ناوەندی باڵای دەورووبەری سلێمانی

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • ناوەندی باڵای دەورووبەری سلێمانی

ناوەندی باڵای دەورووبەری سلێمانی پەیجی فەرمی ناوەندی باڵای دەورووبەری سلێمانی یەکێتی ل?

ستافی ناوەندی باڵامان رۆژی دووشەممە ٨⁄٣١ سەردانی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری پیشەییەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێ...
31/07/2017

ستافی ناوەندی باڵامان رۆژی دووشەممە ٨⁄٣١ سەردانی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری پیشەییەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەمان کرد ، سەبارەت بە کار و پڕۆژەی داھاتووی ناوەندی باڵامان گفتوگۆمان کرد . سوپاس بۆ کاک فارس بۆ پشتگیری خەمخۆری بەڕێزیان بۆ لاوان ناوەندی باڵامان.

لە چوارچێوەی چالاكییەكانی بەرزڕاگرتنی یادی ١٨ ی شوبات نمایشی شانۆیی ئێمە و ئەمڕۆ لە نواندنی تیپی شانۆیی نیگا تۆراوەكان س...
21/02/2017

لە چوارچێوەی چالاكییەكانی بەرزڕاگرتنی یادی ١٨ ی شوبات
نمایشی شانۆیی ئێمە و ئەمڕۆ لە نواندنی تیپی شانۆیی نیگا تۆراوەكان سەر بە ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی بەكرەجۆ

ئەمڕۆبەشێك لە مەراسیمی پێشوازی میوانانی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی قوتابیانی كوردستان
19/02/2017

ئەمڕۆ
بەشێك لە مەراسیمی پێشوازی میوانانی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی قوتابیانی كوردستان

بەرز و پیرۆز بێت یادی ١٨ ی شوباتبە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی یەكشەممە بەرواری ٢٠١٧...
17/02/2017

بەرز و پیرۆز بێت یادی ١٨ ی شوبات
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی یەكشەممە بەرواری ٢٠١٧/٢/١٩ ناوەندی باڵای دەوروبەری سلێمانی لە ھۆڵی سیمینارەكانی لقی ٢١ لە پێشوازی میوانانی خۆشەویستدا دەبێت

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ھەڤاڵانی ناوەندی باڵای دەوروبەری سلێمانی و بەرپرس و كارگێڕانی لیژنەی ناوچەی خەبات ، ناوەندی چالاكی ...
24/01/2017

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ھەڤاڵانی ناوەندی باڵای دەوروبەری سلێمانی و بەرپرس و كارگێڕانی لیژنەی ناوچەی خەبات ، ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی شارباژێڕ كۆتایی بە خولێكی تۆپی پێ ھێنا كە بۆ ١٤ لە تیپی ئەو سنوورە سازكرابوو

ناوەندی چالاكی لاوانی بازیان بە ئامادە بوونی ستافی ناوەندی باڵای دەوروبەری سلێمانی و لیژنەی ناوچەی ڕاپەڕین كۆتایی بە خول...
10/12/2016

ناوەندی چالاكی لاوانی بازیان بە ئامادە بوونی ستافی ناوەندی باڵای دەوروبەری سلێمانی و لیژنەی ناوچەی ڕاپەڕین كۆتایی بە خولێكی تۆپی پێ ھێنا كە بۆ ژمارەیەك لە تیپەكانی سنووریان سازیدابوو

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی جه‌موه‌رییه‌كانی لقی ٢١ و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌رپرس و كارگێڕانی ناوه‌...
18/11/2016

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی جه‌موه‌رییه‌كانی لقی ٢١ و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌رپرس و كارگێڕانی ناوه‌ندی باڵای ده‌ورووبه‌ری سلێمانی، ناوه‌ندی لاوانی دوكان كۆتایی به‌ خولێكی تۆپی پێ هێنا كه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ تیپه‌كانی سنووریان سازیكردبوو

مەراسیمی کۆتای هێنان بەخولی پێشمەرگەڕۆژی ۱۳_۱۱_۲٠۱٦__ ناوەندی لاوانی دوکان بەئامادەبونی هەڤاڵانی ناوەندی باڵای دەوروبەر ...
13/11/2016

