داڪۆك ــ DAKOK

داڪۆك ــ DAKOK Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from داڪۆك ــ DAKOK, Non-Governmental Organization (NGO), London.

کۆبونەوەی ئەمڕۆی  ڕێکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازاد لە شاری بێرمینگهام.24/02/2025
24/02/2025

کۆبونەوەی ئەمڕۆی ڕێکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازاد لە شاری بێرمینگهام.
24/02/2025

کەرتی پەروەردە و خوێندنبناغەی هەر کۆمەلگایەێك هەر نەتەوەیەێك پەروەردە و خۆێندنە، هەر رنەتەوەیەك بۆ مانەەە و کلتوت و زمان...
22/02/2025

کەرتی پەروەردە و خوێندن

بناغەی هەر کۆمەلگایەێك هەر نەتەوەیەێك پەروەردە و خۆێندنە، هەر رنەتەوەیەك بۆ مانەەە و کلتوت و زمانی و میژوو خۆی پێویستی بەنەوەیەکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر هەیە .
هەر حوکم ڕانیەك ئەوەی لە تونای دا هەبێ پشتگیری گەلەکەی خۆی دەکات، لەبواری زانست و پەروەردە چونکە هۆکاری سەرەکی بەرەو پێشچوون کۆمەلگایە .
لە وڵاتانی #ڕۆژئـاوا دا هەر تاکێک مافی خوێندنی لەو بەشە هەیە کەخۆی خوازیاریەتی و تواناکانی خۆی تێدا دەبینێتەوە ، بەگشتی کلتوری #ڕۆژئـاوا بە تەواوی پشتگیری لە کەرتی پەروەردە دەکات بەهەموو جۆرێك لەگەڵ بەرە و پێشچوونی یەتی و دوور لەهەر #گەندەڵیەك تێدا. ئەوان خوازیارن نەوەێك دروست بکەن پڕا و پربێت لەزانست و پەروەردە وە ڕۆلێکی گرینگیان هەبێ لە بەرە و پێشچوون و گۆڕانکاریەکانی ولاتەکەیاندا لە داهاتوو دا.
هەر بۆیە حوکمەت هەموو ئاسانکاریەک و پشت گیریکیان بۆ دەستەبەردەکات بۆ فیڕخوازەکانیان و بەتەواوی لەگەڵیانە.
ئەمە بە پێچەوانەی وڵاتە دیکتاتۆرەکانەوە کە بەهەموو جۆڕێك دژی بەرە و پێش چوونی تاکی گۆمەلگایەتی.
وڵاتانی دیکتاتۆر خوازیارن کۆمەلگا دووربێ لەبەر پێشچوون و گۆرانکاری، بەهەموو جۆڕێك کۆمەلگاکە لەم بوارە پاشگەز بووبێتەوە کە ئەمەش داهاتووێکی نادیار ئەخاتە بەردەم #گەنجەکان بەتەواو بێ هیوا دەبن بەرامبەر گۆرانکاری . کە ئەمەش بە تەواوی خزمەتی بەرژەوەندی یەکانی حوکمڕانی دیکتاتۆری دایە، هەر وەک چۆن لە هەرێمی #کــوردستان لەسایەی دەسەلاتی دوو بنەماڵە بەهەموو جۆڕێک کەرتی پەروەردە پەك خراوە بەرەو داڕمان و داهاتوویەکی نادیار دەروات. بەشێوازێك نــە مامۆستایان موچەیان پێ دەدرێت ، نــە خوێندکارانیان هیوای دامەزراندنیان هەیە . دەسەڵاتی #دووبنەماڵە ی #یەکێتی و #پـارتی بەجۆرێك ژەهریان چاندوە لەناو خەلکدا وە سەرەڕای بێ هێواکردنی خەڵك لە کەرتی پەروەردە خوێندن دەسەڵاتدارانی #دووبنەماڵە هەستاون بەهەموو جۆرێك بازرگانی بە لایەنی خۆێندن و پەروەردە دەکەن.
بەجۆرێك هەر حزبێک لە زۆنـی خۆیدا چ زۆنـی #زەرد بێ یــا زۆنــی #سـەوزە چەندین خوێندنگا و زانکۆی نـاحوکمیان کردۆتەوە وا پیشانی گەنجەکانی ئەدان کە ئەگەر خوێندنەکانیان لەزانکۆ و پەیمانگاکانی ئەوان تەواو بکەن ئەوە چانسی زیاتریان دەبێ بۆ دەست کەوتنی هەلیکار لە داهاتووێکی باشتر بۆ دەستەبەردەکات.
کە کرێی خوێندن لەسەرەتایی ترین بەش لەم زانکۆ یانەدا لە چەند ملیۆنێک دینار دەست پێ دەکات ، هەتا بەشە پزیشکی یەکان کرێی کۆی خوێندن سالانەتێدا دەگاتە چەندین هەزار دۆلار ئەمانە لەکاتێکدا خوێندکاریکی ئاسای ناتوانێت بەنمرەیکی کەم بچێتە ئەو بەشەی کە خوازیاریەتی ، بەلام لەم زانکۆ نـاحوکمییانەدا ئەتوانی ئەو بەشە بخوێنیت کەخۆت خوازیاریت بەو مەرجەی کە خۆت کڕێی خوێندنەکەت بدەیت کە داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی هەر #دووبنەماڵە ی یەکێتی و پـارتی .
بۆیە #دووبنەماڵە ئاستی #گەندەڵیان گەشتۆتە ئەو ئاستەی کە بازرگانی بە کەرتی پەروەردە وە بکەن
وە لەم زانکۆیانەش
*- زانکۆی قەیوانی #نـاحوکمی
*- زانکۆی کـۆماری #نـاحوکمی
*- زانکۆی ئەمریکی سلیمانی #نـاحوکمی
کە ئەم زانکۆیانە و چەندانی کەشی لە زۆنــی #سەوزن و داهاتەکەیان دەگەرێتەوە بۆحزبی #یەکێتی .

