21/11/2025
چۆن و بە چ شێوازێک (بنەماڵەی براهیم ئەحمد، گەیشتنە ئەم دەسەڵاتەی ئێستا)
هەڵبەتە، سەرهەڵدانەوەی سەرەکی ئەم بنەماڵەیە لەناو یەکێتیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای قەیرانەکانی پاش جودابونەوەی (باڵی ڕیفۆرم/ بزوتنەوەی گۆڕان).
ئەگەر سەرنج بدەین پێش ٢٠٠٩ نەک هەر شاناز دیار نەبوو، بگرە بەهێزترینی بنەماڵەکە (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) لە پەراوێزدا بوو، بەڵام ڕووداو پاش ڕوداوو.. لە جودابونەوەی نەوشیروان مستەفا تا نەخۆش کەوتنی مام جەلال، پاشان تێکچونی دۆخی تەندروستی کۆسرەت رەسول، پاشان بێ سەروبەری مەکتەبی سیاسی کۆن، پاشان کۆنگرەی چوارەم(ئەم بنەماڵەیە خۆیان دایە پاڵ «قوباد و بافڵ») پاشان ٨ی تەموز و وەدەرنانی شێخ لاهور و بە دوژمن کردنی ماڵی شێخ جەنگی و تاڵەبانی، ئەمانە ڕێگەیان بۆ سەرهەڵدانەوە و گەیشتنی ئەم بنەماڵەیە خۆشکرد لەناو یەکێتیدا.
بنەماڵەیەک کە مام جەلال تەنها و تەنها هێرۆی خێزانی خۆی قبوڵبوو لەناویاندا، بەڵام قەیران دوای قەیران خۆیان لە مام جەلال، پاشان کوڕەکانی نزیککردەوە و گەیشتن بەوەی کە ئێستا بەفیعلی ئەو بنەماڵەیەیی حوکم دەکات (ئیبراهیم ئەحمدە، نەوەک مام جەلال)
کوڕەکانی مام جەلال سەرەتا بە نهێنی وەلێ ئێستا بە ئاشکرا خۆیان لە مێژووی باوکی یان بێبەری ئەکەن و بەڵکو بەهێزی کاراکتەری مام جەلال ئەبەستنەوە بە بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەدەوە قوباد بە ئاشکرا ووتی مام جەلال هیچ نەبوو ئەگەر هێرۆخان نەبووایە!
ئەمە قسەیەکی ئاسایی نەبوو بەڵکو قەناعەتێکی جدی ئەوانە