PJTF

PJTF دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێ لایەنە.

"پرۆژەی ناوچەی سروشتیی پارێزراو «پارکی شەهیدان» یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی بنیاتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی، ئ...
12/08/2026

"پرۆژەی ناوچەی سروشتیی پارێزراو «پارکی شەهیدان» یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی بنیاتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی، ئامانجی پرۆژەکە دامەزراندنی ناوچەیەکی سەوز، زیادکردنی بۆشاییە سەوزەکان و پاراستنی یادەوەری و ناوی شەهیدانە لە ژینگەی ناوخۆیی، بە شێوەیەک کە ببێتە سامانێکی گرنگی ژینگەیی و کولتووری بۆ نەوەکانی داهاتوو و دڵنیایی لەوە بدات کە ناوی شەهیدان بۆ هەمیشە زیندوو بمێنێتەوە"

بشێک لە نووسینی غەریب عەلی سەلیم، خوێندکاری دکتۆرا لەبواری بازاڕکردنی گەشتیاریی زانکۆی سلێمانی

لەم لینکانەوە تەواوی نووسینکە بخوێنەرەوە
بە کوردی
https://www.pjtfoundation.org/article/1310..
به عربی
https://www.pjtfoundation.org/arabic/article/1309..
بە ئینگلیزی
https://www.pjtfoundation.org/english/article/1308

09/08/2026

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و لەگەڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە

"من لە کاتێکدا ڕۆژانە بەردەوام  دەیخوێنمەوە، سەرسامیی زیاترم بۆی و پێزانینم بۆ هەوڵە دڵسۆزانەکانتان زیاتر دەبێت"سەرۆک جە...
09/08/2026

"من لە کاتێکدا ڕۆژانە بەردەوام دەیخوێنمەوە، سەرسامیی زیاترم بۆی و پێزانینم بۆ هەوڵە دڵسۆزانەکانتان زیاتر دەبێت"
سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ ستافی بڵاوکراوەی (الانصات المركزي)

تەواوی نووسینەکەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەم لینکەدایە
بە کوردی
https://www.pjtfoundation.org/detail/6131
بە عەرەبی
https://www.pjtfoundation.org/arabic/detail/6142

کوردی/ عربی/ ئینگلیزیسەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکات رۆژی یەکشەممە ٩ی ئابی ٢٠...
09/08/2026

کوردی/ عربی/ ئینگلیزی
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکات

رۆژی یەکشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٦ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە و شاندی یاوەری سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یان کرد و لەلایەن بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و شاندی یاوەریانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا باس لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا، هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتر بۆ فراوانبوونی پلان و چالاکییەکان و هەروەها کۆکردنەوەی ئەرشیفی سەرۆک مام جەلال وەک سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی بۆ پاراستنی ڕێباز و خەباتی سەرۆک مام جەلال.

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەم سەردانەی بە گرنگزانی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکە لەبواری رۆشنبیری، کولتووری، کۆمەڵایەتی، هۆشیاریی کۆمەڵگە و ژینگە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی یەکێتی ئامادەیی و هاوکاریی خۆی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکە دەربڕی و دامەزراوەکەشی بە پێویستی و گرنگییەکی ئەم قۆناغە وەسف کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیانی بۆ کارەکانی رابردووی دامەزراوەکە دەربڕی....
رئيس مؤسسة الرئيس جلال طالباني يزور المكتب السياسي للاتحاد الوطني الكردستاني

في يوم الأحد 9 آب 2026، زار سعادة السفير الدكتور محمد صابر رئيس مؤسسة الرئيس جلال طالباني والسيد يوسف زوزاني نائب رئيس المؤسسة والوفد المرافق لهما، المكتب السياسي للاتحاد الوطني الكردستاني حيث كان في استقبالهم السيد رفعت عبدالله نائب رئيس الاتحاد الوطني الكردستاني والسيد ستران عبدالله عضو المجلس القيادي للاتحاد الوطني الكوردستاني والوفد المرافق لهما.

وخلال اللقاء جرى بحث أهمية العلاقات بين الجانبين واتفق الطرفان على مواصلة وتعزيز التنسيق والتعاون من أجل توسيع الخطط والأنشطة فضلاً عن جمع أرشيف الرئيس مام جلال بوصفه مصدراً تاريخياً مهماً للحفاظ على نهج الرئيس مام جلال ونضاله.

واعتبر رئيس مؤسسة الرئيس جلال طالباني هذه الزيارة مهمة لتبادل الخبرات في المجالات الفكرية والثقافية والاجتماعية والبيئة.