وە لە زۆنـی #زەرد یش ە
زانکۆی نۆلیجی #نـاحوکمی
*- زانکۆی ئەمریکی دهـۆکی #نـاحوکمی
*- زانکۆی تیشك ی #نـاحوکمی
کە ئەم زانکۆیانەش سەر بە حزبی دەسەلات #پـارتین .
کە ئەم بابەت و چەندین بابەتی دیکەی #گەندەڵی لە کەرتی پەروەردە دا چەندین جار ئاماژەی پێ کراوە لەلایان ڕاگەیاندنە سەربەخۆکان . وە چەندین جار ئەم بابەتەیان وروژاندوە بەلام لەلایان حزبی دەسەلاتدار بەرپرسانی #گەندەڵی بەلارێدا بردراوە.

ئامادە کردنی بابەت : بەڵێن جەبار ئەحمد

22/02/2025

بەڕێزان ئەندامانی ڕێکخراوی داکۆک

دەستەی دامەزرێنەر ی ریکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی گشتی و چارەنووسسازتان دەکات.

• ڕۆژ: دووشەم
• بەروار: ٢٤-٠٢-٢٠٢٥
• کاتژمێر: ١٢:٠٠
• شوێن: South Aston Church
• ناونیشان: Upper Sutton Street, Birmingham, B6 5BN

ئەمە دەرفەتە بۆ:
• دەربڕینی ڕەخنە و پێشنیار
• گفتوگۆی کراوە لەسەر کێشەکان
• دۆزینەوەی چارەسەر بە بەشداری هەمووان
• گەڕاندنەوەی متمانە و یەکڕیزی

بۆچی گرنگە بەشداربیت؟
•پێشنیاری تۆ، کۆتایی بە قەیرانی یاسایی دێت
• مافی خۆتە بەشداربیت لە بڕیارەکان
• یەکگرتوویی، هێزی ڕێکخراوەکەمانە
• کاتی چاکسازی و گۆڕانکارییە

با پێکەوە ڕێکخراوەکەمان بەهێزتر بکەین

لەگەڵ ڕێزماندا
دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی

ڕۆژی  جیهانی زمانی دایک بە ڕۆژی ٢١ی شوبات دانراوە. پیرۆزە لە هەموو کوردێک لە هەر شوێنیکی ئەم جیهانەدابن. کەس بە ئاڵفازم ...
21/02/2025

ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە ڕۆژی ٢١ی شوبات دانراوە. پیرۆزە لە هەموو کوردێک لە هەر شوێنیکی ئەم جیهانەدابن.

کەس بە ئاڵفازم نەڵێ خۆ کوردییە،خۆ کردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا

نالی


قەیرانی موچە: دزی و گەندەڵی بەرۆکی هاوڵاتیانی گرتووەقەیرانی موچە لە هەرێمی کوردستان دەرەنجامی ڕاستەوخۆی تاڵانکردن و گەند...
18/02/2025

قەیرانی موچە: دزی و گەندەڵی بەرۆکی هاوڵاتیانی گرتووە

قەیرانی موچە لە هەرێمی کوردستان دەرەنجامی ڕاستەوخۆی تاڵانکردن و گەندەڵی بێ سنووری دەسەڵاتدارانە. دەستی ناپاکی سەرکردە گەندەڵەکان گەیشتووەتە قووتی خەڵک و ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان. بەرپرسە دز و گەندەڵەکانی هەرێم و بەغدا لە جیاتی خزمەتی گەل، سەرقاڵی پڕکردنی گیرفانی خۆیانن.

