Yadc Qaladize

Yadc Qaladize ڕێکخراوێکی ناحکومیە ، کاردەکات لە پێناو خزمەتکردنی لاوان و کایەکانی لاوان .

11/01/2026
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ، لە پێناو بنیادنان وژیانەوەی (کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ) ،هەڵدەستێت بە هەڵمەتی کۆکردنەوە...
14/12/2025

سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ، لە پێناو بنیادنان وژیانەوەی (کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ) ،هەڵدەستێت بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی شاری چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاو زیانێکی زۆر بەر ئەو کتێبخانە کەوتووە و بەشێکی زۆری پەرتوکەکانی لەناوچووە.
هەمووان دەتوانن بە کتێبەکانتان بەشداربن و پاڵپشتی خۆتان پێشکەشبکەن بەکتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ ..
📞 بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی:
07702443551
07507605907

بەهاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان   🙋‍♂️ ئۆفیسی قەڵادزێ دووبارە کۆرسی( وێنەکێشان 👨‍🎨و جواننوسی👈 (نەسخ) ✍️)دەستپێ...
31/07/2025

بەهاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان 🙋‍♂️ ئۆفیسی قەڵادزێ

دووبارە کۆرسی( وێنەکێشان 👨‍🎨و جواننوسی👈 (نەسخ) ✍️)دەستپێدەکەینەوە

کۆرسەکە لەلایەن دوومامۆستای بەتوانای دەڤەرەکەمانەوە دەگوترێتەوە😍

👨‍🎨مامۆستا هادی هونەر

👨‍🎨مامۆستا ئاکام قوربانی

👉بەشداریکردن سنووردارە

بۆ ناونوسین و زانیاری زیاتر

پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بکەن

📱0750 202 7243

📱0750 162 3541

خەڵاتی لاوی ساڵی  سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكیی لاوانله‌ڕۆژی جیهانی لاوان نۆهه‌مین  (خەڵاتی لاوی ساڵی ٢٠٢٥) ئه‌نجامده‌د...
26/07/2025

خەڵاتی لاوی ساڵی
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكیی لاوان
له‌ڕۆژی جیهانی لاوان نۆهه‌مین (خەڵاتی لاوی ساڵی ٢٠٢٥) ئه‌نجامده‌دات،
كه‌ ڕێزلێنان و ناساندنی ئەو گەنجە بەهرەمەند و چالاکانەیە کە لە یەکێک لە بوارە جیاوازەکاندا سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە و بوونەتە نموونەیەکی ئیلهامبەخش بۆ هاوتەمەنەکانیان و کۆمەڵگە.

مەرجە گشتییەکان (بۆ هەموو بەشداربوویەک):

1. تەمەن: پێویستە بەشداربوو لە نێوان (20بۆ 35 ساڵ) بێت.
2. ڕەگەزنامە/شوێنی نیشتەجێبوون: پێویستە هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت یان لانیکەم بۆ ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو نیشتەجێی هەرێم بووبێت.
3. سیڤی (CV) : پێویستە سیڤییەکی دەوڵەمەند و پوختی هەبێت کە بەڵگەی پێویست (بڕوانامە، لینکی کارەکان، وێنە، خەڵاتەکان)ی لەگەڵدا بێت بۆ سەلماندنی دەستکەوتەکانی.
4. ڕەوشت و ناوبانگ: پێویستە خاوەن ڕەوشتێکی بەرز و ناوبانگێکی باش بێت لەناو کۆمەڵگەدا.
5. پێشکەشکردنی داواکاری: له‌ دوای قبوڵكردن پێویستە فۆڕمی تایبەت بە خەڵاتەکە پڕبکاتەوه.پێویسته‌پابه‌ند بێت به‌كاری خۆبه‌خشی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه‌ .
6- پێشكه‌شكردن بۆ خه‌ڵاتی لاوی ساڵ له‌به‌واری 27- 7- 2025 بۆ 3-8- 2025 ده‌بێت .
7- دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و بواره‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت بۆ سیڤیه‌كان.

بوارەکانی کێبڕکێ و مەرجی تایبەتی بۆ هەر بوارێک:

1- بواری زانست و تەکنەلۆژیا:
داهێنانێکی زانستی، توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە لە گۆڤارێکی باوەڕپێکراودا، دروستکردنی ئەپلیکەیشنێکی سوودبەخش، یان بەدەستهێنانی خەڵاتێکی زانستی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یان نیشتمانی.

2- بواری کارسازی و بزنس (Entrepreneurship):
دامەزراندنی کارێکی سەرکەوتوو (ستارتئەپ) کە کاریگەری ئەرێنی هەبووبێت، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ چەند کەسێک، یان هێنانەکایەی بیرۆکەیەکی بازرگانیی نوێ و جێبەجێکراو.

3- بواری هونەر و ڕۆشنبیری:
بەدەستهێنانی خەڵاتێکی هونەری، بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی ئەدەبی (کتێب، شیعر)، بەشداریکردن لە پێشانگایەکی شێوەکاری گرنگ، یان بەرهەمهێنانی کارێکی سینەمایی/مۆسیقیی دیار.

4- بواری کاری خۆبەخشی و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی:
دامەزراندنی یان بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی خۆبەخشیی کاریگەر، کارکردن بۆ ماوەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوێکی خێرخوازیدا کە شوێنەواری دیار بێت، یان پێشخستنی کایەیەکی کۆمەڵایەتی (ژینگەپارێزی، هۆشیاریی تەندروستی).

5- بواری وەرزش:
بەدەستهێنانی میدالیا یان نازناوێک لە پاڵەوانێتییەکی گرنگی ناوخۆیی، هەرێمی یان نێودەوڵەتیدا، یان شکاندنی ڕیکۆردێکی وەرزشی.

6- بواری خوێندن و بواری ئەکادیمی:
بەدەستهێنانی نمرەی یەکجار بەرز و بوون بە یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆ،یان وەرگیران لە زانکۆیەکی ناسراوی جیهان بۆ خوێندنی باڵا، یان نووسینی توێژینەوەیەک کە لە کۆنفرانسێکی زانستیدا قبوڵ کرابێت.

بۆبه‌شداری كردن :
* سیڤی (CV)یه‌كان بنیرن بۆ(واتس ئه‌پی ) ئه‌م ژماره‌ته‌له‌فوونه‌ :
07741427242
* بۆده‌وڵه‌‌مه‌ندكردنی سیڤیه‌كانتان ده‌توانن وینه‌وڤیدیۆ و به‌ڵگه‌نامه‌كانتان بنێرن بۆهه‌ماهن ژماره‌ .
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆهه‌موولاوانی كوردستان
سه‌نته‌ری گه‌شه‌ثیدانی چالاكیی لاوان

‎ #لاوان #سلێمانی #بەردەوام #من #کتێب #گەنجان

سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان: پلانی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و خزمەتکردنی گەنجان تاوتوێ کرا**سلێمانی -** ئە...
14/06/2025

سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان: پلانی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و خزمەتکردنی گەنجان تاوتوێ کرا

**سلێمانی -** ئەمڕۆ ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەستەی باڵای سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان لە شاری سلێمانی، لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی وەرزییدا، ستراتیژی نوێی خۆی بۆ خزمەتکردنی توێژی لاوان و پەرەپێدانی کاری مەدەنی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

کۆبوونەوەکە کە یەکەمین کۆبوونەوەی وەرزی بوولەهاوینە دا ، بە ئامادەبوونی کەسایەتی دیاری سیاسی کوردستان، بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەدین محەمەد بەهادین)ئەمیداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ، بایەخێکی تایبەتی وەرگرت و تێیدا جەخت لەسەر پێویستیی ئاوڕدانەوەی زیاتر لە گەنجان کرایەوە لە سایەی ئەو قەیرانە دارایی و ئیدارییەی ڕووبەڕووی هەرێم بووەتەوە.

**نەخشەڕێگای نوێ بۆ خزمەتی گەنجان**

لە وتەیەکدا، خاتوو (ناسک تۆفیق)، بەرپرسی بۆردی سەنتەر، تیشکی خستە سەر پلان و ستراتیژی نوێی سەنتەرەکە. هاوکات، بەڕێز (وریا باقر)، بەڕێوەبەری گشتی، ڕایگەیاند: "لە ئێستادا هەرێم بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی سەرەکیمانە میکانیزمی گونجاو بدۆزینەوە بۆ پەرەپێدانی کاری ڕێکخراوەیی و خزمەتکردنی زیاتری لاوان. پێویستە لە خەمیاندابین و کار بۆ پێگەیاندنی لاوی پەیامدار بکەین."

**پاڵپشتیی بەردەوام و نیگەرانی لە دۆخی ناوچەکە**

لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز( مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین)ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ سەنتەرەکان ، ستایشی ڕۆڵی گرنگی سەنتەری کرد لە خزمەتکردنی لاوانی کوردستان بێ جیاوازی. ناوبراو ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسیی و ئاڵۆزی ناوچەکە کرد و هیوای خواست کە کوردستان و عێراق لە ئاگری شەڕ و ناسەقامگیری بەدوور بن.

سەبارەت بە پرسی لاوانیش، بەڕێزیان جەختی کردەوە: "لاوان پایەیەکی سەرەکیی کۆمەڵگەن و پێویستە ئاوڕی جددییان لێبدرێتەوە. کاری سەنتەری لاوان بۆ پێگەیاندن و تێگەیاندنیان، کارێکی پیرۆز و گرنگە."

**پەسەندکردنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی**

جێگەی ئاماژەیە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەبارەی چەند پڕۆژەیەکی سەرتاسەری و ستراتیژی کرا کە ئامانج لێیان پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و بەهێزکردنی ڕۆڵیانە لە کۆمەڵگەدا، و لە ئەنجامدا چەند پڕۆژەیەکی گرنگ پەسەندکران بۆ جێبەجێکردن لە داهاتوویەکی نزیکدا.

