20/07/2026
ڕێکەوتی 15/08/2026، ڕێکخراوی ئارمیتی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەتی کرد کە تایبەت بوو بە تاوانی جینۆسایدی ئیزیدییەکان لە شەنگال.
ئەم کۆنفرانسە بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کەسایەتییە سیاسی و مافییەکان، هەروەها پەرلەمانتارانی ئەڵمانی، ئیتاڵیا و پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوە چوو.
لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا چەندین بابەتی گرنگ سەبارەت بە جینۆسایدی ئیزیدییەکان، دۆخی قوربانیان، دادپەروەری، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دادوەری و لێپرسینەوە لە تاوانباران پێشکەش و گفتوگۆیان لەسەر کرا.
ڕێکخراوی ئارمیتی بۆ مافەکانی مرۆڤ دووبارە جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی ناساندنی ئەم تاوانە و بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی دادپەروەری بۆ قوربانیان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە دژ بە مرۆڤایەتی
———————
On 15 August 2026, the Armiti Human Rights Organisation participated in a special conference dedicated to the genocide committed against the Yazidis in Sinjar.
The conference was attended by a number of civil society organizations, political and human rights figures, as well as members of the German Parliament, the Italian Parliament, and the European Parliament, who joined the event online.
Throughout the conference, several important topics were presented and discussed, including the Yazidi genocide, the situation of the victims, the pursuit of justice, the protection of human rights, and the importance of continuing international efforts to prosecute those responsible and ensure accountability.
The Armiti Human Rights Organisation reiterates the importance of raising awareness of this genocide and continuing efforts to secure justice for the victims, while working to prevent the recurrence of such crimes, which constitute crimes against humanity