20/09/2026
{ نەخۆشییەکی کوشندە و ترسناک
نەخۆشی
ئیشکردن بۆ خۆدەرخستن }
ئەگەر زۆر ڕولەخودا و پاشان ووریانەبی
و باش باش تەفتیش و پشکنینی وردت بۆ ناخ و دڵ و دەرونت نەکردبێ
گرنگی باشت بە تەزکییە و دوعا و پاڕانەوە نەدابێ
و جوان جوان حسابی قەبر وقیامەتی خۆت نەکردبێ
ئەگەری توشبونت بەم نەخۆشییە زۆر زۆرە
خودای پەروەردگار پەنامان بدات
توشی زۆرێک لە ئەهلی عیلم و بانگخوازان و خێرخوازان
یان ئەهلی عیبادەت و بەناو صاڵحان
یان خەڵکانێکی ئەهلی صوڵح و ئاشتەواهی و بەناو موصڵحان
یان مجاهیدی بەغیرت
یان نوسەرێکی زیرەک
یان ووتارخوێنی بەتوانا
یان خەڵکانێکی عالم و زانا
یان قورئان خۆێن و مونشدێکی دەنگ زوڵاڵی خۆش
یان هەرخاوەن بەهرەیەک
یان قیادە و بەرپرسەکان
یان ئەندام پەرلەمان و خاوەن پۆست و پلە و پایە و ناودارەکان
ئەو نەخۆشییەش ( حب الشهرة ) واتا حەزکردن لە شوهرەت و ناودەرکردن ، حەزکردن لە مەدح و سەنا و پێهەڵدان و ئیشکردن بۆ خۆدەرخستن (حب الظهور)
ئەم حەدیسەش ئەم بابەتەمان بە جوانی بۆ ڕوندەکاتەوە:
•( جاءَ رجلٌ إلى النَّبيِّ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ ، فقالَ : أرأيتَ رجلًا غزا يلتمسُ الأجرَ والذِّكرَ ، ما لَهُ ؟ فقالَ رسولُ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ : لا شيءَ لَهُ فأعادَها ثلاثَ مرَّاتٍ ، يقولُ لَهُ رسولُ اللَّهِ : لا شيءَ لَهُ ثمَّ قالَ : إنَّ اللَّهَ لا يقبلُ منَ العملِ إلَّا ما كانَ لَهُ خالصًا ، وابتغيَ بِهِ وجهُهُ) رواه النسائي حديث حسن صحيح
واتە پیاوێک هاتە خزمەتی پێغەمبەری خودا و وتی ئەگەر یەکێک غەزا و جیهاد بکات بۆ ئەوەی ئەجری دەستکەوێت و باسیش بکرێت
واتە هەم ئەجری دوا ڕۆژ هەم مەدح و سەنای دونیای دەستکەوێت ئەم کەسە چ ئەجرێکی بۆ دەنوسرێت؟!!
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموی:
هیچی بۆ نییە!!!
واتە هیچ ئەجرێکی بۆنانوسرێت!!
سێ جار پرسیارەکەی دوبارەکردەوە بە هەمان شێوە پێغەمبەری خودا ﷺ وەڵامی دایەوە
پاشان پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموی:
بە تەئکید خودا هیچ کردارێک وەرناگرێ وقەبوڵی ناکات ئیللا ئەوە نەبێت کە خالصەن بۆ خودایە و تەنها مەبەستی ڕەزامەندی ئەوبێت.
• پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت :
( ما ذِئبانِ جائعانِ أُرْسِلا في غنَمٍ ، بأفسدَ لَها من حِرصِ المَرءِ علَى المالِ والشَّرَفِ لدينِهِ)
: صحيح
التخريج : أخرجه الترمذي (2376)، وأحمد (15794)
ئەم فەرمودەیە هەڕەشەیەکی توندی تیادایە بۆ ئەو کەسانەی بە بابەتە دینییەکان وەک علم و عەمەلە صالیحەکان.. دونیای بوێت کە لە ئەصلدا دەبێت ئەو کردارانە تەنها و تەنها بۆ بەدەستخستنی ڕەزای خودا وئەجر و پاداشتی قیامەتی ئەنجام بدرێت
• ئیمامی ئیبراهیمی کوڕی ئەدهەم رحمە اللە تعالی ئەفەرموێت :
( ما صدق الله عبدٌ أحبَّ الشُّهرة)
السير للذهبي ٣٩٣/٧
واتە هیچ بەندەیەک لەگەڵ خوادا ڕاستی نەکردووە گەر حەزی لە شوهرەت و ناوبانگدەرکردن بێت.
• وە ئیمامی بشر کوڕی حارث المروزی رحمە اللە تعالی
دەفەرموێت
( ما اتًَقى اللهَ مَن أحبًَ الشًُهرة )
طبقات الأولياء ١١٣
واتە تەقوای خوای پەروەردگاری نەکردووە کەسێک حەزی لە شوهرەت و ناوبانگدەرکردن بێت.
کێشە لەوەنییە کە ناوبانگ دەرکەی و شوهرەتت هەبێت و مەشهور ببیت چونکە ئەوە زۆر جار بە دەستی خۆت نییە و هەندێ جاریش قەبولی ئیلاهییه بۆ نمونە پێغەمبەران صلوات اللە وسلامە علیهم ناوبانگ و شوهرەت و دیاربون ،
کێشەکە لەوەدا پاڵنەری کار و چالاکی و بانگخوازی
و خێرخواز و زانست وکاری ئیسلامیت و دەنگخۆشیت لە پێشنوێژ و قورئان خوێندن و سرود و باقی کارەکانی دی لە هەر بوارێکدا بەشێک لە دافع و نییەت و پاڵنەرەکەی حەزکردنت بێت لە ناوبانگ دەرکردن و( حب الشهرة) و دەرکەوتن و مەدح وسەنای خەڵکی بێت
حەز لە دەرکەوتن ومەشهور بون بەشێک بێت لە هۆی کارەکانت و شەهوەتی (خفي ) ونادیارەکانت وریا نەبی قوردەکاتە سەر کردارەکانت و بەهەدەری دەدات لە ڕۆژێکدا کە زۆر پێویستت بە قورسی میزانی چاکەکانتی ..ڕۆژی قیامەت ڕۆژی دوای و کۆتایی..
لە کۆتایدا لەم بابەتە خاڵێکی زۆر زۆر گرنگ هەیە دەبێت بە جوانی ڕەچاو بکرێت ئەویش ئەمەی خوارەوەیە :
نابێت هیچ کەس ترسی توشبون بەم نەخۆشییە بکات بە عوزی وازهێنان لە کردارەچاکەکان..
نابێت هیچ کەسێک لە ترسی توشنەبون بەم نەخۆشییەی باسمان کرد (حب الشهرة) وازلە عیلم یان بانگخوازی یان خێرخوازی یان هەرکارێکی خێری دیکە بێنێت
دەبێت نییەت و مەبەست و دافع و پاڵنەری کارەکان باشبکەین نەک کارە