Global Justice Group-KRI

Global Justice Group-KRI Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Global Justice Group-KRI, Nonprofit Organization, Sulaymaniyah, Randgallery, As Sulaymaniyah.

Global Justice Group (GJG) is a not-for-profit 501(c)(3) corporation whose mission is to advance the Right to a Remedy and Reparations for all victims of gross violations of human rights law and serious violations of international humanitarian law.

​​

لە بەرواری ٢٠٢٥/٩/١٦، لەبارەگای وەزارتی ناوخۆی کۆماری عێراق/بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، وەفد...
17/09/2025

لە بەرواری ٢٠٢٥/٩/١٦، لەبارەگای وەزارتی ناوخۆی کۆماری عێراق/بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، وەفدی ڕێکخراومان لەگەڵ وەفدی رێکخراوی (Mercy Path) بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (UNODC) پێشوازی کراین لەلایەن سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی (د. مصطفی یاسری) و ستافە بەڕێزەکەیان، تیایدا تاوتوێی چەند بابەتێک کرا لەوانە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و یارمەتیدانی کرێکارە بیانیەکان کە نیشتەجێی کۆماری عێراقن.
----------
بتاريخ ٢٠٢٥/٩/١٦، في مقر وزارة الداخلية جمهورية العراق/مديرية مكافحة الإتجار بالبشر، تم استقبال وفد منظمتنا مع وفد (Mercy Path) بالتنسيق مع (UNODC) من قبل رئيس المديرية (د. مصطفى الياسري) و فریقه. و تم مناقشة عدة قضايا منها كيفية حل المشاكل ومساعدة العمال الأجانب المقيمين في جمهورية العراق.
----------
On 16/9/2025, at the headquarters of the Ministry of Interior of the Republic of Iraq/The Anti-Human Trafficking Directorate, our delegation and the delegation of Mercy Path in coordination with with UNODC was received by Dr. Mustafa Yasri and his staff discussed several issues including resolving issues and aiding foreign domestic workers residing in the Republic of Iraq

بوونی هەڵەبجە بە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان و ١٩ هەمین پارێزگای عێراق، پیرۆزبێت لە سەرجەم هەڵەبجەییەکان.بەهیواین ...
15/04/2025

بوونی هەڵەبجە بە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان و ١٩ هەمین پارێزگای عێراق، پیرۆزبێت لە سەرجەم هەڵەبجەییەکان.
بەهیواین ئەم بڕیارە ببێتە هۆی هێنانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی.

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت ، خوای گەورە ڕۆژ و تاعەتی هەموو لایەک قبوڵ کات
30/03/2025

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت ، خوای گەورە ڕۆژ و تاعەتی هەموو لایەک قبوڵ کات

١٦.٣.١٩٨٨لەم یادە شکۆمەندەدا لەگەڵ خێزانی قوربانیان و ڕزگاربووان و هەموو ئەوانەی هەڵگری ئازارەکانی ئەو ڕۆژە لەبیرنەکراوە...
16/03/2025

١٦.٣.١٩٨٨

لەم یادە شکۆمەندەدا لەگەڵ خێزانی قوربانیان و ڕزگاربووان و هەموو ئەوانەی هەڵگری ئازارەکانی ئەو ڕۆژە لەبیرنەکراوەن هاوخەمین. کیمیابارانی هەڵەبجە تەنها هێرشێک نەبوو بۆ سەر شارێک بەڵکو بۆ سەر خودی مرۆڤایەتی بوو. کارەساتێک کە ژیانی هەزاران کەسی بێتاوانی وێرانکرد و برینێکی سەختی بەجێهێشت کە هەرگیز بە تەواوی ساڕێژ نابێت.

وەک چۆن ماتەمینی دەگرین، ڕێزیش دەگرین. ئێمە ڕێز لە یادەوەرییەکانی ئەو کەسانە دەگرین کە شەهید بوون بە زیندووهێشتنەوەی چیرۆکەکانیان و بە داوای دادپەروەری بۆیان و دڵنیابوون لەوەی کە هەرگیز لەو جۆرە تاوانە دڕندانە دووبارە ڕوونەدەن. هەرگیز نابێت دەنگیان کاڵ بێتەوە، نابێ ئازارەکانیان لەبیر بکرێن.

بۆ ڕزگاربووان، ئێمە دەتانبینین. ئێمە گوێتان لێدەگرین. ئێمە لەگەڵ ئێوە بەڕێزەوە وەستاوین.

دەبێت هەڵەبجە بۆ هەمیشە بیرخستنەوەیەک بێت کە بەدواداچوون بۆ دادپەروەری تەنها ئەرکێک نییە بەڵکو بەڵێنێکە، بەڵێنێک کە دەبێت بیپارێزین، پێکەوە.

هەڵــەبجەنەخۆشخانەی بەرکەوتووانی کیمیاباران  ٥ی ۹ی ۲۰۲٤بە مەبەستی ئامادەکاری ڕاپۆرت و دیاری کردنی ڕێژەی برینداری سکاڵاکا...
05/09/2024

هەڵــەبجە
نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی کیمیاباران
٥ی ۹ی ۲۰۲٤

بە مەبەستی ئامادەکاری ڕاپۆرت و دیاری کردنی ڕێژەی برینداری سکاڵاکاران "قوربانیانی کیمیاباران" بۆ بەردەم بەڕێز دادوەر
پاش دروست کردنی هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجەو لیژنەی دیاریکراویان
پشکنین بۆ چەندین قوربانی کرا کە داوایان هەیە دژی ئەو کۆمپانیایانەی هاوکاری رژێمیان کردووە و پرۆسەکە
بەردەوامی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە

Address

Sulaymaniyah, Randgallery
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Global Justice Group-KRI posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Global Justice Group-KRI:

Share