مەراسیمی کۆتای هێنان بەخولی پێشمەرگە
ڕۆژی ۱۳_۱۱_۲٠۱٦__ ناوەندی لاوانی دوکان بەئامادەبونی هەڤاڵانی ناوەندی باڵای دەوروبەر و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ڕزگاری کۆتایى هێنا بەخولی پێشمەرگە کەبۆکۆمەڵێک تیپی وەرزشی سنوری ناوه‌ند ڕێکخرابوو

كردنه‌وه‌ی خولێكی تۆپی پێ له‌ سنووری ناوندی لاوانی به‌كره‌جۆ سه‌ر به‌ ناوه‌ندی باڵای ده‌وروبه‌ری سلێمانی بۆ ١٠ تیپی سنوو...
02/11/2016

كردنه‌وه‌ی خولێكی تۆپی پێ له‌ سنووری ناوندی لاوانی به‌كره‌جۆ سه‌ر به‌ ناوه‌ندی باڵای ده‌وروبه‌ری سلێمانی بۆ ١٠ تیپی سنووره‌كه‌
٢٠١٦/١١/٢

لە یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی دوکان لە گەڵ هەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی دوکان هەستان بە ...
17/03/2015

لە یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی دوکان لە گەڵ هەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی دوکان هەستان بە بەخشینی خوێن بۆ برا پێشمەرگەکان

یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیشانگایەکی بۆ سەرجەم شەهیدانی شەڕی داعش کردەوە
24/02/2015

یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیشانگایەکی بۆ سەرجەم شەهیدانی شەڕی داعش کردەوە

له‌ هه‌ولێر كردنه‌وه‌ى پیشانگایه‌كى فۆتۆگرافیى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژى داعش 24-2-2015

لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٦٢ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی (یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستا...
18/02/2015

لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٦٢ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی (یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئێستا و پاشەڕۆژیش ڕۆڵی لاوان و قوتابیان هەستیار و گرینگە و لە کاتێکدا شەرەفی پێشمەرگایەتی و پاراستنی گەل و وڵاتەکەیان وەدەست هێناوە، پێویستە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی بگرن و بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجان لەئارادایە.

دەقی پەیامی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو یەكێتیی قوتابیان و لاوانی كوردستان دەكات
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
قوتابیان و لاوانی خۆشەویست
بەبۆنەی ٦٢ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان (یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان) پیرۆزباییان لێ دەكەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان پڕە لە لاپەڕەی شانازیی لاوانی وڵاتەکەمان و بوون و مانەوەی کوردستان بەهۆی گیانفیدایی و قوربانیدانی لاوەکانمانەوەیە. قوتابیان و لاوانی کوردستان، بەردەوام لە هەردوو بەرەی پاراستنی وڵات و دابینکردنی ئاییندەیەکی گەش بۆ گەلەکەیان سەرەڕم بوون و پاڵپشتێکی پۆڵایینی شۆڕش و بەرخودانی گەلەکەمان بوونە.
ئێستایش کە گەل و وڵاتمان بەرەوڕووی شەڕێکی داسەپاوی دوژمنێکی دڕندە و دژەژیان و ئازادی بۆتەوە و شەڕی مان و نەمانە، هەموو چینوتوێژەکانی گەلەکەمان بوونە پێشمەرگە و لەو بەرگرییە قارەمانانەیەدا بەشدارن و توانییان سەروەرییەکی گەورەی مێژوویی تۆمار بکەن و ئەفسانەی دڕندەترین دوژمن لەسەر خاکی کوردستان تێکبشکێنن، بە جۆرێک کە ئێستا هەموو جیهان شانازیی بە ئازایەتی و جوامێریی پێشمەرگەوە دەکات.
بۆیە، بۆ ئێستا و داهاتوویش ڕۆڵی ئێوەی لاوان و قوتابیان زۆر هەستیار و گرینگە و لە کاتێکدا شەرەفی پێشمەرگایەتی و پاراستنی گەل و وڵاتەکەتان وەدەست هێناوە، پێویستە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی بگرن و بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە.
سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
18/2/2015

Address

Slemani
053

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی باڵای دەورووبەری سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share