وفي جانب آخر من اللقاء، أعرب نائب رئيس الاتحاد عن استعداد الاتحاد الوطني الكردستاني للتعاون من أجل تطوير المؤسسة، واصفا المؤسسة بأنها ذات أهمية وضرورة في هذه المرحلة كما أعرب عن شكره وتقديره للأعمال التي أنجزتها المؤسسة في الفترة الماضية...
President of the President Jalal Talabani Foundation Visits the PUK Political Bureau

On Sunday, August 9, 2026, Ambassador Dr. Muhammad Sabir, President of the President Jalal Talabani Foundation, accompanied by Mr. Yusif Zozani, Deputy President of the Foundation, and an accompanying delegation, visited the Political Bureau of the Patriotic Union of Kurdistan. They were received by Mr. Rafaat Abdullah, Deputy President of the Patriotic Union of Kurdistan, Mr. Stran Abdulla member of the PUK Leadership Council, and their accompanying delegation.
During the meeting, the two sides discussed the importance of bilateral relations and agreed on the necessity of continued and enhanced coordination to expand future plans and activities. They also emphasized the collection of President Mam Jalal's archives as a crucial historical resource to preserve his legacy and struggle.
The President of the President Jalal Talabani Foundation highlighted the importance of this visit for exchanging expertise and ideas in the fields of culture, heritage, social affairs, community awareness, and the environment.
In another part of the meeting, the Deputy President of the PUK expressed his readiness and full support, on behalf of himself and the Patriotic Union of Kurdistan, to further develop the Foundation. He described the Foundation as a vital necessity for the current stage and expressed gratitude and appreciation for its past accomplishments.

کوردی/ عربی/ئینگلیزید. چیا عەباس ساحێبقڕان بەشێک لە ئەرشیف و بەڵگەنامەکانی سەرۆک مام جەلال پێشکەشی دامەزراوەی سەرۆک جەلا...
04/08/2026

کوردی/ عربی/ئینگلیزی
د. چیا عەباس ساحێبقڕان بەشێک لە ئەرشیف و بەڵگەنامەکانی سەرۆک مام جەلال پێشکەشی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات

د. چیا عەباس ساحێبقڕان، نووسەر و سیاسەتمەدار لە دەستپێشخەرییەکی بەنرخدا بەشێک لە ئەرشیفی نامە، بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتە مێژووییەکانی سەرۆک مام جەلال-ی پێشکەش بە ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد.

ئەم دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامانە کە مێژووەکەیان بۆ ساڵانی١٩٧٥ تا ١٩٩٠ دەگەڕێتەوە، کۆمەڵێک وتار، نامەی کەسی و فەرمی، هەروەها چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک مام جەلال-ن لەگەڵ ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمەدا و وەک سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی بۆ پاراستنی ڕێباز و خەباتی سەرۆک مام جەلال تۆمار دەکرێن...
الدكتور چيا عباس صاحبقران يُهدي جزءا من أرشيف ووثائق الرئيس مام جلال إلى مؤسسة الرئيس جلال طالباني

في مبادرة قيمة أهدى الكاتب والسياسي الدكتور چيا عباس صاحبقران جزءا من الرسائل والوثائق والسجلات التاريخية الخاصة بالرئيس مام جلال إلى أرشيف مؤسسة الرئيس جلال طالباني.

وتضم هذه الوثائق والسجلات، التي تعود إلى المدة الممتدة بين عامي 1975 و1990، مجموعةً من المقالات والرسائل الشخصية والرسمية إلى جانب المقابلات الصحفية التي أجراها الرئيس مام جلال مع صحف تلك المرحلة.

وتمثل هذه المواد مصدرا تاريخيا مهما يسهم في حفظ إرث الرئيس مام جلال وتوثيق مسيرته النضالية....

Dr. Chia Abbas Sahebqran Donates Part of President Mam Jalal's Archives and Documents to the President Jalal Talabani Foundation

Writer and politician Dr. Chia Abbas Sahebqran, in a valuable initiative, has donated a section of President Mam Jalal's historical letters, documents, and records to the archives of the President Jalal Talabani Foundation.

These documents and records, which date back to the years 1975 to 1990, include a collection of articles, personal and official letters, as well as press interviews of President Mam Jalal with newspapers of that era. They are recorded as a vital historical resource for preserving the legacy and struggle of President Mam Jalal.

