Kurdish Diaspora Finland - ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەندا

  • Home
  • Kurdish Diaspora Finland - ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەندا
Call Contact the organization

Kurdish Diaspora Finland - ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەندا ناوەندی رەوەندی کوردی فینلەند

Kurdistanin aluehallinnon pääministeri tapasi Suomen Irakin-suurlähettiläänKurdistanin aluehallinnon pääministeri ja Suo...
11/10/2026

Kurdistanin aluehallinnon pääministeri tapasi Suomen Irakin-suurlähettilään

Kurdistanin aluehallinnon pääministeri ja Suomen Irakin-suurlähettiläs keskustelivat Kurdistanin parlamentin toiminnan käynnistämisen välttämättömyydestä. Parlamentin toiminnan käynnistäminen on ensimmäinen askel uuden hallituksen muodostamisessa.
Tänään sunnuntaina 11. lokakuuta 2026 Kurdistanin aluehallinnon pääministeri Masrour Barzani tapasi Suomen Irakin-suurlähettilään Antti Poutkosen.

Tapaamisen aikana molemmat osapuolet korostivat Kurdistanin aluehallinnon ja Suomen välisten suhteiden vahvistamisen tärkeyttä.
Lisäksi he keskustelivat Kurdistanin parlamentin toiminnan käynnistämisen tarpeellisuudesta ensimmäisenä askeleena uuden hallituksen muodostamisessa.

Keskusteluissa käsiteltiin myös Kurdistanin aluehallinnon ja Irakin liittovaltion hallituksen välisten ongelmien ratkaisemista sekä Kurdistanin alueen perustuslaillisten oikeuksien ja taloudellisten oikeuksien kunnioittamisen merkitystä.

Erityisesti esillä oli Kurdistanin alueen osuus Irakin vuoden 2027 valtion talousarviosta. Keskustelussa korostettiin, että alueen budjettiosuus tulisi määrittää sen väestöosuuden perusteella, joka on 14 prosenttia. Tämä osuus perustuu vuoden 2024 väestönlaskennan virallisiin ja hyväksyttyihin tuloksiin.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فینلاند لە عێراق، بیروڕایان لە بارەی پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلاند کردەوە.
هەروەها بیروڕایان لە بارەی پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ئاڵوگۆڕ کرد.

چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2027 بە پێی ڕێژەی 14%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی فەرمی پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوانیان بوو.

Presidentti Barzani ja Suomen Irakin-suurlähettiläs tapasivat PirmamissaSunnuntaina 11. lokakuuta 2026 PDK:n presidentti...
11/10/2026

Presidentti Barzani ja Suomen Irakin-suurlähettiläs tapasivat Pirmamissa

Sunnuntaina 11. lokakuuta 2026 PDK:n presidentti Masoud Barzani vastaanotti Suomen Irakin-suurlähettilään Antti Putkosen Pirmamissa.

Tapaamisen aikana molemmat osapuolet vaihtoivat näkemyksiä viimeaikaisista jännitteistä, kriiseistä ja tapahtumista alueellisella ja kansainvälisellä tasolla. He korostivat vuoropuhelun ensisijaisuutta sekä rauhanomaisten keinojen merkitystä alueellisten ja maailmanlaajuisten ongelmien ratkaisemisessa.

Tapaamisen toisessa osassa käsiteltiin Kurdistanin aluehallinnon ja Irakin liittovaltion hallituksen välisiä suhteita sekä niiden välistä yhteistyötä. Lisäksi keskusteltiin esteist ja haasteista sekä Irakin ongelmien ratkaisemisesta perustuslain puitteissa. Samalla painotettiin kumppanuuden, tasapainon ja yhteisymmärryksen periaatteiden kunnioittamista.

Tapaamisen muita keskeisiä aiheita olivat terrorismin uhka ja liittolaisten rooli terrorismin vastaisessa taistelussa. Presidentti Barzani kiitti Suomea ja muita liittolaismaita niiden antamasta avusta Irakille ja Kurdistanin alueelle sekä niiden panoksesta terroristijärjestö ISISin kukistamisessa.

