Future Leaders

Future Leaders Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Future Leaders, Non-Governmental Organization (NGO), Erbil, Gulanstreet, Irbil.

زانکۆ، قۆناغێک بۆ پێشکەوتن)(الجامعة، مرحلة للتطور)(University, a stage for development)
07/11/2025

زانکۆ، قۆناغێک بۆ پێشکەوتن)
(الجامعة، مرحلة للتطور)
(University, a stage for development)

21/10/2025

پەیامی دەستپێکی پ.ی.د. ئەحمەد مەحمود سەیدۆک لە ئیڤێنتی ژینگەی نوێێ زانکۆ بۆ ڕێکخراوی سەرکردەکانی داهاتوو .....

ئیڤێنتی ( ژینگەی نوێی زانکۆ ) ڕێکخراوی سەرکردەکانی داهاتوو - Future Leaders Organization هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئیڤێنتێ...
02/10/2025

ئیڤێنتی ( ژینگەی نوێی زانکۆ )
ڕێکخراوی سەرکردەکانی داهاتوو - Future Leaders Organization

هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئیڤێنتێک بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی .

بە میوانداری :
پ.د. کاوە شێروانی - قوتابی چۆن مامەڵەیەکی تەندرووست لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ بکات ؟
م.عبدالسلام مەدەنی - زانکۆ، قۆناغێک بۆ پیشکەوتن .
پ.ی.د.ئەحمەد سەیدا - قوتابی زانکۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ تێکەڵاوی هەردوو ڕەگەز بکات ؟

هاتن بەخۆڕاییە بۆ هەمووان ...

ڕێکەوتی: 9/10/2025 .
ڕۆژ : پێنجشەممە .
کات : کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ .
ناونیشان : هەولێر شەقامی کەرکوک - هۆڵی سەنتەری ڕۆشەنبیری زانکۆی سەڵاحەدین.

بۆ زانیاری زیاتر نامە بۆ پەیج بنێرن یاخود پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی : +964 750 232 2064

لەسۆشیاڵ میدیا لەگەڵمان بن :

فەیسبووک :
https://www.facebook.com/future.leaders.krd?_rdc=1&_rdr #

ئینستاگرام :
https://www.instagram.com/future_leaders_krd/

یوتوب :
https://www.youtube.com/

لینک تری :
https://linktr.ee/Future_Leaders_Krd

01/10/2025

سەرکردەکانی داهاتوو - Future Leaders
پیرۆزبای ساڵی نوێێ خوێندنی ئەکادیمی 2025-2026 تان لێدەکات ، هیوادارین ساڵی سەرکەوتنە گەورەکانی ئێمە و ئێوە بێت و بەیەکەوە کاردەکەین بۆ ئاڕاستەکردنی قوتابی زانستخوازتر بۆ بنیادنانی کوردستانێکی سەربەخۆتر .

چاوەڕوانی چاڵاکیەکانمان بن ......

لەسۆشیاڵ میدیا لەگەڵمان بن :
فەیسبووک :
https://www.facebook.com/future.leaders.krd?_rdc=1&_rdr #

ئینستاگرام :
https://www.instagram.com/future_leaders_krd/

یوتوب :
https://www.youtube.com/

لینک تری :
https://linktr.ee/Future_Leaders_Krd

سەرەتا پیرۆزبای دەرچوونتان لەپۆلی ١٢ لێدەکەین و پیرۆزە توانیتان یەکێک لە سەختترین و گەورەترین قۆناغەکانی خوێندن تێببپەڕی...
21/09/2025

سەرەتا پیرۆزبای دەرچوونتان لەپۆلی ١٢ لێدەکەین و پیرۆزە توانیتان یەکێک لە سەختترین و گەورەترین قۆناغەکانی خوێندن تێببپەڕینن و بەڵێ ئێوە کردتان ئەنجاممتان دا سەرکەوتن و پشت بەخودا دەگەن بەکۆلێژی دڵخوازتان .

نمرەی ئێوە ئامانەتە و پێویستە لەلایەن ستافێکی بەئەزموون و شارەزا فۆڕمەکانتان پڕبکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە پشت بەستافە خاوەن ئەزموونەکەی ئێمە ببەستن .

ناوتان بنووسن و لەگەڵ کارابوونی سیستەمی زانکۆڵاین ڕاستەوخۆ پەیوەندیتان پیدەکەین و بەشێوەی ڤی ئایپی فۆڕمەکانتان بۆ پڕدەکەینەوە ....

