ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک

  • Home
  • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک ئێمە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک‌، بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری زانست و مەعریفە لەسەر کوردستان و پرسی بەربڵاوتری کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تێدەکۆشین

✉️  یاریی گلادیاتۆری و شوناسی سەر «لم»!🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️  عەلی لەیلاخ📖 لەیلاخ، عەلی(٢٠٢٦): یاریی...
23/06/2026

✉️ یاریی گلادیاتۆری و شوناسی سەر «لم»!

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ عەلی لەیلاخ

📖 لەیلاخ، عەلی(٢٠٢٦): یاریی گلادیاتۆری و شوناسی سەر «لم»!. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

لە سەردەمی ڕۆمدا، لە ١٠٥ی پێش زایین تا ٤٠٤ی پاش زایین، گلادیاتۆرە چەوساوەکان یاریی مەرگیان دەکرد بۆ چێژبەخشین و سەرقاڵکردنی چینی دەستڕۆیشتوو. دەگوترێت لە ئێستادا گلادیاتۆرە دەستڕۆیشتووەکان یاریی دەکەن و یارییان پێ دەکرێت بۆ سەرقاڵکردنی جیهان و بەتایبەتی کۆمەڵگەی «لە زۆر شت بەجێماو»، کە بەرچاوترینیان یاریی تۆپی پێیە.
سێکوژەی فەلسەفەی کۆنترین و بەربڵاوترین کێبڕکێی جیهانی کە «ئۆلەمپیاد»ە، جیا لە «سەردەستەیی»، بریتییە لە هاوڕێیەتی و ڕێزنواندنی مرۆڤەکان لە هەموو نەتەوەیەک و ئامانجی سەرەکیی ئۆلەمپیاد پەرەپێدانە بە ئاشتی لە جیهاندا. پاش ئۆلەمپیاد، مۆندیالی تۆپی پێ لە ساڵی ١٩٣٠ی زایینییەوە گەورەترین ڕکابەریی جیهانییە و کۆمەڵگەی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/gladiatorship-and-identity/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️  ناسنامە، دەوڵەت و سەرگەردانیی هزریی کورد🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️  ماردین ڕەحیم نژاد📖 ڕەحیم نژاد، ما...
20/06/2026

✉️ ناسنامە، دەوڵەت و سەرگەردانیی هزریی کورد

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ ماردین ڕەحیم نژاد

📖 ڕەحیم نژاد، ماردین(٢٠٢٦): ناسنامە، دەوڵەت و سەرگەردانیی هزریی کورد. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

جام جیهانیی تۆپی پێ بە شێوەیەکی گشتی بە جەژنی نەتەوەکان دادەنرێت، بەڵام ئەگەر قووڵتر بڕوانین، ئەم ڕکابەرییە زیاتر لەوەی لە نێوان نەتەوەکاندا بێت، لە نێوان دەوڵەتەکاندایە. زەویی تۆپی پێ لە ڕاستیدا وێنەیەکی بچووککراوەی نەزمی سیاسیی جیهانە؛ نەزمێک کە تێیدا نە زمان، نە مێژوو، نە کولتوور و نە هەستی هاوبەش، بەڵکوو دەوڵەت و سەروەری پێوەری ناسینەوەن. بۆ نموونە، تیمی نیشتمانیی فەڕەنسا دەکرێت لە یاریزانانێک بە ڕەچەڵەک ئەفریقی، عەرەبی یان کارائیبی پێکهاتبێت، بەڵام هەموویان لە ژێر یەک ئاڵا، یەک پاسپۆرت و یەک ناسنامەی سیاسیی یەکگرتوودا بە ناوی «فەڕەنسا» کێبڕکێ دەکەن. لە بەرامبەردا، ئەگەر چەندین یاریزانی کورد لە جامی جیهانیدا بۆ تیمە جیاوازەکان بچنە مەیدانەوە، سەرەڕای زمان، یادەوەریی مێژوویی و ناسنامەی هاوبەش، هیچ کامێکیان ناتوانن بە ناو و ئاڵای «کوردستان»ەوە ئامادە بن. جیاوازییەکە لە بەهرە یان شایستەییدا نییە؛ جیاوازییەکە لە هەبوون یان نەبوونی دەوڵەتێکدایە کە لە لایەن نەزمی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدا نرابێت.
🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/kurdish-identity-state-and-intellectual-wandering/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️  خوێندنەوەیەکی “سی و نۆ بەهار”* لە نووسینی ئاسۆ حەسەن‌زادە🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️ شەهلا دەباغی📖 دەب...
16/06/2026

