20/07/2026
ئایا دەزانیت یەکەم ڕۆبۆتی بەرهەمهێنراوی شیاوی پڕۆگرامسازی لە مێژوودا پێش زیاتر لە 250 ساڵ دروستکراوە، و تا ئەمڕۆش کاردەکات؟
لە ساڵی 1774، سەعاتسازی سویسری پیێر جاکێ-درۆز (Pierre Jaquet-Droz)، بە هاوکاری کوڕەکەی "هێنری-لویس" و خاوەن پیشەی ميكانیکی "جان-فریدیریک لیشۆ"، یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین شاکارە ميكانیکییەکانی سەدەی هەژدەیامیان داهێنا، و ناویان نا "نووسەر" (The Writer).
ئەم ڕۆبۆتە لە نزیکەی 6000 پارچەی ميكانیکی ورد پێکهاتووە کە هەموویان بە دەست دروستکراون، بە تەواوی بە شێوازی دەستی کاردەکات و هیچ کارەبا، پاتری یان سووڕی ئەلیکترۆنی تێدا نییە، بەڵکو تەنها پشتی بە سیستەمێکی ڕێکخراوی سۆنەر (فەنەر)، گێڕ و کامە (Cam) ميكانیکییەکان بەستووە.
دوای ئەوەی بە دەست دەخرێتە کار، ڕیشەی قازێکی ڕاستەقینە دەخاتە ناو مەرهكهبدانەکەوە (مەرەکەب)، پاشان ڕایدهوەشێنێت بۆ ئەوەی مەرەکەبی زیادەی لێ ببێتەوە ئەوەش پێش ئەوەی دەست بکات بە نووسینی پیت بە پیت بە جوڵەی زۆر ورد تەنانەت بە چاوەکانیشی کە لە شێوازی نووسینی مرۆڤ دەکات.
ئەوەی ئەم داهێنانە زۆر تایبەت دەکات ئەوەیە کە شیاوی پڕۆگرامسازییە، بەجۆرێک دەکرێت ئەو دەقەی دەینووسێت بگوڕدرێت (کە تا 40 پیت توانای هەیە)، ئەمەش لە ڕێگەی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی سیستەمی ميكانیکی ناوەوەی کە وەک میمۆرییەک کاردەکات بۆ ڕێکخستنەوە.
ئەم بیرۆکەیەش چەندین سەدە پێش چەمکی پڕۆگرامسازی هاوچەرخ کەوتووە.
بۆ بەخشینی واقیعییەتی زیاتر، چاوەکانی لەگەڵ وشەکاندا دەجوڵێن لە کاتی نووسیندا، و سەری دەنەوێنێت لە کاتی نوقمکردنی ڕیشەکە لە مەرەکەبدا، بەجۆرێک دیمەنێک دروست دەکات وەک ئەوەی منداڵێک لە بەردەمتدا دانیشتبێت و بنووسێت.
ئەم ڕۆبۆتە بەپێی وتەی مێژوونووسان، بە یەکێک لە کۆنترین ئامێرە شیاوەکانی پڕۆگرامسازی لە مێژوودا دادەنرێت، و زۆربەیان پێیان وایە یەکێکە لە هەنگاوە سەرەتاییەکان کە ڕێگەی خۆشکرد بۆ بیرۆکەی کۆمپیوتەری هاوچەرخ، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی سەدەیەک پێش بڵاوبوونەوەی کارەبا دروستکراوە.
تاوەکو ئەمڕۆش "نووسەر" کاردەکات، و لە مۆزەخانەی هونەر و مێژوو لە شارۆچکەی نوشاتێل لە سویسرا نمایشکراوە، و دوای زیاتر لە سەدە و نیوێک لە داهێنانی، بەردەوامە لە سەرسامکردنی سەردانیکەران.
ئەم شاکارە ئەندازیارییە بیرمان دەخاتەوە کە داھێنەریی مرۆڤ بە سەردەمی دیجیتاڵی دەستی پێ نەکردووە، بەڵکو مێشکە داھێنەرەکان توانویانە بە ئامرازی سادە و توانای سنووردارەوە، دەستکەوتێک بنوێنن کە بە سەدان ساڵ پێش سەردەمی خۆیان کەوتوون.