دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا KANGA Educational Foundation

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا   KANGA Educational Foundation دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا (کیف)؛ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی، ناحکوومیی قازانجنەویستە.

Kanga Educational Foundation (KEF); an International, non-governmental and non profitable organisation.

11/10/2026

#خوێندنگە کوردییەکانی ئەم هەفتەیەی دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، هەفتەیەکی پڕ لە زانست و فێربوون بوو بۆ منداڵە خۆشەویستەکانمان. تێیدا منداڵان لە وانەکانی ڕووبەڕوو لەگەڵ ئۆنلاین ، بە زمانی دایک و جیهانی زانست ئاشنا بوون.

​دەستخۆشی لە مامۆستایانی دڵسۆزی کانگا دەکەین بۆ ڕەخساندنی ئەم ژینگە فێربوونە جوانە.

10/10/2026

#دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی و مامۆستایانی خوێندنگەی کوردی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار دەکەین بۆ ڕێکخستنی وانەکانی فێربوونی زمانی کوردی لە پەرتووکخانەی مۆردن (Morden Library).
​بەکارهێنانی ئەم جۆرە ناوەندە گشتییانە بۆ وانەکانی زمانی دایک، ژینگەیەکی زانستیی هاوچەرخ بۆ منداڵان دەستەبەر دەکات و ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە پاراستنی ناسنامە و زمان لە تاراوگە.
​هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ منداڵە چاوگەشەکانمان دەخوازین.

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا

فێربوونی زمانی کوردیی ناو پۆل لە دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا   KANGA Educational Foundation ✨️دامەزراوەی پەروەردەیی کانگ...
04/10/2026

فێربوونی زمانی کوردیی ناو پۆل لە دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا KANGA Educational Foundation
✨️دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا سەرچاوەی پەروەردە و فێربوون
٠٢/١٠/٢٠٢٦
٠٣/١٠/٢٠٢٦
هیوای ئایندەیەکی گەش بۆ منداڵە خۆشەویستەکانمان 😊

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، ئامادەی پێشوازیی خوێندکارانی نوێی پۆلی یەک لە خوێندگەی ئایندەی بنەڕەتی لە سلێمانی دەبێتسێشە...
01/10/2026

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، ئامادەی پێشوازیی خوێندکارانی نوێی پۆلی یەک لە خوێندگەی ئایندەی بنەڕەتی لە سلێمانی دەبێت
سێشەممە ٢٠٢٦/٠٩/٢٩، مامۆستا عەدنان شاسوار لە دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، لەگەڵ پەروەردناسی گەورە و ڕاهێنەری ناسراو، مامۆستا عەبدوڵڵا سوور... ئامادەی ئەو ئاهەنگی پێشوازییە بوو کە خوێندگەی ئایندەی بنەڕەتی لە سلێمانی، ڕەنگین و ڕازاوە، ڕێکیانخستبوو.
لە پێزانییانەوە بۆ خزمەتە ناوازەکانی م. عەبدوڵڵا کە نیو سەدە پێش ئێستا ڕێچکەی پێشووازیی لێکردنی خوێندکارانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتیی هێناوەتە ئاراوە... خوێندنگەکە بانگهێشتیان کردبوو بۆ ئەوەی بە پێشەنگیی خوێندکارە نوێیەکانەوە ڕووەو هۆڵی ئاهەنگەکە... هەنگاو هەڵگرن.
دیمەنێکی هەست و سۆز ورووژێن بوو، کاتێ خوێندکارانی پۆلی دووەم و سێیەم لە پێشووازی خوێندکارە نوێیەکاندا بوون تا لەو جێیەدا دابنیشن کە خۆیان پێرار و پار خوێندویانە.
خوێندنگەکە ژینگەیەکی ڕەنگاڵیی خوڵقاند بۆ ئەوەی خوێندکاران و باوانیان مامۆستایاندا لەوە بە ئاگا بن کە لەوێ چیی دەگووزەرێت و ئەرکی هەر یەکێکیان چییەو چۆن پێیهەستن بۆ خوێندکارەکانی لە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون بەهرەمەند ببن؟
لە پلاندایە ئەم بەشدارییە بۆ ئاستی باڵاتر بە سوودی هەمەلایی هەڵکشێت!
بۆزانیاری زیاتر، تکایە سەردانی پێگەی خوێندنگەی ئایندەی بنەڕەتی بکەن لە:
https://www.facebook.com/ayndaschoo

عەدنان شاسوار
دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، سەردانی ئۆفیسی ئادا بۆ پرسی مەدەنی لە هەرێم دەکاتپێنجشەممە ٢٠٢٦/٠٩/٢٤،  عەدنان شاسوار، ئەند...
27/09/2026

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، سەردانی ئۆفیسی ئادا بۆ پرسی مەدەنی لە هەرێم دەکات

پێنجشەممە ٢٠٢٦/٠٩/٢٤، عەدنان شاسوار، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، سەردانی ڕێکخراوی (ئادا)ی بۆ پرسی مەدەنیی... کرد.