✉️ خوێندنەوەیەکی “سی و نۆ بەهار”* لە نووسینی ئاسۆ حەسەن‌زادە

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ شەهلا دەباغی

📖 دەباغی، شەهلا(٢٠٢٦): خوێندنەوەیەکی “سی و نۆ بەهار”* لە نووسینی ئاسۆ حەسەن‌زادە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

دکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە دوای خوێندنەوەی کتێبی “ڕەشەشەو و سەربازانی ون” لە نووسینی مامۆستا شێوەسەڵی کە بە “برینداری کورد” ناوی دەبا دەقێکی نووسیوە لەژێر ناوی “سی و نۆ بەهار” کە لە ژانری یادەوەریدا شاکارێکی ئەدەبییە. هەموومان چیرۆکی برینداربوونی تاڵی خۆشەویستی خەڵک “مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی”مان بیستووە. کەس‌ نییە بە بیستنی نرکەی لە دڵەوە نەهاتبێ و دەسەڵاتدارانی تارانی نفرین نەکردبێ. جا خۆ ئەگەر‌ تۆ لەناو حیزبدا و ڕەفیقی “برینداری کورد” بووبێتی دەبێ بە بیستنی هەواڵەکە چ ژانێک لەناو جەڕگ و دڵت گەڕابێ:
“هه‌موو حیزب کاتی بیستنی هه‌واڵه‌که هه‌مان هه‌ستی ببوو. خاتوو خه‌جیج مه‌عزووری ده‌یگێڕایه‌وه که کاتێک دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی هه‌واڵه‌که‌‌ی به بێ‌سیم پێ گه‌یشتبوو، هاواری کردبوو: “خه‌جیج بگه‌یه، ماڵمان وێران بوو!”
حەسەن‌زادە کە بە منداڵی شاهیدی یەکەم ڕۆژانی دوای کارەساتەکە بووە دەنووسێ:
“کاتێك کتێبه‌كه‌م[ڕەشەشەو و سەربازانی ون] لێک کرده‌وه، به خۆم نه‌بوو، یه‌کسه‌ر بازم دایه ئه‌و شوێنه‌ی به‌سه‌رهاتی کاره‌ساته‌که ده‌گێڕێته‌وه.”
🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/a-reading-of-thirty-nine-spring-by-aso-hassanzadeh/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ تاکی کورد لە قەیرانی گێڕانەوەدا: لە تەنیاییی ستراتیژییەوە بۆ دەوڵەتسازیی تۆڕی🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍...
14/06/2026

✉️ تاکی کورد لە قەیرانی گێڕانەوەدا: لە تەنیاییی ستراتیژییەوە بۆ دەوڵەتسازیی تۆڕی

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ کەیوان فاتحی

📖 فاتحی، کەیوان(٢٠٢٦): تاکی کورد لە قەیرانی گێڕانەوەدا: لە تەنیاییی ستراتیژییەوە بۆ دەوڵەتسازیی تۆڕی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

بۆ تێگەیشتن لە دۆخی ئێستای تاکی کورد، پێویستە وەرچەرخانێکی گەورە لە سایکۆلۆژیا و شوناسی ئەم تاکەدا، لە نێوان ململانێ مێژووییەکان و هاوکێشە ئاڵۆزەکانی سەردەمی نوێدا بێتە کایەوە. لە سەدەی بیستەمدا، بنەمای پرسی کورد ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزە داگیرکەرانە بوو کە بوونیان ئینکار دەکرد. لەو قۆناغەدا، تاک گیرۆدەی قەیرانی مانا دەبوو، بەڵام «بەرگری» و «قوربانیدان بۆ نەتەوە»، ببووە ئەو مانا چەسپاوەی کە ماندار بوو و ژیانی خۆی پێ پێناسە دەکرد.
بەڵام ئەمڕۆ، تاکی کورد لە کاتێکدا هێشتا بارگرانیی ستەمە مێژووییەکەی لەسەر شانە، فڕێدراوەتە ناو سەردەمی تۆڕەکان و کرانەوەی جیهانییەوە. ئەم دۆخە تاک دەخاتە گێژاوێکی دژوازەوە؛ ئەو چیدی ناتوانێت تەنیا لە شێوازە مێژووییەکانی خەباتدا مانا وەربگرێت، بەڵکوو کەوتووەتە ناو قەیرانێکی قووڵ کە «قەیرانی گێڕانەوە»یە. لەبری گێڕانەوەیەکی نەتەوەییی یەکگرتوو، تاک گیرۆدەی چەندین گێڕانەوەی ناوخۆییی دژبەیەک بووە: گێڕانەوەی بەسەرچووی حیزبی، ئیسلامی سیاسی، لیبراڵیزمی بەکاربەر، نائومێدیی تاراوگە و ڕواڵەتبەندیی سۆشیاڵمێدیا. تاکی کورد لەم زریانی گێڕانەوە نەرمانەدا ون بووە و دەپرسێت: «چۆن دەتوانم لەم پەڕتبوونەوە بەرەو بونیادنانەوەی “خۆ”م هەنگاو بنێم؟»
🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/the-kurdish-individual-in-the-crisis-of-narrative/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ تاکی کورد؛ لە قەیرانی ماناوە بۆ قەیرانی گێڕانەوە🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️ کەیوان فاتحی📖  فاتحی، کەیوا...
08/06/2026

