Ainde media

Directions Website Contact the organization

Ainde media Ainde media

ترامپ: تەنیا بڕیاری کۆتایی ماوە سەبارەت بە ئێران و چۆنێتی سەرکەوتنمان.
20/10/2026

ترامپ: تەنیا بڕیاری کۆتایی ماوە سەبارەت بە ئێران و چۆنێتی سەرکەوتنمان.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ عێراق گەیشتە ڕێککەوتن بۆ دەرکردنی لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان.
20/10/2026

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ عێراق گەیشتە ڕێککەوتن بۆ دەرکردنی لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆمادایە دوای ئەوەی تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو؛ بۆ چارەسەرکردن گواسترایەوە بۆ چین
19/10/2026

سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆمادایە دوای ئەوەی تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو؛ بۆ چارەسەرکردن گواسترایەوە بۆ چین

19/10/2026

ناڕەزایەتییەکانی ئیتالیا بەردەوامن.

19/10/2026

بەریتانیا هۆشداری دەدات.

19/10/2026

ناڕەزایەتییەکانی میلانۆ بەردەوامن.

19/10/2026

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا قەدەغەکردنی گردبوونەوە لە شاری مارسیلیا لە باشووری ئەو وڵاتە ڕادەگەیەنن.

15/10/2026

ناڕەزایی قوتابیانی ئازەربایجان دژی قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ژنانی باڵاپۆش بۆ قوتابخانەکان

ئەمەش لە دوای جێبەجێکردنی یاسا نوێیەکانی جلوبەرگی قوتابخانەکان کە بە شێوەیەکی کاریگەر خوێندکاران و مامۆستایانی باڵاپۆش لە هۆڵەکانی خوێندن دوورخستووەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٣٧ کەس لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کراون، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا پەکخراوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی توڕەیی و ناڕەزایەکانی شەقامەوە.

15/10/2026

خۆپیشاندانەکانی ئازەربایجان دژی قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ژنانی باڵاپۆش بۆ قوتابخانەکان

ئەمەش لە دوای جێبەجێکردنی یاسا نوێیەکانی جلوبەرگی قوتابخانەکان کە بە شێوەیەکی کاریگەر خوێندکاران و مامۆستایانی باڵاپۆش لە هۆڵەکانی خوێندن دوورخستووەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٣٧ کەس لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کراون، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا پەکخراوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی توڕەیی و ناڕەزایەکانی شەقامەوە.

15/10/2026

دادگای سلێمانی سزای 5 ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر لاهور جەنگی دا سەپاند وە هەریەک لە پۆڵاد جەنگی بە سێ ساڵ و شەش مانگ وە ڕیبوار حامی حاجی غالی بە دوو ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاند.

​ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی 10ـی 2026، دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی دا.

​دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی لە دانیشتنێکی یەکلاکەرەوەدا سزای پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەر لاهور شێخ جەنگی و چەندین سزای جیاوازی زیندانیکردنی بەسەر ژمارەیەک لە هاوەڵەکانیدا سەپاند، هاوکات بڕیاری ئازادکردنیشی بۆ دوو لە دەستبەسەرکراوان دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا، لاهور شێخ جەنگی سزای پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها، پۆڵاد جەنگی بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.

​لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکانی دادگادا، ڕێبوار حامی حاجی غالی بە دوو ساڵ بەندکردن سزادرا.

هاوکات هەریەک لە ڕێبوار قودرەت، پێشەوا حەسەن و ڕێنوار زریان، سزای سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردنیان بۆ دەرچوو.

سەبارەت بە ئاراس حەمە عەلی و سەربەست مینا حەمەش، دادگا بڕیاری ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەریاندا سەپاند. لە بەرامبەریشدا، دوو لە دەستبەسەرکراوانی لالەزار بە بڕیاری دادگا ئازاد کران.

دەرچوونی ئەم سزایانە لە کاتێکدایە کە پێشتر لەناو هۆڵی دادگادا لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندبوو، ئامادەیە لەسێدارە بدرێت بەو مەرجەی ناهەقی بەرامبەر ئەو کەسانە نەکرێت کە بەهۆی ئەوەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها تیمی پارێزەرانیش جەختیان لەوە کردبووەوە کە تانە لە هەر بڕیارێکی دادگا دەدەن و لە دادگای پێداچوونەوە (تەمیز) هەوڵی گۆڕینی دەدەن.

بڕیارە لە ٢٨ـی ئەم مانگەشدا دۆسیەیەکی دیکەی تایبەت بە تاوانی کوشتن کە پەیوەستە بە بەشێک لەم کەسانەوە، لەلایەن دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە.

Address

Edinburgh, SA

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ainde media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Ainde media:

Shortcuts

Share