لینکی ناونوسین لە بایۆی پەیجە ...
https://www.instagram.com/future_leaders_krd/

یەکەم ڕۆژی پایزتان پیرۆز  هەر مرۆڤێک لە دیدی خۆیەوە دەڕوانێتە ئەم وەرزە خواییە لە دیدی فیوچەر لیدەرسەوە پایز وەرزی وەرین...
21/09/2025

یەکەم ڕۆژی پایزتان پیرۆز
هەر مرۆڤێک لە دیدی خۆیەوە دەڕوانێتە ئەم وەرزە خواییە
لە دیدی فیوچەر لیدەرسەوە پایز وەرزی وەرینی وزەی نەرێنیە
سەرەتایەکە بۆ گەشەکردن و چاڵاکی و وزەی ئەرێنی و نوێ بوونەوە
درەختەکان بە هەڵوەراندنی گەڵاکانیان نوێ دەبنەوە مرۆڤەکانیش بە گوڕینی خووە خراپەکان بۆ باش و باشەکان بۆ باشتر
پایز بۆ درەختەکان وەرزی سەمای گەڵایە
بۆ فیوچەر لیدەرسیش وەرزی نوێی ڕاگەیاندنی کومەڵێک چاڵاکی و بەکارهێنانی وزەی گەنجەکانمانە

پایز پەیامە بۆ مرۆڤەکان
دوای کەوتن هەستانەوەیە بە گەشەیەکی باشتر
و دوای شکست سەرکەوتنە

لە دینیشدا :
عومەری کوڕی خەطاب دەفەرمووێ؛

پایز وەرزی ئیماندارانە
شەو درێژە بۆ شەونوێژ
ڕۆژ کورتە بۆ ڕۆژوو
باران دەبارێت بۆ دوعاکردن .

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی ساڵ
وەرزی نوێ لە فیوچەر لیدەرسیش دەست پێ دەکا
بە کومەڵێک بابەتی نوێ و جیاواز دێینەوە خزمەتتان
چاوەڕوانبن…..

وێنەکان بکەنەوە و پایز لە شیعری شاعیرانمان ببینن

سەردانی تیمی پڕۆژەی فیوچەر لیدەر بۆ شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر ... جێگای باسە لە نزیکە...
09/09/2025

سەردانی تیمی پڕۆژەی فیوچەر لیدەر بۆ شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر ...

جێگای باسە لە نزیکەوە چاومان کەوت بەتەواوی پڕۆژەکانی داهاتووی پایتەخت و تەواوی پڕۆژەکان جوانیەکی زیاتر بەپایتەخت دەدەن و پڕۆژەکان لەسەر بنەمای جوانی تەلارسازی و خزمەتگووزاریەکی زیاتر و ژیانێکی زیرەکتر و ئاسانتر بنیات نراون و هەندێکیان تەواو بوون و هەندێکیان لەقۆناغی تەواوبووندان .

دەمانەوێت ئەوەش بخەینەڕوو کە زۆربەی پڕۆژەکان جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە پڕۆژەکانیان لەلایان ئەندازیار و تەلارسازە خۆماڵیەکانەوە بنیاتنراون و سەرکردە گەنجەکانی ئێمە زۆر توانایان لەوە زیاترە کە لەبیری ئێمەدایە ...



#2025


پەیامی لۆگۆی پڕۆژەکەمان  : ١- دوو پێنووس کە پەڕەی پێنووسەکان یەکدیان گرتووە کتێبێکیان پێکهێناوە . ٢- لەناوەوەی کتێبەکە خ...
08/09/2025

پەیامی لۆگۆی پڕۆژەکەمان :
١- دوو پێنووس کە پەڕەی پێنووسەکان یەکدیان گرتووە کتێبێکیان پێکهێناوە .

٢- لەناوەوەی کتێبەکە خۆرێکی هەڵاتووی ٢١ تیشکی هەیە کەوا ئەوە دەخاتەڕوو بەکتێب و قەڵەم دەتوانین خۆرێکی هەڵاتوو بین و کوردستان ڕوناکتر بکەینەوە.

٣- لەڕووی ڕەنگەوە هەمان ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستانمان هەڵبژارد بۆ دەرخستنی کوردانەیی پڕۆژەکەمان .

٤- گەر زیاتر لەلۆگۆیەکە ورد ببینەوە و پێنوسەکان بەیەکەوە سەیربکەین وەک هەڵۆی چیاکانی کوردستان دەردەکەوێت و بێگومان هەموومان چیڕۆکی کۆڵنەدانی هەڵۆیەکان دەزانین.

٥- گەر هەموو بەشەکانی لۆگۆیەکەش بەیەکەوە سەیربکەین گوڵیکی بەهارەیە بەناوی ( poppy flower )گوڵی خەنەبەرە کە بەهاران لەسەر تەپۆلکەی گردەکان دەڕوێت .

لۆگۆیەکە لەڕووی ڕەنگ و شێوازەوە لە لۆگۆیە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نزیکە و هەڵگری پەیامێکی تایبەت بەخۆیەتی ......

ڕای خۆتمان پێبڵێ لەکۆمێنت دەربارەی لۆگۆیەکەمان .....




Coming Soon ...بەم زووانە ...( پۆدکاست - ئەکادیمیا - چاڵاکی )وێبلینکی  ئەکاونتەکانمان : https://linktr.ee/Future_Leaders...
07/09/2025

Coming Soon ...
بەم زووانە ...

( پۆدکاست - ئەکادیمیا - چاڵاکی )

وێبلینکی ئەکاونتەکانمان :
https://linktr.ee/Future_Leaders_Krd

Address

Erbil, Gulanstreet
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Future Leaders posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share