە رۆژهەلاتی ناویند بگێرێت بەسودی خۆی پلانە نەخوازراوەکانی نەیارانی تێکبدات.

31/03/2026

جۆلانی و سیاسەت و پەیوەندی نێوان بەهاو بەرژەوەندی،،،،

هەرچەندە ئەوروپا لە دوای شۆرشەکانی رابون ورۆشنگەری بانگەشەی کۆمەلێک بەهای مرۆیی و دیموکراسی دەکات و هەول دەدات لە سەر ئاسته نێو خۆیی و نێودەوڵەتی دەولەتی پابەند بێت بەلام بەهۆی دەرکەوتنی چەندین بەرژەوەندی سیاسی کە پەیوەندی بە پرسی نیشتیمانی وڵاتەکانیا نەوە هەیە ،لەم دواییانەدا ناچور بون کەدەسبەرداری بەهاکان ببن وبەرژەوەندیە نیشتیمانیەکان بکەنە ئامانجی سیاسەتکردن ،

پەیوەندی نێوان بەرژەوەندی و بەهاکان هەمیشە مشتومڕی هزریی و دیدگایی لەسەر بوە بەلام لە دوای روداوەکانی سوریا و سەرهەلدانی کێشەی کۆچبەران و قەیران ئابوریەکانی ولاتانی رۆژئاوا ،شێوە کۆدەنگیەک لە کۆی ناوەندەکاندا دروست بوە کە وڵاتانی رۆژئاوا لەم دۆخەدا پێویستە بەرژەوەندهە نیشتیمانیەکان لەبەر چاو بگرن و پشتبکەنە بەها جیهانیەکان و دیمکراسی و مافی مرۆڤ وبەها مرۆییەکان بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت بخرێنە لاوەو کار لە سەر پرسە سترتیجیە نێخۆییەکان بکرێت،،،

سەردانەکانی ئەم دواییەی جۆلانی بۆ ولاتی ئەلمانیاو پێشوازلێکردنی بەم گەرمیە تەواو سەلمێنەری ئە وراستیەن کە کاتێک بەهاو بەرژەوەندی بەریەکەتن دەکەوێتە نێوانیان ئەوا بەرژەوەندی دەخرێتە پێش بەهاکانی مرۆیی ودیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ

سەرەرای ئەوەی کە جۆلانی لە رابردودا رابەرایەتی گروپێکی توندرەوی ئیسلامی کردوەو دواجار لە کاتی گرتنە دەستی دەسەلاتیش بەردوام سیاسەتی توندو تیژی لە بەرامبەر کەمینەکان بەکارهێناوە بە شێوەیەکی نامرۆیی پەلاماری کەمینەکانی وەک عەلەوی ودروزو وکوردی داوە ،لەسەر ئاستی نێودەولوتی و ولاتانی رۆژئاوا پێگەی دانەبەزیوەو بەردەوام دەرفەتی پێدەدرێت لە ناو کۆمەلگەی نێودەولەتی جێگەی بکرێتەوە ، لەبەرامبەردا هێزگەلێکی وەک کورد کە وێرای هاوپەیمانی درێژخایەن لە گەل هێزەکانی رۆژئاوا لە ماوەی رووبەروبونەوەی شەری دژی داعش و لێکنزیکی بیرو بۆچونەکانیان بەراورد بە جۆلانیەکان وا ئەمرۆ بەهۆی نەمانی بەرژەوەندی هاوبەش پشتیوانیان لێناکرێتو هەول دەدرێت بخرێنە دەرەوەی هاوکێشەکان،

بە پێچەونەوە سەرەڕای ئەوەی جۆلانی لەرووی بەهاکانەوە زۆر لە ئەڵمانەکان دوورە بەڵام چەند بەرژەوەندیەکی هاوبەش ئەلمانیای بە سوریاوە بەستوەتەوە ئەمەش وایکردوە پیرۆزی بەهاکان بخرێنە لاوە ،