بەڕێز ئایاد حەمەشەریف، سەرۆکی ڕێکخراوی ئادا و ژمارەیەک لە خۆبەخشەکانیان، لە ئۆفیسی سەرەکی، هەڵەبجەی تازە، شارەزوور... پێشوازییان لە نوێنەرەکەی کانگا کرد.

لەم سەردانەدا، لێکتێگەیشتنی ئەرێنی دەرٮارەی پشتیوانیی کانگا بۆ ڕێکخراوی ناوبراو، هاریکاریی و چۆنیەتی ئەنجامدانیان... تاووتوێکران و، هیوای هەنگاونانی جددی بۆ دابینکردنی خواستەکان خوازرا!

سەرەڕای ئەو قەیرانانەی، زۆر تا کەم، یەخەی چالاکییەکانی گرتووە و دەگرێت؛ بەڵام ڕێکخراوی ئادا، بە هیممەتی دامەزرێنەران و خۆبەخشەکانی، خزمەتی نایاب پێشکەش بە خەڵکی دەڤەرەکەی دەکات و شایانی پشتگرتن، هاندان و هەماهەنگیی ڕێکخراوەیین!

عەدنان شاسوار
دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا

 !مامۆستا دێکانی ئازیز، زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و دڵسۆزیت لە فێرکردنی منداڵان بە زمانی کوردی. دەستت خۆش بێت! یەکشەممە، ٢...
27/09/2026

!

مامۆستا دێکانی ئازیز، زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و دڵسۆزیت لە فێرکردنی منداڵان بە زمانی کوردی. دەستت خۆش بێت!

یەکشەممە، ٢٧/٠٩/٢٠٢٦

27/09/2026


​کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، منداڵانی کورد لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشدارییان لە خولی فێربوونی زمانی کوردی کرد.
​لەم چوارچێوەیەدا، چیرۆکی سەرکەوتنی لاسیا ئیبراهیم نموونەیەکی دیارە؛ ئەو کە لە سەرەتای بەشداریکردنیدا هیچ شارەزاییەکی نەبوو و بە زمانی کوردی قسەی نەدەکرد، ئێستا بە سەرکەوتوویی دەق و بابەتەکان دەخوێنێتەوە.

​📌 تێبینی: بۆ بینینی ئەم پێشکەوتنە، تکایە سەیری ڤیدیۆی هاوپێچ بکەن:

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا

  ✨️​ئەمڕۆ لە خوێندگەی کوردی ئیلینگ - لەندەن (سەر بە دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا)، مناڵە خۆشەویستەکانمان لە کەشێکی پڕ لە...
26/09/2026

✨️
​ئەمڕۆ لە خوێندگەی کوردی ئیلینگ - لەندەن (سەر بە دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا)، مناڵە خۆشەویستەکانمان لە کەشێکی پڕ لە خۆشەویستیدا خەریکی فێربوونی زمانی پاراوی کوردی و پەرەپێدانی ناسنامەی نەتەوەیی بوون.
​✔️ فێربوونی زمانی ڕەسەن: فێربوونی خوێندن، نووسین و قسەکردن بە زمانی شیرینی کوردی.
​✔️ پەروەردەی نەتەوەیی: چاندنی شانازیکردن بە مێژوو، گەل و نیشتمانی باوپیاران لە دڵی نەوەی نوێدا.
​✔️ پەیوەندی لەگەڵ ڕەگ و ریشە: هێشتنەوەی پەیوەندی ڕۆحی مناڵان بە زمان و کەلتووری ڕەسەنیانەوە لە دەرەوەی وڵات.

​دەستخۆشی لە مامۆستایانی دڵسۆز و دایک و باوکی بەڕێز دەکەین کە هاوکار و پشتیوانی بەردەوامی ئەم هەنگاوە پیرۆزەن بۆ پاراستنی زمان و کەلتوورەکەمان.

​ #لەندەن

24/09/2026

🎉

بەشداری لە بەرنامە نوێیە هەفتانەکەماندا بکەن کە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات!

بۆ پشتگیریکردنی منداڵان و لاوە کوردەکانمان و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، خولەکانمان ئەمانە لەخۆدەگرن:

١) پشتیوانیی ئەکادیمی: خولی تایبەت بە زمانی کوردی، ئینگلیزی و بیرکاری بۆ منداڵان و لاوان.

٢) بەشداریی خێزانی: کۆبوونەوەی ڕێکخراو و چالاکیی هەمەجۆر بۆ هەموو خێزانەکە.

وردەکارییەکانی چالاکییەکە:

* کەی: هەموو ڕۆژێکی شەممە، لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ـەوە.

* لەکوێ: ناوەندی کۆمەڵایەتی ڤیبەست

Vibast Community Centre, 167 Old Street,
London EC1V 9NH

(چەند هەنگاوێک لە وێستگەی ئۆڵد ستریتەوە دوورە؛ پاسەکانی ٢٠٥ و ٢١٤ لێوە نزیکە).

تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ناوی خۆت تۆمار بکە 👇
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ژمارە تەلەفۆنی: 07395539211

بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پێشوازیکردن لە ئێوە و خێزانەکانتانین!