Suomen Irakin-suurlähettiläs puolestaan korosti Kurdistanin peshmerga-joukkojen keskeistä ja merkittävää roolia terrorismin vastaisessa taistelussa. Hän painotti myös, että Suomen näkemyksen mukaan vahva Kurdistanin alue edistää Irakin vahvistumista, vakautta ja jälleenrakentamista.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانتی پوتكۆنین باڵیۆزی فینلاند لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزی و پێشهاتەكانی ئەم دواییە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرد و جەخت لە پێویستیی باڵادەستبوونی دیالۆگ و شێوازی ئاشتییانە بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوچەیی و جیهانییەكان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەماهەنگیی نێوانیان كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئالنگارییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و ڕەچاوكردنی پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان.

هەڕەشەی تیرۆر و ڕۆڵی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی تیرۆریستان تەوەری تری ئەو دیدار بوون و سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی فینلاند و وڵاتانی هاوپەیمانی كرد لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش. باڵیۆزی فینلاند لە عێراقیش هێمای بە ڕۆڵی سەرەكی و كاریگەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆر دا و جەختیشی لەوە كردەوە كە بەلای وڵاتەكەیەوە بوونی هەرێمی كوردستانێكی بەهێز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزتربوونی عێراق لە دابینكردنی سەقامگیری و بووژانەوە.

داواکاری کۆنفیدراسیۆن لە ساڵ ڕۆژی ڕیفراندۆم پێشکەشی پەرلەمانی فینلەندا کراناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەند لە ساڵ ڕۆژی ...
25/09/2026

داواکاری کۆنفیدراسیۆن لە ساڵ ڕۆژی ڕیفراندۆم پێشکەشی پەرلەمانی فینلەندا کرا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەند لە ساڵ ڕۆژی ڕیفراندۆمە مەزنەکەی باشوری کوردستان 25.09.2026 داواکاری کۆنفیدراسیۆنی پێشکەشی پەرلەمانی فینلەندا کرد.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەند شاسوار بیلال بە هاوبەشی لە گەڵ بەڕێزان کاروان جەمیل، فەرهاد زاخۆی دیدارێکی ئەنجامدا لە پەڕلەمانی فینلەند لە گەڵ بەڕێز Laura Meriluoto ئەندام پەڕلەمان سەر بە حزبی چەپی فینەلندی و بەرپرسی دەستەی دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و فینلەند, لەم دیدارەدا داواکاری کۆنفیدراسیۆن پێشکەشکرا بۆ پشتگیری کردنی ڕیفراندۆمە مەزنەکەی باشوری کوردستان.

داواکاری گەلی کورد بۆ ئاشتی و ئازادی و سەربەخۆی گەیندرایە پەڕلەمانی فینلەند، باسی ئازار و مەینەتیەکانی چەندین ساڵەی کورد کرا و باس لە گرنگی سەربەخۆی کوردستان کرا، بەڕێزیان Laura Meriluoto و هاوکارەکەی Kelhu Johanna دڵخۆشبون بە داواکاری کۆنفیدراسیۆن و تێکۆشان و ماندوبونی گەلی کوردستانیان بەرز نرخاند و بەڵێنی ئەوەیاندا کە داواکاریەکە بگەیەننە جێگەی مەبەستی خۆی.

وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەند سوپاسی پەرلەمانی فینلەندا دەکەین بۆ هاوکاریکردنیان لەم دیدارە و ڕێگەیان بۆ ئاسانکردین کە توانیامن لە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمدا 25.09 داواکاری کۆنفیدراسیۆن بۆ پاڵپشتیکردن لە ڕیفراندۆم بگەیەنینە دەستیان, ناوەندەکەمان هەمیشە لەگەڵ سەربەخۆی و ئازادی گەلانە و پاڵپشتی هەموو هەوڵێکی سەربەخۆی دەکەین بۆ گەلی کوردستان.

