هەڵۆکانی یەکێتی

هەڵۆکانی یەکێتی halokani.puk

یەکێتی مێژووەیەکێتی خوێنی شەهیدەیەکێتی قوربانیەیەکێتی هێزە
09/07/2023

یەکێتی مێژووە
یەکێتی خوێنی شەهیدە
یەکێتی قوربانیە
یەکێتی هێزە

07/04/2023

جوتیار عادل، نە جوتیارە و نە عادلە و نە وتەبێژە، بەڵکو تەنها زوڕناژەنێکی ئێکسپایەرە...
بێستون سابوراوایی
2023/4/7

پەیامی سەرۆک بافڵ لەبارەی پەلامارەکەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی:هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و ه...
07/04/2023

پەیامی سەرۆک بافڵ لەبارەی پەلامارەکەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی:

هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەوڵە نەزۆکەکەی نۆکەرانی بێگانە بەتوندی ئیدانە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایشی سنووری سلێمانییە.

کردەی تاوانکاری و بەزاندنی سنووری هەرێم و عیراق بە چاوساغی و رێنیشاندانی لایەن و دەزگایەکی ئەمنی هەواڵگریی ناوخۆیی، حاڵەتێکی نامۆ نییە و مێژوویەکی درێژمان لەگەڵیدا هەیە. بەڵام سلێمانی و مێژووەکەی، سلێمانی و خەڵکەکەی زۆر لەوە گەورەتر و قارەمانترن کە خەیاڵی پووچی لایەنێک ناو و ناوبانگی لەکەدار بکات و ژیانی خەڵکەکەی تێکبدات.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رابردوودا لەپێناو پاراستنی تەبایی و بەدیهێنانی بەرژوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان پشوودرێژ بووە، بەڵام بەردەوامیی رەفتارە نەشیاو و ناپەسەندەکانی بەشێک لە دەزگا ئەمنییەکانی لایەنێکی سیاسی لەژێر سایەی حکومەتێکی تاکڕەو و خۆسەپێندا، هەموو سنوورێکی بەزاندووە و دۆخەکەی گەیاندووەتە بنبەست.

ئێمە شانازی بە کوردبوون و کوردایەتیی خۆمانەوە دەکەین. کوردستانمان لە دڵماندا هەڵگرتووە و لەپێناو ژیانی خەڵکەکەمان رووبەڕووی هەموو مەترسییەکان بووینەتەوە و دەبینەوە. تێکدانی ئارامیی هەرێم و شاری سلێمانی هێڵی سوورە.

جارێکی تر و بە دەنگێکی بەرزتر دەیڵێینەوە، یان کوردستان یان نەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە ئامەدە بوونی جەماوەرێکی زۆری دەڤەری ڕاپەرین مەراسیمی یادی راپەرین بەردەم مەڵبەندی ٢٤ ی راپەرین بەڕێوەدەچێت.
05/03/2023

بە ئامەدە بوونی جەماوەرێکی زۆری دەڤەری ڕاپەرین مەراسیمی یادی راپەرین بەردەم مەڵبەندی ٢٤ ی راپەرین بەڕێوەدەچێت.

بەیانی ساڵیادی ڕاپەرینتان باش.سڵاو لە ئەندازیارانی ڕاپەرین، شەهید و قوربانییەکانی یەکێتی گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن کە یەکێ...
05/03/2023

بەیانی ساڵیادی ڕاپەرینتان باش.

سڵاو لە ئەندازیارانی ڕاپەرین، شەهید و قوربانییەکانی یەکێتی گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن کە یەکێتی و شەهیدەکانی خاوەنداریەتی ڕاپەرینن.

15/02/2023

ھەڤاڵ رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی (ی.ن.ک) بۆ چارەسەری کێشەی کارەبای شۆراو، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کارەبای کەرکوک مەیدانی لەگەڕەکەکەن

راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانیی کەرکوکئەمڕۆ سێ شەممە ٣١-١-٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یە...
31/01/2023

راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانیی کەرکوک

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣١-١-٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە شاری کەرکوک بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و بە ئامادەبوونی لێپرسراوی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان، کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا حزب و لایەنە کوردستانییەکان؛ بە گشتیی دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیان تاوتوێ کرد، و جەختیان لە سەر یەکڕیزی نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکان کردەوە، بە جۆرێک کە وەڵام دەرەوەی واقیعی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بێت.

