05/10/2026
ئێمە بەشداریی یادکردنەوەی نەوەدهەمین ساڵیادی شەڕی کابڵ ستریت (Cable Street) مان کرد
دۆێنی ٤/١٠/٢٠٢٦ نوێنەرانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، بەشدارییمان کردلە خۆپیشاندانێکی بەبۆنەی نەوەدهەمین ساڵیادی شەڕی کابڵ ستریت، کە یەکێکە لە گرنگترین ساتەکانی مێژووی بەریتانیا لە بەرەنگاربوونەوەی فاشیزمدا.
خەمڵاندنەکان ئەوە دەگەیەنن کە نزیکەی ١٠,٠٠٠ کەس بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کردووە، کە تێیدا یەکیتی کریکاریەکان، هەلسوراوان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانی سەرانسەری لەلەندەن کۆبوونەوە. کاتێک بە شەقامەکانی رۆژهەڵاتی لەندەن خۆپیساندەران، شانبەشانی ئەندامانی یەکێتیی (Unite)، سەندیکای نیشتمانیی پەروەردە (NEU)، سەندیکای زانکۆ و کۆلێژەکان (UCU)، ئەنجومەنی سەندیکاکانی بریستۆڵ، (No Sweat)، بەشی ئەندازیارانی بیناسازیی سەندیکای یەکێتی و سەندیکاکارانی دژ بە ڕاستڕەوی توندڕەو (تۆڕی TUFF) و چەندین ڕێکخراوی دیکە ڕێپێوانمان کرد.
دۆخی خۆپیشاندانەکە بە درێژایی کاتەکە ئەرێنی،و دۆستانە و پڕ لە ورەی بەرز بوو. جێگەی ئیلهامبەخشین بوو کە بینرا چەندین ڕێکخراو و کەسایەتیی جۆراوجۆر لەسەر بنەمای پابەندبوونێکی هاوبەش بە هاوسۆزی، یەکسانی و دژایەتیکردنی ڕەگەزپەرستی و ڕاستڕەوی توندڕەو یەکیان گرتووە.
ڕێپێوانەکە لە نزیك دیواری سەرنجڕاکێشی کابڵ ستریت کۆتایی هات، کە ڕێزلێنانێکی بەهێزە بۆ ڕووداوەکانی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦، کاتێک دانیشتووانی ناوخۆیی، سەندیکاکاران، هەلسوراوانی دژە فاشیزم شانبەشانی یەکتر وەستان بۆ ڕێگریکردن لە ڕێپێوانی شەرواڵڕەشەکانی ئۆزوۆڵد مۆزلی بە ناوچەی ئیسست ئێنددا.
دوای ڕێپێوانەکە، خۆپیشاندەران کۆبوونەوەو کە تێیدا چەندین وتار پێشکەش کران. یەکێك لە سەرنجڕاکێشترین بەشداریکردنەکان لەلایەن مایکل ڕۆزنەوە بوو، کە چیرۆکی باوکی گێڕایەوە سەبارەت بە ئامادەبوونی لە شەڕی کابڵ ستریتدا. بیرەوەریەکانی ئەو مێژوویەکی زیندووی هێنایە بەر چاو و یادخستنەوەیەك بوو بۆ گرنگیی پاراستنی ئەم چیڕۆکانە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
هەروەها گوێبیستی وتاری بەهێز بووین لەلایەن جێرمی کۆربین و شارۆن گراهام، سکرتێری گشتیی سەندیکای یەکێتی (Unite)، کە باسیان لە گرنگیی بەردەوامیی کاری هاوبەش، ڕێکخستنی یەکیتی کریکاریەکان و وەستانەوەی پێکەوەیی کرد دژ بە ڕەگەزپەرستی، فاشیزم و دووبەرەکی.
بۆ ئێمە، بەشداریکردن لەم بۆنەیەدا هەم یادکردنەوەی سەرکەوتنێکی مێژوویی بوو و هەم یاداوەریەك بوو کە ئەو بەهایانەی کابڵ ستریت نوێنەرایەتییان دەکات، هێشتا وەك نەوەد ساڵ لەمەوبەر گرنگ و بایەخدارن. ساڵیادەکە نەك تەنها ئازایەتیی ئەوانەی بەرز نرخاند کە لە ساڵی١٩٣٦دژی فاشیزم وەستانەوە، بەڵکو ئەو هێزە بەردەوامەش کە لە کارکردنی کۆمەڵگەکان پێکەوە بە هاوسۆزی سەرچاوە دەگرێت.
پەیامی کابڵ ستریت تا ئێستاش ڕەنگدانەوەی هەیە. کاتێك خەڵکی ئاسایی وکۆمەڵگە بە یەکڕیزی پێکەوە دەوەستن، دەتوانن بە سەرکەوتوویی بەرەنگاری ڕق و کینە و دووبەرەکی ببنەوە و کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و یەکسان ودور لەجیاکاری بۆ هەمووان بنیاد بنێن.
We Joined the 90th Anniversary Commemoration of the Battle of Cable Street
Yesterday , alongside representatives from the International Federation of Iraqis, we joined a memorial demonstration marking the 90th anniversary of the Battle of Cable Street, one of the most significant moments in Britain's history of resistance to fascism.
We estimate that around 10,000 people took part in the march, bringing together trade unionists, campaigners and community organisations from across the country. As we walked through the streets of East London, we marched alongside members of Unite, the National Education Union (NEU), the University and College Union (UCU), Bristol Trades Union Council, No Sweat, the Unite Section of Architectural Workers and Trade Unionists Against the Far Right (TUFF Network), among many others.
The mood throughout the demonstration was positive, friendly and good humoured. It was inspiring to see such a diverse range of organisations and individuals united in a shared commitment to solidarity, equality and opposition to racism and the far right.
The march concluded near the magnificent Cable Street Mural, a powerful tribute to the events of 4 October 1936, when local residents, trade unionists, Jewish communities and anti-fascist activists stood together to prevent Oswald Mosley's Blackshirts from marching through the East End.
Following the march, a rally was held featuring a number of speakers. One of the most memorable contributions came from Michael Rosen, who shared his father's account of being present at the Battle of Cable Street. His reflections brought the history of that day vividly to life and reminded us of the importance of preserving these stories for future generations.
We also heard powerful speeches from Jeremy Corbyn and Sharon Graham, General Secretary of Unite, who spoke about the continuing importance of collective action, trade union organisation and standing together against racism, fascism and division.
For us, participating in this event was both a commemoration of a historic victory and a reminder that the values represented by Cable Street remain as important today as they were ninety years ago. The anniversary celebrated not only the courage of those who stood against fascism in 1936 but also the enduring strength that comes from communities working together in solidarity.
The message of Cable Street still resonates today: when ordinary people stand together in unity, they can successfully resist hatred and division and build a more just and inclusive society for everyone.