ناوەندی فینلەندا داوایەکی پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا کردبەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەند ش...
01/09/2026

ناوەندی فینلەندا داوایەکی پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا کرد

بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەند شاسوار بیلال دیدارێکی لە گەڵ Simo Ristolainen سیمۆ ڕیستۆڵاینێن ئەندامی یەکەی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا.

لە دیدارەکە هەریەک لە بەڕێزان کاک سیروان سابر، کاک سولەیمان سولەیمان و کاک کاروان جەمیل ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری ناوەندی فینلەندا بەژداری دیدارەکە بوون.

ئەنجامی دیدارەکە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان و باسی هێرشەکانی ئەم دوواییانەی سەر هەرێمی کوردستان بەگشتی و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ماڵی بەرپرسی دەزگای پاراستن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و باسکردنی دواین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، باسی ڕەوەندی کوردی فینلەندا کرا.

لە داواکاریەکەدا نیگەرانی ڕەوەندی کوردی فینلەندا گەیەندرایە لایەنی ناوبراو لەسەر پرسی هێرشە درۆنی و موشەکیەکانی ئەم دوواییانەی سەر هەرێمی کوردستان و بە ئامانجگرتنی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی مەدەنی لێیە، لە سەرەتای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەکان زیاد لە ١٠٠٠ هێرشی درۆنی و موشەکی ئاراستەی کوردستان کراون، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە چەندین شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە، داوا لە حوکمەتی فینلەندا کرا ئیدانەی ڕاستەوخۆی هێرشە ناڕەواکانی سەر باشوری کوردستان بکات، هاوکاری زیاتری ناوچەکە بکەن لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری.

جەخت لە گرنگی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کرا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جیهان بەگشتی، کە توانیویەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا شانبەشانی هاوپەیمانەکانی شەڕی تیرۆر بکات. بۆتە بەشێک لە سەقامگیری ناوچەکە و توانیویەتی لە ماوەی حوکمڕانی کردنی خۆیدا پێگەیەکی ئارام بێت نەک تەنها بۆ کورد بوڵکو بۆ هەموو نەتەوە و ئاینە جیاوازەکانی ناوچەکە، لە شەڕی ناوخۆی سوریادا و گرژیەکانی ناوچەکە کوردستان توانیویەتی ببێتە ماڵێکی ئارام بۆ پەنابەرەکان، کە سەقامگیری کوردستان وایکرد ئەم پەنابەرانەی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون لەوێ بمێننەوە و ڕوو نەکەنە وڵاتانی ئەوروپا.

داواکرا کە پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی فینلەند لە گەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر بکرێن و نوێنەرایەتیەک بکەنەوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکان و بەڕێکردنی کاری هاوڵاتیانی هەردوولا، داواکرا پەیوەندیەکان تەنها دیبلۆماسی نەبن و پەیوەندی بازرگانی و کۆمەڵایەتی بن، پشتیوانی سەرمایەداران و کۆمپانیاکانی فینلەند بکرێت بۆ سەرمایە گوزاری کردنی زیاتر لە کوردستان.

گفتوگۆیەکی ئەرێنی لە گەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فینلەند سیمۆ ڕیستۆڵاینێن ئەنجامدرا هاوڕابوون لە گرنگی ڕۆڵی کوردستان و پشتیوانی کردنی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی سەقامگیر، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە فینلەند سەرکۆنەی هەموو ئەوهێرشانە دەکات کە دەکرێنە سەر وڵاتانی ناوچەکە لە ناویشیاندا هەرێمی کوردستان و عێڕاق. حوکمەتی فینلەند بە ئەرێنیەوە لە کارە بازرگانیەکان دەڕوانێت،دەنگی ڕەوەندی کوردی فینلەند بەهەند وەردەگرێت.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەند سوپاسی وەزارەتی دەرەوەی فینلەند دەکات بۆ ئەم دیدارە گرنگە و گوێگرتنیان لە نیگەرانیەکانی ڕەوەندی کوردی ئێرە لە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی، وەرگرتنی داواکاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی.

