ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک

  • Home
  • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک
Call Website Contact the organization

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک ئێمە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک‌، بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری زانست و مەعریفە لەسەر کوردستان و پرسی بەربڵاوتری کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تێدەکۆشین

✉️ کاتێک سڕینەوەی حیزبەکان جێی سیاسەت دەگرێتەوە🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️ فاتح سەعیدی📖  سەعیدی، فاتح (202...
16/10/2026

✉️ کاتێک سڕینەوەی حیزبەکان جێی سیاسەت دەگرێتەوە

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ فاتح سەعیدی

📖 سەعیدی، فاتح (2026): کاتێک سڕینەوەی حیزبەکان جێی سیاسەت دەگرێتەوە. بلاگی ژیانەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک.

لە بەشێک لە فەزای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەڵێی کێبەرکێیەک بۆ سەلماندنی عەیاری کوردایەتی ساز بووە. لەم کێبەرکێیەدا، هەر کەسێک بەگوڕ بێتە مەیدان و توندتر قسە بکا، حیزبەکان زیاتر بخاتە ژێر پرسیارەوە و داوای هەڵوێستی خێرا و ڕادیکاڵ بکا، شۆڕشگێڕێکی هەژدە عەیارترە. حیزبەکان لەبەر بێدەنگی، سازان، دانوستاندن، هاوپەیمانی، دوورکەوتنەوە لە شەڕی چەکداری و لەسەر هەر شێوازێک لە خەبات دەکەونە بەر ڕەخنە و گازندە. ئەگەرچی هەموو کەس دەزانێ ڕەخنە بەشێکە لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی مۆدێرن، بەڵام کاتێک سڕینەوەی حیزبەکان دەبێتە خاڵی دەستپێک و کۆتاییی ڕەخنەگری سیاسی، دەبێ لە خۆمان بپرسین ئایا ئێمە هێشتا هەر خەریکی ڕەخنەگرتن لە سیاسەتین یا ڕەخنەمان لەجیاتی سیاسەت داناوە؟

وایلێهاتووە کە ڕەخنەگرتن چیتر لە بازنەی هەڵسەنگاندنی چالاکی و ستراتێژیی حیزبەکاندا نەماوە؛ بەڵکوو بووەتە پێوەری ئەوەی هەر کەس ڕەخنەی زیاتری هەبێ و یا نیشانی بدا سەر بە هیچ حیزبێک نییە لە مەیدانی سیاسەتی کوردیدا ژیرتر دەردەکەوێ. دەڵێی هەر کەس بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ زیاتر ناسیۆنالیستە، دەبێ حەتمەن هەر لە سەرەتاوە مەودای لەگەڵ حیزبەکان دیاری بکا، و تا ڕادەی ئەم مەودایەش زیاتر بێ پێگەی ڕەخنەگر بەرزتر دەبێتەوە...

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/10/16/when-the-erasure-of-parties-replaces-politics/)
#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ٢٠٢٦: کاتێک ئابوورییەکان دێنە لەرزە، کۆمەڵگاکان ئازار دەچێژن🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/...
16/10/2026

✉️ خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ٢٠٢٦: کاتێک ئابوورییەکان دێنە لەرزە، کۆمەڵگاکان ئازار دەچێژن

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ حەسەن قارەمانی

📖 قارەمانی، حەسەن( 2026) : خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ٢٠٢٦: کاتێک ئابوورییەکان دێنە لەرزە، کۆمەڵگاکان ئازار دەچێژن. بلاگی ژیانەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک.

لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦دا، خەڵاتی «بانکی ناوەندیی سوێد» (Sveriges Riksbank) لە زانستە ئابوورییەکاندا، کە بە ناوی ئەلفرێد نۆبڵەوە ناونراوە، بەخشرایە «ڕۆبەرت ئی. هۆڵ»، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ستانفۆرد، و «مایکل وودفۆرد»، پرۆفیسۆر لە زانکۆی کۆڵۆمبیا؛ ئەمەش لە پای ئەو لێکۆڵینەوانەیان لەسەر بنەما ئابوورییە وردەکانی سەقامگیریی ئابووریی گەورە (Macroeconomics) ئەنجامیان داوە.

