ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین

  • Home
  • Iran
  • Marivan
  • ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین

ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین ئەم پەڕەیە هەوڵ دەدات چالاکییەکان و هەواڵەکانی ناوەند?

🔴خەڵکی بەشەرەف و خاوەن هەڵوێستی کوردستان    باوەڕ و ئایینە کۆنەکانی ئەم نیشتمانە شادەمارەکانی فەرهەنگی ئێمەیە و بۆنە و ج...
21/12/2025

🔴خەڵکی بەشەرەف و خاوەن هەڵوێستی کوردستان

باوەڕ و ئایینە کۆنەکانی ئەم نیشتمانە شادەمارەکانی فەرهەنگی ئێمەیە و بۆنە و جێژنەکانمان ئاوێتەی ژیان و بە ناخی مێژووماندا ڕۆ چوون.

پانتاییی وێژمانی کوردایەتی لە دەستپێکی زاگرۆسەوە تا دەگاتە لێواری ئاوە ئازادەکان بەدرێژایی هەزاران ساڵ لانکەی مرۆڤایەتی و هەوێنی بەهابەرزە ئینسانییەکان بووە.

ئەم نیشتمانە مێژوویەک لە جوامێری و داهێنانی بەخشیوەتە مرۆڤایەتی و شایانی ڕێزگرتنە، و هاوکات تاریکی باڵی بە سەریدا کێشاوە، بەڵام ڕۆڵە وریاکانی ئەم وڵاتە بە ئیلهامی یەلدا و پەیامەکانی میترا باوەشیان بۆ ژیان گرتووتەوە.
خەبات بۆ ژیان و ڕووناکی بەشێکە لە خەباتی سەردەمیانەی ئەم نەتەوەیە. بۆیە نەوەی نوێی ئێمە بە خولیای هەتاوی ڕزگاری و نەمانی کڕێوە و زستان پەیمان لەگەل خواوەندی هەتاو نوێ دەکاتەوە، پەیمان بە خاک و بەو کەسانەی لەسەر ئەو خاکە دەژین. بۆیە پاش هەزاران ساڵ ئەوینی وڵات دەبێتە سروودی نیشتمان و سووری هەتاو، هێمای خوێنی ڕۆڵەکانمان و ڕەنگی سوری ئاڵاکەمان.
"یەلدا" بۆ ئێمەی کورد تەنیا هێمایەکی ئوستورەیی نییە، بەڵکوو واتای کۆتایی تاریکی و ئەلەندی ڕزگاریی نەتەوییە کە ئامانجی کۆتاییەکەی کەرامەتی مرۆڤ و ژیانێکی واتادارە.

ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین لە تەمەنی خۆیدا توانی بە پشتبەستن بە ڕاستییە مێژویی و زانستییەکان، ئایینی "شەوچلە" و "یەلدا" بگەڕێنێتەوە واقیعی خۆی و بیکاتەوە بە موڵکی دانیشتوانی ڕەسەنی ئەم هەرێمە؛ بۆیە لە ساڵانی ڕابردوودا بە داهێنان و دەستپێشخەریی وەک: "خەڵاتی بەڕووی زێڕین" بۆنەی یەلدای کرد بە هەوێنی یەکخستنەوەی نیشتمان لە سەرانسەری هەرێمی زاگرۆس و لە ساڵی ٢٧١٢(١٣٩١)ەوە زۆربەی ساڵەکان یەلدای پیرۆز ڕاگرتووە.

ئەمساڵ لەکاتێکدا بەرەوڕووی یەلدا دەڕۆین کە کوردستان لە کەشێکی جیاوازدایە، قەیرانە کۆمەڵایەتی-سیاسی و ئابورییەکان تەنگیان بە ژیان هەڵچنیوە، دەرەتانی ئازادی بەرتەسک دەکرێتەوە و دوورەدیمەنێکی ناڕوون وێنا دەکرێت.
بۆیە وێڕای باوەڕمەندبوونمان بە مانا فەلسەفی و هێماییەکانی یەلدا، گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەمانهێنێتە سەر ئەو باوەڕە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی یەلدا بەڕێوە نەبەین.
باوەڕی قووڵمان بە هەڵهاتنی خۆری دوای تاریکی، ئیرادەمان بۆ ڕاماڵینی تاریکی بەهێزتر دەکات و دڵنیاین هەتاوی ئازادی لە لووتکە بەرزەکانی نیشتمانەوە هەڵدێت.
ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین
یەلدای٢٧٢۵(١٤٠٤) - مەریوان

🔴کۆرسە فێرکارییەکانی ناوەندی ڤەژین بۆ منداڵان🔶زمانی کوردی بۆ منداڵان🔶فەلسەفە بۆ منداڵان🔶نیگارکێشی بۆ منداڵانوەرزی پاییز٠...
07/11/2025

