10/08/2026
پاراستنی ژینگە، ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە!
ڕێکخراوی Eco Vision Organization - EVO ، وەک یەکەم ڕێکخراو کە کارەکانی بایەخێکی تایبەت بە ناوچە گەشتیارییەکان و ناوچە دوورە دەستەکان دەدات، لە ڕێگەی ئەندامانی خۆبەخشەوە هەستا بە ئەنجامدانی چالاکییەکی ژینگەیی و هۆشیاری.
بەداخەوە، ماوەی چەند ساڵێکە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییە شاخاوییەکان دەکەن، بەڵام بەشێک لە گەشتیاران بەهۆی فڕێدانی پاشماوەکانیانەوە زیانێکی زۆر بەو ناوچە پارێزراوانە دەگەیەنن و پابەند نین بە ڕێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئێمە لە ڕێکخراوی ئیکۆ ڤیژن باوەڕی تەواومان بە کاری خۆبەخشی هەیە و پێمان وایە دەبێت هەموو تاکێکی کۆمەڵگا، بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة، بەشداربێت لە پاکڕاگرتنی بست بە بستی خاکی نیشتمانەکەمان.
با هەموومان پێکەوە ژینگەی وڵاتەکەمان پاک ڕابگرین.
سوپاس بۆ هەموو خۆبەخشانی ئیکۆ ڤیژن🙏