توێژینەوەکانی براوەکانی ئەم خەڵاتە، ڕۆڵێکی گەورەیان لە پەرەپێدانی مۆدێلە مۆدێرنەکانی ئابووریی گەورەدا بینیوە، کە یارمەتیی حکومەتەکان و بانکە ناوەندییەکان دەدات لە بەڕێوەبردنی خولەکانی بازرگانی. ئەوان بە شیکردنەوەی چۆنیەتیی بڕیارەکانی خێزان و کۆمپانیاکان لەسەر بنەمای چاوەڕوانییەکانیان بۆ داهات، نرخ و ڕێژەی سوودی ئاییندە، ڕوونیان کردووەتەوە کە چۆن سیاسەتی دارایی و دراوی کاریگەری لەسەر ئابووری دادەنێت. کارەکانیان ئامرازی کارامەتر بۆ داڕێژەرانی سیاسەت دابین دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی پاشەکشەی قووڵ و سنووردارکردنی هەڵاوسان؛ ئەمەش خۆی لە خۆیدا یارمەتیدەرە بۆ ئابوورییەکی سەقامگیرتر و هەلومەرجی باشتر بۆ گەشەکردنی درێژخایەن و خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/10/16/2026-nobel-prize-in-economics-when-economies-falter-societies-suffer/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

📖  فاشیزم و کۆنترۆڵی گێڕانەوە🎙️ پۆدکاستی تیشک  ✍️  مەسعوود بابایی  خوێندنەوەی دەق: شنە پاسبار  پوختەبۆ بەرەنگاربوونەوەی ...
15/10/2026

📖 فاشیزم و کۆنترۆڵی گێڕانەوە

🎙️ پۆدکاستی تیشک

✍️ مەسعوود بابایی

خوێندنەوەی دەق: شنە پاسبار

پوختە
بۆ بەرەنگاربوونەوەی فاشیزم، پێویست بەوە ناکات کە ئێمەش فاشیست بین. فاشیزم بەرەنجامی هەژارییەکی کولتوورییە کە کۆمەڵگەکانی گیرۆدەی ستەمکاری و دیکتاتۆری تووشی دەبن. فاشیزم نەخۆشییەکی ئایدیۆلۆژیکە کە لەبەر چێژێکی ساختەی خۆبەزلزانی بنەما سەرەکییە ڕەوشتییەکان، بەتایبەتی مرۆڤدۆستی پێشێل دەکات. فیدریکۆ فیلینی، دەرهێنەری بەناوبانگی ئیتالیایی، دەڵێت کە: “فاشیزم، ئایدیۆلۆژی نییە، بەڵکو تەکنیکە. بەزۆری زۆرداری پێمان دەڵێت من لەسەر هەقم”. تەکنیکە، ڕێوشوێنی کوشتنی گفتوگۆ و پرسیارە. ڕێوشوێنی کوشتنی ئەوی دیکە و دوژمنسازی. بەدوژمنکردن و ئاسانکردنەوەی کوشتنی ڕۆحی و جەستەییی ئەوی دیکە.

📹 بۆ گەێ گرتن لەم پۆدکاستە لەسەر یوتیوب لێرە کرتە بکەن.
(https://youtu.be/DU_hjR3Qv_o?si=3jja_c1qfrkKX5eV)

🌐بۆ خوێندنەوەی دەقی بابەت لەسەر ماڵپەڕ لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/07/06/%d9%81%d8%a7%d8%b4%db%8c%d8%b2%d9%85-%d9%88-%da%a9%db%86%d9%86%d8%aa%d8%b1%db%86%da%b5%db%8c-%da%af%db%8e%da%95%d8%a7%d9%86%db%95%d9%88%db%95/)
#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ درۆ و دووڕووییەکانی ئێدوارد سەعید 🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣ ✍️  نەوفەل قاسمیوەرگێران: دکتۆر جەبار قادر📖 قاسمی، نەوفەل (٢...
15/10/2026

✉️ درۆ و دووڕووییەکانی ئێدوارد سەعید

🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣
✍️ نەوفەل قاسمی
وەرگێران: دکتۆر جەبار قادر

📖 قاسمی، نەوفەل (٢٠٢٦): درۆ و دووڕووییەکانی ئێدوارد سەعید. وتارەکانی گۆڤار، ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک.