دەسەڵاتدارانی هەرێم بە شێوەیەکی سیستماتیک خەریکی تاڵانکردنی داهاتی گشتین. ئەوان نەک هەر ڕێگریان لە ناردنی موچە کردووە، بەڵکو بە ئەنقەست ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ بەغدا پەکخستووە. حکومەتی ناوەندیش کە خۆی سەرتاپا نوقمی گەندەڵییە، مامەڵەی سیاسی لەسەر قووتی خەڵک دەکات.

لە کاتێکدا خێزانەکان لە برسێتی و نەداری دەناڵێنن، سەرکردە خۆسەپێنەکان لە کۆشک و تەلارەکانیانەوە درۆ و دەلەسە بۆ خەڵک دەهۆننەوە. ئەوان هەموو سامان و داهاتی نیشتمانیان خستووەتە خزمەتی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان و بنەماڵەکانیان.

مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بەرامبەر ئەم دزی و گەندەڵییە بێ سنوورە بەردەوامە. هاوڵاتیان چیتر ناتوانن بەرگەی ئەم دۆخە بگرن کە تیایدا مافە سەرەتاییەکانیان دەدزرێت و پێشێل دەکرێت. تەنها چارەسەر، لێپرسینەوەی جددی و لەناوبردنی ئەم سیستەمە گەندەڵەیە کە وەک خۆرە کەوتووەتە گیانی کۆمەڵگا.

پێویستە خەڵک یەکدەنگ و یەکگرتوو بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە کە تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە. کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە تاڵانکردنی سامانی گشتی بهێنرێت و سیستەمێکی پاک و شەفاف دابمەزرێت کە خزمەتی ڕاستەقینەی هاوڵاتیان بکات.

(عبدالباسط عمر حمد)

١٧ی شوبات بەردەوامەلای هەموومان ڕوونە ڕۆژی 17/2/2011 وەرچەرخانێک ڕوویدا ئەوە تەنها ڕووداوێک نەبوو چوونکە گەنجانی پڕ لە  ...
17/02/2025

١٧ی شوبات بەردەوامە
لای هەموومان ڕوونە ڕۆژی 17/2/2011 وەرچەرخانێک ڕوویدا ئەوە تەنها ڕووداوێک نەبوو چوونکە گەنجانی پڕ لە وزە وبەئیرادە بە هەنگاوێکی بنیاتنەرانەو شکۆمەندانە نەخێرێکیان کرد بە گوێی دەسەڵاتی خۆسەپێنی یەکێتی وپارتی کە هەرگیز ئەم دوو حزبە بەدرێژای مێژووی ٢٠ ساڵی حوکمداریان بە خەیاڵیاندا نەهاتبوو

من لێرەدا بەم ڕووداوانەی کە ڕوویاندا ناڵێم خۆپشاندان چوونکە نیەت وئیرادەی گەنجان لە ئامانجدا گەورەتربوو لە ناڕەزایەتیەک ئەوان کۆششێکی گەورەیان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمەت وپەڕلەمان کەئەمەش تەنها بە شۆڕش دەکرێت نەک خۆپشاندان چونکە سروشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایە گۆڕانکاری گەورە پيویستی بە قوربانیدان بێت

لەم شۆڕشەی گەنجان کردیان ژمارەیەکی هەرە زۆریان گەنجانی خوێنەوار وخەڵکانی بە ئەزمون وڕۆشنبیر بوون و خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگا و قوتانخانە ئامادەییەکان بوون بۆیە زۆرینەی شەهیدەکانیش هەر لە ڕیزەکانی ئەواندابوون بەداخەوە

ترسی پارتی ویەکێتی لەم شۆڕشە لەوەدابوو کە هەموو ناوچەکانی کوردستانی گرتبووە وخەڵکی بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد ئازادی ئازادی کە ماوەی دوومانگی خایاند ولەو ماوەیەدا گەل قوربانیدا بەڵام بە زەبری هێز کۆتای بەخۆپشاندانەکان هێنرا

