IslamHouse.com کوردی - kurdish

Website

IslamHouse.com کوردی - kurdish ده‌سته‌ی سایته‌كانی ماڵی ئیسلام IslamHouse.com بۆ ناساندنی ئیسلام به‌ زیاتر له‌ هه‌شتا زمان.

لە عبد الله ی كوڕی عەنەمەوە دەڵێت:عەمماری کوڕی یاسرم بینی چووە نێو مزگەوتەوە و نوێژی کرد، و نوێژەکەی هەندێك بە پوختی کرد...
17/10/2026

لە عبد الله ی كوڕی عەنەمەوە دەڵێت:
عەمماری کوڕی یاسرم بینی چووە نێو مزگەوتەوە و نوێژی کرد، و نوێژەکەی هەندێك بە پوختی کرد، کاتێک هاتە دەرەوە، هەستام و چووم بۆ لای، ووتم: ئەی ئەبا یەقزان، نوێژەکەت تۆزێك بە خێرایی کرد، ئەویش ووتی: ئایا بینیت هیچ شتێکم لە پایە و واجبەکانیم کەم کردبێتەوە؟! ووتم: نەخێر، ووتی: من بە پوختی ئەنجامم دا پێش ئەوەی شەیتان سەرقاڵم بكات (بە وەسوەسەكانی)، گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلی الله علیه وسلم- كە دەیفەرموو: «بەندە نوێژێک دەکات، هیچی لە پاداشت بۆ نانووسرێت تەنها دەیەکی نەبێت، (یان) نۆیەکی، (یان) هەشتەکی، (یان) حەوتەکی، (یان) شەشەکی، (یان) پێنجەکی، (یان) چوارەکی، (یان) سێیەکی، (یان) نیوەی».
****************
📚 شیکردنەوەى فەرموودەکە:
https://hadeethenc.com/ku/browse/hadith/65468

لە عبد اللەی كوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:«لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ ...
16/10/2026

لە عبد اللەی كوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»،
پاشان لە سێیەم جار فەرمووی:
«بۆ هەركەسێك كە بیەوێت».
****************
📚 شیکردنەوەى فەرموودەکە:
https://hadeethenc.com/ku/browse/hadith/65479

لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا،...
14/10/2026

لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی.
****************
📚 شیکردنەوەى فەرموودەکە:
https://hadeethenc.com/ku/browse/hadith/65463

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:«هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ ب...
13/10/2026

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛ بۆیە خیانەت مەكەن لە پارێزگارییەکەی خودا».
****************
📚 شیکردنەوەى فەرموودەکە:
https://hadeethenc.com/ku/browse/hadith/65426

Address

Riyadh
پۆست:29465ڕیاز:11457

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when IslamHouse.com کوردی - kurdish posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share