25/08/2026

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی ساڵیادی تیشکی ڕەحمەت و هاتنەدیی پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان، بەتایبەتی خوشک و براکانمان لە کوردستان و تەواوی رەوەندی کوردستانی لە تاراوگە دەکەین

https://kurdistanidc.org/ku/slide-2/40559/

17/08/2026

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیە دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی ئابی 2026، کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمام

https://kurdistanidc.org/ku/slide-2/39996/

جەنابی سەرۆک و مەرجەعی باڵای کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی..بەبۆنەی 16ی ئاب، ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابتان، بە ناوی کۆنف...
16/08/2026

جەنابی سەرۆک و مەرجەعی باڵای کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی..

بەبۆنەی 16ی ئاب، ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابتان، بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین.

مێژووی نەتەوەیەک شانازی بەوەوە دەکات کە لە 16ی ئابی 1946، لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەژێر سێبەری پیرۆزی یەکەمین ئاڵای کۆماری کوردستاندا، ڕێبەرێک چاوی بە دنیا هەڵێنا کە تەواوی ژیانی خۆی بۆ پاراستنی شکۆی ئەو ئاڵایە تەرخان کرد.

جەنابتان کە لە کۆمار و لە سایەی سیمبولی نیشتمانیدا هاتنە مەیدانی تێکۆشان، بوونە هەوێنی خۆڕاگری و پارێزەری ڕاستەقینەی خەونی سەربەخۆیی، ئەو پەیمانە مێژووییەی جەنابتان کە هەمیشە ئامادەییتان نیشان داوە لە پێناو شەکاوەیی ئەو ئاڵایەدا گیانی خۆتان فیدا بکەن، بۆ ئێمەی کوردستانیانی تاراوگە، گەورەترین سەرچاوەی ئیلهام و وانەی دڵسۆزییە بۆ خاک و ناسنامە.

لەو یادە شکۆدارەدا، لە خوای گەورە داواکارین تەندروستییەکی باش و تەمەنێکی درێژ بە جەنابتان ببەخشێت، دڵنیایین لە سایەی حیكمەت و سەرکردایەتی جەنابتان، کوردستان بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو دەنێت و ئاڵای پیرۆزمان وەک هێمای سەروەریمان، هەمیشە لە بەرزاییەکاندا بە شەکاوەیی دەمێنێتەوە.

هیوای سەرفرازی و ئاشتیی بەردەوام بۆ گەلی کوردستان دەخوازین و هەمیشە نیشتمانمان ئاوەدان و سەربەرز بێت.

ساڵیادی لەدایکبوونت پیرۆز بێت جەنابی سەرۆک، تەمەنت درێژ و ڕێگەت پڕ لە سەرکەوتن بێت.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

Cenabê Serok û lêvegerê bilind ê Kurdistanê, Serok Mesûd Barzanî..

Bi boneya 16ê Tebaxê, salvegera jidayikbûna cenabê we, bi navê Konfederasyona Revenda Kurdistanî ve germtirîn pîrozbahiyê pêşkêşî cenabê we û hemû gelê Kurdistanê dikin.

Dîroka miletekî bi wê yekê serbilind e ku di 16ê Tebaxa 1946an de, li bajarê Mehabadê li Rojhilatê Kurdistanê, di bin siya pîroz a yekemîn ala Komara Kurdistanê de, rêberek çavê xwe li dinyayê vekir ku tevahiya jiyana xwe ji bo parastina rûmeta wê alayê terxan kir.