هەرچەندە ئەوە ١٤ساڵ بەسەر ئەم شۆڕشەدا تێپەڕی وبە شيوەیەکی پراکتیک ماوەیەکی زەمەنی زۆری بەسەردا چووە بەڵام لەدڵی هەر ئازادیخوازێکی کوردا ئەم ڕۆژە ڕێنساسی کورد لەقەڵەمدراوە یاددەکرێتەوە تا ئەوکاتەی شۆڕشەکە دەگات بە ئامانج لەناو دڵماندا شۆڕشەکە وشەهیدەکانی زیندوو دەمێنن پریشکی شۆڕشەکەش وەک ئاگری نەورۆز ناکوژێتەوە تا سەری زووحاک وجەلادەکانی کوردایەتی نەسوتێنێت

شانازیە بۆمن هەرچەندە لە تەمەبێکی کەمدا بووم بەڵام بەشداریم کرد ولەگەڵ ئەو گەنجانەدابووم کەڕۆژێک ژێردەستەی ئەو دوو حیزبەیان پێقبوڵ نەکراوە وبەژیانی ژێردەستەی ڕازی نەبوون

نوسینی/ئاسۆ جمال

من خۆم بووم خۆم سێدارە هەڵوەشاوەکەم سەر لەنوێ دروستکردەوە و بە شانی خۆم هێنامەوە بەردەم بەغدا! من خۆم بووم خۆم ماری سڕبو...
17/02/2025

من خۆم بووم خۆم
سێدارە هەڵوەشاوەکەم
سەر لەنوێ دروستکردەوە و
بە شانی خۆم هێنامەوە بەردەم بەغدا!
من خۆم بووم خۆم
ماری سڕبووی ئەم عێراقەم
سەرلەنوێ گەرمکردەوە
تا پێوەم دا!

شێرکۆ بێکەس

17/02/2025

چالاکوان و ئەندامانی ڕێکخراوی داکۆک لە شاری لەندەن، پشتگیری خۆیان بۆ خەڵکی ناڕازی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و داواکارییان کردووە کە (پارتی)و(یەکێتی) دەست لە چەوساندنەوە و فشارە سەر ڕەوشتی و یاساییەکانیان بەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەڵگرن. ئەم ڕێکخراوە و چالاکوانە تاکەکانی، کە زۆربەیان لە دەرەوەی وڵات چالاکی دەکەن، هەوڵ دەدەن ڕۆڵێکی بەرچاو لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکانی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بگێڕن.

بە گشتی، ئەم چالاکییانە هەوڵێکن بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادییەکانی مرۆڤ و پاراستنی مافی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێم دەگرن.

16/02/2025

لە بڵندگۆی شەقامی شارەکانی بەریتانیاوە سەدای ڕوخان و ئیدانەکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارت بەو بێ ڕێزی و پێشێلکاریانەی لەمەڕ مافی مامۆستایان و ڕۆژی ڕەشە لەبیر نەکراوی 17ی شوبات سەدای دێت.

ڕێکخراوی داڪۆك ئەنجومەنی بێرمینگهام لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و گەیاندنی دەنگ و سەدای شەهیدانی 17ی شوبات و هاوهەڵوێستی بۆ مامۆستایانی مانگرتوو سازدانی گرتبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردن و سەرکۆنەکردنی سەرکردانەی ئەم دوو سەڵاتە دزو و ماف*ای یایە ئیدانەکرد.

کۆچی بێ وچانی گەنجانی کورد بۆ بەریتانیا: چیرۆکی نیشتمانێکی بریندارلە ناوەڕاستی شاری لەندەن، لە کافێیەکی بچووکدا، کۆمەڵێک...
15/02/2025

کۆچی بێ وچانی گەنجانی کورد بۆ بەریتانیا: چیرۆکی نیشتمانێکی بریندار

لە ناوەڕاستی شاری لەندەن، لە کافێیەکی بچووکدا، کۆمەڵێک گەنجی کورد کۆبوونەتەوە. هەریەکەیان چیرۆکێکی تایبەت و ئازارێکی قووڵی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئەوان نوێنەری ئەو هەزاران گەنجەن کە بەهۆی سیاسەتی هەڵەی یەکێتی و پارتی، ناچار بوون سەری خۆیان هەڵبگرن و ڕوو لە غوربەت بکەن.

"من دەرچووی زانکۆ بووم، بەڵام هیچ هەلێکی کارم دەست نەکەوت. تەنانەت بۆ کارێکی سادەش، دەبوو واستەت هەبێت یان سەر بە حیزبێک بیت." ئەمە قسەی کاروانە، گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ کە ئێستا لە چێشتخانەیەکی لەندەن کار دەکات.

