Happy Family خێزانی ئاسودە

Happy Family خێزانی ئاسودە ڕیکخراویکی کۆمەڵایەتی پەروەردەییە دەخوازیت دەنگیکی چالاک بیت بۆ خزمەتی تاکەکانی خیزان.

خانمانی ئازیز و دەستڕەنگین  بەردەوامن لە فێربونی بڕین و درومان لەگەڵ هاوناز خان. ​​فێربوونی پیشەیەک... دەستپێکی داهاتووی...
08/10/2026

خانمانی ئازیز و دەستڕەنگین بەردەوامن لە فێربونی بڕین و درومان لەگەڵ هاوناز خان.
​
​فێربوونی پیشەیەک... دەستپێکی داهاتوویەکی ڕوونترە.
هەفتەی سێیەمی خ*لی برین و دروومان

هەفتەی دووەمی خ*لی برین و دروومان.
01/10/2026

هەفتەی دووەمی خ*لی برین و دروومان.

خانمانی ئازیز و دەستڕەنگین  🌸​هەلێکی زێڕین لەبەردەستتایە بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی پیشەی خۆت و هەنگاوێک بەرەو سەربەخۆیی دارا...
24/09/2026

خانمانی ئازیز و دەستڕەنگین 🌸
​هەلێکی زێڕین لەبەردەستتایە بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی پیشەی خۆت و هەنگاوێک بەرەو سەربەخۆیی دارایی بنێیت. ڕێکخراوی خێزانی ئاسودە خ*لی فێرکاری بڕین و دروومانی کردۆتەوە
تەنها یەک هەفتە ماوە بۆ تۆمارکردنی ناو و بەشداریکردنت
ئەم دەرئەنجامە ناوازەیە لە دەست خۆت مەدە و هەر ئەمڕۆ ناوت تۆمار بکە.

​فێربوونی پیشەیەک... دەستپێکی داهاتوویەکی ڕوونترە.
ڕۆژی دووهەمی خ*لی برین و دروومان

خانمانی بێرمینگهام و دەوروبەری ئێستاش کات ماوە تاوەکو هەفتەی داهاتوو  بۆ بەشداری کردنت لە خ*لی پێنجەمی برین و دروومانی ر...
22/09/2026

خانمانی بێرمینگهام و دەوروبەری ئێستاش کات ماوە تاوەکو هەفتەی داهاتوو بۆ بەشداری کردنت لە خ*لی پێنجەمی برین و دروومانی رێکخراودا .ئەم هەلە لە دەست مەیەو بەشداربە .
وێنەی یەکەم رۆژی خ*لەکە.

بەناوی ئەندامانی رێکخراوی خێزانی ئاسودە وە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی توبا خان(ئەندامی دەستەکە) و خانەوادەکەیان دەکەین بەبۆ...
22/09/2026

بەناوی ئەندامانی رێکخراوی خێزانی ئاسودە وە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی توبا خان(ئەندامی دەستەکە) و خانەوادەکەیان دەکەین بەبۆنەی وەفاتی باوکی هاوسەری، خوایگەورە سەبووری ئازیزانیان بات و دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

ڕێکخراوی خێزانی ئاسودە بەشداری دیبەیتێکی کراوەی کردکە لەلایەن( ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد) سازکرابوو.دیبەیتێکی کراوە و گفت...
14/09/2026

ڕێکخراوی خێزانی ئاسودە بەشداری دیبەیتێکی کراوەی کردکە لەلایەن( ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد) سازکرابوو.
دیبەیتێکی کراوە و گفتووگۆیەکی چڕ سەبارەت بەگۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی ئاشتی لەباکور و ڕوداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

ژن، سەرچاوەی بێپایانی هێز، داهێنان و توانایە. ڕێگای پێشکەوتن و سەرکەوتن لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بە بەهێزکردنی خانمان و بڕواک...
06/09/2026