Cenabê we ku di Komarê de û di bin sayeya sembola niştimanî de hatine qada têkoşînê, bûne hêvîya xweragiriyê û parêzerê rastîn ê xewna serxwebûnê. Ew peymana we ya dîrokî ku we herdem amadebûna xwe nîşan daye ku bi navê rûmet û bilindkirina wê alayê de canê xwe gorî bikin, ji bo me Kurdistaniyên diyasporayê, mezintirîn çavkaniya îlhamê û dersa dilsoziyê ye bo ax û nasnameyê.

Di vê bîranîna bi rûmet de, em ji Xwedayê mezin dixwazin tenduristiyeke baş û temenekî dirêj bide cenabê we. Em piştrast in ku di bin sayeya hîkmet û serkirdayetiya cenabê we de, Kurdistan ber bi paşerojeke geştir ve pengavê diavêje û ala me ya pîroz wek nîşana serweriya me, herdem dê li bilindahiyan de bi serbilindî bimîne.

Em hêviya serfirazî û aştiyeke berdewam ji bo gelê Kurdistanê dixwazin û herdem niştimana me ava û serbilind be.

Salvegera jidayikbûna we pîroz be Cenabê Serok, temenê we dirêj û riya we tijî serkeftin be.

ENG-KURDIn the name of God, the Most Gracious, the Most Merciful,The crime committed by ISIS terrorists twelve years ago...
03/08/2026

ENG-KURD

In the name of God, the Most Gracious, the Most Merciful,

The crime committed by ISIS terrorists twelve years ago against our Yazidi brothers and sisters is a pain that will forever remain in the memory of Kurdistan. Due to their Kurdish identity, their authenticity, and their religious beliefs, the Yazidis were targeted by the wrath and inhumane actions of ISIS terrorists and subjected to genocide. The crime committed by ISIS in the Shingal region is a continuation of the series of disasters, massacres, and crimes that have been carried out against the people of Kurdistan throughout history.

On the twelfth anniversary of this tragedy, I pay tribute to the souls of the martyrs and the victims of this crime. I salute the courage and fearlessness of those heroic Peshmerga who remained on Mount Shingal, preventing the terrorists from reaching it. I salute the loyalty and bravery of all the Peshmerga who sacrificed their blood to break the siege of Mount Shingal and liberate the city, shattering the myth of ISIS. We also extend our heartfelt gratitude to every proud individual in Kurdistan who stood as one, sharing the grief and solidarity with their Yazidi brothers and sisters. We also extend our respect and gratitude to the Coalition forces, who played a significant role in assisting the Peshmerga in pushing back and defeating the terrorists.

On this anniversary, I reassure our Yazidi brothers and sisters that I support their aspirations and demands with all my strength. I urge them to remain united for the sake of a bright future and to hold hope. There is no doubt that the imposed, abnormal situation currently in Shingal will not last forever, and our Yazidi brothers and sisters must return to their ancestral lands with dignity, and they must be compensated for the losses and suffering they have endured.

A thousand salutations to the pure souls of the martyrs of Sinjar and all the martyrs on the path to the freedom of Kurdistan.

Masoud Barzani

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەو تاوانەی تیرۆریستانی داعش دوازدە ساڵ بەر لە ئێستا لە دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا ئازارێكە بۆ تاهەتایە لە یادی كوردستانیاندا دەمێنێتەوە. ئێزیدییەكان بە هۆی كوردبوون و ڕەسەنایەتی و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و ڕەفتاری نامرۆڤانەی تیرۆریستانی داعش و جینۆساید كران. ئەو تاوانەی لەسەر دەستی داعش لە دەڤەری شنگال ئەنجام درا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و كۆمەڵكوژی و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو دژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون.