چەندین دەیەیە کتێبی “ڕۆژهەڵاتناسی”ی ئێدوارد سەعید وەک “ئینجیل”ی عەلمانییەکان و ئایدیۆلۆژیاپەرستانی ڕۆژهەڵات مامەڵەی لە تەکدا دەکرێت؛ دەقێکی پیرۆز کە هیچ هەڵە و درۆیەکی تێدا نییە و دیوارێکی جیاکەرەوەیە کە بە کارامەییەکی زمانەوانیی باڵا دروست کراوە تا عەقڵی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاوێنەی ڕاستی بپارێزێت. سەعید، ئەو ڕۆشنبیرە پۆشتەیەی هۆڵەکانی زانکۆی کۆڵۆمبیا، سەرکەوتوو بوو لە داڕشتنی “ستەمێکی شارستانی”ی جیهانی، کە لە ڕێگەیەوە بڕوانامەی بێتاوانیی هەتاهەتاییی بە بێدەسەڵاتی و دەستەوەستانیی ڕۆژهەڵاتی بەخشی و “ئەوی تر”ی ڕۆژئاواییی کرد بە شەیتانێکی یاخی و تۆمەتباری کرد بەوەی “ڕۆژهەڵاتێکی خەیاڵکرد”ی داهێناوە بۆ ئەوەی بتوانێت داگیری بکات. بەڵام ئەو پرسیارەی کە ئەم کتێبە دەیدات بە ڕووی مێژوودا ئەوەیە: ئایا ڕۆژئاوا درۆی کرد کاتێک ڕۆژهەڵاتی بە دواکەوتوو وەسف کرد، یان ئەوە ڕۆژهەڵات بوو درۆی لەگەڵ خۆی دەکرد کاتێک باوەڕی بەوە هێنا، قوربانیی پیلانگێڕییەکی زمانەوانییە؟

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/09/06/nawfal-qasmi-the-lies-and-hypocrisy-of-edward-said/)

بۆ داگرتنی فایلی PDFی ئەم وتارە لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/wp-content/uploads/sites/10/2026/09/Nawfal-Qasmi.pdf)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ زێهنییەتی مۆنیستیی دژەگەشەپێدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️ لوقمان قەنبەری📖  قەنبە...
14/10/2026

✉️ زێهنییەتی مۆنیستیی دژەگەشەپێدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ لوقمان قەنبەری

📖 قەنبەری، لوقمان(٢٠٢٦): زێهنییەتی مۆنیستیی دژەگەشەپێدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

پوختە
ئەم توێژینەوەیە بە مەبەستی شیکردنەوەی زێهنییەتی مۆنیستیی دژەگەشەپێدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دراوە. لەم ڕوانگەیەوە، «زێهنییەتی مۆنیستیی دژەگەشەپێدان» بە واتای دەسەڵاتی تێگەیشتنێکی یەکگرتوو و تایبەتە لە ئایین و گەشەپێدان کە خۆی وەک تاکە ڕێگای شەرعی بۆ گەیشتن بە بەختەوەریی کۆمەڵگە دەبینێت. ئەم زێهنییەتە نەک تەنیا سنووری پارێزگایەکی وەک کرماشانی گرتووەتەوە، بەڵکوو تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆ دەگرێت، لەوانە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و بەشێک لە پارێزگای ورمێ. لەم شیکردنەوەیەدا پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان گەشەپێدان و ناسنامەدا دەبینرێت و پێی وایە زێهنییەتی مۆنیستی بەردەوام ناسنامەی کوردی لاواز دەکات و گەشەنەکردن بازتۆڵ دەکاتەوە.
وشە سەرەکییەکان: زێهنییەتی مۆنیستی، دژەگەشەپێدان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناسنامەی کوردی.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/10/14/anti-development-monist-mentality-in-east-kurdistan/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ سیاسەتە زمانییەکانی پەهلەویی یەکەم لە کوردستان و دەرەنجامەکانیان(بە پێداگری لەسەر خوێندنگەکان)🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣ ...
12/10/2026

