Ranew

Ranew دامەزراوەی ڕەنێو
بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری

20/05/2026

لێت دەپرسن دەربارەی جۆرەکانی بت و صەنەم


#ڕەنێو #پرسیار

18/05/2026

لێت دەپرسن دەربارەی خوا بەیەکگرتن لە ڕووی زانیارییەوە

#ڕەنێو #پرسیار

تیمێکی دامەزراوەی ڕەنێو سەردانی ناوەندی ڕێنوێنی کرد، لای خۆیەوە تیمەکە کۆشش و کارەکانی ڕێنوێنی لە بواری نووسین و بڵاوکرد...
14/05/2026

تیمێکی دامەزراوەی ڕەنێو سەردانی ناوەندی ڕێنوێنی کرد، لای خۆیەوە تیمەکە کۆشش و کارەکانی ڕێنوێنی لە بواری نووسین و بڵاوکردنەوەدا بەرز نرخاند، پاشان لە درێژەی سەردانەکەدا هەردوو لا بەگرینگییەوە باسیان لە بایەخی پەروەردە و پێگەیاندنی هزری لە کۆمەڵگای کوردیدا کردەوە.

#ڕەنێو

12/05/2026

لێت دەپرسن دەربارەی خوا بەیەکگرتن لە ڕووی کرداریەوە

#ڕەنێو #پرسیار
RanewFoundation AliBapir

11/05/2026

دیداری تیمی ڕەنێو لەگەڵ ڕێکخراوی خاڵ بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هەماهەنگیی کاری هاوبەش.
لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی خزمەتکردنی نووسەرانی کورد و پەرەپێدانی پڕۆژە هاوبەشەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە. لەلای خۆیەوە تیمی ڕەنێو دەستخۆشی و ستایشی خۆی ئاراستەی ڕێکخراوی خاڵ کرد بۆ ئەو هەوڵە ماندوونەناسانەی لەپێناو پاراستن و بڵاوکردنەوەی شاکارە ئەدەبییەکانی شاعیران و ناودارانی کورددا ئەنجامی دەدەن.

#ڕەنێو

09/05/2026

وتاری هەینی: کاریگەری قورئان

تەواوی وتاری هەینی لەم لینکەیە: https://youtu.be/ENTn4hGd5RQ

#ڕەنێو

سەردانی دامەزراوەی میدیایی ڕوون و گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی میدیایی. هاوکات بەرزنرخاندنی ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان و گەیاندن...
07/05/2026

سەردانی دامەزراوەی میدیایی ڕوون و گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی میدیایی. هاوکات بەرزنرخاندنی ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان و گەیاندنی سوپاس و پێزانین لە پای خزمەتی بەردەوامیان بەبێ جیاوازی.

#ڕەنێو

ئایا پێغەمبەر ﷺ لەبارەی قورئانەوە چیمان بۆ ڕوون دەكاتەوە؟لە وەڵامدا دەڵێین: پێغەمبەری خوا ﷺ چۆنیەتیی كارپێكردنی قوڕئانما...
07/05/2026

