Soran Omar Saeed

Soran Omar Saeed إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ

08/02/2026

مووچەی هەرێم لە نێوان ڤیتۆی ئەمریکا و تەحەدای مالیکیدا.....
شیکارییەک بۆ دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٦

08/02/2026

مووچەی هەرێم لە نێوان ڤیتۆی ئەمریکا و تەحەدای مالیکیدا

شیکارییەک بۆ دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٦

١. پەرتەوازەیی ناوخۆیی و قوربانیکردنی دۆزی نەتەوەیی
لە بەغدا، دۆزی نەتەوەیەک کراوەتە قوربانیی ناکۆکییە حزبییەکان. لە کاتێکدا لایەنە شیعەکان (چوارچێوەی هەماهەنگی) و لایەنە سوننەکان (ئەنجومەنی سیاسی) توانیویانە جۆرێک لە یەکڕیزی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دروست بکەن، لایەنە کوردییەکان بە تەواوی پەرتەوازەن:
• پارتی و یەکێتی: لە کاتی دابەشکردنی پۆستەکاندا بەتەواوی توانایانەوە داکۆکی دەکەن و بەداخەوە لەو پێناوەشدا مافە نەتەوەییەکان دەدۆڕێنن.
• لایەنەکانی دیکە: بەهۆی نەبوونی پۆست و وەرنەگرتنی، لەسەر مێزی گفتوگۆکان ئامادەییان نییە.
• کێشەی سەرەکی: ناکۆکییەکانی ناوخۆی هەرێم گواستراونەتەوە بۆ بەغدا؛ ئێستا نەک هەر لەسەر حکومەت و پەرلەمانی هەرێم ڕێناکەون، بەڵکو لە بەغداش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دژایەتیی یەکدی دەکەن.
٢. قەیرانی مووچە و بودجە لە ٢٠٢٦
سەرباری ئەوەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٦ یاسای بودجەی نابێت، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هیچ وەرەقەیەکی گفتوگۆی لایەنە کوردییەکاندا بوونی نییە. دۆخەکە بەم شێوەیەیە:
• مووچەی دوو مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ خەرج نەکرا.
• مووچەی مانگی یەکی ٢٠٢٦ دواکەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لایەنە عێراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی پۆستە باڵاکان پێویستیان بە دەنگی کوردە، بەڵام لایەنە کوردییەکان ئەم کارتە بۆ پرسی مووچە بەکارناهێنن.
٣. مەتەڵی نەوت و کۆمپانیا بیانییەکان
هەرێم نەوتی ڕادەستی (سۆمۆ) کردووە و بەپێی یاسای بودجەی سێ ساڵە دەبوو تێچووی دەرهێنانی نەوت دیاری بکرایە، بەڵام نادیارییەک لەم دۆسێیەدا هەیە:
• ئایا شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان دراوە؟ چونکە ئەگەر نەدرایە بێدەنگ نەدەبوون.
• ئایا نرخە ڕاستەقینەکە دیاری کراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی ڕازین؟
٤. سیناریۆکانی سەرۆک کۆمار و کێشەی مالیکی
ململانێی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، لە کاتێکدایە کە عێراق لە نێوان سێ جەمسەردایە: ڤیتۆی ئەمریکا، داواکارییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەتکردنەوەی سوننە.
پرسیارە جەوهەرییەکان:
• ئایا ئەگەر کاندیدی یەکێتی یان پارتی دەربچێت، ئامادەن "مالیکی" ڕابسپێرن بۆ پێکهێنانی حکومەت (وەک مەرجێکی چوارچێوەی هەماهەنگی)؟
• ئەگەر ڕایبسپێرن، ئایا بەرگەی تووڕەیی و کاردانەوەکانی ئەمریکا دەگرن؟ ئەگەریش ڕاینەسپێرن، چارەنووسیان چی دەبێت؟
•یان پرۆسەی حوکمڕانی لەعێراق دەخاتە تەنگژەیەکی نوێ و بابەتی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران ناگات بە هەڵبژاردن و ڕاسپاردن!
کورتەی دۆخەکە: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی تەحەدای ئەمریکا بکات و سوور بێت لەسەر کاندیدکردنی مالیکی، عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە تووشی قەیرانێکی کوشندە دەبن کە باجەکەی تەنها خەڵکی هەژار و مووچەخۆران دەیدەن.