✉️ تاکی کورد؛ لە قەیرانی ماناوە بۆ قەیرانی گێڕانەوە

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ کەیوان فاتحی

📖 فاتحی، کەیوان(٢٠٢٦): تاکی کورد؛ لە قەیرانی ماناوە بۆ قەیرانی گێڕانەوە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

لە سەردەمێکدا دەژین کە پشێوییەکی قووڵ و قەیرانێکی فرەڕەهەند بوارە جیاجیاکانی ژیانی مرۆیی و بەو پێیەش کۆمەڵگەی کوردستانی تەنیوەتەوە. ڕەنگە دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئەم سەردەمە بریتی بن لە: لێشاوی زانیاری و خێراییەکی لەڕادەبەدەر بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، لێکترازان و لەباوکەوتنی بەشێکی بەرچاو لە بەها نەریتییەکان، بوونە مۆد و باڵادەستبوونی ڕەواڵەتبینی و ڕووکەشگەرایی، دروستبوونی پەیوەندیی دیجیتاڵی هاوشان لەگەڵ دابڕانێکی قووڵی دەروونیدا، و لە سەرووی هەمووشیانەوە، شۆڕبوونەوەی قورسایی تەواوی بەرپرسیارێتییەکانی ژیان بۆ سەر شانی خودی تاک. ئەم تایبەتمەندییانە بەشی زۆری ژیانی مرۆڤایەتیی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە کۆی ژیان و زۆرینەی کۆمەڵگەکانی سەر گۆی زەوی.
تاکی کورد لە ناوجەرگەی ئەم پشێوییەدا و لەم سەردەمە تایبەت و قۆناغە نوێیەدا، لە جیاتی ئەوەی هەوڵی بەرهەمهێنانی مانا، پێگەیاندنی خۆی و بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی کار و ژیان بدات، تووشی سەرلێشێواوییەکی فرەچەشن و هەمەڕەهەند بووەتەوە، کە تا ڕادەیەکی زۆر لە واقیع دابڕاوە. ئەمە کە لە پلەی یەکەمدا بە واتای خۆڕێکنەخستن و مانەوە لە پەراوێزی گۆڕانکارییەکان دایە، وای کردووە دوو قەیرانی لێکگرێدراو وەک گەورەترین تەنگەژەی فەلسەفی، دەروونی و کۆمەڵایەتی سەرهەڵبدەن کە پەیکەری گشتیی کۆمەڵگەی کوردستانیان پەکخستووە، کە بریتین لە: قەیرانی بەرهەمهێنانی مانا و قەیرانی گێڕانەوە.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/kurdish-individual-from-a-crisis-of-survival-to-a-crisis-of-narrative/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ فیدراڵیزم و دێموکراسی؛ تێڕوانینە نوێیەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێراندا🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️ حە...
06/06/2026

✉️ فیدراڵیزم و دێموکراسی؛ تێڕوانینە نوێیەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێراندا

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ حەسەن قارەمانی

📖 قارەمانی، حەسەن(٢٠٢٦): فیدراڵیزم و دێموکراسی؛ تێڕوانینە نوێیەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێراندا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

پرسی کورد یەکێکە لە ململانێ سیاسییە درێژخایەن و ئاڵۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرەڕای ئەوەی کوردەکان گەورەترین نەتەوەی بێ‌دەوڵەتی جیهانن، بەڵام خەباتیان بۆ بەفەرمیناساندن، مافە کلتوورییەکان و چارەنووسی سیاسی، بەپێی ئەو جوگرافیایەی تێیدا دەژین، شێوازی جۆراوجۆری وەرگرتووە. بەتایبەتی لە ئێراندا، بزووتنەوەی کورد لە یەکتربڕینی ناسنامەی نەتەوەیی، ناوەندگەراییی دەوڵەت و جیۆپۆلەتیکی ناوچەییدا پەرەی سەندووە.
لە ساڵانی ڕابردوودا، پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا، ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران، هەروەها دووبارەبوونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییە ناوخۆیییەکان، هەلومەرجی تازەی بۆ بزووتنەوەکانی ئۆپۆزیسیۆن ڕەخساندووە. لە هەمان کاتدا ئەم گۆڕانکارییانە پرسیارێکی بنەڕەتییان ورووژاندووە: لە دۆخێکدا کە زلهێزە ناوچەییەکان، ئەکتەرە نێونەتەوەیییەکان و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ کێبڕکێی کاریگەری لەسەر ئاییندەی ئێران دەکەن، بزووتنەوەی کورد دەبێ چ ستراتیژییەک هەڵبژێرێت؟

