کوردستان بۆ هەمووان

کوردستان بۆ هەمووان رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان

رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان. ساڵی (2014) تۆماركراوە بە ژمارە (16.2.ك) لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان.

11/01/2026

رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان چالاكترین پەرلەمانتارانی عێراق لە بازنەی سلێمانی دیاری دەكات:
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق (2022 - 2025) چالاكی پەرلەمانتاران بەم شێوەیە بووە:
- د. بڕیار رەشید لە فراكسیۆنی یەكێتی یەكەم (523) چالاكی
- د. نەرمین مەعروف لە فراكسیۆنی یەكێتی دووەم (441) چالاكی
- سۆران عومەر لە فراكسیۆن كۆمەڵ (415) چالاكی
- د. موسەنا ئەمین لە فراكسیۆنی یەكگرتوو (403) چالاكی

دەقی راپۆرتەكەی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان كە لەلایەن رێكخراوی (NED)ەوە فەند دەكرێت

11/01/2026
لەم لینکەوە نوێترین راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بخوێنەرەوە:https://www.keodd.org/detail/119660
10/01/2026

لەم لینکەوە نوێترین راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بخوێنەرەوە:
https://www.keodd.org/detail/119660

ئەمڕۆ  (شەممە) بەرواری (١٠/1/٢٠٢٦) یانزەیەمین راپۆرتی  (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) لەلایەن (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ ‏هە...
10/01/2026

ئەمڕۆ (شەممە) بەرواری (١٠/1/٢٠٢٦) یانزەیەمین راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) لەلایەن (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ ‏هەمووان)ەوە بڵاوكرایەوە‏‎.
بەهۆی راگرتنی کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لە (٢٤/٩/٢٠٢٣)، هیچ چالاکییەکی ئەنجامنەداوەو چارەنووسی ئەنجومەنەکان نادیارە.
لەم راپۆرتەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەجێگەیاندن (الاداء)ی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەی (١/١٠/٢٠٢٤ – ٣٠/٩/٢٠٢٥)کراوە، بەشێکی دیکەی راپۆرتەکە تایبەتە بە چالاکی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەماوەی چوار ساڵی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (٩/١/٢٠٢٢- ٣٠/٩/٢٠٢٥)
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی چوارەمی نوێنەرایەتیاندا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەنێو تەلاری ئەنجومەنی نوێنەراندا چییان کردووە؟ لە دەرەوەی تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانیش چییان کردووە؟ ئەوەی دەست تیمی پڕۆژە گەیشتبێت، لەم راپۆرتەدا بڵاوکراوەتەوە.
ناوەڕۆکی راپۆرتەکە پێکدێت لە:
بەشی یەکەم/ چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌ و نوێنەرانی)
بەشی دووەم/ ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پووختەی چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی/ ساڵی چوارەم
بەشی سێیەم/ ژمارەی چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی/ ساڵی چوارەم
چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی بازنەکانی هەڵبژاردن
بەشی چوارەم/ هەڵسەنگاندنێک بۆ ساڵی چوارەمی/ بەجێگەیاندن (الاداء)ی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی/ ساڵی چوارەم.
بەشی پێنجەم/ نوێنەرایەتی ژنانی پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (٢٠٢١ -٢٠٢٥)تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ (٢٠٢١- ٢٠٢٥)
مژدەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و چاوەڕوانی هاووڵاتیان بۆ بەدیهاتنیان!!!
پاشکۆی ژمارە (١)/ چەند زانیارییەکی گشتی سەبارەت بە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: ٢٠٢١ - ٢٠٢٥
پاشکۆی ژمارە (2)/ چەند زانیارییەکی گشتی سەبارەت بە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: ٢٠٢١ – ٢٠٢٥
پاشکۆی ژمارە (3)/ چاودێریکردنی کارنامەو بەڵێنی لیستەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
پاشکۆی ژمارە (4)/ پاشکۆی تایبەت بە پووختەی کارنامەی لیستە سەرکەوتووەکان.
پاشکۆی ژمارە (5)/ ئەنجامی کۆتایی دەنگدان لەسەر ئاستی بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی.

KEODD

سەرەتای هەفتەی داهاتووراپۆرتی یانزەیەمی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)چالاکی – بەدواداچوون - هەڵسەنگاندن1/10/2024– 30/09...
07/01/2026

سەرەتای هەفتەی داهاتوو
راپۆرتی یانزەیەمی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)
چالاکی – بەدواداچوون - هەڵسەنگاندن
1/10/2024– 30/09/2025
لەگەڵ پوختەی چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەماوەی خولی پێنجەمدا
2021 - 2025

بەمزووانە.....راپۆرتی یانزەیەمیپارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی ( لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)...
21/12/2025

بەمزووانە.....
راپۆرتی یانزەیەمی
پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی ( لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)
چالاکی – بەدواداچوون - هەڵسەنگاندن
1/10/٢٠٢٤ – 30/9/٢٠٢٥
لەگەڵ دوو پاشکۆی تایبەت بە:
(نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١-٢٠٢٥
کارنامەو بەڵێنەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

چاوەڕوان بن...راپۆرتی یازدەهەمینی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)-  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێر...
29/11/2025

چاوەڕوان بن...
راپۆرتی یازدەهەمینی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)
- نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لە ماوەی چوار ساڵدا، چییان بۆ پارێزگاکە کردوو؟ دەستکەوتەکانیان چی بوون؟
- ئایا تا چەند بەڵێنەکانی هەڵبژاردن و بەرنامەی لیستەکانیان جێبەجێکردووە؟
- هەر لە راپۆرتەکەدا پاشکۆیەک لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن و ئاست و توانای کاندیدان بۆ خولی شەشەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەکراوە.
- کاریگەری راپۆرتەکانی چاودێری و هەڵسەنگاندنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو...
ئەمانەو چەندین بابەتی دیکە لەراپۆرتەکەدا بەردەست دەبێت.

بڕوانامەی دکتۆراو ماستەر و کاندیدانی پارێزگای سلێمانیهەردوو لیستی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) (پارتی دیموکراتی کوردستان) ...
19/11/2025

بڕوانامەی دکتۆراو ماستەر و کاندیدانی پارێزگای سلێمانی
هەردوو لیستی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) (پارتی دیموکراتی کوردستان) (٦) لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و (٨) لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر)یان کاندیدی کردبوو ، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لیستی (یەکیتی) هیچ کاندیدێکی لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا سەرنەکەوت، هەروەها تەنها (١) کاندیدیش لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لیستی (پارتی)یش تەنها کاندیدێکی لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و (١) کاندیدیش لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس سەرکەوتنیان بەدەستهێنا....
زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە:
https://www.keodd.org/detail/119657

11/11/2025

دەنگدانی گشتی + 20 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.+ هەشت هەزار و 703 بنکە و 39 هەزار و 285 وێستگەی دەن...
11/11/2025

دەنگدانی گشتی
+ 20 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
+ هەشت هەزار و 703 بنکە و 39 هەزار و 285 وێستگەی دەنگدان.
+ زیاتر لە حەوت هەزار و 743 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسیی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.

Address

سلێمانی/شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود/بەرامبەر گوندی ئەڵمانی/تەلاری فیردەوس/نهۆمی (سێهەم) – شوقەی ژمارە (3)
Slemani

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کوردستان بۆ هەمووان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to کوردستان بۆ هەمووان:

Share