لە ساڵانی دواییدا، ژمارەی ئەو گەنجە کوردانەی ڕوو لە بەریتانیا دەکەن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. هۆکارەکانی ئەم کۆچە بەردەوامە زۆرن، بەڵام گرنگترینیان بریتین لە:

نەبوونی هەلی کار: سیستەمی حیزبایەتی و گەندەڵی کارگێڕی بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی هەلەکانی کار تەنها بۆ کەسانی نزیک لە حیزبە دەسەڵاتدارەکان بڕەخسێن.

قەیرانی دارایی: دواکەوتن و پاشەکەوتی مووچە، نەبوونی پڕۆژەی ئابووری، و بەرزبوونەوەی نرخەکان ژیانی گەنجانی کردووەتە دۆزەخێک.

نەبوونی ئازادی: سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان و بەرتەسککردنەوەی ئازادییە تاکەکەسییەکان، فەزایەکی خنکێنەری بۆ گەنجان دروست کردووە.

سارا، کچە گەنجێکی خوێندکار لە زانکۆیەکی لەندەن دەڵێت: "لێرە ڕێز لە مافەکانم دەگیرێت. دەتوانم بە ئازادی بیر بکەمەوە و قسە بکەم. لە کوردستان، وەک ژنێکی گەنج، هەمیشە هەستم بە سنووردارکردن دەکرد."

ژیان لە بەریتانیا بۆ ئەم گەنجانە ئاسان نییە. زۆربەیان ناچارن کاری قورس و کەم داهات بکەن، لە ژووری بچووک و هاوبەشدا بژین، و خەرجی قورسی ژیان لە لەندەن بەرگە بگرن. بەڵام سەرەڕای ئەم سەختییانە، زۆربەیان پێیان وایە ژیانی ئێستایان باشترە لە ژیانێک کە لە ژێر سێبەری دەسەڵاتی گەندەڵدا هەیانبوو.

ئەحمەد، خاوەن بزنسێکی بچووک لە باکووری لەندەن دەڵێت: "من حەز ناکەم لێرە بم. دڵم لای نیشتمانەکەمە، بەڵام کاتێک دەبینم چۆن سامان و سەروەتی وڵاتەکەم تاڵان دەکرێت و گەنجەکانمان هیچ داهاتوویەکیان نییە، چ چارەیەکی ترم هەیە؟"

ئەم کۆچە بەردەوامە کاریگەرییەکی نەرێنی قووڵی لەسەر داهاتووی کۆمەڵگای کوردی هەیە. توانا و وزەی گەنجان، کە دەبوو لە خزمەتی گەشەپێدانی وڵاتەکەیاندا بێت، لە غوربەت بەفیڕۆ دەچێت. هەروەها ئەم دۆخە بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ خێزانە کوردەکان کە ناچارن دووری ڕۆڵەکانیان بەرگە بگرن.

چارەسەری ئەم کێشەیە تەنها لە ڕێگەی چاکسازی ڕیشەیی لە سیستەمی حوکمڕانی هەرێمدا دەبێت. دەبێت کۆتایی بە سیستەمی حیزبایەتی و گەندەڵی بهێنرێت، هەلی کاری یەکسان بۆ هەموو گەنجان بڕەخسێت، و سیستەمێکی دادپەروەری کۆمەڵایەتی دابمەزرێت. بەڵام تا ئەو کاتە، وا دیارە کۆچی گەنجانی کورد بۆ وڵاتانی دەرەوە بەردەوام دەبێت.

(چالاکوان لە رێخراوی داکۆک)
(ئیدریس عزیز حمد )

15/02/2025

لە بڵندگۆی شەقامی شارەکانی بەریتانیاوە سەدای ڕوخان و ئیدانەکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارت بەو بێ ڕێزی و پێشێلکاریانەی لەمەڕ مافی مامۆستایان و ڕۆژی ڕەشە لەبیر نەکراوی 17ی شوبات سەدای دێت.

ڕێکخراوی داڪۆك ئەنجومەنی مانجستەر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و گەیاندنی دەنگ و سەدای شەهیدانی 17ی شوبات و هاوهەڵوێستی بۆ مامۆستایانی مانگرتوو سازدانی گرتبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردن و سەرکۆنەکردنی سەرکردانەی ئەم دوو سەڵاتە دزو و ماف*ای یایە ئیدانەکرد.

Address

London

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when داڪۆك ــ DAKOK posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organisation

Send a message to داڪۆك ــ DAKOK:

Share