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/federalism-and-democracy-in-iran/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ ماکیاڤێلی و وەهمی دەسەڵاتئایا ڕیالیزمی سیاسی ڕاستییەک بوو سەبارەت بە جیهان، یان ڕەنگدانەوەی ترسی مرۆڤ بوو؟🌐 بلاگی ژیا...
06/06/2026

✉️ ماکیاڤێلی و وەهمی دەسەڵات
ئایا ڕیالیزمی سیاسی ڕاستییەک بوو سەبارەت بە جیهان، یان ڕەنگدانەوەی ترسی مرۆڤ بوو؟

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ ئەشکان باوەڕ

📖 باوەڕ، ئەشکان (٢٠٢٦): ماکیاڤێلی و وەهمی دەسەڵات، ئایا ڕیالیزمی سیاسی ڕاستییەک بوو سەبارەت بە جیهان، یان ڕەنگدانەوەی ترسی مرۆڤ بوو؟. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ناوی “نیکۆلۆ ماکیاڤێلی” لە مێژووی بیری سیاسیدا هاوواتای “دەسەڵات” بووە. لە هەر شوێنێک باس لە سیاسەتی بێبەزەییانە، فریودان، نەهێشتنی ڕکابەرەکان و سەروەربوونی مانەوە بەسەر ئەخلاقدا بکرێت، سێبەری ماکیاڤێلیش ئامادەیە. ئەو بە بیرمەندێک دادەنرێت کە سیاسەتی لە ئەخلاق جیا کردووەتەوە و فەرمانڕەواکانی فێر کردووە چۆن دەسەڵات بەدەست بهێنن و پارێزگاری لێ بکەن بەبێ گوێدانە بەهاکانی مرۆڤ. بەڵام ڕەنگە گرنگترین پرسیار کە بە دەگمەن دەکرێت ئەوە بێت: ئایا بیرکردنەوەی ماکیاڤێلی سەبارەت بە دەسەڵات، لەسەر بنەمای جۆرێک لە وەهم نەبووە؟ ئایا ئەوەی ناوی ناوە “ڕیالیزمی سیاسی”، لە ڕاستیدا ڕەنگدانەوەی دڵەڕاوکێ، ترس و ئاژاوەی سەردەمی ئەو نەبووە؟

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/political-realism-and-machiavelli/)

#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

سوقڕات ئاسا بوونی مەرگی پێشەوا🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️ ڕێباز ڕۆژهەڵات📖  ڕۆژهەڵات، ڕێباز(٢٠٢٦): سوقڕات ئ...
02/06/2026

سوقڕات ئاسا بوونی مەرگی پێشەوا

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ ڕێباز ڕۆژهەڵات

📖 ڕۆژهەڵات، ڕێباز(٢٠٢٦): سوقڕات ئاسا بوونی مەرگی پێشەوا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لەو وەرچەرخانانە کە تێیدا سەرکردە و فەیلەسوفە مەزنەکان لەبری هەڵبژاردنی ژیانێکی سەرشۆڕانە یان ڕاکردن لە بەردەم مەرگ، مانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی قەدەری خۆیان هەڵدەبژێرن. ئەم جۆرە مەرگە تەنیا کۆتایی هاتنی فیزیکی نییە، بەڵکوو گۆڕانی کۆچی دواییە بۆ چەمکێکی نەمری. لەم چوارچێوەیەدا، دەکرێت بەراوردکارییەکی قووڵ و فەلسەفی لە نێوان کۆچی دوایی سوقڕات، باوکی فەلسەفەی یۆنانی، و پێشەوا قازی محەممەد، دامەزرێنەری کۆماری کوردستاندا بکرێت؛ دوو کەسایەتی لە دوو سەردەم و جوگرافیای جیاواز، بەڵام بە یەک جۆرە جیهانبینی و ئازایەتییەوە بەرەو پەتی سێدارە و ژەهری شۆکران هەنگاویان نا.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/peshawa-qazi-mohammad/)
#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ لەپێناو مانەوە🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️ پێشەوا عەلیپوور📖  عەلیپوور، پێشەوا(٢٠٢٦): لەپێناو مانەوە. بلا...
30/05/2026

