Golden Eagle . هەڵۆی زێڕین

Golden Eagle . هەڵۆی زێڕین Official page

نزیک بە ٦٠ جۆر باڵندەی ڕاوکەر هەن کە بە هەڵۆ دەناسرێن و زۆربەیان خۆماڵی ئوراسیا و ئەفریقان. پێوەرێکی ڕوون بۆ جیاوازی و ناسینەوەی هەڵۆکان لە دیکەی پەلەوەرەکانی تیرەی هەڵۆیان نییە، بەڵام بەگشتی هەڵۆکان لەوانی تر گەورەترن (بێجگە سیسارگ) ، لاقیان گەورەتر و پتەوترە، دەنووکیان گەورە و خوار و باڵەکانیان پانترە. هەموو هەڵۆکان بە ڕۆژ ڕاو دەکەن، چاویان تیژە و بەرزەفڕن.
هەڵۆکان بە بۆنەی بەهێزییەوە لە زۆربەی

کلتوورەکان وەک دروشم و نیشانەی شەڕ و شایەتی دەناسرێن. وێنە و پەیکەری ئەم باڵندانە لە سەر زۆر دراو و بینای مێژوویی دەبینرێ و زۆرێک لە وڵاتان ، ڕێکخراوە و پارتەکانی جیهان وێنەی هەڵۆیان وەک دروشم هەڵبژاردووە.
هەڵۆکان لە باری توێکاری و تایبەتمەندی فڕین لە سیسارگەکان دەچن، بەڵام سەریان پێچەوانەی سیسارگەکان بە پەڕ داپۆشراوە. هەڵۆکان شێوەی شمقاڕەکانیش دەدەن، بەڵام گەورەترن و نێوان باڵەکانیشیان نەختێک درێژترە. جیاوازییەکی تری هەڵۆکان لەگەڵ ئەم دوو خزمەدا لە شێوەی بژیوییاندایە، هەڵۆکان زۆرتر نێچیری زیندوو دەگرن، بەڵام سیسارگ و شمقارەکان لە کەلاک دەخۆن .
هەڵۆی نیکوباری باشووری، بچووکترین هەڵۆیە کە تەنیا ٤٥٠ گ و ٤٠ سم دەبێ و خۆماڵی دوورگەکانی نیکوبارە. هەڵۆی دەریایی ستەلێر بە کێشی ٦،٧ کیلۆگرەم و هەڵۆی فلیپینی بە درێژی یەک میتر لە پاڵ هەڵۆی دووسپی و هەڵۆی هارپی گەورەترین جۆری هەڵۆکانن.
هەڵۆ له‌ توانایدایه‌ چوار تاكو پێنج به‌رامبه‌ر هێزی بینینی مرۆڤ ببینێت به‌پیێ وته‌ی ئه‌و توێژه‌رانه‌ مه‌ودا و ئاستی بینینی هەڵۆ له‌به‌ر دوو هۆ له‌ مروۆڤ و باڵداره‌كانی تر زیاتره ‌
١- داپۆشه‌ری خانه‌كانی قووچ هه‌ڵكه‌وتوونه‌ و تۆڕی چاوی هەڵۆ له‌ چاوی مرۆڤ زیاتره‌.
٢- قووپاوی چاوی مرۆڤ بچووكه‌ له‌ كاتێكدا قووپاوی چاوی هەڵۆ ده‌رپه‌ڕیوه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هەڵۆ به‌ به‌رفراوانی ببینێت، ئه‌و توێژه‌رانه‌ ده‌ڵێن به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیای نۆی هه‌ندێ لایه‌نی بینینی هەڵۆ له‌ داهاتوودا بۆ مرۆڤیش به‌ده‌ست دێن به‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لێزه‌ری دیدی مرۆڤ له‌ ١٠ تاكو ٢٠ زیاتر به‌رز ده‌بێت.
هەڵۆکان تەنیا یەک هاوسەر لە ژیاندا هەڵدەبژێرن. هێلانە لەشوێنێکی زۆر بەرز، بە تووڵ و شووڵی دار چێ دەکەن و هەموو ساڵێک دەگەڕێنەوە سەری، بە جۆرێ کە جیقنە و پاڵ، ساڵ لەگەڵ ساڵ، لە سەر یەک کەڵەکە دەبێ و بڕێجار تا ٥٠٠ کیلۆگرەم و تا ٣ میتر گەورە دەبێ. گەورەترین هێلانەی ناسراو هی دوو هەڵۆی سەرسپی لە فلوریدای ئەمریکایە کە ٦،١ میتر قووڵی، ٢،٩ میتر پانی و کێشێکی سەیروسەمەر، واتە ٢،٧٢٢ کگی هەیە .
هەڵۆکان لە شوێنی بێقڕەدا هێلانە چێ دەکەن و شەش تا هەشت حەفتە لە سەر هێلکەکانیان کڕ دەکەون. زۆربەی هەڵۆکان دوو هێلکە دەکەن، کە تەنیا یەکیان دەمێنێتەوە. جووچکە هەڵۆ بە شێنەیی گەشە دەکا و لە سێ یا چوار ساڵیدا شێوەی گەورەکان دەدا.

Address

Gullan
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Golden Eagle . هەڵۆی زێڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Golden Eagle . هەڵۆی زێڕین:

Share