هەروەها تاوتوێی سەرجەم ئەو گیرو گرفتانەش کران کە لە ئێستادا بوونەتە مایەی نیگەرانی هاووڵاتییان، و لەو رووەوە حزب و لایەنە کوردستانییەکان تەئکیدیان کردەوە؛ کە لەگەڵ تەواوی داواکاری و خواستەکانی هاووڵاتییان دایە، و لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوی پراکتیکی دەنێت.

حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک، لە سەر کۆی پرسەکان هاوڕا بوون، بە ئامانجی چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو گیرو گرفتە ئیداری و ئەمنییانەی کە رۆژانە رووبەڕووی دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەبێتەوە.

پرسی مافە دەستووری و یاساییەکانی کورد، و کێشەی زەوی و زارە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران، و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، و رێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی مادەی (١٤٠) کە لە کارنامەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانیدا هاتووە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکان بوو.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵی دادگەری
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
ھاوپەیمانی نیشتمانی
سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
پارتی سەوزی کوردستان
پارتی پێشکەوتنخوازی کوردستان
حزبی ئیسلامی عیراق
تەڤگەری ئازادیی
بزووتنەوەی دیمۆکراتیی گەلی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە 24-1-2023، ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، بەیاوەری پەرلەمانتار سەباح ش...
24/01/2023

ئەمڕۆ سێشەممە 24-1-2023، ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، بەیاوەری پەرلەمانتار سەباح شێخ حەبیب و لێپرسراوانی پەروەردەیی سەردانی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی کرد.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا ھەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، پێشەنگایەکی شێوەکاری کردەوە و دیاری و خەڵاتی پێشکەش بەسەر خوێندکارانی بەشی شێوەکاری کرد.
ھەروەھا لە نزیکەوە گوێبیستی خواست و داوکارییەکانی راگر و مامۆستایانی پەیمانگابوو، ھەروەک بەڵێنی چارەسەرکردن کێشە و گرفتەکانیان و ھاوکاری زیاتری پێدان.
لای خۆشیانەوە راگر و مامۆستایانی پەیمانگای ھونەرەجوانەکان، سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی لێپرسراوی مەڵبەند کرد لەبەرامبەر ھاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ پەیمانگاکەیان.

ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود: شەھیدان رەمزی تێکۆشان و قوربانییدانی یەکێتین بۆ خاکەکەمانئەمڕۆ سێشەممە 24-1-2023، ھەڤاڵ ڕەوەند...
24/01/2023

ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود: شەھیدان رەمزی تێکۆشان و قوربانییدانی یەکێتین بۆ خاکەکەمان

ئەمڕۆ سێشەممە 24-1-2023، ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، بەیاوەری ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ھەڤاڵان و کادران، لە چوارچێوەی (38)ـھەمین ساڵیادی شەھیدکردنی مامەڕیشە و موحسین و سەردار، سەردانی گڵکۆی شەھیدانی کرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مەزاری پیرۆزیان دانا.
لە وتەیەکشدا، ھەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، رایگەیاند: شەھیدان رەمزی تێکۆشان و قوربانییدانی یەکێتین بۆ خاکەکەمان و ئەرکی ھەموانیشە درێژە پێدری رێبازی پیرۆزیان بین و خزموتی کەسوکاری سەربەرزیان بکەین.

23/01/2023



شکۆی نەتەوەیەک.
مـــێژوویەک لە ســـەروەری.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22-1-2023، ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە پ...
23/01/2023

ئەمڕۆ یەکشەممە 22-1-2023، ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین.
لە دیدارێکدا، ھەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، رۆڵی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرینی لە خەباتی میلەتەکەمان بەرزنرخاند و ھیوای تەندروستیەکی باشی بۆ خواستن.

ھەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی ھاڤین بۆ تەندروستی گشتی دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 23-1-2023، ھەڤاڵ ڕەوەند ...
23/01/2023

ھەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی ھاڤین بۆ تەندروستی گشتی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 23-1-2023، ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، پێشوازیکرد لە سەرۆک و ستافی رێکخراوی ھاڤین بۆ تەندروستی گشتی.
لە دیدارێکدا، وەفدی میوان قەڵغانی رێزلێنانیان بە ھەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند ، بەخشی بەرامبەر ھاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ رێکخراوەکە.
لای خۆشیەوە ھەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، ھیوا سەرکەوتن و پشتیوانی زیاتری بۆ رێکخراوەکە دووپاتکردەوە.

Address

As Sulaymaniyah
I

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هەڵۆکانی یەکێتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share