🔴کۆرسە فێرکارییەکانی ناوەندی ڤەژین بۆ منداڵان

🔶زمانی کوردی بۆ منداڵان
🔶فەلسەفە بۆ منداڵان
🔶نیگارکێشی بۆ منداڵان

وەرزی پاییز

٠٨٧٣٤۵٤٧۵١٩
٠٩٣٩٢٨٩٢٨٠۵
مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین

26/10/2025

🔴بەڕێوەچوونی کۆرسی فێرکاریی زمانی کوردی-منداڵان لە هاوینی ٢٧٢۵

🔴کۆڕی کۆتاییهاتنی پۆلە هاوینییەکانی منداڵان ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱ی خەزەڵوەری ٢٧٢۵ کومیتەی منداڵانی ڤەژین بە بۆنەی کۆتاییی پۆ...
23/10/2025

🔴کۆڕی کۆتاییهاتنی پۆلە هاوینییەکانی منداڵان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱ی خەزەڵوەری ٢٧٢۵ کومیتەی منداڵانی ڤەژین بە بۆنەی کۆتاییی پۆلەکانی هاوینی ناوەندی ڤەژین ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە منداڵان بەڕێوەبرد.

گرینگترین بەشەکانی بەرنامە:

- دەستپێکی بەرنامە به خوێندنەوەی سروودی نیشتمانیی "خوایا وەتەن ئاواکەی"

- کردنەوەی پێشانگایێک لە بەرهەمەکانی منداڵانی بەشداربوو لە کۆرسی فێرکاریی نیگارکێشیی منداڵانی لە هاوینی ئەمساڵدا

- بەخشینی بڕوانامەی زمانی کوردی بە منداڵانی بەشداربوو لە کۆرسەکەدا

- وتاری مامۆستایانی پۆلەکانی منداڵان لە سەر گرینیگیی زمانی کوردی، بابەتی پەروەردە و فێرکاریی منداڵان

- بەخشینی کتێبی چیرۆکی کوردی بە منداڵانی بەشدار بوو

🔴کۆڕی کۆتایییهاتنی پۆلە هاوینییەکانی منداڵان شوێن: مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژینڕێکەوت: پێنجشەممە، ١ی گە...
22/10/2025

🔴کۆڕی کۆتایییهاتنی پۆلە هاوینییەکانی منداڵان

شوێن: مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین
ڕێکەوت: پێنجشەممە، ١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢۵

12/10/2025

🔴بەڕێوەچوونی کۆرسی فێرکاریی زمانی کوردی-کرمانجی لە هاوینی ٢٧٢۵

09/10/2025

🔴بەڕێوەچوونی کۆرسی ئەزموونی کوردستان لە سەردەمی نوێدا لە هاوینی ٢٧٢۵

🔴بەڕێوەچوونی کۆرسی فەلسەفە بۆ منداڵان لە هاوینی ٢٧٢۵
07/10/2025

🔴بەڕێوەچوونی کۆرسی فەلسەفە بۆ منداڵان لە هاوینی ٢٧٢۵

02/10/2025

🔴ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی کورسی نیگارکێشی بۆ منداڵان لە هاوینی ٢٧٢۵

ناوەندی ڤەژین

کومیتەی وێنەگریی ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەباتگەشتی وێنەگریبۆ ناوچەی کۆماسیبۆ هەماهەنگی پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن: ٠٩٣٣١٨...
05/09/2025

کومیتەی وێنەگریی ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەبات

گەشتی وێنەگری
بۆ ناوچەی کۆماسی

بۆ هەماهەنگی پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن: ٠٩٣٣١٨٤٣۵٠۵
٠٨٧٣٤۵٤٧۵١٩
هاتن بۆ هەمووانە
ڕێکەوت: ٢٧٢۵/٦/٢١
شوێنی کۆبوونەوە: مەریوان، مەیدانی ناری

🔴 بەیاننامەشۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوانشەرمەزارکردنی دەرکردن و حوکمی سزادانی مامۆستایان لە کوردستانبێ گومان پەروە...
24/08/2025

🔴 بەیاننامە
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان

شەرمەزارکردنی دەرکردن و حوکمی سزادانی مامۆستایان لە کوردستان

بێ گومان پەروەردە بناغە و بنچینەی فەرهەنگ و گەشەسەندنی هەر کۆمەڵگایەکە. ڕوونە کە سەرمایەی سەرەکی ئەم دامەزراوەیە، هێزی مرۆیی پابەند و بەتوانایە. مامۆستایان نەک هەر هێزێکی بەئەزموون و پیشەیی لەبواری پەروەردەکردنی نەوەی داهاتوودان، بەڵکو بە بیرمەندی و پابەندبوون، هەمیشە قوتابییانیان بە چەمکەکانی ئازادی و دادپەروەری ئاشنا کردووە و هاوەڵ و هاوڕؽی بەردەوامیان بوون.

