Kurdish Empowerment Association-KEA

Kurdish Empowerment Association-KEA KEA is a Kurdish cultural NGO dedicated to preserving our heritage and bringing people together through vibrant cultural activities.

18/06/2026

بەیان بۆمبا، ئەو ئەستێرە درەوشاوەیەی کۆمیدیای کوردی، بە نواندنە ناوازەکانی لە شانۆ، دراما و فیلمدا توانی خەمە قووڵەکانی خۆی بشارێتەوە و بیکاتە سەرچاوەی پێکەنینێکی ڕاستەقینە بۆ هەوادارەکانی، پێکەنینێک کە ڕاستەوخۆ لە ناخی دڵەوە هەڵدەقوڵێت.

ڤیدیۆ و مۆنتاژ: سۆران سۆرانی

دیمەنەکانی ڕۆژی نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ»وێنەکانی ڕۆژی نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ» لە هۆڵی (برونی گەلاری) لە زانکۆی سەوەس لە لەندە...
16/06/2026

دیمەنەکانی ڕۆژی نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ»
وێنەکانی ڕۆژی نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ» لە هۆڵی (برونی گەلاری) لە زانکۆی سەوەس لە لەندەن (٢٣-٥-٢٠٢٦). ئەم چالاکییە بە سپۆنسەری کۆمپانیای “شاپۆست” و لەلایەن «کوردستان پۆپ ئاپ سینەما»وە ڕێکخرابوو.

سوپاس و پێزانینی تایبەتمان ئاراستەی برای بەڕێزمان کاک کاژاو ئەنوەر، خاوەنی کۆمپانیای بەڕێزی “شاپۆست” دەکەین، بۆ سپۆنسەرکردنی ئەم نمایشەی فیلمی ”مەنهۆڵ“ و هاوکاری و پشتگیرییە بەردەوامەکانی بۆ سەرجەم چالاکییەکانی ڕابردوومان.

سوپاس و پێزانینی بێپایان بۆ فۆتۆگرافەری بەهرەمەند و ئازیزمان، کاک ساروس ئازادی، کە بە کامێرا ناوازەکەی ئەم دیمەنە جوان و بەنرخانەی تۆمار کردووە.
هەروەها سوپاس بۆ سەرجەم خۆبەخشە بەڕێزەکانی دەستەی رێکخستنی نمایشی فیلمی “مەنهۆڵ”، بەڕێزان:
خاتوو ساوین یاسین
خاتو بەسۆز سەعید
کاک ساروس ئازادی
کاک توانا عومەر
کاک سەلاحەدین کورستانی
کاک حەمە رێبوار
خاتوو مەلیکە
خاتوو کاشە
کاک ئاکۆ عەلی
کاک گۆران فاروق
کاک نۆڤا خالید
کاک ریکۆ عیماد ئەحمەد

سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم بەشداربووانی نمایشەکە، هەروەها بەشداربووانی پەنێڵی تایبەتی گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە فیلمەکە، بەڕێزان:
ڕزگار باهیر
سەتار گوڵچەمەن
ڕزگار کەریم
سۆران سۆرانی

ئێوارەيەک لەگەڵ دایکی کۆمیدیای کوردیبەیان بۆمبا؛ ئەستێرە ناودارەکەی نواندن و ناسنامەی خەندە و پەیام لە کۆمیدیای کوردیداک...
14/06/2026

ئێوارەيەک لەگەڵ دایکی کۆمیدیای کوردی

بەیان بۆمبا؛ ئەستێرە ناودارەکەی نواندن و ناسنامەی خەندە و پەیام لە کۆمیدیای کوردیدا

کەم کەس هەیە لە کوردستان لەبەردەم ڕوونمای تەلەفزیۆنەکاندا دانەنیشتبێت و لەگەڵ بەزمەسات و کارە هونەرییەکانیدا زەردەخەنە نەبووبێتە میوانی لێوانی. "بەیان مەحموود عەلی" ناسراو بە (بەیان بۆمبا)، تەنها خانمە ئەکتەرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو یەکێکە لەو ناوە درەوشاوانەی کە ناوی لە مێژووی نواندنی کوردیدا بە پیتی زێڕین نووسراوەتەوە؛ ژنێک کە بە ڕچەشکێنی و بەربەرەکانی، هونەر و کۆمیدیای کردە چەکێک بۆ گەیاندنی پەیامە قووڵە کۆمەڵایەتییەکان.

