ناوەندی زانکۆو پەیمانگاکانی هەولێر - kso

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • ناوەندی زانکۆو پەیمانگاکانی هەولێر - kso
Directions

ناوەندی زانکۆو پەیمانگاکانی هەولێر - kso ناوەندی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان کاردەکات بۆ:

١ـ پەروەردە
٢ـ زانست
٣ـ نوێگەری

"زانکۆلاین 48 سەعات درێژکرایەوە"تاوەکو ئێستا (٧٠٪) دەرچوانی ئەمساڵ داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەشکردوەوەزارەتى خوێندنى ...
24/09/2026

"زانکۆلاین 48 سەعات درێژکرایەوە"

تاوەکو ئێستا (٧٠٪) دەرچوانی ئەمساڵ داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەشکردوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (48) سەعاتی دیکە واتە تا سەعات (12)ی شەوی رۆژی شەممە رێکەوتى (2026/9/26) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 سەعاتەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

🎓 کۆتا ڕۆژی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین📅 کۆتا ڕۆژی بەیانی (٢٤/٩/٢٠٢٦)⏰ کاتژمێر ١٢ی شەوئەگەر هێشتا فۆڕمی زانکۆلاینت پڕ نەک...
23/09/2026

🎓 کۆتا ڕۆژی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین

📅 کۆتا ڕۆژی بەیانی (٢٤/٩/٢٠٢٦)
⏰ کاتژمێر ١٢ی شەو

ئەگەر هێشتا فۆڕمی زانکۆلاینت پڕ نەکردووەتەوە،
بەیانی کۆتا دەرفەتتە بۆ تەواوکردنی فۆڕمەکەت!

زانکۆ و بەشەکەت بە وردی هەڵبژێرە و زانیارییەکانت بە دروستی تۆمار بکە.
پێش ناردنی فۆڕمەکە، هەموو زانیارییەکانت دووبارە پشکنین بکەوە بۆ دڵنیابوون لە دروستی داواکارییەکەت.

📌 لەبیرت نەچێت:
کۆتا کات کاتژمێر ١٢ی شەوە، بۆیە دوای مەخە و هەلی ئەمڕۆت لەدەست مەدە.

ناونیشان : هەولێر -پشت مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی - بەرامبەر پاڕکی کانیاو
بۆ پەیوەندیکردن : 07509730663-07831830663

💙ڕێگای زانکۆ
لە هەنگاوی هەڵبژاردنی بەش و زانکۆ، تا گەیشتن بە داهاتووی خوێندنت لەگەڵتە.

20/09/2026

ئێمە لەڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان فۆڕم بۆ هەرکەسێک پڕبکەینەوە وادەزانین بۆخۆمان یان بۆ کەسوکاری خۆمانی پڕدەکەینەوە...
#پۆلی12 #زانکۆ #پەیمانگا

18/09/2026

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بە ئەزموونی زیاتر لە 19ساڵ لەخزمەتی قوتابیانی پۆڵی 12 ئامادەیی دایە، بەستافێکی بە ئەزموون لەپڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین .

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەو ژمارانەی خوارەوە:
07831830663
07504663094

ناونیشان: ڕێگای کۆیە ، بەرامبەر پارکی کانیاو ، پشت مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی.

لەگەڵ ئێمە داهاتوو بنیات بنێ.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین بۆ ئەمساڵیش وەکو ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەخزمەت دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دادەبین ب...
13/09/2026

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین بۆ ئەمساڵیش وەکو ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەخزمەت دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دادەبین بەستافێکی شارەزا و خاوەن چەندین ساڵ ئەزموون
#پۆلی12 #زانکۆ

«کۆتایی هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت»وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ ئەنجامی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی گەیشتە وەز...
11/09/2026

«کۆتایی هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت»

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ ئەنجامی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی گەیشتە وەزارەتی خوێندنی باڵا

بۆ ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەرچون و ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٠/ ٩/ ٢٠٢٦) ئەنجامەکانیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردە گەیشتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان لە کۆتای هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت و لە یەک کاتدا (30847) دەرچو لە بەشى زانستى، (7923) دەرچو لە بەشى وێژەیی، (1240) دەرچوى ئامادەیی پیشەیی، (706) دەرچوى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى ميهره‌بانقوتابيانى ئازيزى هه‌رێمى كوردستانمامۆستايانى به‌ڕێز لا‌يه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان       ...
13/07/2026

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى ميهره‌بان
قوتابيانى ئازيزى هه‌رێمى كوردستان
مامۆستايانى به‌ڕێز
لا‌يه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان


دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌كانى خولى يه‌كه‌مى پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌يي و كۆتايي هاتنى خولى يه‌كه‌مى ساڵى خوێندنى 2025- 2026 پيرۆزبايي گه‌رم له‌سه‌رجه‌م قوتابيان ده‌كه‌ين و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ش ده‌خوازين به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌ خولى يه‌كه‌م ده‌رنه‌چوون و كه‌وتنه‌ خولى دووه‌م، هه‌روه‌ها پيرۆزبايي يه‌كى گه‌رم له‌يه‌كه‌مه‌كان ده‌كه‌ين كه‌ به‌ شه‌ونوخونى و ماندووبونى زۆر ئه‌و پلانه‌يان به‌ده‌ست هێنا.
به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ سوپاسى ماندوو بون و دڵسۆزى مامۆستايان ده‌كه‌ين به‌ ئه‌ركى گه‌وره‌ و مه‌زنيان هاوكارى سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ بوون له‌كوردستاندا، هه‌روه‌ها به‌ پێويستيشى ده‌زانين پيرۆزبايي و ده‌ستخۆشيش له‌ دايكان و باوكانى قوتابيان بكه‌‌ين كه‌ هاوكارى سه‌رخستنى ڕۆڵه‌كانيان بوون، هه‌روه‌ها داوا له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌تايبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ئه‌زمونه‌كان ده‌كه‌ين كارى زياتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرفت و كه‌م و كوڕيه‌كانى خولى يه‌كه‌م چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌تايبه‌تى گرفتى ناڕوونى به‌شێك له‌ پرسياره‌كان و بوونى زياتر له‌ وه‌ڵامێك چونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆى شڵه‌ژانى قوتابيان و كاريگه‌رىى خراپى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر قوتابيان.
له‌كۆتايدا ئێمه‌ له‌ ڕێكخراوى قوتابيانى كوردستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌خزمه‌تى قوتابيانداين و هاوكاريان ده‌بين دواى ته‌واوبونى تاقيكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌م ده‌ست به‌ پڕۆژه‌ى ڕێگاى زانكۆ ده‌كه‌ين بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى زانكۆلاين تاكو سه‌رجه‌م قوتابيان بتوانن له‌ كۆلێژ و په‌يمانگا و به‌شى دڵخوازى خۆيان بخوێنن

دووباره‌ وێڕاى پيرۆزيايي هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابيانى ئازيز له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خوێندن ده‌خوازين

30/03/2026

🔴پەیامێکی گرنگ بۆ قوتابیانی پۆلی 12

السلام عليكم ورحمه الله وبركاته  بەڕێز م .شەریف باوکی بەڕێز م.عمر کارگێڕی ناوەندی هەولێری زانکۆوپەیمانگاکانی ڕێکخراوی قو...
08/02/2026

السلام عليكم ورحمه الله وبركاته
بەڕێز م .شەریف باوکی بەڕێز م.عمر کارگێڕی ناوەندی هەولێری زانکۆوپەیمانگاکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەوڵاتی هیندستانە و زۆر پێویستی بەدوعای موسوڵمانانی کوردستانە و لەخودای گەورە داواکارین بەزووترین کات شیفای عاجلی بۆ بنێرێ و بەئێمەی شادبکاتەوە
داوا لەموسوڵمانانی خۆشەویستیش دەکەین لەدوعاکانتان مامۆستای بەڕێز لەیادمەکەن

Address

KSO Hawler
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی زانکۆو پەیمانگاکانی هەولێر - kso posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share