رێکخستنی پەیجی کۆمەلایەتی هەرکی بنەجی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • رێکخستنی پەیجی کۆمەلایەتی هەرکی بنەجی

رێکخستنی پەیجی کۆمەلایەتی هەرکی بنەجی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from رێکخستنی پەیجی کۆمەلایەتی هەرکی بنەجی, Community Organization, کوردستان, Irbil.

هاورێیان ، خوشەویستان هونەرمەندانى تێكوشەر، رۆشنبیران و ئەدیبان، نوسەران، شاره‌زاو خاوەن ئەزمونەكان، ئاگاداری گشت چین و توێژی جڤاکی پیروزمان دەکەین پەیجى فەرمى كۆمەڵەی رۆشنبیرى چارچەل لە جیهانی سوشیال میدیایی فیس بوک ده‌ستى به كارو چالاكى خۆى دەکات لە بۆاری رۆشنبیری فەرهەنگی و هونەری و پروژە گەلی خێرخوازی و مرۆیی بە شێوەی زاستی و ئاکادیمی، لە چوارچێوەی بنەما یاساییە ناوخۆیی و نێودەولەتیەکان بەرنام

ەی کارکردنی خۆی بە ئامانجی دیاری کراو و ئیستراتیجی درێژخایەن دوور لە لایەنگری تایبەت و هوزەکی و فیودالیسیتی وەک رێکخراوێکی ناحکومی NGO مۆدێرن دەخاتە ڕوو بۆ خزمەتکردنی هەموو چین و توێژی کۆمەلگاکەمان، پێکهاتەی ئەندامانی رێکخراوەکەمان لە هەمو چین و توێژی جڤاکی کوردستانی دەبێت. مەرجی ئەندام بون لە رێکخراوی ناوبراو تەنها هاووڵاتی کوردستانی مافی بەشداری ئەندام بوونی هەیە گرینگ نیە چێ حزب و لایەنه‌كی سیاسی بێت گرینگ ئەوەیە تەنها هاووڵاتی کوردستانی بێت.
کۆمەڵەکەمان بۆ خزمەتی کردنی ئێوەی خوشەویست و جڤاکی پیروزی کوردستان دامەزاروە بە شێوەیەکی زانستی و ئاکادیمی، شارستانی و مۆدێرن کار بۆخزمەتی جڤاکی خۆی دەکات. هاورێیان هەرچەند دواکەوتین لە یەکەم ڕۆژی دانانی کۆمەڵەکەمان بەڵام ئەمە نەک بەو مانایە کە راوەستاوین و دەنگ مان نەبووە، بە پێچەوانەوە ئێمە لە کارو چالاکی خزمەت کردن بەردەوامین به‌ تایبەتی لەم كات و ساته کە نزیك دەبینه‌وه‌ لە پروسەی پیرۆزی ریفراندوم، یەک لە ئامانجەکانی کۆمەڵەی رۆشنبیری چارچەل پالپشتی کردنە لە پرۆسەی ریفراندوم، ئەمەش خۆی لە خۆیدا وەک مافێکی سروشتی هەر گەڵ و نەتەوەیەک دەزانین لە چوارچێوەی بنەما یاسا نێودەولەتیەکانی رێکخراوی مافی مروڤی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان کە خۆدی ولاتی ئیراق ئەندامە لەم رێکخراوە جیهانیە وە دەبێت پابەندی هەموو بەندە یاساییەکانی ئەم رێکخراوە بێت، انشا‌للە بە یەکەوە بە ئیرادەیەکی پۆلایین و بەرز لە چوارچێوەی بنەما یاساییە پەیوەندییدارەکان ئەم پروسەیە سەردەخەین و سەربەرزی و شکومەندی بۆ خانوادەی سەربەرزی شەهیدان دەگەرێنەوە و پێان دەلێن کە هیچ کات خوینی روله‌كانی ئێوە بە فیرۆ ناچێت، هەمیشە خۆمان بە منەت باری خۆینی ئەزیزەکانتان دەزانین. کوردستان لە سایەی سەری ئێوە ئارام و ئاوەدان دەبێت.
هاورێیان بە راوو سرنج و تێبینییه‌كانتان لە سەر بابەتی رۆژ و پەیوەندیدار بە مالپەرەکەمان رێنوێنى مان کەن، سینگمان فراوانە بۆ رەخنەکانتان ئه‌مه‌ش ئەدای خزمەت کردنمان بە جڤاک و نیشتیمان بەرزتر ده‌کات، هەموومان کوردین و کوردستانی بۆ یەک ئامانج و یەک نیشتیمان خزمەت دەکەین ئەویش پاراستن و پێشخستنی بەرژەوەندی گشتییەکانی گەڵ و نەتەوەمانە. هەر لەم پیناوەش کۆمەڵەکەمان پێشوازى و پشتیوانى هەر جوره پروژە و چالاكیەك ده‌كات لە چوارچێوەی بنەما یاساییەکانی رێکخراوەکان بە تایبەت خزمەت به ره‌وتى فكرى نه‌ته‌ویی و كوده‌نگى نیشتیمانى کە ئەم رەوتە شێوازی ئەدای خزمەتکردنمان بۆ بەرژەوەندی گشتی زۆر بەهێزتر دەکات لە بیر نەکەین کە یەک لەو بەرژەوندییە هەرە گرینگانەش بەدیهێنانی خەونى له مێژینەى گەڵ و نەتەوەكەمانە وە ئێوەی ئازیز وەکو میلەتێكى گەورە و کولنەدەرو خاوەن شکوو لە گەڵمان بەشدارن بۆ سەرخستنی ئەم ئیرادەیە، جێگای ئاماژەیە گەنج و لاوانى رۆشنبیری دەڤەری چارچەلی هەمیشە بلند و خۆراگر لە رێگەی ئەم رێکخراوە بە شێوەی شارستانی و مۆدێرن خزمەتی شكوو سەروەر پروسەى ریفراندوم دەکەن بە پشتیوانی و سەروكایەتى خاوه‌ن شكو سەروكی هێژامان (مسعود مصطفى بارزانى) تا كوتایی بون به ده‌ولەتی سەربەخۆ و گەیشتن بە هیوا ئاواتەکانمان و سەرهه‌لدانى كۆمەلگاى شارستانی و مۆدێرنی کورد، لە کوتایی سەرى رێزو نەوازش بۆ شەهیدانى سەربەرزى بزاڤی رزگاری خۆازی گەلى كوردستان ، خوا پشت و پەناى پێشمەرگە قارمانەکانمان بێت.

Address

کوردستان
Irbil
ئازادی،دیموکراسی،دادپەروەری

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when رێکخستنی پەیجی کۆمەلایەتی هەرکی بنەجی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to رێکخستنی پەیجی کۆمەلایەتی هەرکی بنەجی:

Share