03/08/2026
لەساڵڕۆژی ڕەشی کوردان
جینۆسایدی نێرەوەزی یەزیدیەکان و بەسەبایە کردنی دایک و خوشکەکانمان
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان، قوربانیان، بێسەر و شوێنان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دادەنەوێنین
لەخو داواکارین هەرچی زوو (پەرلمان، حکومەت، دادوەری و دام و دەزگا شەرعیەکان) زۆر بەتۆکمەیی کارا بکرێنەوە و هێزی پێشمەرگە و مالیە بکرێت بەیەک
بۆ ئەوەی وەکو ژمارە حسابمان لەسەر بکرێت، لەدابەشکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان .
لەئەنجامی پەرتوازەیی چیتر بەکارنەهێندرێین لەدژی هەڵهاتنی گزنگ لەشەوەزەنگی میللەتەکەمان و بەئاگا یا بەبێ ئاگا نەبینە هۆکاری چیتر ڕیسواکردن و بێهیواکردنی گەلە ستەم دیدەکەمان …
تکایە تکایە باچیتر هەلنەدەین بەداگیرکەران
* نێرەوەزەکانمان کۆمەڵکوژ بکەن
* دایک و خوشکە ڕوو سورەکانمان بەجاریە بکەن
* لاوە دەرچووەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەبێ هیوای ڕەوی بەکۆمەڵ بەرەو هەندەران بکە
* سەروەت و سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی بەتاڵان ببرێ
* خەڵک بەگشتی مشەخۆر بکرێت و بەهۆشەکانیش مەرگ بە ئاوات بخوازن
* لەجیاتی ڕەنێو هێنانی بەروبوومی ووڵاتە پڕ پیت و بەرەکەتەکەمان ، (بکرێتە بە قومارخانە، تیاترۆخانە …هتد)
گومانی تێدانیە ئەوە تەنها بەلەخۆبووردنی (سەرۆکی پارتی و یەکیەتی) بەدیدێت.
دڵنیایان دەکەین ئەگەر بەدڵ و بەگیان دەست لە ناودەستی یەکبنێن:
* خۆیان و ئەولادی ئەولادیشیان باشتر لەشێخ زائید و شێخ حەمەد بەسەر بەرزی لە گەڵ میللەتەکەمان بەو پەڕی روفاهیەت دەژین.
* کۆمپانیاکانیان وەکو کۆمپانیاکانی قەتەر دەست بەسەر بارزگانی و وەبەرهێنانی زیاتری نێو دەوڵەتی دەگرن
* خۆیان سەریان ناپڕژێتە سەر ڕکبەڕکەی دەسەڵات و هیچ هێزێکیش ناتوانێ ڕکەبەڕکیان بکات.
#خالیدئاسنگەر
لەندەن ٣ی شومی ئاب ٢٠٢٦
به‌داخه‌وه پاكتاوكردنی كوردە یەزیدیەكان ٣ - ٨ - ٢٠١٤
وا ده‌زابم دوێنێیه
دوای ڕۆژێك له‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ی جینۆساید و كۆمكوژی برا یه‌زیدیه‌كان و به‌كه‌نیسه‌كردنی هه‌زاران ژن و كچی ڕووسووری كورد به‌تاوانی غه‌یره‌دین له شه‌نگاڵ له‌لایه‌ن به‌ربه‌ریه‌كانی داعش
له سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان حاكم ئاسۆ مه‌حمه‌د سۆفی و ژنه ڕۆشنبیر و نوسه‌ر نه‌سرین عه‌باس له‌یه‌كێك له كۆفی خانه‌كانی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حموود چاومان به‌یه‌ك كه‌وتوو , دوای ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕا له‌سه‌ر ڕه‌وشه نه‌خوازراوه پڕ مه‌ترسیه‌كه بڕیارماندا كه‌وه‌كو تاوانێكی نێو ده‌وڵه‌تی جینۆساید به‌دنیای بناسێنین وه هه‌ڵمه‌تی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان و به‌كردار بۆ بكه‌ین.
