Huma Organization

Huma Organization رێكخراوی هوما بۆ تووشبووانی ئۆتیزمی كوردستان
Huma Organization for Autism in Kurdistan

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت مۆڵەتی بەخێوکار(خۆتەرخانکار) هەموارکرای...
11/02/2026

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت مۆڵەتی بەخێوکار(خۆتەرخانکار) هەموارکرایەوە.

🔵وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ڕێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026، ڕێنمایی پێدانی مۆڵەتی بەخێوکاری هەموارکردەوە تیایدا گۆرانکاریەکان زۆرترین ئاسانکاری بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەمئەندامێک یان زیاتر لەخێزانەکانیان دا هەیە کردووە، تا بتوانن خزمەت بە کەمئەندامەکانیان بکە.

🔵مۆڵەتی بەخێوکار چیە:- پێدانی مۆڵەتی بەخێوکارییە بۆ فه‌رمانبه‌رى داواکار، کە کەسی پلە یەکی خێزانەکەی نەخۆشە یان خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌تە توانای کارکردنيان نيیه پێویستیان بە چاودێر و بەخێوکەر هەیە.

🔴مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا، لەبارەی گۆڕانکاریەکان بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند:- "زۆر سوپاسی خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین بۆ گۆڕانکاری لە ڕێنمایەەکەدا چونکە تیایدا ئاسانکاری گەورە دەبینرێت لە پێدانی مۆڵەتەکەدا و ژمارەیەک گرفتی گەورەی چارەسەر کردووە کە ئەمانەن"

①ئەمجۆرانەی کەمئەندامیش دەتوانن مۆڵەتی بەخێوکار وەربگرن.
🔸دەردەفیل
🔸 نەخۆشی شەکرە تایپی یەکەم بۆ منداڵی خوار 15ساڵ.
🔸تالاسیمیا
🔸هیمۆفیلیا

② فەرمانبەری داواکار ناتوانێت لەیەک کاتدا بۆ دوو کەمئەندامی خێزانەکەی مۆڵەت وەربگرێت.

③ ئەگەر دایک و باوک فەرمانبەر بوون و زیاتر لە توشبوویەکی ئۆتیزم یان شەلەل دەماغ لەخێزانەکەیاندا بوو هەردووکیان دەتوانن مۆڵەتەکە وەربگرن.

④ فەرمانبەری داواکار دوو ساڵ جارێک مامەڵە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەکە دەکات.

⑤ دایک و باوک دەتوانن دەتوانن بەڕێکەوتن مۆڵەتەکە وەربگرن بۆ چاودێری منداڵەکانیان.

⑥ ئەو حاڵەتانەی چارەسەریان نیە وەک (داون، لەدەستدانی ئەندامێکی جەستە، هیمۆفیلیا، تالاسیمیا) تەنها یەک جار لیژنەی پزیشکی بڕیاری لێدەدات.

هەمواری ڕێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026 لێرە ببینن👇

حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوایەکی کەمئەندمان بۆ پێشخستنی مووچە رەت دەکاتەوە
12/08/2025

حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوایەکی کەمئەندمان بۆ پێشخستنی مووچە رەت دەکاتەوە

بەداخەوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، منداڵانی ئۆتیزم و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە باخچەی ساوایانی کۆمەڵگ...
02/08/2025

بەداخەوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، منداڵانی ئۆتیزم و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە باخچەی ساوایانی کۆمەڵگە پەروەردە نێودەوڵەتییەکان، بێبەش دەکات

چارەسەر و پشکنین و نەشتەرگەری، لەنەخۆشخانە حکومییەکان بێبەرامبەرە بۆ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم...
27/05/2025

چارەسەر و پشکنین و نەشتەرگەری، لەنەخۆشخانە حکومییەکان بێبەرامبەرە بۆ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم...

27/04/2025

تەکنیکی دەستی سەلامەت ئامرازێکی زۆر باشە بۆ پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم لە ڕێکخستنی هەستەکانیان و کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارەکانیان.

بیرۆکەکە ئەوەیە کە منداڵ فێری ئەوە بکرێت کە دەستەکانی پێکەوە یان لەسەر چەناگەی دابنێت کاتێک هەست بە سترێس دەکات یان پێویستی بە چاوەڕوانی هەیە، ئەمەش یارمەتی هێوربوونەوەی دەدات و هەستی ئاسایشی زیاتر دەکات.

ئەم شێوازە سەلمێنراوە کە کاریگەرە لە کەمکردنەوەی ڕەفتاری شەڕانگێزی و یارمەتیدانی منداڵان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە سەختەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و ئەرێنی.

نموونەیەکی جوانی ڕاهێنانی بەردەوام و پشتگیری بێدەنگ.