31/01/2026
26/01/2026

رسالة الى احمد الشرع

20/01/2026

کورد تەنها میلەتی دونیایە کەبەهۆی کوردبونەوە. لەسەر خاکی خۆی دەکوژرێت

ئەوەی سوپای سوریای عەرەبی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدات، لەڕوی نێودەوڵەتیەوە تەسلیم بونە بە ئیسرائیل و ئەمریکاو تورکیا،...
20/01/2026

ئەوەی سوپای سوریای عەرەبی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدات، لەڕوی نێودەوڵەتیەوە تەسلیم بونە بە ئیسرائیل و ئەمریکاو تورکیا، لەئەنجامدا کۆتایی هێنانە بەئەزمونی ڕۆژئاوا بۆ ئەمەش لەناوخۆ ناویان لێناوە شەڕی کافرو بەرازەکانی قەندیل! وەزارەتی ئەوقافی سوریا فەتوای لەسەر دەرکردووە، ئەرکی زانایانی ئاینی و لایەنە ئیسلامیەکانە دژ بەم کافرکردنەی کورد بوەستنەوە، هێزەکانی سوپای سوریای عەرەبی لێوان لێون لەداعش، بەوەکالەت و بۆ تۆڵە لەکورد ئەم شەڕە ئەکەن.
ئەوەی لەگەڵ میلەتی خۆی نەبێ بوون و دین و کەرامەتیشی پارێزراو نابێ.

ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەقاچاخ بردنی نەوت دەگیرێتەبەرنوسراوەکە (نهێنی) یە بەڵام بڵاوی دەکەمەوەدوای ئەوەی داوام کرد سزای ...
14/10/2025

ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەقاچاخ بردنی نەوت دەگیرێتەبەر
نوسراوەکە (نهێنی) یە بەڵام بڵاوی دەکەمەوە

دوای ئەوەی داوام کرد سزای ئەوانە بدرێ کە نەوت بەقاچاخ دەفرۆشن نەک موچەی خەڵک ڕابگیرێت، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یەکەمجار لەسەر بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێم ڕێکاری یاسایی دەستنیشان دەکات
لە ٢/٩/٢٠٢٥ لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کەسەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محمد شیاع سودانیمان کرد، ئەم نامەم بەدەستی پێدا، داوام لێکرد ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر ئەوانەی نەوتی هەرێم بەقاچاخ دەبەن نەک سزای موچەخۆران بدرێت.
لەوەڵامدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەوردی ڕێکاری یاسایی دیاری دەکات دەرهەق بەوانەی نەوت بەقاچاخ دەفرۆشن، ئەمە بۆ یەکەمجارە ئەم ڕێکارە دەستنیشان دەکرێت، بەهیوای ئەوەی نەوتی هەرێم سۆمۆ بیفرۆشێ و شایستەی دارایی هەرێم وەربگیرێت.
لەمە بەدوا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەقاچاخ بردنی نەوت دەگیرێتەبەر.

عەلی غوڵام، ئەو کەسەی کە بە مەلیکی دۆلار و چوارەمین دەوڵەمەند لەعێراق ناسرابوو، سکاڵام لەسەری تۆمارکرد لەسەر سپیکردنەوەی...
14/10/2025

عەلی غوڵام، ئەو کەسەی کە بە مەلیکی دۆلار و چوارەمین دەوڵەمەند لەعێراق ناسرابوو، سکاڵام لەسەری تۆمارکرد لەسەر سپیکردنەوەی پارە و دروست کردنی هەزاران کۆمپانیا بەناوی هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی بۆ بردنە دەرەوەی دۆلار لەڕێی بانکەکانی (شرق الاوسط و الانصاري القابض).
هەوڵی زۆری دا خەڵکی زۆری کڕی! هەڕەشەی زۆری کرد، بەتەنها مامەوە، سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پشتیوانم بوو، دەستم لەسەری هەڵنەگرت تاکو خرایە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
لە ڕاپۆرتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هاتووە کە عەلی غوڵام پارەو بەرتیلی بە ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش داوە!
کارێکم بەرامبەر کرد لەعێراق هەڵهات، هەرچەندە دادگای عێراق سزای مادی خستەسەر، ئێستە عەلی غوڵام بەو سزایەی ئەمریکا بەتەواوی ژیانی لێ تاڵ دەبێت و دەست بەسەر هەموو سامان و موڵکی دا دەگیرێت و ناتوانێ هیچ مامەڵەو بازرگانی و شەراکەتێک بکات و هیچ کەس و کۆمپانیاو وڵاتێکیش مامەڵەی لەگەڵ ناکات.