✉️ لەپێناو مانەوە

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️ پێشەوا عەلیپوور

📖 عەلیپوور، پێشەوا(٢٠٢٦): لەپێناو مانەوە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

«ئەم شەڕە شەڕی کورد نییە»! بێگومان ئەم شەڕە بە باری ئەرێنی و نەرێنیدا کاریگەریی لەسەر کورد هەیە. لەدوای کۆتاییهاتنی شەڕیش، پرسی کورد و مافەکانی بە هەڵپەسێردراوی و چارەسەرنەکراوی هەر دەمێنن و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شۆڕشگێڕانی کورد زیاتر دەبێت و کەم نابێت. کەواتا ئەو خەباتە دەبێ هەر بەردەوام بێت. بەڵام چۆن؟

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/%d9%84%db%95%d9%be%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%88-%d9%85%d8%a7%d9%86%db%95%d9%88%db%95/)
#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

✉️ کورد و شەڕی مەلازگرد 🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)✍️نووسەر: ئیسماعیل شەمس  وەرگێڕ: فەرهاد ئەکبەری 📖  شەمس، ...
21/05/2026

✉️ کورد و شەڕی مەلازگرد

🌐 بلاگی ژیانەوە (https://tishk.org/pe/)

✍️نووسەر: ئیسماعیل شەمس

وەرگێڕ: فەرهاد ئەکبەری

📖 شەمس، ئیسماعیل(٢٠٢٦): کورد و شەڕی مەلازگرد . بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

٢٦ی ئاب، ١٠٧١ی زایینی، ساڵڤەگەڕی شەڕی مەلازگرد و سەرکەوتنی ئاڵپ ئەرسەلانی سەلجووقییە بە سەر ئیمپراتۆریای رۆمدا. ئەم سەرکەوتنە، دەروازەکانی ئانادۆڵی بۆ تورکان کردەوە و بە مانەوەیان لەم مەڵبەندەدا، هێدی هێدی ئاسۆی نوێیان بە روودا کرانەوە. زۆرمان پێوە نەناوە بێژین، ئەگەر شەڕی مەلازگرد نەبا، نە عوسمانییەکان پەیدا دەبوون، نە ئیستانبول داگیر دەکرا و نەش وڵاتێک بە ناوی تورکیای ئیستا دادەمەزرا؛ بۆیە شەڕی مەلازگرد بۆ تورکان یەکجار گرنگە. پرسیاری سەرەکیی ئەم بابەتە لەمەڕ پێوەندیی ئیمەی کوردە بە شەڕی مەلازگردەوە. دیارە کە مەلازگرد ئەو دەم شارێکی کوردی بوو و ئیستاش هەر کوردییە. شەڕەکەی مەلازگرد چەندی بۆ تورکان گرنگ بوو، هێندش بۆ ئێمەی کورد گرنگە، لێ هەر بە راست کاممان سالڤەگەڕی ئەم شەڕەمان لەبیرە؟ دۆڕاوی شەری مەلازگرد تەنیا ئیمپراتۆریای رۆم نەبوو، ئێمەی کوردیش تێیدا دۆڕاین. پاش شەڕەکەی مەلازگرد، سێ دەوڵەتی کوردی جیرانی ئیمپراتۆریای رۆم، واتە، رەوادی، شەدادی و مەروانی، دەستبەجی لە لایەن سەلجووقییەکانەوە رووخێنران و ناسنامەی سیاسی و سەربازیی کوردی لەو مەڵبەندەدا ریشەکێش کرا. شەڕی مەلازگرد، هاوسەنگیی هێزی لەم مەڵبەندەدا بە قازانجی تورکان گۆڕی، بەچەشنێک کە کورد تەنانەت لە سەردەمی ئەیوبییەکانیشدا ئیدی نەیتوانی دەسەڵاتەکەی خۆی لەم شوێنەدا ببووژێنێتەوە و بۆ هەتایە کەوتە بن دەستی سەلجووقی، عوسمانی و میراتگرەکانیان.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.
(https://tishk.org/ku/%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af-%d9%88-%d8%b4%db%95%da%95%db%8c-%d9%85%db%95%d9%84%d8%a7%d8%b2%da%af%d8%b1%d8%af/)
#کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

Address


53175

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک:

  • Want your organization to be the top-listed Non Profit Organization?

Share