بەرژەوەندی ئەلمانیا لە گەڵ جۆلانی زیاتر پەیوەندی بە پرسی پەنابەرانەوە هەیە کە بونەتە بارگرانی بەسەر ولاتی ئەلمانیا ،و کاریگەریان لەسەر بەرزبونەوەی بیری راستترەوه و نەژاد پەرستی لەناو ئەلمانەکان داناوە کەدوجار یەکێتی کۆلایەتی ئەلمانی دابەشکردوە و زۆرینەی دانیشتوان لە دژی پەنابەران هەڵوێستیان یەکەو لە نێوانیاندا پەنابەرانی سوری سەرچاوەی نارەزایەتیەکانی هاوڵاتیانی ئەلمانن بەهۆی زۆری ژمارەیان و ئەنجامدانی کاری نەشیاو لە پەلاماردانی ئافرەتانی ئەلمانی و کاری نایاسایی وسەرپێچیەکاندا،
،
لەم نێوەندەدا بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئەلمان دۆخەکە هێوربکاتەوە بەرژەوەندیەکی ستراتیجی لە گەل جۆلانیدا هەیە ئەویش هاوکاریکردنە بۆ وەرگرتنەوەو گێڕانەوەی پەنابەرانی سوری کە ژمارەیان لە چەند ملیۆنکدایەوە بەگوێرەی ئامارەکانی ئەلمانیا لە ٨٠٪ ی ئەمانە لە لیستی ناردنەوە دان ،

بۆیە لەنێوان بەهاو بەرژەوەندی ئەلمانیا وەک دەوڵەت بەرژەوەندی دەخاتە سەر ووی بەهاکان و ئەگەر بۆماوەیەکی کاتیش بێت لە سیاسەی پراگماتیکیدا بک ئەلمانەکان رۆلی بەرژەوەوەندیلە بەهاکان گرنتر دەبینرێت

ئەمریکاو خالە لاوازەکانی لەگەل ئێراندا،،،،،،سەررای ئەوەی کە ئەمریکاو ئیسرایل بەیەکە تەواوی  توانا سەربازیەکانی ئێرانیان ...
31/03/2026

ئەمریکاو خالە لاوازەکانی لەگەل ئێراندا،،،،،،

سەررای ئەوەی کە ئەمریکاو ئیسرایل بەیەکە تەواوی توانا سەربازیەکانی ئێرانیان وەک دەولەت لە کارخستوە ، توانیویانە ئێران لە روی بەرگری ئاسمانی ببگێڕنەوە سەرەتاکانی هەشتاکانیجەنگی ئێران -عێراق کە لەم جەنگەدا فرۆکەکانی ئازادانە بەسەر ئاسمانی ئێراندا دەفڕین بەبێ بونی هێچ بەرگریەکی ئاسمانی ئێرانی .لەم جەنگەشدا ئیسرایل تارادەیەک کۆنترۆلی ئاسمانی ئێرانیکردوەو ، هاوکات توانیویەتی بەهۆی ئەم باڵادەستیەوە کۆتایی بەژیانی دەیان زاناو سەرکردەی سیاسی و مەیدانی بە رێبەری ئیرانیشەوە بهێنێت کە هەمو ئەوانە گوزارش لە هێز وتوانای بێشومار و زەبەلاحی ئیسرایل -ئەمریکا دەکات کە لەم شەرەی لە گەل ئێراندا ئەنجامی دەدەن.

بەڵام سەرەرای ئەم هێز و باڵادەستیەی ئەمریکا بەرامبەر ئێران ، چەندین خالی لاواز بونیان هەیە کە وا لە ئەمریکا دەکات کە دەستی ئاشتینبۆ گفتوگۆ درێژبکات وهەوڵبدات کە شەڕەکە کۆتایی بێت . گرنگترین ئەو خالانەی کە ئەمریکا بەرامبەر ئێران لاواز دەردەکەوێت کەنەتوانێت جەنگەکە بەسودی واشنتون یەکلایی بکاتەوەو سەرکەوتن رابگەیەنێت هاوشێوەی جۆرج بوش کە بەرامبەر عێراق ئەنجامی دا ، ئەوەیە کە دۆنالد ترامپ لەسەر ئاستی نێخۆیی تەنها پارتەکەی خۆی پشتیوانیەتی و دیمکراتەکان بەکۆی دەنگ دژایەتی ئەم شەرە دەکەن و لوسەرئاستی ئەوروپاو هاوپەیمانی ناتۆ وکۆمەلگەی نێودەوڵەته ئەمریکا بێپشتیوان ماوەتەوە.بەتایبەت پشتێکردنی بەریتانیا کە بەدرێژایی سەدەی رابردو لە کۆی جەنگەکان لایەنگیری یەکتر بوون بەنمەنە لەهەردوو شەری عێراق وئەفغانستان هاوپەیمانبون ،