لە دوازدەهەمین ساڵیادی ئەو كارەساتەدا، سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە، سڵاو بۆ دلێری و چاونەترسیی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كە لەسەر چیای شنگال مانەوە و ڕێگەیان نەدا دەستی تیرۆریستان بە چیای شنگال بگات، سڵاو بۆ وەفا و ئازایەتیی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كە بۆ شكاندنی ئابڵۆقەی چیای شنگال و ئازادكردنی شاری شنگال خوێنیان بەخشی و ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند. هەروەها پڕ بە دڵ سوپاسگوزاریی خۆمان ئاڕاستەی هەموو تاکێکی سەربەرزی کوردستان دەکەین، کە وەک یەک جەستە هاوسۆز و هاوخەمی خوشک و برایانی ئێزیدی بوون، لەگەڵ ڕێز و سوپاسی زۆرمان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان کە ڕۆڵی دیاریان بینی لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و پاشەکشەپێکردن و تێکشکاندنی تیرۆریستاندا.

لە یادی ئەو كارەساتەدا بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی دووپاتی دەكەمەوە كە بە هەموو توانایەك پشتیوانی خواست و داواكارییەكانیانم. داواشیان لێ دەكەم لەپێناو مسۆگەركردنی دواڕۆژی گەش، لەناوخۆیاندا یەكڕیز بن و هیوایان بە پاشەڕۆژ هەبێت. بێگومان، ئەو دۆخە سەپێنراو و نائاساییەی لە شنگالدا هەیە، تا سەر نابێت و دەبێت خوشک و برا ئێزیدییەکانمان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان و قەرەبووی زیان و ئازارەكانیان بكرێت.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان

مسعود بارزانی

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 12 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە12 ساڵەی جینۆسایدکردنی خوشک و برا ئێزدییە...
03/08/2026

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 12 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان



لە12 ساڵەی جینۆسایدکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەوپەڕی خەم و پەژارەوە یادی قوربانیانی کارەساتی شەنگال دەکاتەوە، ئەم تاوانە دڕندانەیە کە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند، تەنها هێرش بۆ سەر پێکهاتەیەک نەبوو، بەڵکو برینێکی ساڕێژنەبوو بوو لە جەستەی گەلی کوردستان و هەموو بەها مرۆییەکان.

ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دووپاتی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ناساندنی ئەم تاوانە وەک جینۆساید لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و بەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیان، داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکان بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕفێنراوان و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال خێراتر بکات، تاوەکو ئاوارەکان بە شکۆمەندییەوە بگەڕێنەوە سەر زێدی باو و باپیرانیان.

سەری ڕێز بۆ گیانی قوربانییانی شەنگال دادەنەوێنین و هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ ڕزگاربووان دەردەبڕین، ئێزدییەکان بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوی نەتەوەکەمانن و پاراستنی ماف و شوناسیان ئەرکی هەموانە.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

On the 14th anniversary of the genocide committed against our Yazidi brothers and sisters by ISIS terrorists, the Kurdistani Diaspora Confederation honors the victims of the Shingal tragedy with profound sorrow. This brutal crime, which shook the conscience of humanity, was not just an attack on one group; it was a permanent wound on the body of the Kurdish nation and humanity at large.

As the Kurdistani Diaspora Confederation, we reaffirm that we will continue our efforts to have this crime recognized as genocide in international arenas and to secure justice for the victims. We call upon the international community to expedite efforts to uncover the fate of the abducted and to reconstruct Shingal so that displaced families may return to the lands of their ancestors with dignity.

We bow our heads in respect to the pure souls of the Shingal martyrs and express our deepest solidarity with the survivors. The Yazidis are an authentic and inseparable part of our nation, and protecting their rights and identity is a collective duty.

Kurdistani Diaspora Confederation

31/07/2026

ڕاپۆرتێکی کورتی ڕوداو لە سەر تیپی کوردستان لە فینلەند.

Address

Helsinki

Telephone

+358407777299

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdish Diaspora Finland - ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەندا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Kurdish Diaspora Finland - ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلەندا:

Shortcuts

  • Want your organization to be the top-listed non profit organization?

Share