هەنگاوەکانی ڕاهێنانی منداڵەکەت بۆ بەکارهێنانی "دەستی سەلامەت" بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ توڕەیی:
1. ڕاهێنان لە کاتی بێدەنگدا:
• هەرگیز لە کاتی توڕەبووندا دەست پێ مەکە.
• لە ڕۆژدا کاتێک دیاری بکە کە منداڵەکە ئاسوودە بێت و باری دەروونی باش بێت.
• بە بێدەنگی لەگەڵیدا دابنیشە و بە شێوەیەکی سادە بۆی ڕوون بکەرەوە کە "دەستی سەلامەت" یارمەتی دەدات هەست بە ئارامی بکات.
2. مۆدێلی پراکتیکی:
• لەبەردەمیدا دابنیشە، دەستەکانت بەیەکەوە ببەستە یان بیخە سەر چەناگەت، و بە دەنگێکی ئارام بڵێ:
"بەم شێوەیە دەستی سەلامەت بەکاردەهێنین کاتێک پێویستمان بە ئارامبوونەوە هەیە."
• هانی بدە بە شێوەیەکی خۆش لاسایی تۆ بکاتەوە.
3. دووبارەکردنەوە و بەهێزکردنی ئەرێنی: ١.
• هەرکات منداڵەکە سەرکەوتوو بوو لە دانانی دەستەکانی بە شێوەیەکی دروست، پاداشتێکی بچووکی پێ بدە (وشەیەکی هاندەر، باوەشێک، یان یارییەک کە حەزی لێیە).
• دووبارەکردنەوە پێویستە بۆ ئەوەی خوویەک ببێتە ئۆتۆماتیکی.
4. بەستنەوەی بە وشەیەکی ئاماژە یان بیرخستنەوە:
ئاماژەیەکی بینراو بەکاربهێنە (وەک وێنەی دەستە بەستراوەکان) یان وشەیەکی سادەی وەک "دەستی سەلامەت" یان "بێدەنگ" بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لەبیری بەکارهێنانی تەکنیکەکە.
5. دەرچوون بۆ بارودۆخی ڕاستەقینە:
• دوای ئەوەی لە کاتی ئارامدا شارەزا بوو، دەست بکە بە بیرهێنانەوەی کاتێک هەست بە نیشانەکانی توڕەبوون دەکەیت (نەک کاتێک زۆر توڕە دەبێت).
• بە نەرمی یارمەتی بدە دەستەکانی دابنێت و هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژێت.
6. پشتگیری لە کاتی توڕەبوون:
• ئەگەر توڕەیی هەبوو، بە زۆر مەیکە.
• لە نزیکەوە بمێنەرەوە، بە نەرمی "دەستە سەلامەتەکان"ی بیر بخەرەوە، سەبر بگرە و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات فێری بەکارهێنانیان دەبێت لەسەر خۆی.
7. سەبر و خۆڕاگری: ١.
• چاوەڕێی ئەنجامی دەستبەجێ مەکە.
• لەگەڵ دووبارەکردنەوە و یەکگرتوویی، تەکنیکەکە دەبێتە ئامرازێکی زۆر کاریگەر بۆ ئەوەی یارمەتی بدات خۆی ئارام بکاتەوە.

27/04/2025
02/04/2025

دەقی چاوپێکەوتنى فەرەیدون بێوار - سەرۆکى رێکخراوى هوما بۆ تووشبووانی ئۆتیزمی کوردستان لەگەڵ کەناڵی knn

سەرۆکى ڕێکخراوى هوما: سەنتەرەکانى ئۆتیزم وەک پێویست نین و کێشەى کارمەند و کەمی پسپۆڕیان هەیە

فەرەیدون بێوار: حکومەتى هەرێم وەک هاوڵاتیی پلەدو سەیری منداڵانی ئۆتیزم دەکات

فەرەیدون بێوار: هەرزەکارانی ئۆتیزم لە سەنتەرەکان وەرناگیرێن

فەرەیدون بێوار: ئەو ئامارانەى لەبارەى منداڵانی ئۆتیزمەوە دەخرێنەڕو فەرمی و پشتڕاستکراوە نین

فەرەیدون بێوار - سەرۆکى ڕێکخراوى هوما بۆ توشبوانى ئۆتیزمی کوردستان

سەرۆکى ڕێکخراوى هوما بۆ توشبوانى ئۆتیزمی کوردستان، رەخنە لە حکومەتى هەرێمی کوردستان دەگرێت کە وەک پێویست خزمەتی منداڵانی ئۆتیزمی نەکردووە و وەک هاوڵاتی پلە دوو سەیری خاوەن پێداویستی تاییەتەکان دەکات. فەرەیدون بێوار دەشڵێت: سەنتەرەکانى ئۆتیزم بە حکومی و تایبەتەوە، وەک پیویست نین و کێشەى کارمەند و کەمى پسپۆڕیان هەیە...ئاماژەى بەوەشکرد، کە هەرزەکاران و گەنجانى توشبووی ئۆتیزم لەسەنتەرە حکومى و تایبەتەکان وەرناگیرێن.

Address

Erbil/italian City. House Number. 414
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Huma Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share