✉️ سیاسەتە زمانییەکانی پەهلەویی یەکەم لە کوردستان و دەرەنجامەکانیان(بە پێداگری لەسەر خوێندنگەکان)
🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣

✍️ حسێن ڕەسووڵی، ڕەزا دێهقانی، عەلیڕەزا کەریمی
وەرگێران: فەرهاد ئەکبەری

📖 ڕەسووڵی حسێن، دێهقانی ڕەزا ، کەریمی عەلیڕەزا -وەرگێڕ: فەرهاد ئەکبەری: سیاسەتە زمانییەکانی پەهلەویی یەکەم لە کوردستان و دەرەنجامەکانیان(بە پێداگری لەسەر خوێندنگەکان). گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٣، ل. ٩–٧.
DOI 10.69939/TISHK0073
پوختە
ڕۆناکبیرانی سەردەمی پەهلەوی، یەکێتیی نیشتمانییان بە بەستێنی یەکپارچەییی سیاسیی وڵات و ڕێبازێک بۆ لاوازکردنی ململانێیە ئەتنیکی و کێشە خۆجێییەکان دادەنا. پێشیان وابوو کە ئەمە لە ڕێگەی نەهێشتنی سەرجەم جیاوازیگەلی هەیی (موجود) لە مۆدێلی ژیان، پۆشەمەنی، زمان و… دێتە دی. لە درێژەی ئەم ڕەوتەشدا، ئۆگری و مەیلی ئەتنیکە جیاکان بۆ لای زمانی فارسی و ڕۆڵە دیرۆکییەکەی لە یەکێتیی نیشتمانیدا بوار بۆ پەرەسەندنی وەک بنەمای سیاسەتی یەکدەستکردن خۆش دەکا. بۆ ئەمەش، دەوڵەت هەوڵی دەدا لەڕێی پەرەپێدانی دامەزراوەگەلی پەروەردەیی، دامەزراندنی مامۆستایانی ناخۆجێیی و بەربەندکردنی خوێندن و نووسین بە زمانە خۆجێییەکان، ڕێ بۆ ڕمێنی تاکە زمانێک بۆ چێکردنی یەکێتیی نیشتمانی خۆش بکا. لێ پەنابردنە بەر ڕێبازگەلی داسەپێنەر، دەستوەردانی دامەزراوەگەلی وەک ئەرتەش، بەربەندکردنی خوێندن بە کوردی و هەوڵدان بۆ لاوازکردنی، وای کرد کە کورد تەنانەت زمانی فارسیشی لەبەرچاو بکەوێ و لەپێناوی پاراستنی ناسنامەی ئەتنیکیی خۆیدا دەست بە خەبات بکا. تەوەری سەرەکیی ئەم تۆژینەوەیە، تاوتوێکردنی مەبەست، ڕەوت و دەرەنجامی سیاسەتگەلی زمانیی دەوڵەتی پەهلەویی یەکەم لە کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکانە.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/09/06/the-linguistic-policies-of-the-first-pahlavi-regime-in-kurdistan-and-their-consequences/)

بۆ داگرتنی فایلی PDFی ئەم وتارە لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/wp-content/uploads/sites/10/2026/09/Hussein-Rasouli-Reza-Dehghani-and-Alireza-Karimi.pdf)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ ستراتێژییەک دژ بە بزووتنەوەی کورد:کۆمەڵکوژیی ١٩٨٠کان و ئیعدامی بەکۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣✍️ ...
11/10/2026

✉️ ستراتێژییەک دژ بە بزووتنەوەی کورد:
کۆمەڵکوژیی ١٩٨٠کان و ئیعدامی بەکۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣

✍️ ئالان حەسەنیان و گەرێت ستەنسفیڵد
وەرگێران: دانا کۆنەپۆشی

📖 حەسەنیان ئالان – ستەنسفیڵد گەرێت، وەرگێرانی: دانا کۆنەپۆشی؛ ستراتێژییەک دژ بە بزووتنەوەی کورد: کۆمەڵکوژیی ١٩٨٠کان و ئیعدامی بەکۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٣، ل. ٩–٧.
DOI 10.69939/TISHK0073
پوختە
بەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران و دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، چەندین هەرێم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا کردەوەی بەربڵاوی توندوتیژانە و ژمارەیەکی بەرچاوی گیان‌لەدەست‌دانی خەڵکی مەدەنییان بەخۆوە بینی. ئەرتەشی ئێران، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و موجاهیدین، کە تاقمێکی میلیشیای ئازەریی لایەنگری ڕێژیم بوون، یەکیان گرت و تاوانی زۆریان ئەنجام دا. بزووتنەوەی نەتەوەییی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدوای شۆڕشدا بەهێزتر بووبوو. لەگەڵ ئەمەیشدا، ڕێژیمی ئیسلامی بە ئامانجی هاڕینی بزووتنەوەی کورد و بۆ یەکدەستکردنی دەسەڵاتەکەی لە کوردستان‌دا، کردەوە توندوتیژ و توندئاژۆیانەکانی وەک کۆمەڵکوژی و جۆرەکانی تری کوشتنی بەکۆمەڵی لە کوردستان‌دا ڕێکخست و پاڵپشتیی کردن. ئەم پەرەدانە بە دەسەڵات، کە بە کۆمەڵکوژیی گوندەکان دەناسرایەوە، کاریگەرییەکی بەربڵاوی لەسەر ناوچە گوندییەکانی کوردستان هەبوو. ئەم بەشە، شیکارییەکی گشتگیر لەو ڕێ‌وشوێنە زۆرەملێیانە دەخاتە بەردەست کە کۆماری ئیسلامی لە پێناو سەرکوتی هێرشبەرانەی جەماوەری کورد و بزووتنەوە بەرگرییەکەیدا و لە دەیەکانی دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران‌دا بەکاری بردوون. بۆ ئەم مەبەستە، وێنەی جۆراوجۆری کۆمەڵکوژی[1] و ئیعدامی بەکۆمەڵ[2] دەخرێنە ڕوو و پاساوی پشت ئەم تاوانانەی ڕێژیمی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا دەخرێنە بەرباس.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/09/06/alan-hasanian-and-gareth-stansfield-a-strategy-against-the-kurdish-movement-the-massacres-of-the-1980s-and-mass-executions-in-rojhelat-kurdistan/)

بۆ داگرتنی فایلی PDFی ئەم وتارە لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/wp-content/uploads/sites/10/2026/09/Alan-Hasanian-and-Gareth-Stansfield.pdf)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ئێکۆناسیۆنالیزم (ناسیۆنالیزمی ژینگەیی) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣✍️  کەماڵ سلێمانی وەرگێڕانی لە ئینگل...
10/10/2026

✉️ئێکۆناسیۆنالیزم (ناسیۆنالیزمی ژینگەیی) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣

✍️ کەماڵ سلێمانی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: كاردۆ نیشتیمان

📖 سلێمانی کەماڵ، وەرگێر: نیشتمان کاردۆ – ئێکۆناسیۆنالیزم (ناسیۆنالیزمی ژینگەیی) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٣، ل. ٩–٧.