وه‌سبه‌ینێ ڕا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه ئاسمانی و ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانی هه‌ڤاڵانی باكور واده‌مان دانا بۆ ده‌ست پێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه...به‌داخه‌وه نه‌سرین خان شه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خزم و قه‌وم هه‌ڵات بوون بۆ سیته‌ك بۆیه نه‌یتوانی ئاماده‌بێت....كاك حاكم ئاسۆش به‌رده‌ستم نه‌كه‌وت بۆیه ناچار بووم به‌ته‌نها بچم واده‌كه‌مان به‌جێبهێنم و بانگه‌واز له‌دژی ئه‌و تاوانه دژه خوا و ئایینه ڕابگه‌یه‌نم.
ڕۆژی دواتر ڕووم گڵكۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و له ناو هۆڵی مۆنمێنته‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی داكۆیكه‌ران له شه‌هیدانی هه‌ڵبجه بانگه‌وازمان به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان , هاوپه‌یمانان و دنیا ڕاگه‌یاند بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی كورد و ڕاگرتنی ئه‌و به‌ربه‌ریه‌تیه‌ی به‌ناوی توند ڕه‌وی ئیسلامی
به‌سه‌ر ژن و منداڵ و خه‌ڵكی سفیلی شه‌نگاڵ و ده‌وربه‌ری داده‌هێنن.
دوایی له سلێمانی په‌نام بۆ كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان كه‌خه‌ڵك گوێیان لێ ده‌گرێت برد بۆ ره‌فزكردنی ئه‌و تاوانه و به‌ده‌ركردنی له‌دینی ئیسلامی پیرۆز, یه‌ك له‌و به‌ڕێزانه دكتۆر عه‌بدولواحید بوو (كه له‌نزیكه‌وه نه‌شم ده‌ناسی و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نه‌بوو ) له خه‌سته‌خانه‌ی شار دوای تاوتوێكردنی باروزروفه تاڵه‌كه, داوام لێ‌كرد كه‌له‌كه‌نه‌ڵه ئاسمانیه‌كان له‌دژی ئه‌و تاوانه گه‌وره بێته ده‌نگ , وه‌ڵامی ئه‌رێنی بوو به‌ڵام نازانم چی هه‌نگاوێكی به‌كردار نا...هه‌ر ئه‌و كاته له‌فه‌یسبووك پۆستم كرد كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیش دڵگرانی خۆیان نیشاندا به‌دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان!!
به‌وه نه‌وه‌ستام ڕووم كرده نوێنه‌رایه‌تی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان له شاری هه‌ولێر (كه ئه‌و كاتی ئه‌ندام بووم تێیدا ) له‌گه‌ڵ نیلوفه‌ڕ خاتون هاوسه‌رۆكی كنك و چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تر زیاتر روحمان به‌به‌رهه‌ڵمه‌ته‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌داكرد.
به‌نده هێنده به‌و سه‌رشۆڕیه‌ی كه به‌سه‌ر كوردیان داهێنا كۆنه‌به‌عسیه‌كان به‌ناوی ئاینی پیرۆز ئیسلام هه‌راسان ببووم كه هه‌رگیز له زهنیه‌تم ده‌رناچێ بۆیه بڕیارمدا بچم بۆ به‌ره‌نگاركردن به‌ڵام هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه نیلوفڕ خاتون ڕه‌زامه‌ندی نه‌دا و ووتی كاری گرنگتر هه‌یه ئه‌تۆ و هاوه‌ڵانی هاوشێوه‌ی ئێمه ئه‌نجامی بده‌ین له‌مڕۆدا بۆیه نابێت هه‌تا لاوه‌كان هه‌بن, ئێمه‌مانان جگه له‌كاری دیبلۆماسی, چالاكی سیاسی و شارستانی زیاتر هیچ بژارده‌یه‌كی تر له‌به‌رچا بگرین.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیدار له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی دیار و ناسراوی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌به‌نده سپارد.
