30/11/2025
پــرســەنــامــە..
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
((مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا))..
بەڕێزان: بنەماڵەی مەرحوم مامۆستا مەلا حسام الدین مەلا عبداللە قەڵاتی
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای خواناس و زانای ئاینی پیرۆزی ئیسلام و کەسایەتی شاری هەولێر و باڵەکایەتی (مامۆستا ملا حسام الدین مەلا عبداللە قەڵاتی) لە دڵەوە خەمباری کردین، مامۆستا بە شانازیەوە هەموو تەمەنی لە خێر و خزمەت کردن بە قورئان و قوتابیانی قورئان و مزگەوت و فەقێ و ھاووڵاتیان بەسەربرد، تا دواتەمەنی وەک پەروەرشیارو زانست دۆست بەردەوام بوو لە پێگەیاندن و ئاراستەکردنی قوتابیان بە زانستەکانی قورئان ، بەو ھۆیە خەمناکەوە بەناوی ڕێکخراوی ستوودە بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەس و کارو زانایان و قوتابیانی و زانست دۆستان و سەرجەم موسڵمانان بە گشتی و شاری هەولێرو باڵەکایەتی بە تایبەت دەکەین، داواکارین لە خوای پەروەردگار مامۆستای خۆشەویستمان بخاتە بەر ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی و بەهەشت جێگاو مەئوای بێت و صەبرو ئارامیش ببەخشێت بە بەرێزتان و بنەماڵەو کەس و کارو هەموو لایەکمان.. بەشداری خەمتانین، دوا خەم و ناخۆشی بێت.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ ..
أنور محمد خۆشناو
سەرۆکی ڕێکخراوی ستوودە بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان
٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٥