Zoom Plus :: زووم پڵەس

Zoom Plus :: زووم پڵەس Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Zoom Plus :: زووم پڵەس, Non-Governmental Organization (NGO), Kalar.

ڕاگەیاندنی دەستەی خوێندکارانی زووم پڵەس پاش ڕاگەیاندن و دروستکردنی ستافی دەستەکەو ئەندامانی  بەرواری (5/3/2024) دەستەکە ...
06/03/2024

ڕاگەیاندنی دەستەی خوێندکارانی زووم پڵەس
پاش ڕاگەیاندن و دروستکردنی ستافی دەستەکەو ئەندامانی بەرواری (5/3/2024) دەستەکە یەکەمین کۆبوونەوەی ستافەکەی ئەنجامدا لە (هۆڵی چالاکیەکانی کتیب خانەی گشتی لە کەلار) لەهەمان کاتدا دەستەکەی بە فەرمی ڕاگەیەنرا و کە پێك هاتووە لە زیاتر لە (30) ئەندام لە خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان وە زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان و پەیمانگاکانی گەرمیان.

ڕاپێویی (رێکخراوی زووم پڵەس بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان) لەبارەی بەشداریی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی ك...
07/01/2024

ڕاپێویی (رێکخراوی زووم پڵەس بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان) لەبارەی بەشداریی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

هاووڵاتی بەڕێز.. پاش سڵاو و ڕێز
بە ئامانجی زانینی ئاست و جۆری بەشدارییهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەم ڕاپێوییە ئەنجام دەدرێت.
بۆچوونی بەڕێزت لەوبارەیەوە بۆ ئێمە جێگەی گرنگییە. هەر بۆیە
بەوردی خوێندنەوە و وەڵامدانەوەی بڕگە و پرسیارەكانی نێو فۆرمەكە، هاوكارمان دەبێت
لە گەیشتن بە ئەنجامێكی زانستیی درووست.

تێبینی:
١- پێویست بە ناونووسین ناكات
٢- ئەنجامەكان بە نهێنی دەمێنێتەوە
٣-تەنها ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن فۆرمەكەپڕبكەنەوە، كە مافی دانگدانیان لە هەرێمی كوردستان هەیە.

هاووڵاتی بەڕێز.. پاش سڵاو و ڕێز، بە ئامانجی زانینی ئاست و جۆری بەشداریی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەم ڕاپێوییە ئەنجام دەدرێت. بۆ....

10/03/2023

بەشداری بەڕێز (د. سانا کەمال) مامۆستای زانکۆ و نوێنەری ڕێکخراوی زووم پڵەس لە پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی ئاسمانی پەیام، کە تایبەت بوو بە گەشەپێدانی کۆمەڵگا و دامەزراوەکان لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستییەوە، هاوکات کارنامەی ڕێکخراوی زووم پڵەسی لەم بوارەدا ڕوونکردنەوە

24/01/2023

خستنەڕووی ئامانج و کارنامەی زووم پڵەس لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی KNN

بە پشتیوانی توێژەران و ئەکادیمییان و پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان، زووم پڵەس سەرەتایەکی نوێی کاری دامەزراوەیی ناحکومی دەست پێکردووە بە ئامانجی خزمەتی گشتی لە ڕێگەی توێژینەوە و دیراساتی زانستییەوە

مەراسیمی ناساندنی رێکخراوی زووم پڵەسئەمرۆ (٢٠٢٣/١/١٦) لەھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان بە ئامادەبونی ھەری...
16/01/2023

مەراسیمی ناساندنی رێکخراوی زووم پڵەس

ئەمرۆ (٢٠٢٣/١/١٦) لەھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان بە ئامادەبونی ھەریەک لەبەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان و سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان و دادوەران و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و نوێنەری دامەزراوەی ڤیم و نوێنەری حزبەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنەوەی گۆران، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، و بەرێوەبەرانی گشتی و مامۆستایانی زانکۆ و پارێزەران و بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوێنەری رێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوی زووم پڵەس وەک ناوەندێکی توێژینەوەی نا حکومی ڕاگەیەنرا .

تیایدا سەرۆکی ڕێکخراو وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و باسی لە ئامانج و گرنگی ڕێکخراوەکە کرد لەبواری توێژینەوە و پەرەپێدان، دواتر بە پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (گرنگی توێژینەوە لە پەرەپێدانی کۆمەڵگە و دامەزراوەکان) بەڕێوەچوو بە بەشداری ھەریەک لە بەڕێزان (دادوەر سۆران حسن صاڵح) جێگری سەرۆکی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی کەرکوک⁄ گەرمیان، (ڕامیار عبدالرحمن احمد) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، (پ.ی.د. ئەیاد فایەق دەروێش) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی گەرمیان، و (ئازاد عوسمان) بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ.

ڕێکخراوی زووم پڵەس وەک ناوەندێکی توێژینەوە دامەزراوە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری زانستی بۆ کێشە و گرفتەکانی کۆمەڵگە و دامەزراوەکان و پەرەپێدانیان، لە رێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی. کێشەکانی خەڵک و دامەزراوەکان، دەبێتە ناونیشانی توێژینەوەکانی زووم پڵەس و ساڵانە دیداری زانستی ئەنجام دەدرێت. هاوتەریب لەگەڵ گرنگیدان بە توێژینەوە، ئامرازە زانستییەکانی تری وەک پانێڵ و وۆرک شۆپ و خوولی زانستی، بەشێک دەبن لە کارنامەی ساڵانەی زووم پڵەس.

ڕێکخراوی زووم پڵەس
١٦ ⁄١ ⁄٢٠٢٣

ڕێکخراوی زووم پڵەس بۆ توێژینەوەو پەرەپێدانڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنە، کاردەکات بۆ سەروەری یاسا...
13/01/2023

ڕێکخراوی زووم پڵەس بۆ توێژینەوەو پەرەپێدان
ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنە، کاردەکات بۆ سەروەری یاساو پاراستنی مافی ھاوڵاتیان و پەرەپێدانی کۆمەڵگاو دامەزراوەکان ، لەڕێگەی گرنگیدان بەتوێژینەوەی زانستی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی کۆمەڵگا بۆ ڕێگەی زانستی.

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zoom Plus :: زووم پڵەس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Zoom Plus :: زووم پڵەس:

Share