15/06/2024
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان بە تایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەكەین .
پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارین خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا
(kdccdk Belgium)
١٥ حوزەێرانی ٢٠٢٤
برۆکسل - بەلجیکا