10/06/2026
ئەنجومەنی بەرێوەبردن، کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا
-رۆژی ٩.-٦.-٢٠٢٦ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامان و هەریەک لە بەڕێزان ( شۆڕش ئەمین و ڕووناک رەفیق) ئەندامانی ئەنجومەنی بەدواداچوون، سازکرد.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک کرا:
- پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو، تەواو کردنی ئەو ڕێکارانەی مابوون بگیرێنەبەر.
- بڕیاردان لەسەر داوای دوو ڕێکخراو کە داوای ئەندامێتیان پێشکەش بە فیدراسیۆن کردووە.
- تەواوکاری راهێنان و پرسی هەڵسەنگاندنی ناوخۆیی.
- پرسی چەمچەماڵ و ئامادەکاری بۆ چالاکییەکی فراوان لەسەر کێشەکانی ئەو سنوورە.
دوای گفتوگۆ، بڕیاری پێوست لە بارەی هەموو پرسەکان درا.