https://home.treasury.gov/news/press-releases/sb0277

https://ofac.treasury.gov/recent-actions/20251009_33

05/10/2025

ئەگەر دادوەریش نەبێ ڕاستی وتووە !

ناز نوری زەمەنێک سەرۆکی داواکاری گشتی بووەو دان بەو ڕاستیەدا دەهێنێت کە دادگاکان لەم هەرێمە لەژێرپێ و پۆستاڵی دەسەڵاتدان، دەسەڵاتێکی پڕاوپڕ لە ستەم و گەندەڵی، بەڵێ دادگا شوێنی سزادانی بێ دەسەڵاتە، دادگا ئێستە کوتەکێکی دەستی حزبی باڵا دەستە کەبەکاریدێنێ بەرامبەر هەرکەسێ کەنەیاری بێ!
داواکاری گشتی ئەو دادوەرانەن کە چاودێری ڕێکارەکانی دادبینی دادوەران دەکەن، بەڵام لەهەرێم ئەم دامەزراوە گرنگە دەبوو دەسەڵاتێکی سەربەخۆ بوایە نەک فەرمانگەیەک بێ لە وەزارەتی داد.
لەخولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان یاسای داواکاری گشتیمان هێنا تاکو بیکەینە دەسەڵاتێکی سەربەخۆ بۆ ئەوەی تەواو سەربەخۆبن بۆ چاودێری ئەنجومەنی دادوەری، چونکە پەرلەمان چاودێری حکومەت دەکات، دەسەڵاتی دادوەریش داواکاری گشتی بۆی هەیە چاودێری بکات.
بۆ ئەو مەبەستە سیمینارێکمان ڕێکخست بەمیوانداری دادوەرانی ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی، بەڵام بەداخەوە هەندێ لەو دادوەرانە کەئێستە خانەنشینن بەجۆرێک دژی داواکاری گشتی و سەربەخۆبونی بوون تەنانەت سیمینارەکە جنێویشی تێکەوت!
بۆیە ئەم بابەتەی کەداواکاری گشتی بەدادوەر نازانن لەوە قوڵترە کە نیگەران بن لەقسەیەکی سەرۆکی پێشوتری داواکاری گشتی! لەکاتێکدا ئەگەر داوەر دادپەروەر نەبێ لە تاوانبارەکەی بەردەستی تاوانبارترە! دادوەر مەخلوقێکی جیاواز نیە، ئینسانێکە یاسای خوێندووەو سوێندی خواردووە یاسا وەک خۆی جێبەجێ بکات و ماف بۆ ستەملێکراو بگەڕێنێتەوە نەک بە ئەمری حزبی باڵا دەست بکات! پێویستە لەحوکمداینیدا لە خوا بترسێ نەک دەسەڵات.
دەستخۆشی بۆ ئەو دادوەرانەی کە حورمەتی پیشەکەیان پاراستووە وەلەو لەسەر حوکمدانی عادیلانە لەشوێنەکانیان لادەبرێن و دەگوازرێنەوە! بەڵام گرنگە کە ئەوان دادوەرن مل بۆ کاری نایاسایی نەدەن.

18/09/2025

بڕۆن ئەم فیلمە ببینن،
(زەوی سەخت و ئاسمان دوور )
یەکێک لە تراژیدیترین کارەساتەکانی شەڕی کورد کوژییە، چیرۆکی کوشتنی دیلێکی شەڕی ناوخۆیە...
سلێمانی- سینەما سالم
هەولێر - سینەما هەولێر

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Soran Omar Saeed posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Soran Omar Saeed:

Share