"مام جەلال و پێشمەرگە دێرینەکان...بەبۆنەی ئەو گۆڕانکارییانەی لەم دواییانەدا لەناو ئۆرگانەکانی یەکێتیدا کراون و دەکرێن، د...
04/08/2026

"مام جەلال و پێشمەرگە دێرینەکان...
بەبۆنەی ئەو گۆڕانکارییانەی لەم دواییانەدا لەناو ئۆرگانەکانی یەکێتیدا کراون و دەکرێن، دەمەوێ رووداوێک بگێڕمەوە کە خۆم شایەتحاڵی بووم لەسەر هەڵوێستی رەوانشاد مامی گەورەمان..."

بەشێک لە نووسینەکەی شێرزاد شێخانی
تەواوی نووسینەکەی لەم لینکەدایە
https://www.pjtfoundation.org/article/1306

جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشداری بڵاوکردنەوەی کتێبی "ئەم برینەم هەرگیز ساڕێژ نابێ" دەکاترۆژی دووشەمم...
03/08/2026

جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشداری بڵاوکردنەوەی کتێبی "ئەم برینەم هەرگیز ساڕێژ نابێ" دەکات

رۆژی دووشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و خوێنەرانی کتێب و بەشێک لە خەڵکی شەنگال کتێبی "ئەم برینەم هەرگیز ساڕێژ نابێ" بڵاوکرایەوە کە هاوکات بوو لەگەڵ یادی دوازدە ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەکان، لە بەشێکی مەراسیمەکەدا چەند پارچە شعر و میوزیک پێشکەش کرا.

کتێبی "ئەم برینەم هەرگیز ساڕێژ نابێ"ی نووسەر مەریوان قەرەداخی لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە چاپکراوە، کتێبەکە بەدیاری بەخشرایە ئامادەبووان.

مەراسیمەکە لەلایەن کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان و بەهاوکاریی ماڵی کەلەپووری ئەحەی کوڕنوو ڕێکخرابوو.

رێکخراوی شاری ئەدەب و هونەر سوپاس و پێزانینیان بەخشییە جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، لەبەرانبەر چاپکردنی کتێبەکە، گرووپی میوزیکی شەنگال ئەرکی هونەری و میوزیکی مەراسیمەکەیان لە ئەستۆ گرتبوو.

کوردی/ عربی/ئینگلیزیدامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گرنگیی زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە بوونیادنانی تواناکانی...
03/08/2026

کوردی/ عربی/ئینگلیزی
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گرنگیی زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە بوونیادنانی تواناکانی گەنجاندا لەگەڵ کاپتن فەريد لەفتە تاوتوێ دەکات

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی کرد لە کاپتن فەريد لەفتە، دامەزرێنەری دامەزراوەی کاپتن فەريد لەفتە بۆ زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی. سەردانەکە تیشکی خستە سەر گرنگیی زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی و ڕۆڵیان لە بەهێزکردنی توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان، جگە لە خستنەڕووی ئاسۆکانی هاوکاری بۆ پشتیوانیکردنی دەستپێشخەرییە زانستییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دامەزراوەکەیان گرنگییەکی زۆر بە پشتیوانی ئەو دەستپێشخەرییە زانستی و مەعریفیانە دەدات کە کاریگەرن بۆ تواناسازیی گەنجانی عێراق، ئەوەش لەسەر بنەمای باوەڕبوون بەوەی کە وەبەرهێنان لە زانست و داهێناندا کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
جەنابی باڵیۆز ئاماژەی بەوەشدا کە زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە بوارە ستراتیژییەکانن کە ئاسۆیەکی فراوان لەبەردم نەوەی گەنجدا دەکەنەوە بۆ داهێنان و توێژینەوەی زانستی، هەروەها ئامادەیی دامەزراوەکەی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ لایەنە نیشتمانییە پسپۆڕەکاندا بە شێوازێک کە خزمەت بە کاروانی پێشکەوتنی زانستی لە عێراقدا بكات.
شایەنی باسە کە کاپتن فەريد لەفتە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی عێراق لە بواری فڕۆکەوانیدا؛ بڕوانامەی دبلۆمی لە فڕۆکەوانیی سەربازی لە مۆسکۆ و بڕوانامەی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە، هەروەها دە ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی گینس-دا تۆمارکردووە. جگە لەوەش، وەک نوێنەری عێراق لە یەکەم نێردەی دپلۆماسیدا بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا بەشداربووە و یەکەم دامەزراوەی عێراقیی تایبەتمەند بە زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی دامەزراندووە کە دامەزراوەیەکی پەسەندکراوە لەلایەن ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە و کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی و پشتیوانیکردنی تواناکانی نیشتمان لەم بوارەدا...
مؤسسة الرئيس جلال طالباني تبحث مع الكابتن فريد لفته أهمية علوم الفضاء والطيران في بناء قدرات الشباب

استقبلت مؤسسة الرئيس جلال طالباني الكابتن فريد لفته مؤسس مؤسسة الكابتن فريد لفته لعلوم الفضاء والطيران، في زيارة تناولت أهمية علوم الفضاء والطيران ودورهما في تعزيز البحث العلمي وتنمية قدرات الشباب، إلى جانب استعراض آفاق التعاون في دعم المبادرات العلمية.

