06/06/2026
📌 کۆیە؛ بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی منداڵان بەڕێوەچوو
بەمەبەستی دروستکردنی کەشێکی شاد و بەخشینی زەردەخەنە بە ڕووی منداڵاندا، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان بە هاوکاری ڕێکخراوی ئەحمەد بانی خێڵانی، ئاهەنگێکی تایبەتیان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە لە شاری کۆیە ڕێکخست.
ئاهەنگەکە لە ناو کەشێکی سەرنجڕاکێشی پارکی (فاتیح ڕەسوڵ) و بە بەشدارییەکی پڕ لە جۆش و خرۆشی منداڵان و خێزانەکانیان بەڕێوەچوو. لەم ئاهەنگە (گرووپی مامە پیرە) بە پێشکەشکردنی چەندین گۆرانی، یاری و چالاکیی جۆراوجۆر، کاتێکی پڕ لە چێژیان بۆ منداڵە بەشداربووەکان خوڵقاند.
جگە لە لایەنە هەمەڕەنگ و کات بەسەربردنەکە، ئاهەنگەکە ڕەهەندێکی هۆشیاریی تەندروستیشی لەخۆگرتبوو؛ لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ئامۆژگاریی بەسوود و جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەخشینی شیرینی سروشتی بە منداڵان، کە .
پاراستنی مافەکانی منداڵان و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ گەشەکردنیان، ئەرکی لە پێشینەی هەمووانە. پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانیی منداڵان.
#کۆیە #کوردستان