پوختە

ئەم وتارە دەپەرژێتە سەر پرسی ناسیۆنالیزمی ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەردەوامیی ئەو ڕەوتە لە چوارچێوەی چالاکیی ژینگەپارێزیی کوردیدا. بە وردبوونەوە و تەرکیز لەسەر شەریف باجوەر، کەسایەتیی بەناوبانگی ئێکۆناسیۆنالیست (ناسیۆنالیزمی ژینگەپارێزی) لە ناوچەکەدا، وتارەکە دەچێتە سەر شیکردنەوەی دەربڕینە ئەدەبی و گێڕانەوەکان، لە ڕێوڕەسم و ئایینەکانی ڕێزلێنانی پاش کۆچی دوایی تراژیکی ناوبراو لە ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکاندا کە لە 25 ئابی 2018ەدا هاتە ئاراوە. ئەم توێژینەوەیە بە لێکۆڵینەوەی وتاربێژییەکان، دروشمەکان و وتووێژەکان، ڕوونی دەکاتەوە کە چلۆن بەرخۆدانە ژینگەیی و ناسیۆنالیستییەکان لە وڵاتە سەرکوتکراوەکانی وەک کوردستان پێکەوە گرێ دراون و پەیوەندییەکی چڕوپڕیان پێکەوە هەیە. لەم ڕێگەیەدا، پەیوەندیی قووڵی نێوان هۆشیاری ژینگەیی و بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی کوردی زەق دەبنەوە و یارمەتیدەری ئەدەبیاتی ڕوو لە گەشە و هەڵکشانی ناسیۆنالیزمی ژینگەیی و توێژینەوە ناسیۆنالیستییەکان دەبن. ئەم وتارە هەروەها تێگەیشتن و کاردانەوەکانی کوردی ڕۆژهەڵات تاوتوێ دەکات و ڕوونی دەکاتەوە کە ئەزموونەکانی ژیان و شرۆڤە دەگمەنەکانی خەڵک لە “ژینگەناسیی کوردی” چۆن لە ئاسۆی سیاسیی ڕۆژانەدا دەرکەوتنی دەبێت. بە کەڵک‌وەرگرتنی نەرم و لەسەر تەوەری کات، توێژینەوەکە دەپەرژێتە سەر ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بیر و بڕواکان و داهێنانەکانی باجوەر و کۆمەڵێک ڕوانگەی هەڵسەنگێنەری نوێ لەسەر ڕۆڵ و دەوری کاریگەری ناوبراو بۆ گەشەی ناسیۆنالیزمی ژینگەییی کوردی دەخاتە ڕوو.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/09/05/kamal-soleimani-econationalism-environmental-nationalism-in-rojhelat-kurdistan/)

بۆ داگرتنی فایلی PDFی ئەم وتارە لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/wp-content/uploads/sites/10/2026/09/KamalSoleimani.pdf)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

📖   ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت🎙️ پۆدکاستی تیشک  ✍️  دانا کۆنەپۆشی     ئەم وتارە دەپەرژێتە سەر بابەتی کاریزمابوونی ...
08/10/2026

📖 ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت

🎙️ پۆدکاستی تیشک

✍️ دانا کۆنەپۆشی

ئەم وتارە دەپەرژێتە سەر بابەتی کاریزمابوونی د.عەبدولڕەحمان قاسملوو و جۆری مامەڵەکردنی ئەو لە لووتکەی بڕیاری حیزب و بزووتنەوەیەکی سیاسیدا. لە کۆتاییشدا کاریگەرییەکانی ڕیبەرایەتیی کاریزماییی ئەو لەسەر ئەوکات و ئێستای بزووتنەوەی کورد زۆر بە کورتی باس دەکرێت.

📹 بۆ دیتنی ئەم پۆدکاستە لەسەر یووتیوب لێرە کرتە بکەن.
(https://youtu.be/f_ZJamJM7q0?si=PAeotaeXIf2uC2Sj)

🌐بۆ خوێندنەوەی دەقی بابەت لەسەر ماڵپەڕ لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/2026/10/05/a-leader-who-didnt-want-to-be-charismatic/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

ئەم وتارە دەپەرژێتە سەر بابەتی کاریزمابوونی د.عەبدولڕەحمان قاسملوو ...