وأكد سعادة السفير الدكتور محمد صابر رئيس مؤسسة الرئيس جلال طالباني، خلال اللقاء أن المؤسسة تولي اهتماما كبيرا بدعم المبادرات العلمية والمعرفية التي تسهم في بناء قدرات الشباب العراقي، انطلاقا من إيمانها بأن الاستثمار في العلم والابتكار يمثل ركيزة أساسية لتحقيق التنمية المستدامة.

وأشار سعادة السفير إلى أن علوم الفضاء والطيران تُعد من المجالات الاستراتيجية التي تفتح آفاقا واسعة أمام الأجيال الشابة للإبداع والبحث العلمي، معربا عن استعداد المؤسسة لتعزيز التعاون مع الجهات الوطنية المتخصصة بما يخدم مسيرة التقدم العلمي في العراق.

ويُعد الكابتن فريد لفته من أبرز الشخصيات العراقية في مجال الطيران، إذ يحمل دبلوم الطيران العسكري من موسكو وشهادة الطيران المدني من الولايات المتحدة الأمريكية، وسجل عشرة أرقام قياسية في موسوعة غينيس للأرقام القياسية، كما مثل العراق في أول بعثة دبلوماسية إلى وكالة الفضاء الروسية، وأسس أول مؤسسة عراقية متخصصة بعلوم الفضاء والطيران وهي مؤسسة معتمدة لدى الأمانة العامة لمجلس الوزراء، تُعنى بنشر ثقافة علوم الفضاء والطيران ودعم الكفاءات الوطنية في هذا المجال...
President Jalal Talabani Foundation Discusses the Importance of Space and Aviation Sciences in Youth Capacity Building with Captain Fareed Lafta

The President Jalal Talabani Foundation received Captain Fareed Lafta, founder of the Captain Fareed Lafta Foundation for Space and Aviation Sciences, during a visit that addressed the importance of space and aviation sciences, their role in enhancing scientific research and developing youth capacities, as well as reviewing prospects for cooperation in supporting scientific initiatives.
During the meeting, His Excellency Ambassador Dr. Muhammad Sabir, President of the President Jalal Talabani Foundation, emphasized that the Foundation pays great attention to supporting scientific and educational initiatives that contribute to building the capacities of Iraqi youth, based on its belief that investing in science and innovation represents a fundamental pillar for achieving sustainable development.
His Excellency noted that space and aviation sciences are strategic fields that open wide horizons for young generations toward creativity and scientific research, expressing the Foundation's readiness to strengthen cooperation with specialized national entities to serve the progress of science in Iraq.
Captain Fareed Lafta is considered one of the most prominent Iraqi figures in the field of aviation. He holds a military aviation diploma from Moscow and a commercial pilot license from the United States of America. He has set ten Guinness World Records, represented Iraq in the first diplomatic mission to the Russian Space Agency, and established the first Iraqi institution specialized in space and aviation sciences—an organization accredited by the Secretariat General of the Council of Ministers dedicated to spreading awareness of space and aviation sciences and supporting national talent in this field.

03/08/2026

الدكتور عادل عمران سلمان، مدير قسم التنوع الأحيائي والنظم البيئية الطبيعية في وزارة البيئة، يوكد أن أعمال المسح الميداني في موقع طاسلوجة نُفذت وفق الأسس العلمية والضوابط البيئية المعتمدة بهدف إعداد تقييم فني وبيئي شامل للموقع، بما يمهد لاستكمال الإجراءات الرسمية اللازمة لإعلان المنطقة محمية طبيعية بعد استيفائها الشروط والمعايير المعتمدة.

کوردی/ عربیشاندی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد، لە میانی دیدارێکدا هەنگاوەکانی ر...
03/08/2026

کوردی/ عربی
شاندی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد، لە میانی دیدارێکدا هەنگاوەکانی رووپێوی مەیدانیان بۆ پارکی شەهیدان (تاسڵوجە) خستەڕوو....
وفد وزارة البيئة يزور مؤسسة الرئيس جلال طالباني ويستعرض خطوات المسح الميداني لموقع طاسلوجة

Address

Qaiwan Towers, Salim Street
Sulaymaniyah
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PJTF posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share