لە کۆڵانەکانی کانی ئاسکانەوە بۆ فێستیڤاڵی بێرمینگهام

وەک ڕێزلێنانێک لە کاروانی دەیان ساڵەی خزمەت و خۆڕاگریی ئەم خانمە، بەیان بۆمبا وەک میوانێکی تایبەت بەشداریی لە "یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام" دەکات. ئەم هەنگاوە نێودەوڵەتییە، سەلمێنەری پێگە باڵاکەیەتی کە چۆن لە هەناوی ژینگەی پڕ لە هونەر و ئەدەبی شاری سلێمانییەوە (پایتەختی ڕۆشنبیری کە تێیدا لە ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە)، گەیشتە ئەم ئاستە بەرزە.
«فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرمینگهام»، ساڵانە چەند هونەرمەندێکی کورد بانگهێشت دەکات کە ڕۆڵیان لە بواری سینەما و شانۆدا هەبووە، وەک ڕێزلێنانێک بۆ خزمەتەکانیان لە هونەری کوردییدا. ئەمساڵ بەیان بۆمبا، یەکێک بوو لەو میوانە تایبەتانەی فێستیڤاڵەکە.

کاروانی ئەکادیمی؛ نزیکەی ١٠٠ شاکاری هونەری

بەیان بۆمبا لە ساڵی ١٩٧٤ـەوە و وەک منداڵێکی بەهرەمەند لە چالاکییەکانی قوتابخانەوە دەستی پێکرد. ئەو وەک زۆربەی ئەکتەرەکان تەنها پشتئەستوور نەبوو بە بەهرە، بەڵکو خوێندنی بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و بەشی سینەمای لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان تەواو کرد. ئەم پاشخانە ئەکادیمییە وایکردووە لە نزیکەی ١٠٠ بەرهەمی جیاوازی شانۆیی, کۆمیدی، درامی و فیلمدا بەشداربێت. بەشداریکردنی لە درامای ناوداری (گەردەلوول) بەرهەمی دەرهێنەر جەلیل زەنگەنە، خاڵێکی وەرچەرخان بوو کە زیاتر بە خەڵکی ناساند.

شۆڕشێک دژی بەربەستەکان و ڕوانینی چەوتی کۆمەڵگە

بەیان بۆمبا پێمان دەڵێت کە بۆ گەیشتن بەم پێگەیە «شۆڕشێکی گەورەی» کردووە، چونکە ڕێگاکە بۆ ژنی کورد ئاسان نەبووە:
«هونەر و ڕاگەیاندن بۆ ژن لە کوردستان هێشتا قورسە، چونکە کۆمەڵگە وەک پێویست دان نانێت بە تواناکانی ژناندا. پیاوی کورد زۆرجار وا دەزانێت ژنی ئەکتەر پەیوەندیی لەگەڵ هەموواندا هەیە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە؛ ژنانی هونەرمەند زۆر زیاتر ئاگاداری ناوبانگ و مامەڵەی خۆیانن.»

تەنانەت ئەو ڕۆڵانەی کە تێیدا کارەکتەرێکی "قسەهێنەر و قسەبەر" دەبینێت، بۆ مەبەستی ڕەخنەگرتنە لەو دیاردە ناشیرینە؛ ئەو بە فلتەری کۆمیدیا هەم مەرگەساتەکانی ژیانی خۆی دەشارێتەوە و هەمیش دەبێتە دەنگی چینە جیاوازەکان و ڕاستگۆیی لە نواندندا دەسەلمێنێت.

پێشەنگێک بۆ نەوەکانی داهاتوو

ئەم هونەرمەندە گەورەیە، نەک تەنها وەک ئەکتەر، بەڵکوو وەک مامۆستا و پێشەنگێک بۆ نەوەکانی دوای خۆی دەبینرێت، کە چۆن ژنێکی کورد دەتوانێت لە سەردەمە سەختەکاندا بەردەوام بێت و هونەرێکی باڵا پێشکەش بکات. ئەو کە ئێستا وەک سەرپەرشتیاری هونەری لە چالاکیی خوێندنگەکانی سلێمانی خزمەت دەکات، پەیامی بۆ ژنانی چوارپارچەی کوردستان هەمیشە کورت و بڕیاردەرانەیە:
«دوای خولیاکانتان بکەون، کار بۆ خەونەکانتان بکەن و لە هیچ بەربەستێک نەترسن.»