ژن، سەرچاوەی بێپایانی هێز، داهێنان و توانایە. ڕێگای پێشکەوتن و سەرکەوتن لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بە بەهێزکردنی خانمان و بڕواکردنیان بە بەهرە شاراوەکانیان دەست پێدەکات.
​کاتێک تۆ بڕوات بە تواناکانی خۆت دەبێت، هیچ ئاستەنگێک ناتوانێت ڕێگەت لێبگرێت. ئەو بەهرەیەی لە ناوتدا هەیە — جا لە بوارەکانی زانست، هونەر، بەڕێوەبردن، داهێنان، یان ڕابەرایەتیدا بێت — تەنها دیارییەک نییە بۆ خۆت، بەڵکو دیارییەکی گەورەیە بۆ تەواوی کۆمەڵگە. کاتێک ئافرەتێک هەنگاو دەنێت بەرەو گەشەپێدانی خۆی، تەنها ژیانی خۆی ناگۆڕێت، بەڵکو ئیلهامبەخش دەبێت بۆ هەموو ئەو ژن و کچەی بەدەوریەوەن.

​چۆن دەست پێبکەیت؟

​خۆت بەکەم مەزانە: هەموو سەرکەوتنێک بە هەنگاوێکی بچووک دەست پێدەکات. گوێ مەدە بەو دەنگانەی تواناکانت دەپۆشێنن.

​فێربوونی بەردەوام: هەوڵبده رۆژانە شتی نوێ فێرببیت، زانیارییەکانت بپڕوێنە و شارەزایی بوارەکەت بەرز بکەرەوە.

​لە شکست مەترسە: تاقیکردنەوە و هەڵەکردن بەشێکە لە ڕێگای سەرکەوتن. ڕێگە مەدە ترس ڕێگەت لێبگرێت لە بەدیهێنانی خەونەکانت.

​تۆڕی پشتگیری بەستن: دەوروبەری خۆت بە کەسانی ئەرێنی پڕبکەرەوە کە هانت دەدەن و بڕوایان بە داهاتووت هەیە.
​جیهان پێویستی بە دەنگ، توانست، و دیدگای جیاوازی تۆیە. متمانەت بە خۆت هەبێت، هەنگاو بنێ و بهێڵە بەهرەکانت بگەشێنەوە!

​چ بوارێک هەیە کە حەز دەکەیت زیاتر گەشەی پێبدەیت لەم قۆناغەی ژیانتدا؟

پەلە بکە لە تۆمارکردن
01/09/2026

پەلە بکە لە تۆمارکردن

ڕێکخراوی خێزانی ئاسودە لە شاری بێرمینگهام خ*لی پێنجەمی بڕین و دروومان بۆ خانمانی بەڕێز دەکاتەوە. ئەم خ*لە دەرفەتێکی بەنر...
18/08/2026

ڕێکخراوی خێزانی ئاسودە لە شاری بێرمینگهام خ*لی پێنجەمی بڕین و دروومان بۆ خانمانی بەڕێز دەکاتەوە.
ئەم خ*لە دەرفەتێکی بەنرخە بۆ فێربوونی پیشەیەکی دەستی، بەهێزکردنی تواناکان و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و سەربەخۆیی ئابووری.
​فێربوونی بنەماکانی دروومان، بڕینی قوماش و جلو بەرگی کوردی وماڵەوەو دەرەوەو بەکارهێنانی ئامێرەکانی دروومان بە شێوازی پیشەیی.خ*لەکە لەلایەن مامۆستای بەئەزمون و کارامە(هاونازجەلال )ەوە دەوترێتەوە

خ*لەکە لە ژینگەیەکی لەبار و ئارامدا بەڕێوەدەچێت کە هاوکارە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە نێوان خانماندا.
ژمارەی بەشداربووان دیاریکراوە ئەگەر ئەتەوێت بەشداری بکەیت پەلە بکە بۆ ناونوسین
زانیاری خ*لەکە
هەموو ڕۆژانێکی ٣ شەممان و ٥ شەممان
کاتژمێر ١٠ی بەیانی _ ١ ی دوای نیوەرۆ
خ*لەکە ١٢ هەفتە ئەخایەنێت وبەرواری ٢٢/٠٩/٢٠٢٦ یەکەم رۆژی دەست پێکردنی خ*لەکەیە.
بری بەشداریکردن تەنها١٢٥£
لەم ناونیشانەی خوارەوە
33 New Spring Street
Hockley
B18 7LG
بۆ ناو تۆمارکردن وبەشداربون
لەرێگەی نامە ناردن بۆ پەیج یاخود
پەیوەندی کردن بەم ژمارە تەلەفونانەوە