خەڵات و ڕێزلێنان :
لەکۆتایی کۆبونەوەکە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرابەڕێوبەری پێشووی لقەکانی سەنتەرکەلەخولی ڕابردووداکاریان کردووە لەم خولەدا بەڕێوبری نوێ دانراون بۆ لقەکانیان ئەوانیش بەڕێزان :.
سەیدابەیارلقی دهۆک
کاک فەرمان کاکی لقی کەرکوک
کاک ناسر جلال لقی هەولێر
کاک سەرچڵ سەرپەل لقی چمچەماڵ
م.محمد موستەفا لقی ڕانییە
سەیدا میڤان کارگێڕی لقی دهۆک

19/07/2024

گۆران عەباس
پەنجەرەیەک بە ڕووی ئەویندا

بەڵگە فیلمێکی ورد و تایبەتە بە ژیان و بەرهەمی شاعیری کۆچکردوو گۆران عەباس

بەرهەمی: سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان
بەرهەمهێنەر: ناوەندی هونەری زەنێ

بەم زووانە (لە دیدارێکی تایبەت بە یاد و بەرهەمەکانی گۆران عەباس) بینەری دەبن…

#لاوان

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 2024/6/8 گرووپی ژینگەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ــ لقی قەڵادزێ،لە هەڵمەتێکی ژینگە پارێزیدا ،ه...
08/06/2024

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 2024/6/8 گرووپی ژینگەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ــ لقی قەڵادزێ،
لە هەڵمەتێکی ژینگە پارێزیدا ،هەڵسا بە پاکردنەوەی سەیرانگای گوندی شەروێت.
بەناوی سەنتەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەوانە دەکەین کە هاوکارمان بوون لە هەڵمەتەکەدا بەتایبەتی :
ـــ گەنجانی خۆبەخش
ـــ شاراوانی ژاراوە
ـــ کۆمپانیای بیڤان

23/05/2024

توانا خسرەو :
تێگەیشتن لە خود بۆ ژیانێکی کاریگەر

16/05/2024
لە پێناو بە کلتورکردنی خوێندنەوە  و  گرنگیدانی زیاتر بەلایەنی ڕۆشنبیری،سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ـــ لقی  قەڵادزێ ...
27/04/2024

لە پێناو بە کلتورکردنی خوێندنەوە و گرنگیدانی زیاتر بەلایەنی ڕۆشنبیری،
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ـــ لقی قەڵادزێ ڕۆژی (2024/4/26 ) هەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر بۆ گرووپی خوێندنەوەی کچانی سەنتەر و بۆ کۆمەڵێک لاوی خوێنەر.

سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ــ لقی قەڵادزێ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بۆ شار...
24/04/2024

سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ــ لقی قەڵادزێ

هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بۆ شاری هەولێر
تێبینی:

۱.بری بەشداری کردن ٥٠٠٠ پێنج هەزار دینارە
۲.ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2024/4/26
۳.شوێن:سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ــ بەرامبەر عیادەی سۆزی خێرخوای
٤.بۆ بەشداری و زانیاری زایاتر پەیوەندی بکەن بە
07501249032

دیداری فراوانی وەرزی،  سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرجەم ستافی لقەکان،  دیداری  فراوانی وەرزی ...
20/04/2024

دیداری فراوانی وەرزی، سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرجەم ستافی لقەکان، دیداری فراوانی وەرزی بەهارەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ئەنجامدرا لە کەشێکی بەهارە لە سەیرانگای مێرگەپان ...

کۆبونەوەکە چەند تەوەرەیەکی گرنگی لەخۆگرتبوو بۆچەند ڕاهێنەرێک لەبواری کارگێڕی و لێهاتوویی لەدنیای گۆڕاودا بۆ سەرجەم کارگێڕی سەنتەرەکان لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکاندا دەستەی باڵای سەنتەر ڕێنمایی و پلانی وەرزییان خستەڕوو بۆ ئاوڕدانەوەی زیاتر لەلاوان و گرنگیدان بەپڕۆژە گرنگەکانی لاوان،
وەهەروەها بەڕێوبەری ئۆفیسی گشتی بەڕێز (م.توانا خەسرەو) دەستخۆشی لەسەرجەم لقەکانی سەنتەری کرد کەبەوپەڕی ئازایان و لێهاتوویانە کارەکانیان ڕادەبەڕێرنن سەرەڕای بووونی چەندین قەیران و بەربەست لەبەردەم کاری ڕێکخراوەی لەکوردستان ..
پاشان ئامادەبوان بە سەرنج و تێبینییەکانیان دیدارەکانیان دەوڵەمەندکرد ...

Address

سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان-پشدەر، بەرامبەر عیادەی سۆزی خێرخوازی
Qala Diza

Opening Hours

Monday 02:00 - 18:00
Tuesday 02:00 - 18:00
Wednesday 02:00 - 18:00
Thursday 02:00 - 18:00
Saturday 02:00 - 18:00
Sunday 02:00 - 18:00

Telephone

+9647501941984

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Yadc Qaladize posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share