بەهیوای دیدارتان لە کۆڕی ئەستێرە ناودارەکەی نواندن و ناسنامەی خەندە و پەیام لە کۆمیدیای کوردیدا.
تکایە ئەگەر بە نیازی ئامادەبوونی کۆڕەکەن، بە زووترین کات خۆتان ناونووس بکەن.

ئێوارەیەکی پڕ لە پێکەنین و هونەر لەگەڵ بەیان بۆمبا لە لەندەن بۆمبا، ئەو ئەکتەرەی خەمەکانی خۆی کردۆتە خەندەی سەر لێوی هەم...
14/06/2026

ئێوارەیەکی پڕ لە پێکەنین و هونەر لەگەڵ بەیان بۆمبا لە لەندەن

بۆمبا، ئەو ئەکتەرەی خەمەکانی خۆی کردۆتە خەندەی سەر لێوی هەمووان

ڕێکخراوی «کیا»، بە هاوکاری و سپۆنسەری “شاپۆست”، بانگهێشتان دەکات بۆ ئامادەبوون لە کۆڕی ئەستێرەی دڵخوازیاندا، ئەکتەری کۆمیدیی دیاری کوردستان، بەیان مەحموود عەلی ناسراو بە (بەیان بۆمبا)، یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە هەرە دیار و سەرنجڕاکێشەکانی شانۆ و سینەمای کوردی کە توانیویەتی لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە پەیامی قووڵ بگەیەنێتە کۆمەڵگە. لەم ئێوارە ناوازەیەدا، هەردوو هونەرمەندی ئازیز ئارام تەها و بۆتان کەریم، بەشدار دەبن بۆ بەخشینی کەشێکی هەمەڕەنگ و پڕ لە چێژ.
شایانی باسە، هونەرمەند بەیان بۆمبا، وەک میوانێکی تایبەت بانگهێشتکراوە بۆ بەشداریی لە "یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام"، کە یەکێکە لە فێستیڤاڵە کوردییە گرنگەکانی بەریتانیا و ئەوروپا.

ڕێکەوت: شەممە، ٢٠-٦-٢٠٢٦

کات: کاتژمێر ٢ بۆ ٥ی ئێوارە

شوێن: هۆڵی سەرۆکی شارەوانی “کینزنگتن تاون هۆڵ”، لە لەندەن

Kensington Town Hall
The Council Chamber,
First Floor
Hornton Street,
London W8 7NX

SATURDAY,
20 June 2026, 2-5 pm

بە بەشداریی هونەرمەندان:
ئارام تەها و بۆتان کەریم

هیوادارین بە جلوبەرگی کوردییەوە ئامادەبن و کۆڕەکە زیاتر بڕازێننەوە بە پۆشاکی کوردییەوە.

بۆ ئامادەبوون لە بۆنەکە، پێویستە لە ئیڤێنتبرایت ناوی خۆت تۆمار بکەیت
To attend the event you must register your name via Eventbrite
For more info: [email protected]

ORGANISED BY:
Kurdistan Empowerment Association (KEA)
SPONSORED BY:
SHAPOST

تێبینیی گرنگ:
بەڕێزان، تکایە ئەگەر دڵنیا نین لە هاتن و ئامادەبوونتان، خۆتان ناونووس مەکەن، تا جێگای کەسانی تر نەگرن و خەڵکی بەو هۆیەوە بێبەش نەبێت لە ئامادەبوونی کۆڕەکە.
هەروەها تکامان وایە هەر بەڕێزێک خۆی ناونووس کرد و پاشان بەهۆی کارێکی لەناکاوەوە نەیتوانی ئامادەبێت، پێشوەختە ئاگادارمان بکاتەوە تا جێگاکەی بدرێتە کەسانی تر.
لە کاتی ناونووسیندا، تکایە ناوی تەواو، ئیمەیڵ و ژمارەی مۆبایڵ بنووسە.

سوپاسی هاریکاریی و تێگەیشتنتان دەکەین.