خالێکی تر پرسی وزەیە کە لەسەر ئاستی ئەمریکا وێرای ئەوەی کە ئەمریکا بەرهەمهێنەری وزەیەو رۆژانە نزیکین١٣ملیۆن بەرهەم دەهێنێت ،بەلام پێداویستی ئەمریکامنزیکی ٢١ ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا کە ئەمەش جیاوزیەکی زۆرە لە نێوان خواستی بازارو بەرهەمهێنانیدا کە بەئاسانی ناتوانێت لە قەیرانی وزەدا بازار یەم برە پربکاتەوە لەکاتێکدا کە لە سەدا ٢٠ نەوتی جیهان بە گەروی هۆرمز دا تێپەر دەبێت وئەمیش لە ژێر کۆنتۆلی ئێراندایەو وە لەبەر سەختی شوێنەکەش ئەگەری ئەوە ناکرێت ئەمریکا بتوانێت کۆنترۆلی بکات لەکاتێکدا بەهێزێکی زۆریشەوە پاسەوانی و کەشتیەکان بکات کۆمپانیاکانی بیمە ئامادە نین لەم راێگەیەوە نەوت بگوازنەوەو بەو پێیەی کە بازاریش لە ئەمریکا بازاری ئازادەو لە ژێر کۆنترۆلی دەولەتدا نیە ناتوانێت بە زۆر بەزۆر کۆمپانیاکنی بیمە یان کۆمپانیانی نەوت گواستنەوە ناچار بکات کاری گواسنەوە ئەنجامبدات .

هەمان پرسی قەیرانی وزە کە پێداویستیەکی سەرەکی بازاری هاولاتی ئەمریکایە کێشیەکی تر بۆ خودی دۆنالد ترامپ دروستکردوە ئەویش لەدەستدانی متمانەی دەنگدەرانیەتی کە لە مانگی یانزەی ئەمسال روو لە سندەقەکانی هەلبژاردن دەکەن . کە لە هەلو مەرجی گرانی کالاکان لەبازاردا نارەزایەته دەنگدەرانی لێدەکەوێتوەو لەسندوقەکانی هەلبژاردن بە دژی ترامپ وکۆماریەکان دەگەکانیان دەدەن.
ئەم مەترسیە زۆر بەزەقی لەلایەن کۆماریەکانەوە هەستی پێدەکرێت بۆیە دوای ئەوەی دلنیابونەوە ئەمریکا ناتوانێت لەم شەرە سەربکەوێت وبازار ئاسایی بکاتەوە ،سەرقالی دەرکردنی یاسی رزگارکردنی ئەمریکان کە تیایدا چەند کۆتو بەندێک دادەنێن بۆ دەنگدەرەکان کە بەسودی ککماریەکان بێت ولە زیانی دیموکراتەکانە بەلام لەگەل ئەمەشدا بەشێک لە کۆماریەکان پشتیوانی ئەم یاسایە نەاکەن کە تارادەیەک نادیموکراسیەوە هەلی یکسان بۆ کۆی دەنگدەران فەراهەم ناکات.
،
بۆیە خالە لاوازەکانی ئەمریکاو دۆنالد ترامپ لە ئاستێکدان کە بەئاسانی چارەسەر ناکرێن و نەبونی پشتیوانی نێودەوڵەتی و تاراددەیەک ملنەدانی ئێران سەرەڕای لەدەسدانی زۆرێک لەسەرکردەکانی و پێداگری ئێران لەسەر داخستنی گەرووی هۆرمز نزیکبونەوەی هەلبژاردنەکانی ئەمریکا و هەمو ئەونە بەرو ئەوەمان دەگەیەنن کە ترامپ لە ناچاریا واز لەم شەر بهێنێت ئەگەر بۆماوەیەکی کاتیش بێت لانی کەم تاوەکو کۆتایی هاتنی هەلبژاردنەکانی ائەمریکا کە بریارە لە منانگی يانزەدا ئەنجامبدرێت .

Address

London

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێکخراوی ئاگورا: Agora posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share