26/10/2026
کوردی-ئینگلیزی
کوردی:-
🎓 بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی ئەندازیاری کیمیاوی!
لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لقی خوێندکارانی AIChE لە زانکۆی کۆیە سیمینارێکی بەخێرهاتنی بۆ خوێندکارانی ساڵی یەکەمی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی لە زانکۆی کۆیە ڕێکخست.
چالاکییەکە بە وتارێکی دەستپێک لەلایەن بەڕێز د. هەڤاڵ حەوێز، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی دەستی پێکرد، کە بە گەرمی بەخێرهاتنی لە خوێندکارە نوێیەکان کرد.
لە دوای وتاری دەستپێک، سەرۆکی لقەکە و سکرتێر خوێندکارانیان ئاشنا کرد بە بنەماکانی ئەندازیاری کیمیاوی، گرنگییەکەی لە تەلاری پیشەسازیدا، و مێژوو و گەشەسەندنی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی لە زانکۆی کۆیە.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر پەیمانگای ئەمریکی ئەندازیارانی کیمیاوی (AIChE)، سوودەکانی ئەندامێتی خوێندکاران، و ئەو هەنگاوانەی پێویستن بۆ بوون بە ئەندام لە AIChE. خوێندکاران هان دران بۆ سوودوەرگرتن لەو دەرفەتە ئەکادیمی، پیشەیی و پەیوەندییانەی کە AIChE پێشکەشیان دەکات.
هیوای گەشتێکی ئەکادیمی پر لە سەرکەوتن، فێربوون، گەشەکردن و دەستکەوت بۆ خوێندکارە نوێیەکانمان دەخوازین.
English:-
🎓 Welcoming Our First-Stage Chemical Engineering Students!
On October 25, 2026, the AIChE Koya University Student Chapter organized a welcoming seminar for first-year students of the Department of Chemical Engineering at Koya University.
The event began with an opening speech by Dr. Haval Hawez, Head of the Chemical Engineering Department, who warmly welcomed the new students.
Following the opening speech, the Chapter President and Secretary introduced students to the fundamentals of chemical engineering, its importance in industry, and the background and development of Chemical Engineering at Koya University.
The seminar also highlighted the American Institute of Chemical Engineers (AIChE), the benefits of student membership, and the steps required to become an AIChE member. Students were encouraged to explore the academic, professional, and networking opportunities offered by AIChE.
We wish our new students a successful academic journey filled with learning, growth, and achievements.