لینکی هاوپێچ بۆ خۆتۆمارکردن:
https://www.eventbrite.co.uk/e/1991842434340?utm_experiment=test_share_listing&aff=ebdsshios&sg=e32600a701151fcebe5afa5667c942a8bcfe31193fa48b4555d40df9614d5073e9fee24f87362f41d4a327d5054a29ebfb00cab36802e6de98d3975cb9bfca63cbb8c0f36e30294ffd3add30ca

پەیامی وەبیرهێنانەوە: نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ»بەڕێزان، ئەمکاتە و هەموو کاتێکتان باش.تکایە ئەو ئازیزانەی ناوی خۆیان بۆ نمایش...
22/05/2026

پەیامی وەبیرهێنانەوە: نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ»

بەڕێزان، ئەمکاتە و هەموو کاتێکتان باش.
تکایە ئەو ئازیزانەی ناوی خۆیان بۆ نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ» تۆمار کردووە، ڕەچاوووی ئەم زانیاریانەی خوارەوە بکەن:

ڕێککەوت: شەممە، ٢٣-٥-٢٠٢٦
کات: کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ

بەرنامەی تایبەت پاش نمایشکردنی فیلمەکە:
خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەر دوای تەواوبوونی فیلمەکە، پەنێڵێکی گفتوگۆی تایبەت سەبارەت بە “مەنهۆڵ”، ساز دەکرێت بە بەشداری:
چوار شارەزای بواری فیلم و سینەما.
کاک ڕزگار باهیر: یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە، کە نیشتەجێی وڵاتی هۆڵەندایە و بەتایبەتی هاتووە بۆ ئەم نمایشە، تا لەنزیکەوە بەدیدارتان شاد ببێت.
پێشکەشکردنی بڕوانامەی رێزلێنان.

هیوادارین لە کاتی خۆیدا ئامادەبن

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان،

ساوێن یاسین
رێکخەری نمایشی فیلمی “مەنهۆڵ”
کوردستان پۆپ ئاپ سینەما

ناونیشانی شوێنی نمایش: زانکۆی ساوەس (SOAS Brunei Gallery)

Address:
Brunei Gallery,
SOAS University of London,
London, WC1H 0XG

Important Announcement Regarding Tickets for the Movie "Manhole"Dear Guests,Warm greetings,Thank you for your enthusiasm...
22/05/2026

Important Announcement Regarding Tickets for the Movie "Manhole"

Dear Guests,
Warm greetings,
Thank you for your enthusiasm and attendance at the premiere screening of the movie "Manhole," which will take place on Saturday, May 23, 2026, at 3:00 PM.
Regarding the ticket confirmation emails, we have received several inquiries and follow-ups. For this purpose, please note the following points:
Check Your Email Folders: Please check your Spam or Junk folders; the confirmation email and specific ticket details for the screening may have been directed there.
If You Have Not Received the Email: Once you are certain that you have not received your ticket, please contact us directly and as soon as possible. This will allow us to review your request and, if necessary, resend the event details to you.
Best regards,
Sawen Yasin
Screening Team Coordinator

ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە بلیتەکانی فیلمی (مەنهۆڵ)
بەڕێزان،
سڵاو و ڕێز،
سوپاستان دەکەین بۆ پەرۆشی و ئامادەبوونتان لە یەکەمین نمایشکردنی فیلمی (Manhole) کە لە ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە نامەی پشتڕاستکردنەوەی بلیتەکان، چەند پرسیار و بەدواداچوونێکمان پێگەیشتووە. بۆ ئەم مەبەستە، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
پشکنیینی بەشەکانی ئیمەیڵ: تکایە سەیری بەشی (Spam) یان (Junk)ی ئیمەیڵەکانتان بکەن؛ لەوانەیە ئیمەیڵی پشتڕاستکردنەوە و زانیارییەکانی تایبەت بە بلیتی نمایشەکە چوبێتە ئەو بەشانە.
ئەگەر نامەکەتان پێ نەگەیشتووە: لە کاتی دڵنیابوونەوەتان لە نەگەیشتنی بلیتی نمایشەکە، تکایە ڕاستەوخۆ و بەزووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکەن؛ بۆ ئەوەی بتوانین پێداچوونەوە بۆ داواکارییەکەتان بکەین و لە حاڵەتی پێویستدا زانیارییەکانی چالاکییەکە دووبارە بۆتان بنێرینەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا،
ساوێن یاسین
رێکخەری تیمی نمایشەکە

ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە بلیتەکانی فیلمی (مەنهۆڵ)بەڕێزان،سڵاو و ڕێز،سوپاستان دەکەین بۆ پەرۆشی و ئامادەبوونتان لە یەک...
22/05/2026

ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە بلیتەکانی فیلمی (مەنهۆڵ)
بەڕێزان،
سڵاو و ڕێز،
سوپاستان دەکەین بۆ پەرۆشی و ئامادەبوونتان لە یەکەمین نمایشکردنی فیلمی (Manhole) کە لە ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە نامەی پشتڕاستکردنەوەی بلیتەکان، چەند پرسیار و بەدواداچوونێکمان پێگەیشتووە. بۆ ئەم مەبەستە، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
پشکنیینی بەشەکانی ئیمەیڵ: تکایە سەیری بەشی (Spam) یان (Junk)ی ئیمەیڵەکانتان بکەن؛ لەوانەیە ئیمەیڵی پشتڕاستکردنەوە و زانیارییەکانی تایبەت بە بلیتی نمایشەکە چوبێتە ئەو بەشانە.
ئەگەر نامەکەتان پێ نەگەیشتووە: لە کاتی دڵنیابوونەوەتان لە نەگەیشتنی بلیتی نمایشەکە، تکایە ڕاستەوخۆ و بەزووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکەن؛ بۆ ئەوەی بتوانین پێداچوونەوە بۆ داواکارییەکەتان بکەین و لە حاڵەتی پێویستدا زانیارییەکانی چالاکییەکە دووبارە بۆتان بنێرینەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا،
ساوێن یاسین
رێکخەری تیمی نمایشەکە

Important Announcement Regarding Tickets for the Movie "Manhole"
Dear Guests,
Warm greetings,
Thank you for your enthusiasm and attendance at the premiere screening of the movie "Manhole," which will take place on Saturday, May 23, 2026, at 3:00 PM.
Regarding the ticket confirmation emails, we have received several inquiries and follow-ups. For this purpose, please note the following points:
Check Your Email Folders: Please check your Spam or Junk folders; the confirmation email and specific ticket details for the screening may have been directed there.
If You Have Not Received the Email: Once you are certain that you have not received your ticket, please contact us directly and as soon as possible. This will allow us to review your request and, if necessary, resend the event details to you.
Best regards,
Sawen Yasin
Screening Team Coordinator

ڕاگەیاندنی پانێڵ: خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی بۆ فیلمی «مەنهۆڵ»لە پاش نمایشی فیلمی سینەمایی «مەنهۆڵ»، ڕێکخراوی “کوردستان پۆپ ...
22/05/2026

ڕاگەیاندنی پانێڵ: خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی بۆ فیلمی «مەنهۆڵ»
لە پاش نمایشی فیلمی سینەمایی «مەنهۆڵ»، ڕێکخراوی “کوردستان پۆپ ئاپ سینەما” پانێڵێکی شیکاری و هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی بۆ فیلمەکە سازدەکات، بە ئامادەبوونی هونەرمەندی ناودار و ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە، کاک “ڕزگار باهیر”.
لەم پانێڵەدا، پێنج پسپۆڕی بواری سینەما لە ڕوانگەی جیاوازەوە شیکاری بۆ فیلمەکە دەکەن:
• سەتار چەمەنی‌گوڵ: دەرهێنان و بەرهەمهێنان.
• سۆران سۆرانی: سینەماتۆگرافی و مۆنتاژ.
• ویدا خاتوون: سیناریۆی فیلم.
• ڕزگار کەریم: نواندنی پیاوان.
• تابان یاسین: نواندنی خانمان.

15/05/2026

پەیامی ئەکتەری ناودار «ڕزگار باهیر» بۆ کۆمەڵگای کوردی بەریتانیا سەبارەت بە نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ» لە ٢٣-٥-٢٠٢٦ لە لەندەن.

English/ Kurmanji/ کوردیPremiere of the Film "Manhole" at SOAS University – London"Kurdistan Pop-up Cinema" cordially in...
13/05/2026

English/ Kurmanji/ کوردی

Premiere of the Film "Manhole" at SOAS University – London

"Kurdistan Pop-up Cinema" cordially invites you to the premiere of the film "Manhole," written and directed by Diako Baiz (produced in 2025). This event is proudly sponsored by Shapost.