ئەرکی گەورەی مامۆستایان داکۆکیکردنە لە مافە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا.
مامۆستایان هاوکات لە گەڵ پەروەردەکردن و ڕاهێنانی نەوەی نوێ، لە گرنگترین داکۆکیکارانی مافەکانی قوتابیان بوون و هەمیشە لە سەر ڕێبازی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی مافە پیشەیی و سەندیکاکانی خۆیان و خوێندکارەکانیان هەوڵیانداوە.

کوردستان بە درێژایی مێژوو هەمیشە ناوەندێکی پێشەنگ بووە لە پاراستنی بەها مرۆڤایەتییەکان و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانیان و لەم ڕێبازەدا بەردەوام قوربانی داوە.

مامۆستایانی کوردستانیش لەم بەستێنە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و مێژووییەدا سەریان هەڵداوە؛ بۆیە سروشتییە کە ئەوان پێشەنگی ئازادیخوازان و دادپەروەران و چالاکانی مەدەنی بن.

لە دوو دەیەی ڕابردوودا مامۆستایانی کوردستان لە گەڵ مامۆستایانی دیکەی ئێران دەستیان بە چالاکی مەدەنی بەرفراوان کردووە بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆیان و خوێندکارەکانیان.
سروشتی کولتووری و کۆمەڵایەتی ئەو هەوڵانە هیوایەکی نوێی لە دڵی خەڵکی ئەم وڵاتەدا دروست کردووە بۆ باشترکردنی دۆخەکە و ناچارکردنی حکومەتەکان بۆ وڵامدەر بوونیان.

ئەمڕۆ که ئێران له گەڵ قەیرانی قووڵی ئابووری و کۆمەڵایەتی وەک هەڵاواردن و بێکاری و هەڵئاوسان و داڕمانی خزمەتگوزارییه سەرەتایی و ژێرخانیەکانی وەک ئاو و کارەبا دەستەویەخەیە، حکومەت لە جیاتی چارەسەر و چاکسازی سیاسەته ناکاریگەرییەکانی چەند دەیەی ڕابردوو، وزەی خۆی بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیی خەڵک و چالاکی مەدەنی تەرخان کردووه.

ئەو حوکمە ناڕەوا و ستەمکارانەیەی ئیدارە و وەزارەتی پەروەردە لە ساڵانی ڕابردوودا بەرامبەر مامۆستایان بە تایبەتی لە کوردستان دەرچووە، ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد کە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری، ئیرادە و توانای چارەسەرکردنی کێشە بەربڵاوەکانی وڵاتیان نییە.
بەڵگەسازی و ئەمنیەتی کردنی چالاکییە ڕۆشنبیری و سەندیکاکانی مامۆستایان نیشانەی لاوازی و ناکارامەیی بەرپرسانی پەروەردەیە لە کوردستان.

دەرکردن، دوورکردنەوە، کۆتاییهێنان بە خزمەت، خانەنشین کردنی زۆرەملێ و سزای ناڕەوای دیکە لە دژی کۆمەڵێک مامۆستا لە کوردستان، لەوانە:
‌میرزائی

بە ڕوونی ڕێبازی سەرکوتگەرانەی ئەو شێوازە نیشان دەدات.

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو حوکمە ناڕەوایانە، جەخت لەسەر پشتیوانیی هەمەلایەنە بۆ مامۆستایانی کوردستان و بەتایبەتی ئەو مامۆستایانە دەکاتەوە کە مافەکانیان پێشێل کراوە، هەروەها پشتیوانی لە چالاکییە مەدەنی و سەندیکاییەکانیان دەکات. لێرەوە داوا لە حکومەت و بەڕێوەبەرانی پەروەردە دەکەین دەستبەجێ ئەو سزا ناڕەوایانە هەڵبوەشێننەوە.

بێ گومان کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان و بەتایبەت کەسایەتییە فەرهەنگییەکان، هەستیارن بەرامبەر بەم ڕووداوە و ئەم هەستیارییە تەنها کاتێک چارەسەر دەبێت کە هەموو ئەو فەرمانانەی دەرکراون هەڵبوەشێنرێنەوە و مامۆستایانی دەرکراو بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی شیاوی خۆیان لە قوتابخانەکان و لە نێو قوتابیاندا.

🔸شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان:

1. ئەنجومەنی فەرهەنگی -ئەدەبی ڕۆجیار
2. بنکەی تەندروستی ژین
3. ناوەندی زانستی-فەرهەنگی ڕۆنان
4. ئەنجومەنی سەوزی چیا
5. ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی مەریوان
6. ناوەندی فەرهەنگی هونەری ڤەژین
7. ئەنجومەنی ژیانەوە
8. ئەنجومەنی پیشەیی کرێکارانی بیناسازی مەریوان و سەوڵاوا

١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی كوردی
١٤٠٤/٠٦/٠١

Address

باخپارکی شار
Marivan

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین:

Share