26/07/2026
سەنتەری کەرکوکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لەبواری فێرکردن و پەرەپێدان بەتواناکانی لاوان و گەنجان سپۆنسەری خولێکی فێرکاری میکانیکی بەشی کارەبایی بە شێوازی ئۆنلاین بۆ (٥٠) فێرخوازی لاوان و گەنجان کرد، سەرجەم وانەکانی خولەکە لە لایەن وەستا (عبدالله) دەوترێتەوە.
ئەم خولە هەنگاوێکە بۆ توانابەخشین بە لاوان و گەنجان، تا فێری پیشەی کارەبایی ببن و لە داهاتوودا بتوانن بە هۆی شارەزایی و لێهاتوویی خۆیان دەرفەتی کار بۆ خۆیان دروست بکەن و پشتگیری لە ژیانی سەربەخۆیان بکەن.