07955001025
07877741100

مژدە بۆ خانمانی بێرمینگهام و دەوروبەری لە دەستپێکی ساڵێکی نوێی چالاکیەکانیدا کە لە مانگی ٩ دا دەست پؽ دەکات. رێکخراوی خێ...
24/06/2026

مژدە بۆ خانمانی بێرمینگهام و دەوروبەری
لە دەستپێکی ساڵێکی نوێی چالاکیەکانیدا کە لە مانگی ٩ دا دەست پؽ دەکات.
رێکخراوی خێزانی ئاسودە بریاری یاوە جارؽکی تر لەسەر داوای زۆری خانمان خ*لی زێڕینی بڕین و دروومان بکاتەوە
خەونەکانت بکە بە مۆدێل و فاشیۆن!

​خانمانی داهێنەر و شیکپۆش......
​هەموو ژنێک حەز دەکات خاوەن ستایل و ناسنامەی تایبەتی خۆی بێت، چاکترین ڕێگاش بۆ ئەمە ئەوەیە کە خۆت بتوانیت خەیاڵ و بیرۆکەکانت بگۆڕیت بۆ قوماشێکی نەخشێنراو و جلێکی شیک. ڕێکخراوی خێزانی ئاسوودە، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای ئابوری و گەشەپێدانی بەھرەی خانمان، بە شانازییەوە خ*لی پیشەیی و ناوازەی «بڕین و دروومانی جلوبەرگ» ڕادەگەیەنێت.

​🌟 بۆچی پێویستە بەشداری لەم کۆرسەدا بکەیت؟

​ئەم خ*لە تەنها فێربوونی کارامەییەکی سادە نییە، بەڵکو دەرگایەکە بۆ
​سەربەخۆیی دارایی: دەتوانیت لە ناو ماڵەکەی خۆتەوە ببیتە خاوەن کار و داهاتی تایبەتی خۆت و هاوکاری دارایی خێزانەکەت بیت.

​پشتبەخۆبەستن: چیتر پێویستت بە بەرگدروو نابێت؛ جلوبەرگی خۆت و منداڵەکانت بەو شێوازە دەدووریت کە خۆت ئارەزووی دەکەیت.

​دەرخستنی داهێنان: فێردەبیت چۆن قوماشێکی سادە بگۆڕیت بۆ پارچە مۆدێلێکی سەرنجڕاکێش و هاوچەرخ.
​✂️ لەم خ*لەدا چی فێردەبیت؟
​کۆرسەکە لەلایەن مامۆستا و پسپۆڕی لێهاتوو بە شێوازی پراکتیکی دەوترێتەوە و ئەمانە لەخۆدەگرێت:

​گرتنی پێوانە و نەخشە : بنەماکانی پێوانەکردن بە دروستی بۆ هەموو تەمەن و سایزێک

​تەکنیکەکانی بڕین: چۆنیەتی بڕینی قوماش بەبێ بەفیڕۆدان و بە شێوازێکی مۆدێرن.

​هونەری دروومان: کارکردن لەسەر مەکینەی دروومان، جۆرەکانی دوورین و چاککردنی جلوبەرگ.

​دیزاینی فاشیۆن: ئاشنابوون بە نوێترین ستایلەکانی جلو بەرگی کوردی بە هەموو جۆرەکانیەوە عەزی و جلو بەرگی مالەوەو دەرەوە و گونجاندنی ڕەنگەکان.
​💡 پەیامی ئێمە بۆ تۆ:
​[دەستە ڕەنگینەکانی تۆ، دەتوانن داهاتوو بنەخشێنن]

پێکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی خێزانی ئاسوودە، پێنجەم هەنگاو و پێنجەم خ*ل بەرەو جیهانی فاشیۆن و سەرکەوتن بنێ و خەونەکانت بکە بە ڕاستی.

تێبینی/
١_بۆ ئاگاداربون لە بەرواری دەست پێکردن و کات و شوێنی خ*لەکە و زانیاری زیاتر و ناونوسین لە سەر خ*لەکە چاوتان لە سەر پەیجی رێکخراو بێت لە پۆستەکانی داهاتودا .
٢_ژمارەی بەشداربون سنوردارە.

Address

Hingeston Street
Birmingham
B186PU

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Happy Family خێزانی ئاسودە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organisation

Send a message to Happy Family خێزانی ئاسودە:

Shortcuts

Share