✉️پەراوێزخستن و چەوساندنەوەی چەند توێژی: مێکانیزمەکانی لەناوبردنی ژیانی کۆمەڵایەتی-ئابووریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان🌐 گۆڤار...
06/10/2026

✉️پەراوێزخستن و چەوساندنەوەی چەند توێژی: مێکانیزمەکانی لەناوبردنی ژیانی کۆمەڵایەتی-ئابووریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

🌐 گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣

✍️ نەریمان محەممەدی
وەرگێڕان: کەمال حەسەنپوور

📖 محەمەدی، نەریمان. وەرگێرانی: حەسەنپوور، کەمال: پەراوێزخستن و چەوساندنەوەی چەند توێژی: مێکانیزمەکانی لەناوبردنی ژیانی کۆمەڵایەتی-ئابووریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٣، ل. ٩–٧.
DOI 10.69939/TISHK0073TISHK0073TISHK0073

دوای دروستبوونی دەوڵەت-نەتەوەی مۆدێرن لە ئێران و زاڵبوونی گوتاری فارسی-شیعی لە چوارچێوەی پێکهاتە سیاسی-ئابوورییەکەیدا، کورد وردە وردە پەراوێز خرا و دابەزێندرا بۆ “پەراوێز”. دوابەدوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩ ئەو پەراوێزخستنە چڕتر کرایەوە. ئەو لێکۆڵینەوەیە بەدواداچوون بۆ ئەو بارودۆخ، مێکانیزم و پرۆسانە دەکات کە یارمەتیدەری داڕشتن و خراپتر کردنی دۆخی پەراوێزخراویی ڕۆژهەڵات (ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام) بوون. سەرەتا، ئاستی گەشەسەندنی ڕۆژهەڵات هەڵدەسەنگێندرێت، پاشان شیکارییەک بۆ ستراتێژییەکانی کەڵک لێوەرگیراو لە لایەن حکوومەتی ناوەندیی ئێرانەوە، لە مێژووی نوێدا، بۆ قووڵتر کردنەوەی دۆخی پەراوێزخراوی و لەناوبردنی ژیانی کۆمەڵایەتی-ئابووریی ڕۆژهەڵات دەکرێت. لە کۆتاییدا، مـێکانیزمەکانی ڕێخۆشکەری خراپتربوونی دۆخی کۆمەڵایەتی-ئابووریی ڕۆژهەڵات دێتە ژێر لێکۆلێنەوە. تیۆریی ناوەند-پەراوێز و چوارچێوەی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی وەک چاویلکەی تیۆری کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بەڵگەنامەکانی گەشەپێدان و زانیاریی ئابووریی-کۆمەڵایەتی کە لە لایەن ڕێکخراوە حکوومییەکانی ئێرانەوە بڵاو کراونەتەوە، پێیاندا دەچنەوە. شێوازێکی گوڵبژێر کردنی ئامانجدار لە کاتی هەڵبژاردنی بەڵگەنامەکانی پەیوەندیدار بەو توێژینەوەیە کەڵکی لێ وەرگیراوە. ئەو بەڵگەنامە هەڵبژێردراوانە و لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکانی ناویان، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی-ئابووریی نێوان ناوچە کوردییەکان (ڕۆژهەڵات) و بەشەکانی دیکەی ئێران پیشان دەدەن. ئاکامی توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات کە گوتاری سیاسی-ئابووریی حاکم بە سەر ئێراندا، بە ڕەچاو کردنی سیاسەتی وەکو دەرهێنانی سامانەکان، گواستنەوەی سەرمایەی زیادە بۆ ناوەند؛ دامەزراندنی پیشەسازیی چەوسێنەر، نەبوونی وەبەرهێنانی ئابووریی و، ڕێژەی بەرزی بێکاری بە شێوەی بەردەوام، بووەتە هۆی هاتنە ئارای پەرگالێکی کۆلۆنیالیستی و بەشمەینەتیی ئابووریی-کۆمەڵایەتی لە ناوچە کوردییەکان (ڕۆژهەڵات).

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/the-marginalization-and-exploitation-of-several-social-strata-mechanisms-of-the-destruction-of-socioeconomic-life-in-rojhelat-kurdistan-nariman-mohammadi/)

بۆ داگرتنی فایلی PDFی ئەم وتارە لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/wp-content/uploads/sites/10/2026/09/Nariman-Mohammadi.pdf)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

Address


53175

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک:

Shortcuts

  • Want your organization to be the top-listed non profit organization?

Share