یه‌ك له‌وان به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ڕابه‌ری كۆمه‌ڵی (ئیسلامی ئه‌و سه‌رده‌م دادگه‌ری ) ئه‌مڕۆ بوو. زۆر به‌په‌رۆشه‌وه گوێی له‌په‌یامه‌كه‌ی كه‌پێیاندا ناردبووم گرت...هه‌وڵی وه‌گه‌ڕخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی و كه‌سانی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری دا بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ستیان نه‌كه‌وتوون بوون وه‌یا كڕینه‌وه به‌پاره, به‌شێك له‌و ژن و كچانه‌ی كه‌كردبوویانن به‌كه‌نیزه له‌بازاڕه‌كان هه‌ڕاجكرابوون بۆ فرۆشتن!!!
ئه‌وجا داوام لێ‌كرد كه له ڕاگه‌یاندنه‌كان په‌یامێك بۆ موسڵمانانی كوردستان بڵاوكاته‌وه كه وه‌دوای ئه‌و سه‌رشێتانه نه‌كه‌ون به‌زیاده‌ڕۆیی له‌دینی ئیسلام به خه‌ڵكیان بناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوویان بوه‌ستنه‌وه...ووتی په‌یامێكم به‌شریت و به‌فیدۆ تۆمارم كردوه و ناردوومه بۆ هه‌موو ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن.
دوای ئه‌وه ڕووم كرده دیوه‌خانی ماڵی ڕه‌شاد موفتی ره‌حمه‌تی به‌ڕێز و چه‌ندین ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبی له هه‌ولێر و شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان به‌قه‌ڵادزێ و ڕانیه وه‌ش....
دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌نده‌ن گه‌ڕم و گوڕتر كه‌وتمه چالاكی شارستانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاوی ڕوانی میلله‌ته‌كه‌م له‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌سه‌ریاندا هێناین به‌بیانوی غه‌یره‌دین بۆ داگیركردنی خاكه‌كه‌مان.. هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌له‌هه‌موو چالاكیه‌كی شارستانی كه هه‌تا چه‌پ و كۆمه‌نیسته‌كانیش پێی هه‌ستابن به‌ئه‌ركی خۆم زانیووه به‌شداری تێدا بكه‌م
وه‌كو مرۆڤێكی كوردستانی بڕوادار وه‌كو یه‌كێك له‌ڕوكنه‌كان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو خه‌ڵكی موسڵمانی جیهان به‌تایبه‌تی كوردستان به(موسڵمان و غه‌یر موسڵمان ) زانیوه كه ئه‌و كاره سه‌رشێتانه هیچ په‌یوه‌ندی به‌خوا و هیچ ئایینێكه‌وه نیه جگه له‌ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی شۆڤێنی به‌ناوی (داعش..) كه‌بۆته قێزه‌ونترین ووشه كه‌مرۆڤ پێی شه‌رمه به‌زاریشیدا بێت.
درود له‌گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌سه‌ر خاك و زێدی خۆیان به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی وه‌كو قه‌ومی مو‌سا فیرعون ئاسا نێره‌وه‌زه‌كانیان كوژران و ژن و كه‌نیشكه‌كانیشیان بۆ نۆكه‌ری به‌تاڵان برا
هه‌ر به‌و بۆنه تاڵه‌وه (قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی جینۆساید و به‌دادگای گه‌یاندی ئه‌نجام ده‌رانی ) هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌خه‌ڵكی (غه‌ززه) وه‌ش به یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی په‌سندكراوی مافی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه به‌ئه‌ركی هه‌موو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی ده‌زانین.
#خالیدئاسنگەر
لەندەن، ٣ی ئاب ٢٠٢٥