لەگەڵ ڕێزی زۆردا،
تیمی دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا     Kanga Educational Foundation (KEF)دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، هەشتەمین کۆبوونەوەی گشتی ...
21/09/2026

دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا
Kanga Educational Foundation (KEF)
دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا، هەشتەمین کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی ئەنجامدا

شەممە، ١٩/٠٩/٢٠٢٦ دامەزراوەی پەروەردەیی (د.پ) کانگا، هەشتەمین کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی خۆی لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە، دوو کاژێری خایاند و کۆمیتەی بەڕێوەبردن و جێبەجێکاران و ڕاوێژکاران و خزمەتبەخشان یا نوێنەرەکانیان بەشداربوون و وردبینانە زنجیرە بڕگەکانی کۆبوونەوەکەیان یەک بەدوای یەکدا بەچڕیی تاووتوێکرد و نەخشەڕێ نۆێیەکەیان بەجۆرێ داڕشتەوە کە گشت یەکە پێکهێنەرەکانی د پ کانگا بتوانن پراکتیکانە و بابەتییانە پێکەوە جێبەجێی بکەن!

ک گ س پێزانینی تایبەتی بۆ گشت لیژنە و کارمەند خۆبەخشەکان پێشتر دەربڕی و بەرزیی ئاستی هەنووکەیی کانگایان بە بەری ماندووبوونی ئەوان بینی.

ڕۆڵی ناوازەی کانگاشیان لە هاوکاریکردنی چمک لەمەڕ کۆڕبەندە میدیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکەی لەندەن لە ٨ - ٩ی تەمووزی ٢٠٢٦دا بەرز نرخاند.

داڕشتنەوەی بونیاد و دەستوور و ڕیزبەندکردنی چالاکییەکان لە کارە سەرەکییەکانی کۆبوونەکە بوون.

چڕکردنەوەی خزمەتە پەروەردەیی و فەرهەنگیی و هونەر و کەلەپوور و گرنگیدان بە پڕۆژەکانی تایبەت بە گەنجان‌ و بایەخدان بە پرەنسیپە سەرەکییەکانی ژینگە بۆ ئێستا و ئایندە، بە ئەرکی سەرەکی دانران و دابەشکردنی لەندەن بۆ ژمارەیەک ناوەند بۆ گەیاندنی خزمەتەکان بە پراکتیکیی بینران.

گفتوگۆی زیندووی ورد دەربارەی دەستووری کانگا هاتەگۆڕێ و ڕاسپاردەی هەستیار باسکران.

کۆبوونەوەکەوە، لیژنەی بەڕێوەبردنی نوێی ڕاسپارد بۆ ڕێکخستنەوەی دەستوورەکە، پێش ئەوەی بۆ Charity Commission ی بنێرێت!
بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکانە خێراتر و دروستتر، کۆبوونەوەکە بە باشی زانی ژمارەی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبردن بۆ پێنج ئەندامی دانیشتووی بەریتانیا کەم بکاتەوە.

خۆشبەختانە چوار لە ئەندامە کاراکانی پارساڵ: د. عەبدولڕەحمان صاڵح ، د. بەختیار ئەمین، خاتوو لازۆ باستان وخاتوو مەستان غەریب ئامادەیی مانەوەیان پیشاندا و، پاڵاوتنی کاک عەدنان شاسواریش‌یان بۆ دەستەکە پەسەند کرد.
کۆبوونەوەکە بە پێویستی زانی لە ڕێچکەی رێکخراوێک بۆ فێربوون Learning Organisation ی کانگا بەهرەمەند ببێت و سەرچاوە مرۆییەکانی خۆی و دەرەکییەکان بۆ ڕێکخستنی بەرنامەی فرەجۆر و خوولی ڕاهێنان بەگەربخات و ئاستی کارمەندە پەروەردەییەکان و مامۆستایان بەگشتی و مامۆستایانی زمانی دایک بە تایبەتی و خوێندکاران و گەنجانی کوردستانی بەرز و بەرزتر بکاتەوە! ئەم خوولانە ڕووبەڕوو یان لە سەر هێڵی ئەلکترۆنی دەگەیەنێت و ڕاڤەگرن دەکاتە پرۆگرام و دامەزراوەکە، زیرەکیی دەستکرد بەرپرسانە بەکار دەهێنێت.

ئامادەبووان، دابەشکردنی خۆبەخشە جیاوازەکان بەپێی توانا و ئەزموونی هەر یەکێکیان لە هۆبەکانی کانگادا بە ئەرێنی بینی، و وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە هەشتەمین ک گ س کانگایان ڕوانی بۆ خزمەتکردنی منداڵان و گەنجان و کۆمەڵی کوردستانی لە لەندەن و بریتانیا و لە دەرەوەیاندا.

دەستەی بەڕێوەبەردن و کارگێڕیی
دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا

Address

Pentonville Road
London
N19JP

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا KANGA Educational Foundation posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organisation

Send a message to دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا KANGA Educational Foundation:

Shortcuts

Share