Barzani Namr Humanitarian Association

Barzani Namr Humanitarian Association Barzani Namr Humanitarian Association stands as a beacon of hope for those in need

کوردی / عربي / English بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و ج...
20/03/2026

کوردی / عربي / English

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.

____

مع إطلالة عيد الفطر المبارك، أتقدم بأزكى التهاني وأطيب التبريكات لعموم المسلمين في كوردستان والعراق والعالم أجمع.
وبهذه المناسبة المباركة، نسأل المولى القدير أن يتقبل من الجميع صالح الأعمال والطاعات، وأن يكون هذا العيد مبعثاً للطمأنينة والأمن والاستقرار، ومنطلقاً لأن تنخمد فيه نيران الحرب وتنكفئ كافة التوترات في المنطقة والعالم.

عيدكم مبارك، وحفظ الله كوردستان عامرة آمنة.

____

Happy Eid to all Muslims in Kurdistan, Iraq, and around the world.

May this Eid bring joy, peace, and an end to war and conflict in our region and the world.

14/03/2026
لەدایکبوونت پیرۆز بێت سەرۆک مەسرور بارزانیهیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوامتان دەخوازین لە خزمەتکردنی گەلی کوردستان.ه...
02/03/2026

لەدایکبوونت پیرۆز بێت سەرۆک مەسرور بارزانی
هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوامتان دەخوازین لە خزمەتکردنی گەلی کوردستان.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆتان دەخوازین لە ڕێبەری و خزمەتگوزارییەکانتا

01/03/2026
05/11/2025
06/03/2024

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم.

ڕاپەڕین درێژكراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگریی و ماندووبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو و بووە دەستپێكێكی تازە و ئومێدێكی نوێ لە ژیانی گەلەكەماندا. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکار پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بەهێزیی داگیركاران، ئیرادەی ژیانی سەربەرزانە و ئازادیخوازی هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا هه‌بووه‌ و ده‌شمێنێ.

دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین موڵكی گەلی كوردستان و نەوەكانی داهاتوون. لە یادی ڕاپەڕینەكەی گەلی كوردستاندا جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن. نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن.

سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕین

و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی كوردستان

مسعود بارزانی
5ـی ئاداری 2024

پیرۆزە رۆژی ئالای کوردستان❤️🤍💛💚لە ساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆ...
16/12/2023

پیرۆزە رۆژی ئالای کوردستان❤️🤍💛💚

لە ساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵگیران و پارێزگاریان لێکرا ، پەرلەمانی کوردستانیش وەک ڕێزێک بۆ ئەو ڕۆژە ١٧ی کانوونی یەکەم یان دیاریکرد بۆ ئەوەی بۆھەموو جیھانی بیسەلمێنن کە نەوەکانی قازی محەمەد و کوردستان ماون و نەمردون

خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی لە ئیمارات بەشدار بووین  کە لەلایەن خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئ...
02/12/2023

خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی لە ئیمارات بەشدار بووین کە لەلایەن خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات و بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیمان لێکرا و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای جیهان دیدار و گفتوگۆمان لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەشوا هەبوو.

____

____

يسعدني اليوم حضور القمة العالمية للمناخ المنعقدة في مدينة دبي بدولة الإمارات، حيث جرى استقبالنا من قبل كل من رئيس دولة الإمارات صاحب السمو الشيخ محمد بن زايد آل نهيان، والأمين العام للأمم المتحدة السيّد أنطونيو غوتيريش، وبعدها التقينا عدداً من كبار المسؤولين في العالم، وناقشنا بشأن سبيل التصدي للتأثيرات السلبية الناجمة عن التغيّر المناخي.

____

Addressing climate change requires collective action.

I’m pleased to be at to reaffirm the important work we do through our partnerships.

ئەم ئێوارەیە پانێلێک لە ڕێگای زووم بە بونەی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، زۆر سوپاس بۆ ئەنجومەنی ئەو...
02/12/2023

ئەم ئێوارەیە پانێلێک لە ڕێگای زووم بە بونەی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان،
زۆر سوپاس بۆ ئەنجومەنی ئەوروپای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ ڕێکخستنی ئەم پانێلە لە ڕێگای زووم و بەندەش شەرەفی ئەوەم پێ بەخشرا کە یەک لە پانێلیستەکان بم،

١/١٢/٢٠٢٣

Osoite

Helsinki
00980

Aukioloajat

Maanantai 10:00 - 15:00
Tiistai 10:00 - 15:00
Keskiviikko 10:00 - 15:00
Torstai 10:00 - 15:00
Sunnuntai 10:00 - 15:00

Hälytykset

Tiedä ensimmäisenä ja anna meille oikeus lähettää sinulle sähköpostitse uutisia ja promootioita Barzani Namr Humanitarian Association :ltä. Sähköpostiosoitettasi ei käytetä muihin tarkoituksiin, ja voit perua milloin tahansa.

Ota Yhteyttä Organisaatio

Lähetä viesti Barzani Namr Humanitarian Association :lle:

Jaa