17/02/2025
ئاگادارییەکی گرنگ لە پلاتفۆرمی پەروەردەیی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیاوە بۆ خانمانی کورد لە بەریتانیا 🇬🇧
مامۆستا شەوبۆ محەمەد، بەرپرسی پلاتفۆرمی پەروەردەیی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا لە سۆنگەی خەمخۆریەوە بۆ خانمانی کورد کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ خانمانی کورد لە بەریتانیا دەکاتەوە!
کۆرسەکە لە ڕێی مایکرۆسۆفت تیمەوە بە ئۆنلاین دەبێت و هەر خانمە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بۆ دروست دەکرێت!
شایانی باسە وانەکان لە لایەن مامۆستای پڕۆفیشناڵی بەتوانا، مامۆستا شکار عبدالله پێشکەش دەوترێنەوە!
فەرموون لەگەڵ کورتەییەک لە بایۆگرافی مامۆستا شکار:
✨ ️مامۆستا شکار عبدالله ✨️
🔸 ️ساڵی ٢٠١٩، بڕوانامەی ماستەری بە دەست هێناوە لە زانکۆی سلێمانی لە بواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.
🔸️ ساڵی ٢٠٢٣، بڕوانامە ی خوێندنی باڵای بەدەست هێناوە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بواری نووسینی داهێنەرانە.
🔸️ لە زانکۆی کەرکوک و زانکۆی کتاب وەک مامۆستای زانکۆ کاری کردووە.
🔸️لە چەند پەیمانگایەکی زمان وانەی زمانی ئینگلیزی پێشکەش کردووە.
🔸 ️لە وڵاتی بەڕیتانیاش ماوەی سێ ساڵە مامۆستای زمانی ئینگلیزییە.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن تکایە پەیوەندی بەم ژمارەیەی لای خوارەوە بکەن: 07395539211
لەگەڵ ڕێزی زۆردا،
شەوبۆ محەمەد
بەرپرسی پلاتفۆرمی پەروەردەیی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا