26/04/2026
بۆ کەســـایەتییەکی بەهێز و کاریزما وە هـــەم بوونی هەیبەتێکی تایبەت لە ژوورەکەتدایە، کە چـۆن بەسەری دەبەیت و چی دەکەی، لە ڕووکەش هەمــوومان کەســـانی پڕ کاریزماین
بەڵام ئایا لە ژوورە تایبەتەکەی خۆمان تەقوای خودا لە دڵ دەپارێزین ؟
ئایا دەتوانین پەیوەندییەکی ئاسان
لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر ڕەت
بکەینەوە کە بۆمان هەڵکەوتووە ؟
ئایا دەتوانین ئەو شتەی لە دەرەوە
لەبەر عەیبە نایکەین لە ماڵەوەش
ئەنجامی نەدەین ؟
ئایا دەتوانین پارەیەکی حەڕام کە
بە ئاسانی دێتە بەردەستمان ڕەتی
بکەینەوە ؟
وە هەم دەتوانین خۆمان لە چاو بازی و
سەیرکردنی وێنەی نەشیا و هەم
فیلمی نەشیاو بە دوور بگرین ؟
نهێنییە گەورەکەی هەیبەتی گەورە
لێرەیە کە ئەو شتانەی لە دەرەوە لەبەر خەڵک
ئەنجامی نادەیت لە ژوورەکەت و
تەنیایی لەبەر خودا پاشان پاک
ڕاگرتنی خۆت ئەنجامی نەدەیت
وە هەم بە خودی خۆت بژیت نەک
سیناریۆ بکەیت چونکە بوونی هەیبەت هەست و لەرەی
ناوەکی تۆیە، کاردانەوەی نیەت و
بیرۆکەکانتە، گەر چەندەش خولی
کەسایەتی کاریزما وەربگری بەڵام
دووبارە نیەتت ئەوە بێ کە قبوڵ
بکرێی و سەرنجی ڕەگەزی تر
بۆخۆت ڕابکێشی ئەوا دووبارە
بێ ئەرزش دەردەکەوی گەر چەندیش جل و بەرگت و شێوازی وەستانەکەت تایبەت و
جەنتڵ مان دەرکەوێت !
بیرت بێ سەڵەواتیش هەیبەت زیاد
دەکات، چونکە تۆ سەرنجت
لەسەر گەورەترین مرۆڤی
گەردوون دەبێ، کە خاوەنی
گەورەترین هەیبەت بووە !
ئوسامە 💙