کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک (ISIC Association) رێکخراوێکی ناحکومی نێودەوڵەتییە، لە ساڵی 1953 دامەزراوە و تاکە ناسنامەی نێودەوڵەتی و فەرمی دەردەکات بۆ ناساندنی توێژەکانی (قوتابی/خوێندکار، مامۆستا و گەنج)، ئەم ناسنامەیە لە سەرانسەری جیهاندا لە زیاتر لە 130 وڵات کاری پێ دەکرێت و بەردەوام لە گەشەسەندندایە و توانیویەتی پتر لە 150.000 سوود و داشکاندن لەو 130 وڵاتەدا دابین بکات بۆ هەڵگرانی ناسنامەکانی لە سە
رجەم بوارەکانی ژیانی رۆژانەدا بە تایبەتی لە بوارەکانی زانست، کولتوور، پەروەردە، فێرکردن و گەشتوگوزار.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایسک (ISIC) لەساڵی 1968ەوە لە لایەن رێکخراوی یونسکۆ(UNESCO)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیپێدانراوە و هەر یەک لە رێکخراوی گەشتوگوزاری نێودەوڵەتی (UNWTO) و ئەنجومەنی رۆشنبیری ئەوروپی (ECC) و یەکێتی قوتابیانی ئەوروپی (ESU) وەک تاکە ناسنامەی فەرمی و نێودەوڵەتی بۆ ئەو توێژانە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و بە جیهانیان ناساندووە.
جۆرەکانی ناسنامەی ئایسک؛
ناسنامەی نێودەوڵەتی قوتابی-خویندکار ISIC؛
هەموو قوتابی - خوێندکارێک لە سەرووی تەمەنی 12 ساڵییەوە مافی دەرهێنانی ناسنامەی ISIC هەیە لە هەر ئاستێکی خوێندندا بێت وەک (قوتابخانە، خوێندنگە، پەیمانگا یان زانکۆ) و بۆ ماوەی 12 مانگ بەکار دێت و پێویستە دواتر نوێ بکرێتەوە.
ناسنامەی نێودەوڵەتی مامۆستا ITIC؛
هەموو مامۆستایەک مافی دەرهێنانی ناسنامەی ITIC هەیە، مامۆستای هەر ئاستیکی خوێندن بێت وەک (قوتابخانە، خوێندنگە، پەیمانگا یان زانکۆ) و بۆ ماوەی 12 مانگ بەکار دێت و پێویستە دواتر نوێ بکرێتەوە.
ناسنامەی نێودەوڵەتی گەنج IYTC؛
هەموو گەنجێک مافی دەرهێنانی ناسنامەی IYTC هەیە تاکوو تەمەنی 30 ساڵ یان کەمتر و ناسنامەکە بۆ ماوەی 12 مانگ بەکار دێت لە رۆژی دەرچوونیەوە تەنانەت ئەگەر تەمەنیشی گەیشتە 31 ساڵ هەر بەکار دێت.