Event Details:
• Date: 23-05-2026
• Time: 3:00 PM
• Venue: Brunei Gallery at SOAS University of London.
• Language: The film is in Kurdish with English subtitles.
• Special Guest: The renowned actor Rizgar Bahir, currently residing in the Netherlands, will be present for the screening. He will participate in a special panel discussion and Q&A session following the film.
Cast:
The film features a talented ensemble of actors:
• Main Cast: Rizgar Bahir, Diman Zandi, Hama Shirwani, and Yasin Omar.
• Child Actors: Shazada Jabar and Hevar Jabar.
Film Synopsis:
Between the stench of the sewers and the suffocating pressure of making ends meet, Saman is in a race against time. A weary worker dedicated to cleaning manholes, he is burdened by more than just the physical toll of his labor; delayed wages and the cries of his sick child—waiting in a rented room for life-saving medicine—weigh heavily on him. When despair peaks and his pockets are empty, Saman is torn between his conscience and necessity. He makes a desperate decision intended as a short-term fix to save his child. But will this be his salvation, or the beginning of a greater tragedy?
Important Notes:
• Age Restriction: This screening is for ages 14 and above only.
• Registration: Attendance is free of charge, but registration is mandatory via the attached link.
• Dress Code: We would be honored to see attendees wearing traditional Kurdish attire.
• Punctuality: Please ensure you arrive on time.
Location & Directions:
Address:
Brunei Gallery,
SOAS University of London,
London, WC1H 0XG
Nearest Underground Station:
Russell Square Station

Eventbrite: https://www.eventbrite.co.uk/e/premiere-of-the-film-manhole-in-london-tickets-1989123987392?utm_experiment=test_share_listing&aff=ebdsshios&sg=e0c6ff0fee6c1dc183d2b5e223aa3b165d123fc416b9b02110eb5725faea79b0606023facc08e230781743ac884721238a12d05616849ba4f9fab455956ea9b001fc2ea2eaecb840fb18913056

Nîşandana Yekem a Fîlma “Manhole” li Zanîngeha SOAS – London

“Kurdistan Pop-up Cinema” bi dilgermî we vedixwîne bo nîşandana yekem a fîlma “Manhole”, ku ji aliyê Diako Baiz ve hatiye nivîsandin û derhênan (hilberîna sala 2025an). Ev çalakî bi sponsoriya Shapost tê lidarxistin.

Agahiyên Çalakiyê:

• Dîrok: 23-05-2026
• Dem: Saet 15:00 (3ê piştî nîvro)
• Cîh: Brunei Gallery li Zanîngeha SOAS ya Londonê
• Ziman: Fîlm bi Kurdî ye û bi jêrnivîsên Îngilîzî tê pêşkêşkirin.
• Mîvanê Taybet: Lîstikvanê navdar Rizgar Bahir, ku niha li Hollandayê dijî, dê di nîşandanê de amade be. Ew ê piştî fîlmê beşdarî panel û rûniştina pirs û bersivan a taybet jî bibe.

Lîstikvan:

Di fîlmê de komeke lîstikvanên jêhatî cih digirin:

• Lîstikvanên sereke: Rizgar Bahir, Dîman Zandî, Hama Şîrwanî û Yasîn Omer
• Lîstikvanên zarokan: Şahzade Cebar û Hêvar Cebar

Kurteya Fîlmê:

Di navbera bêhna nebaş a kanalîzasyonê û giraniya debara jiyanê de, Saman di pêşbirka li dijî demê de ye. Ew karkerekî westiyayî ye ku karê wî paqijkirina manhole û kanalîzasyonan e. Ne tenê giraniya fizîkî ya karê xwe, lê herwiha derengketina mûçeyê û qêrînên zarokê xwe yê nexweş — ku di odeyeke kirê de li benda dermanên jiyanparêz e — bi giranî hîs d**e.

Gava bêhêvîtî digihîje lûtkeyê û berîka wî vala dibe, Saman di navbera wijdan û neçariyê de dimîne. Ew biryareke desperat dide ku wê wekî çareseriyeke demkî ji bo rizgarkirina zarokê xwe dibîne. Lê gelo ev dê bibe rizgariya wî, an jî destpêka trajediyeke mezintir?

Têbînîyên Girîng:

• Sînorê temenê: Ev nîşandan tenê ji bo kesên 14 salî û jortir e.
• Navnivîsandin: Beşdarbûn bêpere ye, lê navnivîsandin bi rêya lînka pêvekirî mecbûrî ye.
• Kincên Kurdî: Em ê gelek kêfxweş bibin ger beşdar bi kincên resen ên Kurdî werin.
• Demjimêr: Ji kerema xwe di dema diyarkirî de amade bin.