ئایا پێغەمبەر ﷺ لەبارەی قورئانەوە چیمان بۆ ڕوون دەكاتەوە؟
لە وەڵامدا دەڵێین: پێغەمبەری خوا ﷺ چۆنیەتیی كارپێكردنی قوڕئانمان بۆ ڕوون دەكاتەوە، ئەگەرنا ئەگەر ئەركی پێغەمبەر ﷺ بووایە هەموو قوڕئان ڕوون بكاتەوە، ئێمە ئێستا تەفسیرێكمان دەبوو، بە ناوی تەفسیری پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ قوڕئان، كە بەدڵنیاییەوە تەفسیرێكی وامان نییە، بەڵكوو تەنیا چەند وشە و ڕستەیەك پێغەمبەری خوا ﷺ دوای ئەوەی كە هاوەڵان (خوا لێیان ڕازی بێت) ئیشكالیان لەسەریان پەیدا بووە، بۆی ڕوون كردوونەوە، بۆ وێنە: ئەو ئایەتەی سووڕه‌تی (الأنعام) كە خوا (عز وجل) تێیدا فەرموویەتی:
﴿ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُولَٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ (82)﴾.
واتە: ئەوانەی بڕوایان هێناوە و ستەم و خراپەیان تێكەڵ بە بڕوایەكەیان نەكردووە، ئا ئەوانە دڵنیایی (سزانەدران)ـیان بۆ هەیە، هەر ئەوانەش ڕێی ڕاستگرتووانن.
چونكە كاتێك ئەم ئایەتە هاتە خوار، هاوەڵان (خوا لێیان ڕازی بێت) سەغڵەت بوون و ترسان، وەك لەم فەرمایشتەدا هاتووه‌:
عَنْ عَبْدِ اللهِ (رضي الله عنهما) قَالَ: لَمَّا نَزَلَتْ هَذِهِ الْآيَةُ: ﴿ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ ... (82)﴾ الأنعام، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ! فَأَيُّنَا لَا يَظْلِمُ نَفْسَهُ؟ قَالَ: «لَيْسَ ذَاكَ، هُوَ الشِّرْكَ، أَلَمْ تَسْمَعُوا مَا قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ: ﴿ لَا تُشْرِكْ بِاللهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ (13)﴾ لقمان». أخرجه أحمد في المسند: 4031، وقال شعيب الأرناؤوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين.
واتە: كاتێك ئەم ئایەتە هاتە خوار، لەسەر مسوڵمانان قورس بوو، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا! كێمان وایە؟ (واتە: كێمان ستەم و خراپەی نەكردووە و تێكەڵی ئیمانەكەی نەكردووە؟) ئەویش فەرمووی: لێرەدا مەبەست لە (ظلم) شیركە، ئەدی گوێتان لێ نەبووە كە لوقمان بە كوڕەكەی گوتووە: بێگومان هاوبەش بۆخوادانان ستەمێكی مەزنە؟!
كەواتە: لێرەدا پێغەمبەری خوا ﷺ ئەو هەڵە تێگەیشتنەی مسوڵمانانی بۆ ئەو ئایەتە ڕاست كردووه‌تەوە و بۆی ڕوون كردوونەوە كە مەبەست لە (ظلم) گوناح و خراپە نییە، تاكوو هیچ كەس دەربازی نەبێت، چونكە هیچ كەس نییە هەڵە و گوناحی لێ ڕوو نەدات.
مەگەر پێغەمبەر ﷺ وشەیەكی وای ڕوون كردبێتەوە، ئەگەرنا پێغەمبەری خوا ﷺ تەفسیرێكی نەزەری و فیكری نەبووە بۆ قوڕئان، بەڵام ئایا قوڕئانی بە چی ڕوون كردووه‌تەوە؟ وەك دایكمان عائیشە (خوا لێی ڕازی بێت) گوتوویەتی: بەكردەوەكانی و بە ئاكار و هەڵسوكەوتی، قوڕئانی بەرجەستە كردووه‌.
كەواتە: سوننەتی پێغەمبەر ﷺ بریتییە لە بەرجەستەكردنی قوڕئان لە دونیای واقیعدا، ئەو قوڕئانە كە خوا ناردوویەتی، پێویست بەوە بووە كەسێك بەرجەستەی بكات لەسەر ئەرزی واقیع، ئنجا پێغەمبەری خاتەم ﷺ و پاشان هاوەڵان (خوا لێیان ڕازی بێت)، ئنجا ئەوانەی كە شوێن پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵان كەوتوون، ئەوانە قوڕئانیان لە ژیانی تاكی و خێزانی و كۆمەڵایەتی و سیاسیی خۆیاندا بەرجەستە كردووە، هەر ئەوەش مەبەستە لە: ڕوونكردنەوەی قوڕئان.
لە كتێبی: (پێناسە و پێویستی و گرنگیی ڕێبازی پێغەمبەری خوا ﷺ)

#ڕەنێو #پرسیار

Address

هەولێر، گوڵان2، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ
Irbil
44001

Telephone

+9647508919666

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ranew posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Ranew:

Share