14/10/2026
کۆبوونەوەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی گەشتەکانی چین بۆ کارمەندانی ئێمە بەرێوەچوو
لە ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، کۆبوونەوەی گیڕانەوە و گواستنەوەی ئەزموونی گەشتەکانی کارمەندان و ستافی ئێمە بە هاوکاری کۆنسڵخانەی کۆماری چین لە هەولێر، بەرێوەچوو، بە ئامانجی گواستنەوەی بیرۆکەی پرۆگرامی گەشتەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونە بەدەستهاتووەکان و سوودلێوەرگرتنی بۆ کاروچالاکیەکانی ئێمە.
ستاف و کارمەندانی ئێمە لە ماوەی ساڵانی رابردوو، بەشدار و سوودمەندبوونە لە ژمارەیەک لە پرۆگرامی راهێنان و پەرەپێدانی تواناکان بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی چین، بە هاوکاری کۆنسڵخانەی کۆماری چین لە هەولێر.