Cîh û Navnîşan:

Brunei Gallery
SOAS University of London
London, WC1H 0XG

Îstasyona Metroya herî nêzîk:
Russell Square Station

Eventbrite: https://www.eventbrite.co.uk/e/premiere-of-the-film-manhole-in-london-tickets-1989123987392?utm_experiment=test_share_listing&aff=ebdsshios&sg=e0c6ff0fee6c1dc183d2b5e223aa3b165d123fc416b9b02110eb5725faea79b0606023facc08e230781743ac884721238a12d05616849ba4f9fab455956ea9b001fc2ea2eaecb840fb18913056

یەکەم نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ» لە زانکۆی «سەواس» - لەندەن

«کوردستان پۆپ ئاپ سینەما» بانگێشتتان دەکات بۆ ئامادەبوون لە یەکەمین نمایشی فیلمی «مەنهۆڵ»، کە بەرهەمی نووسەر و دەرهێنەر دیاکۆ بایزە و لە ساڵی ٢٠٢٥ بەرهەمهێنراوە. ئەم چالاکییە بە سپۆنسەری کۆمپانیای “شاپۆست” بەڕێوەدەچێت.

زانیارییەکانی نمایش:
• بەروار: ٢٣-٥-٢٠٢٦
• کات: ٣ی پاشنیوەڕۆ
• شوێن: Brunei Gallery لە زانکۆی «سەواس» (SOAS)، لە لەندەن.

• میوانی تایبەت: ئەکتەری ناودار ڕزگار باهیر، کە نیشتەجێی وڵاتی هۆڵەندایە، لە کاتی نمایشەکەدا ئامادە دەبێت و پاشان بەشداریی لە پانێڵێکی تایبەتدا دەکات بۆ گفتوگۆ و وەڵامدانەوەی پرسیاری ئامادەبووان.
ئەکتەرە بەشداربووەکان:
لە فیلمەکەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەهرەمەند و لێهاتوو ڕۆڵ دەگێڕن:
• ڕزگار باهیر، دیمەن زەندی، حمە شیروانی و یاسین عومەر.
• ئەکتەرانی منداڵ: شازادە جەبار و هێڤار جەبار.

کورتەیەک سەبارەت بە چیرۆکی فیلمەکە:

لەنێوان بۆنی ناخۆشی ئاوەڕۆکان و تەنگپێهەڵچنیی بژێوی ژیاندا، “سامان” کێبڕکێی کات دەکات. ئەو کرێکارێکی ماندووی پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانە، بەڵام ئەوەی پشتی شکاندووە تەنها قورسیی کارەکەی نییە، بەڵکو دواکەوتنی مووچە و نازی منداڵە نەخۆشەکەیەتی کە لە ژوورێکی کرێدا چاوەڕێی دەرمانی ڕزگاربوون دەکات. کاتێک بێئومێدی دەگاتە لوتکە و گیرفانی خاڵی دەبێت، سامان لەنێوان ویژدان و ناچاریدا، بڕیارێک دەدات وەک هەنگاوێکی کورتخایەن بۆ رزگارکردنی منداڵەکەی. بەڵام ئایا ئەمە دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی یان سەرەتای کارەسات و تراژیدیایەک؟

تێبینییە گرنگەکان:
• تەمەن: لە خوار تەمەن چواردە ساڵەوە، ناتوانێت بەشداریی نمایشی فیلمەکە بێت.
• تۆمارکردن: بۆ ئەوەی بتوانن ئامادەی نمایشەکە بن، تکایە لە ڕێگەی لینکی هاوپێچەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن. ئامادەبوون بێ بەرانبەرە.
• جلوبەرگ: خۆشحاڵ دەبین ئامادەبووان بە جلوبەرگی کوردییەوە ئامادەی نمایشەکە بن.
• ⁠تکایە لە کاتی خۆیدا ئامادەبن

ناونیشانی نمایش:
Brunei Gallery,
SOAS University of London,
London, WC1H 0XG

نزیکترین وێستگەی ئەندەرگراوند:
Russell Square Station

ئیڤێنتبڕایت:

https://www.eventbrite.co.uk/e/premiere-of-the-film-manhole-in-london-tickets-1989123987392?utm_experiment=test_share_listing&aff=ebdsshios&sg=e0c6ff0fee6c1dc183d2b5e223aa3b165d123fc416b9b02110eb5725faea79b0606023facc08e230781743ac884721238a12d05616849ba4f9fab455956ea9b001fc2ea2eaecb840fb18913056

Address

1 Thorpe Close
London
W105XL

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdish Empowerment Association-KEA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share