03/12/2025
وۆرک شۆپی دیزاینی گرافیک – ٢٠٢٥/١٢/٢
ئەنستیتوتی فەرەنسی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسیا بۆ کلتور و هونەر ، بە سەرپەرشتی بەڕێز دەشتی عمر بەڕێوەبەری بەشی کلتور لە ئەنستیتوتی فەڕەنسی لە شاری هەولێر
وۆرک شۆپێکی یەک ڕۆژەی دیزاینی گرافیکی ئەنجامدا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانی بەشداربووان لە پەیوەندییە بینراوەکان و پراکتیکەکانی دیزاینی هاوچەرخ. ئەم بەرنامەیە ژینگەیەکی ستراکتۆرکراوی بۆ پەرەپێدانی پیشەیی و ئاڵوگۆڕی داهێنەرانە دابین کرد.